ئاگاداری

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected] (موبايل 07501059518)

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

دواترین 10 په‌یام

بابه‌ت
چاوی کیژی ئه‌وروپایی » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 0 » جاری بینراو: 2 » ئه‌مڕۆ 18:45:32
گۆرانیه‌کی شاز شاز به‌دڵی منه‌ و هی ئێوه‌ش ده‌بی!! ... » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 9 » جاری بینراو: 46 » ئه‌مڕۆ 18:44:12
جەناب گیان... » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 14 » جاری بینراو: 83 » ئه‌مڕۆ 18:38:50
!!! هه‌زار گۆرانی تر بلێت هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌ خۆشتر ده‌زانم !!! » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 5 » جاری بینراو: 27 » ئه‌مڕۆ 18:37:42
جەنابی یار... » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 0 » جاری بینراو: 4 » ئه‌مڕۆ 18:28:40
عەشق شەرەفێکی گەورەیە... » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 0 » جاری بینراو: 4 » ئه‌مڕۆ 18:27:07
هیچ شتێک لە دنیادا لە ئافرەتێکی ناسک جوانتر نیە ... » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 0 » جاری بینراو: 4 » ئه‌مڕۆ 18:26:12
عەشق گەر تاسەر ئێسقان ئازارت نەدات... » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 0 » جاری بینراو: 4 » ئه‌مڕۆ 18:25:18
به‌ ڤیدیۆ حمکۆ شۆ ، به‌راستی خۆش بوو قرتام به‌خوا !!... » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 0 » جاری بینراو: 7 » ئه‌مڕۆ 18:19:33
سەردەمانێک خۆشمویستی: ... » GO HD AR » وه‌ڵامه‌كان: 0 » جاری بینراو: 3 » ئه‌مڕۆ 18:17:46

#1 2012-06-19 13:23:25

shnyar
ئه‌ستێره‌ی مه‌کۆ
dlxosh
شوێن: °o.O سلێماني O.o°
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 1073

جيشتخانةى مةكوى زيرين

سلاو لة هةموو ئةو ئةندامانةى كةئيستا برسين
بةخير بين دةتوانن شت داوا بكةن بةم نرخانةى خوارةوة
بارة=بةيام
كةباب                                  2بةيامى ئاينى
مريشكى برزاو                        5نوكتةى خوش
بيتزا                                     4وتةى شكسبير
قۆزى                                    3بةندى بيشينان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن shnyar (2013-03-21 16:04:00)

nawhttp://smsbyheart.com/wp-content/uploads/2013/05/smsbyheart_friendship-28.jpg
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى رقم لێتە
هاوڕێت دەبم گەر هەموو خەڵک بڵێ شێتە

لێره‌ نیه‌

 

#2 2012-06-19 13:32:33

yusf woeful
ئه‌ندامی باوه‌ڕپێکراو
asuda1
شوێن: هه‌ولێره‌که‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-25
په‌یامه‌كان: 2100

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

ده‌ست خۆش به‌راستی برسیمه‌         قۆزیم بۆ بێنه‌

nawhttp://mzirin.com/up/uploads/png/03e1bcd188.png
هه‌رچی ئه‌که‌یت جێم مه‌هێله‌ مه‌مده‌ره‌ده‌ست قه‌ده‌ر تخوا
ℒℴѵℯیوسف شه‌قلاوه‌ی

لێره‌ نیه‌

 

#3 2012-06-19 13:35:49

shnyar
ئه‌ستێره‌ی مه‌کۆ
dlxosh
شوێن: °o.O سلێماني O.o°
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 1073

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

3بةندى بيشينانمان بيشكةش بكة
ئةوكاتة قؤزييةكةت بخؤ

nawhttp://smsbyheart.com/wp-content/uploads/2013/05/smsbyheart_friendship-28.jpg
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى رقم لێتە
هاوڕێت دەبم گەر هەموو خەڵک بڵێ شێتە

لێره‌ نیه‌

 

#4 2012-06-19 13:37:06

yusf woeful
ئه‌ندامی باوه‌ڕپێکراو
asuda1
شوێن: هه‌ولێره‌که‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-25
په‌یامه‌كان: 2100

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

پێشه‌کی چۆن ده‌بێت

nawhttp://mzirin.com/up/uploads/png/03e1bcd188.png
هه‌رچی ئه‌که‌یت جێم مه‌هێله‌ مه‌مده‌ره‌ده‌ست قه‌ده‌ر تخوا
ℒℴѵℯیوسف شه‌قلاوه‌ی

لێره‌ نیه‌

 

#5 2012-06-19 13:50:18

shnyar
ئه‌ستێره‌ی مه‌کۆ
dlxosh
شوێن: °o.O سلێماني O.o°
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 1073

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

ئةمةش قؤزى شام
http://t0.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcRhCA4D_wZK1WJsvwtKLjTjWq6lkRF_ohGtuAtXnKcWfN7QMV5oRw

nawhttp://smsbyheart.com/wp-content/uploads/2013/05/smsbyheart_friendship-28.jpg
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى رقم لێتە
هاوڕێت دەبم گەر هەموو خەڵک بڵێ شێتە

لێره‌ نیه‌

 

#6 2012-06-19 15:44:55

shnyar
ئه‌ستێره‌ی مه‌کۆ
dlxosh
شوێن: °o.O سلێماني O.o°
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 1073

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

بةدلتة
d:

nawhttp://smsbyheart.com/wp-content/uploads/2013/05/smsbyheart_friendship-28.jpg
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى رقم لێتە
هاوڕێت دەبم گەر هەموو خەڵک بڵێ شێتە

لێره‌ نیه‌

 

#7 2012-06-19 15:49:59

GENERAL
GENERAL
avatar
tura1
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-03
په‌یامه‌كان: 5902

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

دۆینە هەیە؟

naw
وەرە ڕۆژێ کە دیدارت ببینم

بە دیدارت خەریکی گوڵ چنینم

لە لام بێ دانیشە بە مانگ و ساڵان

هەتا تێرت ببینم نازەنینم

[ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن لينك ببینن]

لێره‌ نیه‌

 

#8 2012-06-19 16:33:26

yusf woeful
ئه‌ندامی باوه‌ڕپێکراو
asuda1
شوێن: هه‌ولێره‌که‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-25
په‌یامه‌كان: 2100

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

ده‌ست خۆش زۆر خۆش بوو بینوسه‌ حسابه‌که‌ی بۆ دواتر

nawhttp://mzirin.com/up/uploads/png/03e1bcd188.png
هه‌رچی ئه‌که‌یت جێم مه‌هێله‌ مه‌مده‌ره‌ده‌ست قه‌ده‌ر تخوا
ℒℴѵℯیوسف شه‌قلاوه‌ی

لێره‌ نیه‌

 

#9 2012-06-20 01:05:45

Ha Lm At
چاودێری ژووری ئە ندامان
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-22
په‌یامه‌كان: 12494

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

منرقم له‌وانه‌یه‌ ئه‌ی کوا خواردنه‌که‌ی من

naw[ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن لينك ببینن]

ته‌نــــــها بۆ ئه‌وه‌ى به‌ بۆنه‌ى منه‌وه‌ گرفتێك له‌ ناو ژيـــــان به‌رپا نه‌بێ
به‌ بۆنه‌ى مــــنه‌وه‌ مــــرۆڤايه‌تى هاوسه‌نگى خۆى له‌ده‌ست نه‌دات ..
بۆ تــــــــاهه‌تـــــا له‌گه‌ڵ تــــه‌نـــيايـــــى سه‌ر ده‌كه‌ين به‌سه‌ر يه‌كا !

لێره‌ نیه‌

 

#10 2012-06-20 05:10:02

shnyar
ئه‌ستێره‌ی مه‌کۆ
dlxosh
شوێن: °o.O سلێماني O.o°
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 1073

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

GENERAL ببورة دؤينةمان نةماوة

nawhttp://smsbyheart.com/wp-content/uploads/2013/05/smsbyheart_friendship-28.jpg
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى رقم لێتە
هاوڕێت دەبم گەر هەموو خەڵک بڵێ شێتە

لێره‌ نیه‌

 

#11 2012-06-20 05:11:55

shnyar
ئه‌ستێره‌ی مه‌کۆ
dlxosh
شوێن: °o.O سلێماني O.o°
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 1073

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

halmat 501 ببورة لة مةبةستت تينةكةيشتم

nawhttp://smsbyheart.com/wp-content/uploads/2013/05/smsbyheart_friendship-28.jpg
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى رقم لێتە
هاوڕێت دەبم گەر هەموو خەڵک بڵێ شێتە

لێره‌ نیه‌

 

#12 2012-06-20 05:12:12

GENERAL
GENERAL
avatar
tura1
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-03
په‌یامه‌كان: 5902

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

دەی باشە قەزاتمەمان بۆ بێنە

naw
وەرە ڕۆژێ کە دیدارت ببینم

بە دیدارت خەریکی گوڵ چنینم

لە لام بێ دانیشە بە مانگ و ساڵان

هەتا تێرت ببینم نازەنینم

[ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن لينك ببینن]

لێره‌ نیه‌

 

#13 2012-06-20 06:30:48

Choman Chaw Rash
ده ركراو
dltang
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1528
ویبگه‌

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

قۆزیمه‌وێت ئه‌مه‌ش داواكاریه‌كه‌ت ئحم



هەمووپیکەنینى دونیا کۆبکەرەوە ناگات بە گریانى شەویک  (پاشا)

بۆ مرۆڤی بێ هیواش . زه‌وی به‌قه‌را خۆی ته‌سکه‌ ( ستۆی )

2: ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت پێیه‌ . په‌له‌بکه‌ بۆگێشتنی ( مۆریاک )

2: باشترین به‌رنامه‌ و داڕشتن بۆ داهاتو . سود وه‌رگرتنی درووست له‌کاته‌ (ئالبر کامۆ)

4: مرۆڤی کامڵ ته‌واو . که‌سێکه‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌ستی خۆێ دروست بکات ( شوپن هاور )

4: ئازادی پێنوسو زمانو .....  ده‌بێته‌ هۆی ئاودانی وڵات ( علی ابوبکر دهخدا )

6: وتووێژی خۆت براده‌ران ده‌ست پێبکه‌ ( حه‌زره‌تی عه‌لی ڕ.ز.خ)

7:جوان ترین شعر له‌م دونیایه‌ لایه‌ لایه‌ی دایکه‌ (لامارتین)

8:ئیمان سه‌برو لێبوردنه‌( حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.ج) )

9:که‌سێک که‌خۆش به‌خت نه‌بێ تاوان باره‌( ئه‌پیک تاتۆس )

10: مرۆڤێک ئه‌قڵ تره‌ که‌ده‌زانێ ئه‌قڵی که‌م تره‌(سوقرات )

11:به‌خۆڕاگری ده‌توانی هه‌موو شتێک بکه‌یت (ژان دۆڵافۆت)

12: رۆڤ خۆی خوڵقێنه‌ری قه‌ده‌ری خۆیه‌ ( زه‌رده‌شت ) به‌ڵام من له‌گه‌ڵی نیم

13:ئه‌گه‌ر نه‌توانین به‌ ئازادی بژین. باشتر وایه‌ به‌ باوه‌شێکی کراوه‌ پێشوازی له‌ مه‌رگ بکه‌ین (مهات مان گاندی )

14:ئازادی مافه‌ ده‌بێ وه‌رگیرێ و دیاری نیه‌ پێشکه‌ش بکرێت (رحمت نژاد)

15:ئیراده‌ باشترین رێنمایی سروشته‌ (ساموێل سیمایل)

16:به‌هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته‌ خاوه‌نی هه‌مووشتێک (گۆته‌)

17:دونیای هه‌ر که‌س به‌قه‌ت گه‌وره‌یی بیرکردنه‌وه‌یه‌تی (محه‌مه‌د حجازی)

18:بێ هیوایی واته‌ خۆش نه‌ویستنی خۆت و به‌س (سیسرون )

19:دوژمنه‌کانت خۆش بوێت ( حه‌زره‌تی عیسا (ع) )

20:به‌فیڕۆدانی کات خۆکوشتنی ڕاسته‌قینه‌یه‌ (یوونگ)

21:بیر له‌ژئان بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام خه‌می پێمه‌خۆن (دیل کارنگی)

22:هاوڕێکانم دیاریو سامانی منن (شکسپیر)

23:پێکه‌نین باشترین چه‌کی شه‌ڕه‌ له‌دژی ژیان (ئانا تۆل فرانس )

24:پیاوی زانا که‌سێکه‌ هه‌میشه‌ بیهه‌وێ شتێک فێربێت (روسۆ)

25:ئاسمانی بێ هه‌وت وه‌ک ده‌ریای بێ ئاو و دارستانی بێ دار وایه‌ (لابرۆیر)

26:داهاتوو هه‌مان هیوایه‌(لابرۆیر)

27:خاوه‌نی ڕه‌وشتو ئه‌خڵاقی پاک . ڕوحی کۆمه‌ڵگای خۆیانن(ئه‌مرسۆن)

28:عشق و خۆشه‌ویستی به‌هێزترین ده‌رمانه‌(نائۆمی جود)

29:وئستن هه‌مان توانینه‌(ئێرانی)

30:ڕاست گۆیی باشترین سیاسه‌ته‌

31:به‌رده‌وام له‌دوای فێربوون به‌(براون جاکسۆن)

:32عه‌قڵ شتێکی تره‌و قوتاب خانه‌ شتێکی تر (ئێرانی)

:33پشیله‌ ئه‌گه‌ر کوێریش بێت هه‌ربه‌دوای مشک ده‌که‌وێت(عه‌ره‌بی)

34:به‌ردی گه‌وره‌ به‌مانای نه‌هاوێشتنه‌(ئێرانی)

35:که‌سێک که‌لاقی هه‌یه‌ ده‌رۆزه‌ ده‌کات ئه‌وه‌ لاقه‌کانی له‌زیادین(عه‌ره‌بی)

36:بۆئه‌وه‌ی بتوانین ده‌بێت بزانین وه‌بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌بێ بخوێنین که‌واته‌ با بخوێنین تا بتوانین(نه‌زانراوه‌)

37:بۆمرۆڤی ئازا خۆشیو ناخۆشی وه‌ک یه‌ک وایه‌ سود له‌هه‌ردووکیان وه‌رده‌گرێت(نه‌زانراوه‌)

39؛که‌سێک له‌بێده‌نگی په‌شیمان نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌له‌زۆر بڵه‌یی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌(نه‌زانراوه‌)

:40شاد بن به‌ سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکانی دیکه‌ . چونکه‌ سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو که‌سێکه‌ (لوئیس هێمن )

41:گه‌وره‌ترین جیاوازی له‌نێوان ئاده‌می و ئاژه‌ڵ ته‌نها تێگێشتنو عه‌قڵ نیه‌ به‌ڵکو ئیراده‌و بڕیاره‌ (ڕۆسۆ)

42: ته‌نها ڕێگای هاوڕێیه‌تی په‌یداکردن ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌راتا خۆمان دۆستایه‌تی ده‌رببڕێن (ئامر سۆن )

43:نهێنی سه‌رکه‌وتن له‌ خۆڕاگری دایه‌ (دیزرادئیل)

:44پشو درێژیو ئومێد دوو هۆکاری سه‌رکه‌وتنن (سکه‌نده‌ر دۆ ما)

45:لێبوردن کلیکی شادیو به‌خته‌وه‌رییه‌ (جیم بالسکی)

46:ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ تۆیان خۆشبوێ ئه‌وا خۆشت بوێن و خۆشه‌ویست به‌(فرانگ کین)

47:به‌پێیه‌ کانی خۆم ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڕۆم تا ئه‌ژنۆکانم شل ده‌بێت (ژاندارگ)

:48ڕه‌مز کلیلی سه‌رکه‌وتنه‌ ته‌نها ویستو ئیڕاده‌یه‌(ڕۆبر ستۆن )

:49بۆ هه‌ر کارێک مه‌رجه‌ بنه‌ ڕه‌تیه‌کاان ئیداره‌ی به‌هێزه‌ پێویست به‌ چ به‌رجێکی تر ناکات (لین کۆلن)

:50پێنوس کاریگه‌ر ترین چه‌که‌ (بیت هوڤ)

:52  ته‌نها دووشت هه‌یه‌ که‌ ناکۆتایه‌ گێلیتی مرۆڤ (ئه‌نشتاین)

53:هه‌ركاتێک بيرى كه سێكت كرد سه‌يرى ئاسمان بكه‌ هه‌رجه‌نده‌ كه‌سه‌كه‌ نابينێ له‌ئاسمان ..دا ،به‌ڵام دڵخۆش ده‌بی جونكه هه‌ست ده‌كه‌يت هه‌ردووكتان له‌ژێر يه‌ك ئاسماندان

54:خۆشه‌ویستی دوکه‌ڵه‌ ته‌موو مژی ئاخ هه‌ڵکێشان دروستی کردوه‌..شکسپر

55:دلخؤشبه هه تا ده توانى جونكه زيان كاتى نه زانراوه‌

56:ئه‌گه‌ر دڵخۆش بوویت له‌سه‌ر خۆ پێبکه‌نه‌ تا خه‌ م ئاگادارنه‌بێت ، ئه‌گه‌ر خه‌فه‌...ت هه‌بوو به ئارامی بگری تاشادی بێ ئومێد نه‌ بێت

57:‎ سه‌رفرازی له‌وه‌دایه‌ دو جار پرسیار بکه‌یت نه‌ک یه‌ک جار هه‌ڵه‌ بکه‌یت.

58:فيربون له تاقيكردنه كاني وانه كاني زيان ...باشترين خويندنه ...(....كوفان عبدالله......)

59:‎*** بۆچی بگرین لە کاتیک دا دەتوانین پیبکەنین ***

60:حه‌زئه‌که‌م له‌ کاتی بارانا پیاسه‌بکه‌م، چونکه‌ ئه‌و کاتانه‌ هیچ که‌سێک ناتوانێت فرمێسکه‌کانم ببینێ.. (چارلی چاپلن )


61:به‌های سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ له‌ مێشکی سه‌ربه‌خۆدایه‌.

:62.هه‌تا قۆناخه‌کانی ترس نه‌به‌زێنیت،نابیته‌ مرۆڤێکی ئازا.

63.مرۆڤی توڕه‌ له‌ ئه‌رکی ناحه‌زه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه‌.

64.:ناتوانیت ڕێز له‌ هه‌مووکه‌س بگریت،به‌ڵام ده‌توانیت ڕقت له‌ که‌س نه‌بێ.

:65.هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بنیات بنرێت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

6.6:ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو ناکۆک پێک بهێنێت،که‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت تێکیان بداته‌وه‌.

76:هه‌موو شه‌ڕێک سینه‌مایه‌کی بێ بلیته‌.
.به‌های سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ له‌ مێشکی سه‌ربه‌خۆدایه‌.

77:هه‌تا قۆناخه‌کانی ترس نه‌به‌زێنیت،نابیته‌ مرۆڤێکی ئازا.

78:مرۆڤی توڕه‌ له‌ ئه‌رکی ناحه‌زه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه‌.

79:.ناتوانیت ڕێز له‌ هه‌مووکه‌س بگریت،به‌ڵام ده‌توانیت ڕقت له‌ که‌س نه‌بێ.

80:.هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بنیات بنرێت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

81:ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو ناکۆک پێک بهێنێت،که‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت تێکیان بداته‌وه‌.

82:.ئاماده‌یه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی(باج)ی نه‌زانین بدات،به‌ڵام به‌ سووکایه‌تی ده‌زانێت بڵێت نازانم.

83:.مرۆڤ چه‌ند پێویستی به‌ ئۆکسجینه‌،هێنده‌ش پێویستی به‌ ڕێزلێگرتنه‌.

84:.باوڕ به‌خۆنه‌بوون له‌خۆڕوانینه‌ به‌ چاوی سووک.

85:.هه‌موو شه‌ڕێک سینه‌مایه‌کی بێ بلیته‌.

86:وازهێنان له ئاره‌زووی بێ كه‌ڵك مایه‌ی ئاسووده‌یی و پێش كه‌وتنه.

87:کاتێک ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌دوێیت به‌ چرپه‌ بدوێ

88: شه ره ف چیه؟ ته نها وشه یه که

89: شێت خۆی به ژیر دا ده نێ و ژیریش خۆی ده ڵێ که شێته

90: سوقرات چی گووت

91: په‌یكه‌ر له‌به‌فر درووست ده‌كه‌ین دواتریش گله‌ییمان كه‌ بۆچی زوو ده‌توێته‌وه‌.

92 مرۆڤێك ئاقلتره‌ كه‌ ده‌زانێ ئه‌قڵی كه‌متره‌.
...
93:- ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بی خه‌ڵكانی تر به‌قسه‌ت بێنن باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی قسه‌ كردندا پێت بڵێن بێده‌نگ به‌.

:94- تووره‌یی و هه‌ڵچوون , له‌ ده‌رگای مرۆڤی پرِ له‌ ئیراده‌ ناچێته‌ ژووره‌وه‌.

:95- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ژیان بناسی سه‌ره‌تا خۆت بناسه‌.

6- :9پيویسته‌ له‌گه‌ڵ دوژمنیشدا راوێژ بكه‌ی تا په‌ی به‌ ئاستی دوژمنایه‌تی ئه‌و ببه‌یت.

7- 9:ده‌رمانی تووره‌ی بێده‌نگیه‌.

98:بێده‌نگی قسه‌كردن له‌شوێنی خۆیدا , ئه‌و په‌ری ژیرى و هۆشمه‌ندیه‌.

9- 9:كاركردن سه‌رمایه‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌ له‌ ژیان.

:100- من و خه‌ڵكی (ئاتێن) نه‌زانین , من ده‌زانم كه‌ نازانم , به‌ڵام ئه‌وان نازانن كه‌ نازانن.

:101- حه‌فتاو دوو ساڵه‌ ده‌خوێنم و ده‌نووسم , تازه‌ ده‌زانم كه‌ له‌ هیچ نازانم.

101/ كتێبی به‌نرخ له‌سه‌روه‌ت و سامان باشتره .

102/ ته‌نیایی له هاورێی خراپ باشتره .

103/ ئه‌گه‌ر ده‌ستت درێژ نه‌كه‌یت ئاگردان ده‌ستت ناسوتێنێت .

104/ سه‌بر تاله به‌لام به‌رهه‌مه‌كه‌ی شیرنه .

105/ خۆش باوه‌ر چاوێكی كوێره .

106/ كاری چاكه هه‌رگیز وون نابێت .

107/ ئه‌قل ده‌توانێت پاره دروست بكات به‌لام پاره ناتوانێت ئه‌قل دروست بكات .

108/ قسه‌ی زۆر بكڕه و كه‌میش بفرۆشه.

109/ راستی قورسه جونکه هه‌ڵگری که‌مه.

110/ وريابه له كاتى خۆپرسينه‌وه‌‌‌‌‌‌‌دا ، ئاسانكاريى و شل و شۆڵى به‌خه‌ج نه‌د‌‌‌ه‌يت.

111/ ‌ژيان به خۆشى و ناخۆشى و هه‌ڵكشان و داكشانه‌كانييه‌وه تيده‌به‌ريت و به خالى كؤتايى د‌ه‌كات. كه‌واته مه‌هێله خه‌م و مه‌راق ته‌نكت بيهه‌لبجينيت.

112/ هيوا براويى، واته خؤ خؤشنه‌ويستن، به‌نرخترين سه‌رمايه و ده‌سمايه تؤ خؤتيت.

113/ هه‌زاران رێگه‌ ئه‌تگه‌ێنێته‌ خۆشی به‌ختت گه‌ر یه‌کێ له‌و رێگایانه‌ گیرا ئه‌وا رێگه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێره‌.

114/ باشترین شت له‌ لێقه‌وماندا بیرکردنه‌وه‌یه‌.

115/ دنیا بۆ پیاو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌ بۆ ژن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک دنیایه‌که‌.

116/ هه‌ر ده‌نگێک له‌ سروشته‌وه‌ بێت جۆره‌ میوزیکێکه‌ به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێت ده‌رکی پێبکات.

117/ دۆستی ئێوه‌ که‌سێکه که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانتان بزانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشی بوێن.

118/ هیچ شتێک گۆرانی به‌سه‌ردا نایه‌ت ئه‌وه‌ ئێمه‌ین ده‌گۆرێین.

119/ باشترین به‌رنامه‌ دارشتن بۆ داهاتوو.

120/ زه‌رده‌خه‌نه‌ واجبیکی کۆمه‌لایه‌تیه‌.

121/ ئه‌وه‌ی ده‌ته‌ویت به‌ زۆر ده‌ست بکه‌ویت, به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ به‌ ئاسانی ده‌ستت ده‌که‌ویت.

122/ باوک هه‌له‌ی کوره‌که‌ی ده‌شارێته‌وه‌. و کوریش هه‌ڵه‌ی باوک ده‌شارێته‌وه‌.

123/ هیچ جێگه‌یه‌ک نیه‌ که‌ مندال تیایدا بخه‌ویت که‌ وه‌ک ماڵی باوکی ئارام بێت.

124/ ته‌میکردنی باوک چاره‌سه‌رێکی شیرینه‌ سوده‌که‌ی تالیه کانی تێده‌په‌رێنێت.

125/ بوونی ته‌نها باوکیک باشتره‌ له‌ ده‌ مامۆستا.

126/ هه‌رکه‌س هه‌لنه‌ستیت به‌ جیبجیکردنی ئه‌رکی دایک و باکی شایه‌نی هاوسه‌رداری نیه.

127/ ڕێوی هه‌رگیز له‌ نزیک لانه‌ی خۆی ڕاو ناکات.

128/ ڕیوی نابێ له‌ کاتی دادگایی کردنی مریشک ڕۆڵی دادوه‌ر ببینێ.

129/ سه‌گ له‌به‌ر ماڵی خاوه‌نه‌که‌ی شێره‌.

130/ ئه‌و حوشتره‌ی که‌ ئاره‌زووی چوونه‌ سه‌رشاخ بکات ملی خۆی به‌ بڕین ده‌دات.

131/ ته‌نها که‌سانی دز و شه‌ڕانگێز ڕه‌خنه‌ له‌ یاسا ده‌گرن.

132/ که‌سێک که‌ یارمه‌تی له‌ یاسا وه‌رده‌گرێ ده‌توانێ گورگ له‌ گوێچکه‌وه‌ ڕابگرێ.

133/ کاتێ گۆشت له‌ نێو سه‌به‌ته‌یه‌کدا به‌ دیواره‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ ، پشیله‌ ده‌بێته‌ ئاژه‌ڵێکی ژیر.

134/ ئیڕاده‌ تاکه‌ ڕاستیه‌که‌ ودڵی هه‌موو شکستێکیشه‌. شۆپنهاوه‌ر.

135/ ناخۆشیه‌کانی ژیان له‌ بیر خۆت به‌ره‌وه‌و به‌ ئامێزێکی کرایه‌وه‌ به‌ره‌و پیری ژیان بڕۆ.

136/ ئه‌وه‌نده‌ی بتوانی له‌ ژیانتدا شاد به‌و ، خۆت له‌ بیروهزری بێ سود و هیوابڕ بپارێزه‌.

137/ دڵۆپێک هه‌نگوین زیاتر له‌ قاپێک سرکه‌ مێش له‌ ده‌وری خۆیدا کۆده‌کاته‌وه‌.

138/ ده‌کرێ هه‌موو که‌سێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ خشته‌ به‌ریت ، ده‌کرێ هه‌ندێکیش بۆ ماوه‌یه‌ک فریو بده‌یت ، به‌ڵام
هه‌رگێز ناکرێ هه‌موو خه‌ڵکی بۆ هه‌میشه‌ فریو بده‌یت.

139/ پێکه‌نین گه‌وره‌ترین چه‌که‌ له‌ خه‌باتی ژیاندا.

140/ مرۆڤی کامڵ که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌سته‌کانی خۆی دروست ده‌کات.

141/ که‌مێک پشوو بده‌ تا زووتر بگه‌یته‌ ئه‌نجام.

142/ هه‌ر کاتێک توانیمان له‌ دوای هه‌ر شکستێک پێ بکه‌نین ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئازایه‌تییه‌ ، کارێکی ئاسان نیه‌ ، به‌ڵام ئه‌سته‌میش نیه‌.

143/ ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌.

144/ به‌هار به‌ ڕازاوه‌یی خۆی نواند ، تۆ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌ به‌هاری ته‌مه‌ن دایت ، نرخ و به‌های لاوێتی خۆت بزانه‌ ، به‌هاری ته‌مه‌نت له‌ نێو به‌هاری سرووشتدا به‌خۆشی ڕابوێره‌.

145/ مرۆڤ به درێژایی ته‌مه‌نی له ئه‌رز ده‌خوات به‌ڵام ئه‌رز به‌یه‌ك تیكه ده‌یخوات.

146/ ئه‌ی خۆشه‌ویستی هیچ كه‌سێك ناتوانێ به‌رانگیرت بێ تۆ به‌سه‌ر زێریشدا سه‌ر ده‌كه‌وی.

147/ ئه‌وه‌ی بترسێ کؤیله‌یه.

148/ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویست بیت پێویسته خۆتت له‌بیرچێ.

149/ ئه‌و كه‌سه‌ی چاكه له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كه‌ی دا بكات چاكه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات.

150/ ئه‌گه‌ر ئه‌وشته وانه‌بوو پێی هه‌ل مه‌سه ،ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بوو قسه‌ مه‌كه.

151/ ئه‌و پیاو ژنه‌ی كه به ئاسانی یه‌کتری ده‌ناسن ئه‌وانه خۆشه‌ویستی هه‌رزان به‌هان،
ئه‌و كه‌سه ی به‌زوویی ده‌بێته‌براده‌ر ئه‌وانه براده‌ری هه‌میشه‌ی نین.

152/ ئه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ خوای شه‌ری له‌پاش ئه‌و هه‌موو شتانه ناتوانین بلێین شه‌یتانی.

153ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند ویستی له‌هونه‌ره‌كه‌یدا به‌رز بێته‌وه پێویسته کچ له‌دڵیا دور‌خاته وه.

154/ ئێمه هه‌موو له‌سه‌ر رابردو ده‌ژین،بۆ رابردوش خۆمان دا‌ده‌رزێنین.

155/ ئه‌وه‌ی سه‌بری هه‌بێ ده‌توانێ هه‌موو شتێك جێ به جێ كا.

156/ هه‌موو ئاٿره‌تێكی جوان مه‌رج نیه چاك بێت.. به‌ڵام ئاٿره‌تی جوان له‌به‌ر چاوانه ئاٿره‌تی ژیرو داناو به‌ره‌وشت له به‌ر دڵانه.

157/ ئافره‌تی جاک و ته‌ندروستی پاک گه‌نجینه‌ی پیاوه.

158/ من هیچ له نهێنی خوا نازانم.. به‌ڵام زۆرشت ده‌رباره‌ی مرۆڤ ده‌زانم.

159/ ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویسته‌کانیان ده‌رناخه‌ن وه‌ک ئه‌وانه‌ن که‌ خۆشه‌ویتی ناکه‌ن.

160/ ئه‌و ئازاره‌ی ناتونای لێی ره‌ت بیت لێێ رادێیت.

161/ یاسا نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ی بونی عه‌قله.

162/ دلی ئافره‌ت گه‌وره‌ترین سه‌رجاوه‌ی خۆشه‌ویستی و دل سۆزیه.

163/ باشترین شت له‌ لی قه‌وماوی بیر کردنه‌وه‌یه.

164/ مب بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته من هه‌م.

165/ بروام كرد كه هیچ شتێك نیه به‌قه‌د بیركردنه‌وه ئازار كێش بێت.

166/ به‌رده‌وام له‌ ژیانتدا هه‌له‌کان بقۆزه‌وه‌ و به‌ باشترین شێوه‌ سوود له‌ ده

167/ حه‌سانه‌وه‌ی باش له‌ خۆراکی باش باشتره.

168/ عاقل ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یزانی نایلیت، به‌لام ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یلێت ده‌یزانێت.

169/ ده‌توانی تاوانه‌کانی سه‌رده‌می لاوی له‌ روخساری پیریدا ببینی.

170/ هه‌ولبده له‌ یه‌ک کاتدا ته‌نها بیر له یه‌ك شت بکه‌ته‌وه.

171/ ترێ له‌ داری باش و کج له‌ دایکی باش هه‌لبژێره.

172/ خه‌نده دوژمن ده‌کاته دۆست.

173/ ناخۆشترین رۆژ ئه‌و رۆژه‌یه که خه‌نده‌ی تێدا نی یه.

174/ خه‌نده‌کانت کورتررین مه‌ودای نێوان دوو که‌سه.

175/ هه‌میشه هه‌ناسه‌ی قوول هه‌لکێشه.

176/ که‌مترین سه‌ردانی هاوریکانت بکه تا هاورێیه‌تی نێوانتان به‌ هێزتر بێت.

177/ هه‌زار دۆست، قه‌ت کاری دوژمنێک ئه‌نجام ناده‌ن.

178/ له‌ هێدی رۆستن مه‌ترسه له‌وه‌ستان بترسه.

179/ یه‌که‌م جار تاریخی ولاته‌که‌ی خۆت بزانه، دواتر تاریخی ئه‌وانی دیکه بخوێنه‌ره‌وه.

180/ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره بیت سه‌ره‌تا بجوکبه.

181/ ئه‌گه‌ر واز له گرفته‌کان بهێنین قه‌ت ریگه‌جاریانبۆ نادۆزینه‌وه.

182نه‌فامی مرۆڤ و گه‌وره‌یی که‌هکه‌شان بێ سنووره‌، هه‌رچه‌ند له‌مه‌ر بێ سنووربوونی که‌هکه‌شان من زۆر دڵنیا نیم.

183/ مرۆڤی ئاقڵ به‌ته‌نیا هه‌ڵه‌ ناکات؛ به‌ڵکوو بواری هه‌ڵه‌کردن به‌ که‌سانی تریش ده‌دات.

184/ ئازادی به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ مرۆڤ هه‌رچی پێی خۆش بوو بیکات؛ به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه‌ که‌ به‌و کاره‌ی که‌ پێی خۆش نییه‌مه‌جبوور نه‌کرێ.

185/ مرۆڤی گه‌شبین له‌ هه‌ر گرفتێکدا رێگا چاره‌یه‌ک ده‌دۆزێته‌وه‌، که‌چی مرۆڤی ره‌شبین بۆ هه‌ر رێگاچاره‌یه‌ک گرفتێک ده‌دۆزێته‌وه‌.

186/ له‌سه‌ر عاده‌ت و کرده‌وه‌کانی مرۆڤ بریار بده‌، نه‌ک له‌سه‌ر قسه‌کانی، مرۆڤ قسه‌کانی زۆر زوو ده‌گۆڕێ، به‌ڵام عاده‌ت و کرده‌وه‌کانی زۆر زوو ناگۆڕدرێن.

187/ دیکتاتۆڕ به‌که‌سێک ده‌ڵێن بۆ سێوێک دارێک له‌ بن و ڕیشه‌وه‌ ده‌ردێنێ.

188/ ژیانی مرۆڤ پڕه‌ له‌‌هه‌ورازو نشێو، مرۆڤ ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدا له‌ نشێو دا نه‌مێنێ.

189/ ئافره‌ت بونه وه‌ريكه له‌نيوان فريشته و پياودا.

190/ ئافره‌ت گولى به‌هاره...جوانى جيهانه روحىژ يانه.

191/ ئافره‌ت ئاوينه‌يه كه‌له‌شيوه‌و ره‌نگه‌كان.

192/ ئافره‌ت نمونه‌يى جوانى وناسكى يه.

193/ ئافره‌ت گه‌ش ترين جراى ژيانه.

194/ به‌های ئاو کاتێک ده‌رده‌که‌وێ که‌ کانیاوه‌کان ووشک بن.

195/ ئه‌وه‌نده‌ی بتوانی هاوه‌ڵی دڵسۆز بۆ خۆت هه‌ڵبژێره‌ و بزانه‌ هه‌ر چه‌ند دۆست و هاوڕێی دڵسۆزت زیاتر بێت ، له‌ژیانت دا سه‌رکه‌وتووتر ده‌بیت.

196/ زه‌وجی زوو هه‌ڵه‌یه‌که‌ و دواخستنیشی هه‌ڵه‌یه‌کی تره‌.

197/ کاتێ مناڵی خۆت له‌ ئامێز گرت ، په‌ی به خۆشه‌ویستی باوکت ئه‌به‌یت.

198/ ئه‌گه‌ر به‌ پێی چه‌په‌وه‌ له‌ ناو پێخه‌فه‌که‌ت ده‌ربچیت به‌ درێژایی ئه‌و ڕۆژه‌ کاتێکی خۆشت نابێت.

199/ فرمێسک و ئاره‌قه‌ وخوێن هیچ کاتێک بێ ئه‌نجام نامێننه‌وه‌.

200/ فرمێسکی دۆست له‌ پێکه‌نینی دوژمن له‌ پێشتره‌.

:201- ته‌نها شتێكی باش هه‌یه‌ كه‌ زانایی یه‌ , وه‌ ته‌نها شتێكی خراپ هه‌یه‌ نه‌زانییه‌.

202:به‌جارێك هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت ده‌رمه‌خه‌ , چونكه‌ هه‌ركاتێ گۆرِانى تێدا ببینین دژت ده‌وه‌ستن..

203:ته‌نیایی له‌ هاوڕێی خراپ باشتره‌.

204:به‌ گوڵێک به‌هار نایه‌ت.

205: قسه‌ زۆر بکڕه‌ ، به‌ڵام که‌م بفرۆشه‌.

206: له‌ برسا بمری ، له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ.

207:گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌.

208: بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه.

209: ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن ، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان.

210: ماڵی ‌خۆنه‌خۆر بۆ چه‌کمه‌ بۆر.

211 بزن بۆ شه‌وێکیش بێت ، شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات.

212/ ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌.

213/ ساڵی خۆش له‌ به‌هاره‌که‌یدا دیاره‌.

214قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ.

215/ مرۆڤی باش نامرێ ، چونکه‌ کرده‌وه‌کانی له‌دوای خۆی ده‌دوێن.

216 ڕه‌سه‌ن ڕێزت گرت شه‌رمه‌زار ئه‌بێ ، به‌ڵام ناڕه‌سه‌ن تابێ هار ئه‌بێ.

217/ ئه‌گه‌ر له‌ پاره‌ی خه‌ڵکی بپرسیت ، هه‌رگیز تێر نابیت هه‌میشه‌ برسیت.

218 له‌ پردی نامه‌رد مه‌په‌ڕێره‌وه‌ ، جه‌رده‌ ڕووت تێبکات با له‌و به‌ره‌وه‌.

219 ئه‌وانه‌ی دوێنێ که‌ له‌ڕوو دۆست بوون ، وا ئه‌مڕۆ ده‌رکه‌وت به‌ته‌مای پۆست بوون.

220که‌ قه‌له‌ڕه‌شمان ڕێ نیشان ده‌ربێت ، ئه‌بێ گه‌وره‌مان هه‌ر ده‌ربه‌ده‌ر بێت.

221به‌م شاره‌ ئه‌ڵێن شاری ڕه‌شه‌با ، ئاگای لێنه‌بێ کڵاوت ئه‌با.

222ئه‌گه‌ر تۆ باوکی خۆتت خۆش ده‌وێت ، جوێن مه‌ده‌ نه‌وه‌ک جوێنی به‌رکه‌وێ.

223 درويه‎ك بكه شايه‎د به دياره‎وه بی.

224 كارى به وه‎ختى باشاى سه‎رته‎ختى.

225ئاويش زور بمينيته‎وه بوكه‎نى ده‎بى.

226 که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت رۆژ ئه‌بێته‌وه‌.

227/ ماڵی قاڵب سه‌ر به‌خاوه‌نیه‌تی.

228 شه‌ل نیه‌ پێی شکاوه.‌

229دووپشکه‌ له‌خۆی به‌شکه.

230/ کای کۆن به‌به‌ مه‌که.‌

231/ گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره.‌

232/ ئه‌و نانه‌ نانه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه.‌

233 ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌.

234/ هه‌موو جارێ گۆزه‌ له‌ کانی به‌ساقی ناگه‌ڕێته‌وه‌.

235به‌رخی نێر بۆ سه‌ڕبڕینه.

236 ئه‌وه‌نده‌ بدوێ که‌ گوێت لێ بگرن.

237/ ه‌م بڵێ و زۆر ببیسه.‌

238 برا له‌پشت برا بێ مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودا بێت.

239/ بۆ شاردنه‌وه‌ی درۆیه‌ک پیویست به‌هه‌زار درۆی تره‌.

240/ که‌ر ئاخوری خۆی لێ تێکناچێ.

241 ئه‌و له‌تاریکیدا بکرێت له‌روناکیدا ده‌رده‌که‌ویت.

242 سوعبه‌ت ڕه‌فیقت له‌کیس ئه‌دات به‌ڵام قه‌ت ڕه‌فیقت بۆ پیداناکات

243 مشک نه‌گبه‌تی بیگرێت یاری به‌ کلکی پشیله‌ داکات.

244/ ئه‌گه‌ر دووڕێگه‌ت له‌به‌ردم بو تۆ سێیه‌میان هه‌ڵبژێره.‌

245/ خوا گوێزت ئه‌داتێ به‌ڵام قه‌ت بۆت ناشکێنێ.

246/ به‌ختیاری له‌ ده‌رگایه‌که‌وه‌ دێته‌ ژووره‌وه‌ که‌ تۆ حیسابی ئه‌وه‌ت بۆ نه‌کردووه‌ کراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر‌گیز نائومێد مه‌به‌.
بۆ مرۆڤی بێ هێواش ، زه‌وی به‌ قه‌را خۆی ته‌سکه‌.

246ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه‌ ، په‌له‌ بکه‌ له‌ گوتنی.

247باشترین به‌رنامه‌ داڕشتن بۆ داهاتوو ، سوود وه‌رگرتنی دروست له‌کا‌ته‌.

248مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دروست بکات .

249ئازادی بیرکردنه‌وه‌ و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته‌ هۆی ئاوه‌دانی ولات.

250وتوویژی خۆت براده‌رانه‌ ده‌ست پی بکه‌.

251جوانترین شعر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان لایه‌ لایه‌ی دایکانه‌.

252ئیمان سه‌برو لێبوردنه‌.

253به‌ خۆڕاگری به‌ هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت.

254ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه‌ پێشکه‌ش بکرێت.

255به‌ هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێک.

256به‌فیڕۆدانی کات خۆ کوشتنێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌.

257بیر له‌ ژیان بکه‌نه‌وه‌ به‌لام خه‌می بۆ مه‌خۆن.

258هاوڕێکانم دارایی و سامانی منن.

259پێکه‌نین باشترین چه‌کی شه‌ڕه‌ له‌ دژی ژیان.

260پیاوی زانا هه‌میشه‌ که‌سێکه‌ که‌ بیه‌وێ شتێک فێر بێت.

261به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌ دایه‌ سنووری هه‌موو شتێک بزانین و ڕێزی لێ بگرین

262خاوه‌نی ره‌وشت و ئه‌خلاقی پاک ڕۆحی کۆمه‌لگه‌ی خۆیانن.

263عه‌شق و خۆشه‌ویستی باشترین ده‌رمانه‌.

264راستگۆیی باشترین سیاسه‌ته‌.

265به‌رده‌ام له‌دووای فێربوون به‌.

266عه‌قل شتێکی تره‌ و قوتابخانه‌ شتێکی تر.

267پشیله‌ ئه‌گه‌ر کوێریش بێت هه‌ر به‌دوای مشک دا ده‌گه‌ڕێت.

268بۆ ئه‌وی بتونین ده‌بێ بزانین وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌بێ بخوێنین که‌ واته‌ دابخوینین تا بتوانین.

269به‌ردی گه‌وره‌ به‌ مانای نه‌هاوێشتنه‌.

270هه‌رچی زۆرتر بیر‌ له‌ رابردوو بکه‌ینه‌وه‌ داهاتووێیکی باش مان ده‌بیت.

271که‌س له‌ بێ ده‌نگی په‌شیمان نه‌بۆته‌وه‌ به‌لام زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ زۆر بله‌یی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌.

272بۆ سه‌فه‌ری ڕێگای هه‌زار کیلۆمه‌تری هه‌م ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌که‌م هه‌لبگیرێت.

273کاتێک له‌دایک ده‌بی هه‌موو پیده‌که‌نن ته‌نها تۆ ده‌گریێی ، له‌دنیادا به‌ جۆرێک بژی که‌ کاتێک رۆیشتی هه‌موو بگرین و ته‌نها تۆ پیبکه‌نی.

274مرۆڤی زانا و ژیر به‌دوای شتێکدا ناگه‌ڕێت که‌ نه‌یێته‌ دی.

275به‌ نه‌رمی و ئارامی سه‌رکه‌وتن خێراتر و به‌هێزتره‌.

276شاد بن به‌ سه‌رکه‌ووتنی خه‌لکی دیکه‌ چونکه‌ سه‌رکه‌وتن  بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه‌.

277ته‌نها سه‌ره‌تای هاوڕێ په‌یدا کردن ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌تا خۆمان دۆستایه‌تی ده‌رببڕین.

278نهێنی سه‌رکه‌وتن له‌ خۆراگری دایه‌.

279پشوو دریژی و ئومێد دوو هۆکاری سه‌رکه‌وتنن.

280ئه‌گه‌ر له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاو دا سه‌رکه‌وتنمان به‌ ده‌ست بهێنایه‌ ، هه‌ول و کۆشش ئیتر هیچ واتایه‌کی بۆ نه‌ده‌ما.

281لیبورده‌یی کلیلی شادی و به‌خته‌وه‌رییه‌.

282من هه‌موو سه‌رکه‌ووتنه‌کانم قه‌رزداری ئه‌و ئومیدانه‌م که‌ له‌ قۆناغی لاوێتیدا له‌ دلمدا‌ چاندم بوو.

283به‌خته‌وه‌ری له‌ ئه‌وه‌ دایه‌ مرۆڤ بزانیت چی ده‌وێ و ئه‌وه‌ی ئاره‌زویه‌تی به‌ دل و به‌ گیان بیت.

284ره‌مز و سه‌رکه‌وتنتان ته‌نها ویست و ئیراده‌یه‌.

285هیچ ڕۆژیک له‌ ئه‌مڕۆ به‌ نرخ تر نییه‌.

286خۆشه‌ویستی میوه‌ی هه‌موو وه‌رزیکه‌ له‌به‌ر ده‌ستی هه‌مووان دایه.

287ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆیان خۆش بوێ ، خۆشت بوێن وخۆشه‌ویست به‌.

288زه‌رده‌خه‌نه‌ جوانترین ئارایشی ڕووخساره‌.

289پینووس کاریگه‌رترن چه‌که‌.

290دنیا ئه‌ونده‌ پر له‌ فره‌وانییه‌ که‌ چاره‌یه‌کتان نییه‌ بێجگه‌ له‌ شادی کردن.

291له‌ تاریکیدا که‌ چا و ده‌ست به‌ بینین ده‌کات نرخی چاو ده‌رده‌که‌وێت.

292ته‌نها بۆ مرۆڤی گه‌شبین ، خۆ دروست کردن بۆ داهاتوو مومکینه‌.

293ده‌بێ بژی بۆ نوسین نه‌ک بنوسی بۆ ژیان.

294خراپترین خه‌مه‌کان گوومان و دوو دلییه‌.

295لیبوردن له‌ هه‌له‌کان تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی نه‌رمه‌.

296له‌ نێو دلی خۆت دا بنووسه‌ هه‌موو رۆژێک باشترین و خۆشترین رۆژی ساله‌.

297ژیان به‌ دیهێنانی به‌رهه‌می نه‌مره‌.

298رۆژگار زۆر مێهره‌بانه‌ بۆ که‌سێک که‌ بزانێ کاتی خۆی چۆن و به‌چی تێپپه‌ڕ بکات.

299به‌خته‌وه‌ری خێزانی درێژ خایه‌نترین و پته‌و ترین و شیرین ترین به‌خته‌وه‌رییه‌.

300ته‌نها بێ ده‌نگی ده‌م گه‌یێنیته‌ زانین .

301له‌گه‌ل خه‌لکی تر پێپکه‌نه‌ نه‌ک پێیان پێپکه‌نی.

302هه‌له‌ کردن کارێکی ئاساییه‌ به‌لام دووباره‌ کردنه‌وه‌ی کاریکی بێ عه‌قلییه‌.

303گۆڕینی فرمیسکی خه‌لکی بۆ شادی باشترن باخته‌وه‌رییه‌.

304به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ بییه‌وێت که‌سێکی تر به‌خته‌وه‌ر بکات.

305تووره‌ بوون تۆله‌ کردنه‌وه‌ی خه‌لکی تره‌ له‌ خۆت.

306گرنگ له‌ که‌وتن دانیه‌ به‌لکو گرنگ له‌ دوباره‌ هه‌ستانه‌وه‌ دایه‌.

307هه‌میشه‌ ئه‌و خۆشیانه‌ی‌ هاتینه‌ بیان ژمێره‌ نه‌ک ئه‌و شتانه‌ی نیتانه‌.

308ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌ سه‌ر دنیادا زال بیت عه‌قل و ژیری به‌سه‌ر خۆت دا زال بکه‌.

309شانس به‌لای ئه‌و که‌سانه‌ وه‌ ده‌چیت که‌ بڕوای به‌ کار کردنه‌ نه‌ک شانس.

310باشترین کات بۆ په‌روه‌رده‌ کردنی ئیراده‌ قۆناغی لاوێتیه‌.

311هه‌موو شتێک له‌ لای باریکیدا ده‌پسێ به‌لام زولم زۆری له‌ ئاستووریدا.

312مرۆڤ ده‌بێ له‌گه‌ل خه‌لاکانی تر که‌م و له‌گه‌ل خۆی زۆر بدوێ.

313جوانی راسته‌ و راستیش جوانه‌.

314بۆ پیکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش په‌له‌کردنی هه‌له‌یه‌ و دواخستنیشی هه‌له‌یه‌کی تره‌.

315ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوێ به‌ عه‌یبه‌ بدات هه‌رگیز به‌ ئاوات ناگات.

316گه‌و‌ره‌ترین سه‌رمایه‌ متمانه‌ به‌ خۆکردنه‌.

317گه‌وره‌ترین مامۆستا ئه‌زموونی تاقیکردنه‌وه‌یه‌.

318گه‌وره‌ترن دیاری لێ بووردنه‌.

319گه‌وره‌ترین شانازی ئیمانه‌.

320به‌رد له‌ سه‌ری بده‌ی یان سه‌ر له‌ به‌ردی بده‌ی هه‌ر سه‌رت ده‌شکێ.

321ژن هێنان کارێکه‌ که‌ ئه‌مڕۆ بکه‌ی زووه‌ سبه‌ی بکه‌ی دره‌نگه‌.

322رق و کینه‌ ناتوانێت رق و کینه‌ له‌ ناو ببات به‌لام خۆشه‌ویستی ده‌توانیت.

323زانست له‌ هه‌موو کارێک دا قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات به‌لام له‌ هیچ کارێک دا دوایین قسه‌ ناکات.

ئه‌گه‌ر هه‌موو مان گوێ له‌ یه‌کتر بگرین که‌س کینه‌ی که‌سی له‌ دل دا نامێنێت.
     ئه‌وه‌ش چه‌ند په‌ندێکی کوردیه‌
- قه‌ل  به‌ قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت

2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت

3- له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت

4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه‌

5- نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌

6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌

7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره‌

8- تا خاوه‌ن  ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت

9- که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌

10- ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد

11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌

12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌

13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌

14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی

15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌

16- به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌

17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات

18- مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش   له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت

19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی

20-هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا

21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی

22- ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت

23-چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌

24- پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌

25- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)‌

26- ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت

27- شه‌ل نی یه‌ پێ ی  شکاوه‌

28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌

29- ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک

30- به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت

31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌

32- دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌

33-دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌

34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا

35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد  قنگی دڕا

36- به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌

37- هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ

38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌

39- بانێکه‌و دوو هه‌وا

40- به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ

41- کونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری

42- گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات

43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌

44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌

45- ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت

46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب

47- له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت

48- به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت

49- دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن

50- ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی

51- تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌

52- کای کۆن به‌با مه‌که‌

53- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه‌ گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته‌ بڕانێ خزمی مه‌ هاته‌ قڕانێ

54- گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه

55- ئه‌و ماسته‌ بێ موو نی یه‌

56- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی

57- به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به‌

58- دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه

59- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که‌ هی خۆت بوو

60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه

61- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات

62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌

63- له‌  ئاوی خووڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌

64- له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌

65- ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت

66- باری که‌ر دایم قورسه

67- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو تێبگه‌

68- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت

69- هه‌موو که‌س له‌ شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه‌

70- که‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێت ترشه

71- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت

72- ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه

73- مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت

74- له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی

75- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه‌

76- ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت

77- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت

78- بیانووی تڕ نانی جۆیه‌

79- به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپی یه‌

80- سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌

81- من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو

82- من ئه‌ڵێم نێره‌ ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه‌

83- ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه‌

84- که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ

85- ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت

86- که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات

87- نان خۆرت بمرێ به‌س مشور خۆرت نه‌مرێ

88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌

87- له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت

88- که‌ جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ

89- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا

90- له‌ ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له‌ ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه‌

91- ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌

92- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت

93- با له‌ هه‌ر کوێیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات

94- له‌ کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه‌ لێڵی مه‌که‌

95- دار به‌ ته‌وری وت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌ ده‌بوو

96- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن

97- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌

98- سوار تا نه‌گلێ نابێت به‌ سوار

99- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت

100- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌

101- ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت

102- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به‌ .......ه‌وه‌ دڵی ئه‌ته‌قێ

103- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت

104- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات

105- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ

106- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده‌

107- بزن هه‌میشه‌ قنگی به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو که‌س ناوی نه‌ ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر‌ که‌وت

کردیان به‌ چه‌پڵه‌

108- چه‌پڵه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت

109- ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان

110- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینێت

110- هه‌ر که‌س ده‌چێته‌ قه‌بری خۆی

‌111- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه‌ سۆری

112- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات

113- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌

114- که‌چه‌ڵ که‌ ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات

115- ساڵی خۆش له‌ به‌هاره‌که‌یدا دیاره‌

116- مه‌ستی و ڕاستی

‌117- قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ

118- له‌ برسا بمری له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ

119- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌

120- بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه

121- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه‌

122- که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ کورتانت بۆ دێت له‌ ش

لوقمانی حه‌کیم ئامۆژگاری کوڕه‌که‌ی ده‌کات پێی ده‌ڵێ

نویژ به‌و شیوه‌یه‌,كه‌ شایه‌نیه‌تی‌!
ئاموژگاری خه‌لكی له‌ بیر مه‌كه‌!
له‌ به‌رامبه‌ر ناخوشیه‌كان خوڕاگر به‌!
له‌ خه‌لكی ڕوو وه‌رمه‌گیره‌ وه‌ بی منه‌تیش مه‌به‌ لێ یان!
به‌ فیز و خو به‌زل زانی له‌گه‌ل خه‌ڵك هه‌ڵس و كه‌وت مه‌كه‌!
له‌ ڕێ‌ ی روشتندا له‌ سه‌ر خو به‌!
به‌ سه‌ر خه‌ڵكی هاوار مه‌كه‌,له‌ سه‌ر خۆ قسه‌ بكه‌!
له‌ رێی ی ناوه‌كان و سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌ باشی بناسه‌!
به‌و شیوه‌یه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئاموژگاری ده‌كه‌یت,پێشتر خوت عه‌مه‌لی پێ ی بكه‌!
قسه‌ ئه‌وه‌نده‌ بكه‌ كه‌ پیویسته‌!
حه‌قی خه‌ڵكی به‌ باشی بده‌وه‌!
نهێنیت لای خۆت بپارێزه‌!
له كاتی ته‌نگانه‌ هاوڕێكه‌ت تاقی بكه ره وه
به‌ سود و زیان هاوریكه‌ت تاقی بكه‌!
له‌گه‌ل نه‌زان و نه‌فام هه‌لس و كه‌وت مه‌كه‌!
له‌گه‌ل زانایان و روشنبیران هاوری به‌!
له‌ به‌ ده‌ست هێنانی ئیشی باش خێرابه‌!
سیقه‌ مه‌خه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كه‌م فكر و زه‌عیفن!
له‌گه‌ل ئیمانداری عادل هه‌رده‌م قسه‌ بكه‌!
قسه‌ییك بكه‌ كه‌ گونجاو بێت و به‌ڵگه‌شت پێ‌ بێت!
رۆژانی گه‌نجی به‌ ده‌وله‌مه‌ندی بزانه‌!
هه‌م پیاوی دنیا و هه‌م پیاوی رۆژی دوایی به‌!
رێزی دوستان و براده‌ران بگره‌!
27-له‌گه‌ل دوست و دوژمن خۆش ره‌فتار به‌!
بوونی دایك و باوكت به‌ ده‌وله‌مه‌ ندی بزانه‌!
ماموستا و ئوستادی خوت به‌ دایك و باوكی خوت بزانه‌!
كه‌متر له‌وه‌ی كه‌ هه‌ته‌ خه‌رجی بكه‌!
له‌ هه‌موو كاروبارێكدا مامناوه‌ند به‌!
لێ بورده‌یی و پیاوه‌تی بكه‌ به‌ پیشه‌ی خوت!
چه‌ند ده‌توانی له‌گه‌ل میوان به‌ به‌زه‌یی به‌!
له‌ مه‌جلیس و راڕه‌وه‌كان چاوت له‌ گوناه‌ بپارێزه‌!
هیچ كاتێ پاك و خاوێنی له‌ بیر مه‌كه‌!
هیچ كاتێك ته‌ركی خزم و كه‌س و كارت مه‌كه‌!
منداله‌كانت له‌سه‌ر زانست و دینداری په‌روه‌رده‌ بكه‌!
فیرَی ئه‌سپ سواری و تیر هاویشتن ببه‌!
له‌ هه‌ر ئیشیكدا ده‌ست و پێ‌ ی راست پَیش بخه‌!
له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سیكدا قسه‌ ده‌كه‌ی به‌ پی توانای ئه‌و قسه‌ بكه‌!
له‌ كاتی قسه‌ كردن هیمن و له‌ سه‌ر خو به‌!
به‌ كه‌م (وتن ,خواردن,خه‌وتن)خۆ رابینه‌!
ئه‌وه‌ی بو خۆت پیت ناخوشه‌ بۆ خه‌ڵكیش پیت ناخۆش بیت!
هه‌ر ئیشیك ده‌یكه‌ی به‌ زانای و شاره‌زای بیكه‌!
شتێ‌ نایزانی مه‌یكه‌!
له‌گه‌ل لاواز و مندالان نهێنی خوت باس مه‌كه‌!
چاوت له‌ڕێ‌ ی یارمه‌تی كه‌س نه‌بیت!
له‌ خراپه‌كاران چاوه‌ڕێ‌ ی پیاوه‌تی و باشه‌ مه‌به‌!
هیچ شتیك له‌ پیش بیرلێ‌ ی كردنه‌وه‌ مه‌كه‌!
ئیشیك هی خوت نیه‌ به‌ هی خوتی مه‌زانه‌!
ئیشی ئه‌مڕوً مه‌خه‌ سبه‌ی!
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تر له‌ خۆت گالًته‌ و گه‌پ مه‌كه‌!
له‌گه‌لً پیاوی گه‌وره‌ زۆر بلًَی ی مه‌به‌!
ئیشی مه‌كه‌ كه‌ نه‌فامان به‌رامبه‌ر به‌ تۆ بی ئه‌ده‌بی بنوێنن!
بی نه‌وایان له‌ ماڵی خوت بێ‌ به‌ش مه‌كه‌!
ناكۆكی و دوژمنایه‌تی دوباره‌ زیندوو مه‌كه‌وه‌!
ئیشی باشی خه‌ڵًكی به‌ هی خوت مه‌زانه‌!
ماڵ و دارای خۆت به‌ دۆست و دوژمن نیشان مه‌ده‌!
له‌گه‌ڵ خزم و دۆستان په‌یوه‌ندی مه‌پچڕینه‌!
هیچ كاتیك غه‌یبه‌تی باشان و خۆ پاریزان((ته‌قواداران)) مه‌كه‌!
خۆ په‌سند و لووت به‌رز مه‌به‌!
له‌ حزوری هه‌ستاوه‌كان دامه‌نیشه‌!
له‌پێش چاوی خه‌ڵكی ددان پاك مه‌كه‌وه‌!
به‌ ده‌نگی به‌رز ئاوی ده‌م و لووتت پاك مه‌كه‌وه‌!
له‌ كاتی باوێشكدان ده‌ست به‌ ده‌مته‌وه‌ بگره‌!
ماندوو بوونی خۆت له‌به‌ر چاوی خه‌لكی ئاشكرا مه‌كه‌!
له‌ مه‌جلیسدا په‌نجه‌ مه‌كه‌ به‌ لووتدا!-
ووته‌ی گرنگ و جێ‌ بایه‌خ له‌گه‌ل ووته‌ی گالته‌ جاری تیكه‌ل مه‌كه‌!
هیچ كه‌سیك له‌ پێش چاوی خه‌لكی رسوا مه‌كه‌!
به‌ چاو وبرو قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌كه‌!
ووته‌ی وتراو دووپات مه‌كه‌وه‌!
كه‌م گاڵته‌ و گه‌پ بكه‌!-
زۆر وه‌سفی خۆت و خزم و كه‌س و كارت مه‌كه‌!
له‌ خۆچواندن به‌ جل و به‌رگی ئافرتان خۆ بپاریزه‌!
دوای داوا ناڕه‌واكانی ژن و مندالت مه‌كه‌وه‌!
رێزی هه‌ركه‌س به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆی رابگره‌

naw

http://2upl.com/uploads/gif/53c3b42f0f.gif
[ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن لينك ببینن]

لێره‌ نیه‌

 

#14 2012-06-20 06:49:47

shnyar
ئه‌ستێره‌ی مه‌کۆ
dlxosh
شوێن: °o.O سلێماني O.o°
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 1073

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

http://t0.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcRhCA4D_wZK1WJsvwtKLjTjWq6lkRF_ohGtuAtXnKcWfN7QMV5oRw
فةرموو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن shnyar (2012-06-20 11:25:47)

nawhttp://smsbyheart.com/wp-content/uploads/2013/05/smsbyheart_friendship-28.jpg
خۆشم دەوێی گەر سەد جار بڵێى رقم لێتە
هاوڕێت دەبم گەر هەموو خەڵک بڵێ شێتە

لێره‌ نیه‌

 

#15 2013-02-11 13:10:01

(◕‿◕✿)AnGeL(◕‿◕✿)
ئــه‌نـدامــى زێــريـن
شوێن: هـەولـێـرەكـەم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-02-11
په‌یامه‌كان: 1800

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

سلاو من ئةندامى نويم هيوادارم بمكةنة هاورئى خوتان

naw

زۆر جــار .... خوڕەوشتم سەیرە ..!!! گۆشەگیرم و لە هەواڵی کەس ناپرسم..... بیری ئەکەم و پێی ناڵێم... کە لە کوچەیەکا پێی ئەگەم نایدوێنم... کەسایەتیم زۆرجار ئاڵۆزە و لێم تێ ناگەن ... ...بەڵام ..... لە ناخما کەسێکی سادە و کەس فریو نادەم ...لە زەمەنێکا کە هەموو کەس فریویاندام..

http://mzirin.com/up/uploads/jpg/0d951e0e4e.jpg

لێره‌ نیه‌

 

#16 2013-08-18 05:22:20

R K 2
ئه‌ندامی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-08-17
په‌یامه‌كان: 11

Re: جيشتخانةى مةكوى زيرين

دةستخوش من هيجم ناوى

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 173.245.54.163

Powered by PunBB
Translated By : Webchin
Style By Barham Eng

[ Generated in 0.130 seconds, 7 queries executed ]

????-ip-???