هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه (په‌ڕه‌ 51) - خوێندن و خوێندکاران - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


(په‌ڕه‌ی 51 له‌ 52)

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

په‌ڕه‌ پێشوو 1 49 50 51 52 داهاتوو

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1,251 بۆ 1,275 له‌ 1,280 ]

1,251 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

Bram zanyaretan la sar byabany gala hary yan byabany atagama haya

1,252 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

Slaw nezahmat raportekm awet lasar casumol yan daboka ya 3asre gar yarmatem ban zor supas agar ba english  bet bashtra agaresh nabo ba kurde kesha neya

1,253 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

بابەتێکی زانستیم دەوێت بۆ سمینارە و دەمەوێت بە پاوەر پۆینت باسی بکەم

1,254 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

mamad yalmaz نووسی:

بابەتێکی زانستیم دەوێت بۆ سمینارە و دەمەوێت بە پاوەر پۆینت باسی بکەم

1,255 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

mamad yalmaz نووسی:
mamad yalmaz نووسی:

بابەتێکی زانستیم دەوێت بۆ سمینارە و دەمەوێت بە پاوەر پۆینت باسی بکەم

1,256 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

Slaw raportekm lasar anflonzay balnda awe

1,257 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سڵاو من سمینارێکم دەوێ لەسەر پەروەردەکرنی منداڵ

1,258 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

پەروەردەکرنى مندال
جگەرگۆشەکانمان، کوردیلە خوێن شیرین و چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان، کە نەوە و هیوای دواڕۆژی کوردستانن .. گرنگترین و بەنرخترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن .. تۆی ژیانن و، درێژەدەری مانمانن .

منداڵەکانمان سپاردەیەکی زۆر گەورە و هەستیارن، لە ئەستۆ و لە بەردەستی دایکان و باوکاندان .. چارەنووس و دواڕۆژێکی گەشتر بۆ کورد و کوردستان، پەیوەستن بە رادەی بایەخدانمان بە ئامادەکردن و بە راهێنانی منداڵانی ئەمڕۆمانەوە .

هۆشی ناسکی منداڵ، زەوییەکی بەیارە، نەکێڵراوە و تۆو نەکراوە .. لاپەڕەیەکی سپییە و هێشتا هیچ پیت و رستەیەکی لەسەر نەنووسراوە .. هەویرێکی نەرم و شلە و هێشتا نەکراوە بە هیچ .. چۆن گۆش و پەروەردە و ئاراستەی بکەین، ئەوەی لێدێتە بەرهەم .. کورد وتەنی : " چی بچێنین، ئەوە دەدوورینەوە "

بێگومان گۆشکردنی راست و پەروەردەکردنی دروستی منداڵان ، کارێکی هەڕەمەکی و ئاسان نین .. پەروەردەکردن و پێگەیاندنی منداڵان، تەنها دابینکردنی خۆراک و شوێن خەو و جلوبەرگ و بابەتی یاریکردن نییە .. بەڵکو پەروەردەکردنی دروست، بنیاتنانی کەسایەتیی منداڵانە، کە گەورەکانی دواڕۆژن .. ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە دابمێنین و نەتوانین بەسەر کۆسپ و ئاستەنگییەکانی رێی پەروەردەکرنی منداڵاندا سەربکەوین .. بە تێگەیشتن و بەڵەدبوون لە هەڵسوکەوت و، لە بنەماکانی نەشونما و گەشەکردن و پێشکەوتن و، بە شارەزاییمان لە قۆناغەکانی هەراشبوونی منداڵان و، پێویستییەکانی هەر قۆناغێک، دەتوانین هەل و دەرفەت بڕەخسێنین و کارئاسانی بکەین و، کۆسپ و کێشەکان لغاو بکەین و سەرکەوین بە سەریاندا .. بەر لە هەموو شتێ پێویستە دایکان و باوکان بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست .. رۆشنبیر و شارەزابن، خۆیان بۆ ئەم ئەرکە پیرۆز و هەستیار و چارەنووسازە، ئامادەبکەن و رابهێنن .. چونکە دایک یەکەمین مامۆستای منداڵە و، ماڵیش ( خێزان ) یەکەمین قوتابخانە و ژینگەیەتی .

هەندێ لە دایکان و باوکان، هێمنی و بێدەنگی منداڵەکانیان، لە یەکەمین ساڵەکانی تەمەنیاندا، بە مایەی خۆشی و شادییان دەزانن، شانازی بە ئەوەوە دەکەن، کە هێمنی منداڵەکانیان بۆ پەروەردەکردنی راست و باشی ئەمان دەگەڕێتەوە .. بەڵام بەبێ ئەوەی دایکان و باوکان هەست بەم راستییە بکەن .. کە توێژەران و پزیشکە دەروونییەکان، جەختیان لەسەر ئەم راستییە سەلمێنراوە کردوون، کە هێمنی و بێدەنگی و گۆشەگیری و شەرمکردن، زۆر مەترسیدارترن، لە لاساری و لە کەلەڕەقی و لە هاروهاجی .

مەبەستمان لە پەروەردەکردنی منداڵ، پەروەردەیە بە مانا زانستی و فراوانەکەی ، هەندی کەس پەروەردەکردن، بە ملەکەچ بوونی منداڵ بۆ فرمان پێکردن و، بۆ گوێدێری بۆ ئامۆژگارییەکانیان و، رێزگرتن لە گەورەکان و، بێ دەنگی و دەم داخستن دەزانن .. ، ترسیان خستۆتە دڵی منداڵەوە و، هەموو شتێکیان لە کردووە بە " بڤەیە "

یۆنامات دەڵێ : " تا تەمەنی سیانزە ساڵیم .. وامدەزانی ناوم ـ دەمەت داخە ـ یە "

مەبەست لە پەروەردەی دروست ، ئامادەکردن و راهێنانی منداڵە بۆ ئەوەی لە هەموو لایەنێکەوە کەسایەتییەکی دروست و ئاسایی و سەرکەوتووی لێبێتە کایەوە، لایەنی جەستەیی، دەروونی، هۆشی، کۆمەڵایەتی .. پەروەردەکردنی راست و دروستی منداڵان، نەوەیەکی هۆشیار و، داهاتوویەکی باشتر و گەشتر و، ژیانێکی شیاوتر دێنێتە ئاراوە .

هەموو خێزانێک، حەزدەکات کە بە ئەوپەڕی باشی و دروستییەوە منداڵەکانیان گۆش و پەروەردە بکەن .. ئەوەی کە دەبێتە یارمەتیدەر بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندنی منداڵان ، ئەوەیە کە پەروەداکار و ئامادەکەر، ئامانجەکانیان راستبن و شیاوی جێبەجێ کردن بن و ، لەگەڵ پێویستییەکانی قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵاندا لوا و گونجاوبن ، نەک هەر خەیاڵئامێز و قسە و باسبن .. پێویستە ئەوەش لەبەرچاوبگرن، کە لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و زەین و بیر و هۆشەوە جیاوازی لە نێوان منداڵاندا هەیە .

پێویستە منداڵانی ئەمڕۆمان وا پەروەردە بکەین و پێیان بگەیەنین .. کە شانازی بە ناسنامەی خۆیانەوە بکەن و، ئینتیما و دڵسۆزییان بۆ کورد و کوردستان هەبێت و، رێزیان بۆ کۆمەڵگاکانی تر و سەرجەم مرۆڤایەتی هەبێت و، بە سۆز و خۆشەویستی پێکەوە گرێ بدرێن و، یەکتری قبۆڵ بکەن و، ڕێز لە را و بۆچونی جیاوازی یەکتری بگرن ، خۆپەرست و خۆسەپێن نەبن و، دووربن لە دەمارگیریی ئایینی و رەگەزی و لە تایفەگەری و، لە خێڵ وعەشیرەتبازی، دووربن لە رکەبەرایەتی و توندوتیژی و لە رق و دووژمنایەتی و تۆڵە سەندنەوە.. هەردەم هیوا و گەشبینی و بڕوابەخۆبوون بخەینە دڵیانەوە ، ئازادبن و تەگەر و کۆسپ نەخەینە بەردەم هیوا و خواست و ئارەزوو و خولیاکانیانەوە ، لێیان بگەڕێین با خۆیان تاقی بکەنەوە .. با لە ئەزموونەکانیانی خۆیان فێربن و کەڵک وەربگرن .. با جیهانی وەنەوەشەیی و پاکی منداڵان نەشێوێنین، خەیاڵ و خەونە سەوز و شیرینەکانیان لێ تێکنەدەین .. رێز لە کەسایەتی و راکانیان بگرین . رەفتارەکانمان و مامەڵەکردنمان لەگەڵ منداڵەکانماندا راست و دروستبن .. هەڵسوکەوت کردنی دروستمان، دەبنە زامنی بەرجەستەبوونی ئەو هەموو ئەو ئامانجانەی سەرەوە و ئامانجی زیاتريش .. ئەمانەش ئەرکێکی پیرۆز و پێویستی سەرشانی هەموو لایەکمانە، بەر لە هەموو کەس و لایەک ئەرکی دایکە، ئەرکی خێزانە، ئینجا قوتابخانە و کۆمەڵ و میدیا و راگەیاندنەکان، دەزگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کە خەمخۆری راهێنان و پەروەردەکردن و ئامادەکردنی منداڵانن .. هەموو لایەکیشمان لە سایەی ئەنجامدانی ئەم ئەرکە پیرۆزەماندا، رەنجبێوەر نابین و، سوودمەند و شاد دەبین .. راستیشیان وتووە : " باخچەی گوڵ گەش و جوان .. شانازی بۆ باخچەوانە دڵسۆزکەی دەگەڕێتەوە" دەبا ئێمەش پەروەردەکاری دڵسۆزی کوردیلەکانمان بین و .. بۆ ئەوەی نەوەیەکی دروست و گەشبین پێبگەیەنین .. هاتنەدیی دواڕۆژێکی گەشتر لە سایەی پەروەردەکردنی دروستی نەوەی ئەمڕۆماندا .. شانازییە بۆ هەموو دڵسۆز و خەمخۆرێکی ئەم بوارە .

پەیوەندیی منداڵ لەگەڵ دایکیدا، پەیوەندییەکی سۆزدارییە زیاتر لەوەی کە پەیوەندییەکی پەروەردەیی بێت .. منداڵ لە هەناوی دایکیدا دروست دەبێ و، هەر لە باوەشی ئەویشدا چاوەکانی هەڵدێنێ و، منداڵ لە سایەی سۆز و خۆشەویستی دایکیدا گەورەدەبێت .

دایکان ئەرکێکی گەورەیان لە سەرشانە و، رۆڵێکی گرنگییان لە پەروەردەکردنی منداڵدا هەیە و، کە لە رۆڵی هەموو کەس و لایەنەکانی تر گرنگتر و کاریگەرترە .. ئەمەو کۆمەڵێک خەسڵەتی تایبەتی لە دایکاندا هەن، وەکو : سۆز و، خۆشەویستی و، بەزەیی و میهرەبانی و، ئارامی خۆڕاگرتن لە بەخیوکردن و پێگەیاندنی منداڵاندا .. هەموو ئەم خەسڵەتە جوانانە، پیرۆزی و شانازی و خۆشەویستی و رێزگرتن و پێزانینیان بە دایکان بەخشیون و، پلە و پایەیەکی بەرزیان لە دڵی هەموواندا هەیە .. بەشێک لەو خەسڵەتە تایبەتییانە، لە دایکایەتی گیانەوەرەکانی کەشدا هەن .

ئەمە ئەوەش ناگەیەنێت کە باوکان رۆڵیان نییە و، ئەرک و بەرپرسێتی پەروەردەکردنی  منداڵانیان لە سەرشان نییە .. بەڵام نکووڵی لەوە ناکرێت، کە رۆڵی دایکان، لە گۆش کردن و پەروەردەکردنی منداڵاندا، لە رۆڵی باوکان گرنگتر و کاریگەرترن .

دایکانی رۆشنبیر و زانا و هۆشیاری کورد، سامان و سەرمایەیەکی گرنگی گەلەکەمانن، دەتوانن بە سەرکەوتوویی ماڵ بەڕێوەبەرن و، بە جوانی و بەدروستیش منداڵەکانیان گۆش و پەروردە بکەن .. ( تۆماس ئەدیسۆن ) دەڵێ : " دایـکم دروستی کـردم "

( ئەلبێرت هۆبارد ) یش دەڵێ : " ئەگەر دەتەوێ منداڵی ژیر و زرنگت هەبێت .. زانا و رۆشنبیربە " .. بەڵام دایکانی نابەڵەد و بێ ئاگا و نەزان، رۆڵێکی نێگەتیڤ و سەقەتیان لە پەروەردەکردنی منداڵان و، لە بەڕیوەبردنی کاروباری خێزاندا هەیە  .. بۆیە وڵاتە پێشکەوتووەکان، بایەخ بە راهێنان و ئامادەکردن و رۆشنبیریکردنی دایکان دەدەن .. شای شاعیرانی عەرەب مارف رەسافی کە ( بە رەچەڵەک کوردە ـ جەباری ـ یە) دەڵێ : " دایک قوتابخانەیەکە ئەگەر ئامادەت کرد ... گەلێکی رەسەنزادە دێنێتە کایەوە "

منداڵ گەلێ شت لە دایکێوە وەردەگرێت و فێردەبێت .. چاو لە هەڵسوکەوتەکانی دایکی دەکات .. کەواتە رۆڵی دایک زۆر هەستیارە و، رەنگدانەوەی لە ژیانی ئەمڕۆ و، لە داهاتووی منداڵەکانیدا هەیە و دەبێت .. کورد دەڵێ " دایک ببینە و .. کچە بخوازە " .. ئەگەرچی لەم پەندەدا ئاماژە بە دایکی کچ کراوە، با هەمان پەندی کوردی بە دیوەکەی تردا وەربگێڕین و، بڵێین : " دایکی کوڕە ببینە و .. کچەی لێ مارە بکە "

هەر لەم رووەوە ( جۆن ئادەمیز ) دەڵێ : " شانازیی ئەو هەموو ناوبانگ و پایە بەرزییانەی پێیان گەیشتووم .. بۆ دایکم دەگەڕێنەوە "

دایکانی دڵسۆز و بە سۆز : زۆر بە کورتی، کۆمەڵێک لە بنەما گرنگ و سەرەکییەکانی پەروەردەکردنی منداڵانم بۆ ریزبەند کردوون، هیوادارم سوودیان لێ وەربگرن :

یەکەم / چەخت لەسەر بنیاتنان و گەشەکردنی ویژدانی منداڵەکانتان بکەنەوە، لەرێی مەستکردنیان بە پێویستییە سروشتییەکانیان وەکو : ئاساییش و سەقامگیری و دڵنیایی، کە لە رووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ، ئارامی و ئاسوودەیی بە منداڵان دەبەخشن .. توێژێنەرە دەروونییەکان ئەوەیان سەلماندووە، کە ئەو کەسانەی بە منداڵی لە سۆز و لە خۆشەویستی  بي بەشبوونە، زۆر زەحمەتە کە کەسانێکی تریان خۆش بوێت، یا بڕوا بە کەسانی تر بکەن، کە ئەویان خۆش دەوێت .. بۆیە پێویستە لە یەکەمین رۆژی لەدایکبوونی منداڵەوە، هەموو ئەندامانی خێزان ( دایک و باوک ، خوشک و برا ، داپیرە و باپیرە ) مەلۆتکەکەیان خۆش بوێت، ئەوەش سەلمێنراوە، کە ئەو کۆرپەلەیە گەرچی هێشتا لە گریان زیاتر، هیچ قسەیەیەک نازانێت ، بەڵام هەست بەو سۆز و خۆشەویستییە دەکات .. دایکانی دڵسۆز و میهرەبان : دەتوانن لە ڕێی ئەم رەفتارانەوە، گوزارشت لە سۆز و خۆشەویستی و دڵسۆزی خۆتان بۆ منداڵەکانتان بکەن :

(*) ماچکردنی منداڵەکانتان .

(*) سوعبەت و پێکەنین و یاری کردن لەگەڵ منداکانتاندا .

(*) بە نەرمی دەستهێنان بە سەری منداڵەکانتاندا .

(*) لە باوەشکردنی منداڵەکانتان .. بە روویەکی خۆش و گەشەوە .

دووەم / لە قسەکردن لەگەڵ منداڵەکانتاندا، وشەکانی منداڵەکانتان و وشەی منداڵانە زۆر بەکارمەهێنن .. لاسایی دەنگیشیان دووبارە مەکەنەوە .. گەرچی منداڵەکانتان ناتوانن وەکو ئێوەی گەورە بدوێن .. بەڵام باش تێدەگەن .. بۆ نموونە گەر بە منداڵەکەت بڵێی  ( ئەو کەوچکەم بدەرێ ) رەنگە نەتوانێت رستەکەت دووبارە بکاتەوە .. بەڵام تێدەگات و دەچێت بۆت دێنێت .. تۆش ماچی بکە یا سوپاسی بکە یا چەپڵەیەکی نەرمی بۆ لێبدە، تێدەگات کە کارێکی باشی ئەنجامداوە .. خۆشی و شادی پێ دەبەخشێ و دەبێتە مایەی هاندان بۆ ئەنجامدانی کارێکی تر .. هیچ شتێکیش نییە کە بە قەی هاندان و ستاییش دڵی منداڵان خۆش بکات .

سێیەم / لە بەردەم ئەندامانی خێزانەکەت وکەسوکار و هاوڕیکاندا .. هەر بە ناوی خۆێەوە ناوی بەرە ، نەک ( کورە) ، ( کچێ ) .. بۆ یەکەمین جاریش بە ناو، خزمان و هاوڕێکانی خۆت و باوکی پێ بناسێنە .

چوارەم / چیرۆکی ژیانی منداڵەکەت خۆی، یا ژیانی منداڵیی خۆت، یا ژیانی منداڵیی باوکی بۆ بگێڕەرەوە .. چونکە منداڵان زۆر حەز بەم جۆرە چیروکانە دەکەن .. کە پاڵەوانی چیرۆکەکە خۆیەتی یا دایکێتی یا باوکێتی، نامۆ نین و ناسراون بە لایەوە .. بۆ ئەم مەبەستەش، دەتوانی سوود لە وێنەکانی ناو ئەو ئەلبوومە وەربگرێ.. کە لە کاتی منداڵیی خۆی یا خۆت یا باوکی گیراون . 

پێنجەم / زۆر جار کە تۆ بۆ منداڵەکەت دەدوێی، ئەو ئەو بیر و خەیاڵی لای تۆ نییە و، لە شوێنێکی ترە .. جا بۆ ئەوەی وابکەیت گوێت لێ بگرێت، هەوڵبدە بە ساکاری و سادەیی و خێرایی و بێ گرێ و گۆڵ و، بە دەنگێکی ناسکی مامناوەندی بۆی بدوێی .

شەشەم / کە منداڵەکەت لە ژوورەوە لەسەر زەویدا دانیشتووە و وێنە دەکێشێ، یا ماڵە باجێنە دەکات .. تۆ بە پێوە لەگەڵیدا مەدوێ ، لە گەڵیدا دابنیشە و بەشداریی لەگەڵ بکە و ، سەرنجی بدە و بێدەنگ مەبە و، وا خۆت دەرمەخە کە نەزانیت، را و تێبینیەکانی خۆتی پێ بڵێ و، بە ئەنجامدانی کارەکەی، ئافەرین و دەستخۆشیشی لێبکە .

حەوتەم / هەوڵبدە پەیوەندییەکی باش و خۆش لەگەڵ منداڵەکەتدا  بنیات بنێیت ، رەفتار و هەڵسوکەوتت لەگەڵ منداڵەکەتدا باش و سەرکەوتووبێت ، وەکو کەسێکی سەربەخۆ رێزی لێ بگرە و، هانی بدە کە خۆی بەبێ دەسەڵات نەزانێت و، پشت بە خۆی ببەستێت و، بڕوای بە توانای خۆی هەبێت .

هەشتەم / هەردەم رەخنە لە رەفتارەکانی منداڵەکەت مەگرە، بەڵکو بە نەرمی و بە دڵێکی فراوانەوە ئاراستەی بکە و، هەڵەکانیشی بە هەڵە راست مەکەرەوە .. با جارێک و دووجار و زیاتریش کارەکانی بێ ئەنجامیش بن .. هێوا و گەشبینی بخە دڵیەوە و، هانی بدە کە بەردەوامی بێت و کۆڵنەدات .. دەتوانیت چیرۆکێکی دەربارەی شکستی و کۆڵنەدانی بۆ بگێڕیتەوە .. ( یوسف بۆبێرت ) دەڵێ : " منداڵان زیاتر پێویستیان بە نموونە هێنانەوە هەیە، وەک لەوەی کە رەخنەیان لێبگرن "

نۆیەم / بە سەرکەوتن و ئەنجامدانی کارە باشەکانی منداڵەکەت، ستاییشی بکە و، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لێ بکە .. جاروبار خەڵاتیشی پێشکەش بکە .

دەیەم / زیاد لە پێویست ناز بە منداڵەکەت مەدە و ، واشی لێ مەکە تەنها پشت بە تۆ ببەسێت و، لێی گەڕێ با پشت بە خۆی ببەستێ و، کارەکانی خۆی ئەنجام بدات .

یانزەیەم / لە ژووری منداڵەکەتدا، یەک یا دوو تابلۆ هەڵبوواسە ، کە منداڵەکەت خۆی کێشاوین و بۆیەی کردوون ..هەست بەوە دەکا، کە تۆ دان بە کارە جوانەکەیدا دەنێیت .

دوانزەیەم / شەوان بەر لە خەوتن چیرۆکێکی کورت بۆ منداڵەکەت بگێڕەرەوە .. لەو چیرۆکانە نەبن ، کە ترس بخەنە دڵیەوە .

سیانزەیەم / هەوڵبدە کە کتێبخانەیەکی قنج، لە ژووری منداڵەکەت دابنێیت، بە کۆمەڵێک کتێبی کوردی گۆنجاو بۆ منداڵا ن بیڕازێنەوە .. باشتر وایە ئەو گۆڤارانەشی بۆ بکڕێت کە مانگانە دەردەچن .. پێکەوە بابەتەکانی بخوێننەوە .

چواردەیەم / وەڵامی پرسیارەکانی منداڵەکەت بدەرەوە .. تەنانەت ئەگەر پرسیاری سەیر سەیریشی لێکردی .. بەڵام وریابە کە بە هەڵە وەڵامی هیچ پرسیارێکی نەدەیتەوە .. ئەو هەڵانە لە هۆش و بیری منداڵدا دەچەسپێن و، راستکردنەوەیان ئاسان نابێت .

پانزەیەم / لە مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکدا، پەیڕەویی گرنگترین ئامۆژگاری و بنەماکانی پەروەردەکردنی دروستی منداڵان بکە .. ئەگەرچی ئەمە کارێکی ئاسان نییەو ، پێویستی بە ماندووبوون و ئارامی و پشوودرێژی و دانایی هەیە .

شانزەیەم / لە منداڵەکەت گەڕی با خوی ئەو جلانە هەڵبژێرێت، کە حەزدەکات لەبەریان بکات، بەمەش ئەوەی بۆ دەردەخەیت، کە رێز لە بڕیار و حەزەکەی دەگرێت .

حەڤدەیەم / لە ( رۆژی جیهانیی منداڵان ) دا، بە زەردەخەنە و ماچی منداڵەکەت بکە و، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بکە و، بەم بۆنەیەوە دیارییەکی جوانیشی پێشکەش بکە .

هەژدەیەم / لە رۆژی جەژنی نەتەوەیی کورد دا ( جەژنی نەورۆز ) جلی کوردی لەبەرمنداڵەکەت بکە و ، پێکەوە بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز بکەن .

نۆزدەیەم / بە شێوازێکی ساکار و ئاسان .. باسی کیمیاباران و مەرگەساتی ( شاری هەڵەبجەی شەهید) و ، جینۆسایدی کورد ( ئەنفال )ی بەدناوی بۆ بکە .

بیستەم / دایکانی دڵسۆز:  ( کوردایـەتی ) رێبازمانە و، ( کوردسـتان پەروەری ) یش پیرۆزترین ئامانجامانە .. زۆر گرنگ و پێویستە، کە کوردیلەکانی ئەمڕۆمان ، بە سۆز خۆشەویستیی بۆ ( کورد و کوردسـتان ) گۆش و پەروەرد بکەن .

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

1,259 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو زانياري ده وي له سه ر به ريتانيا

1,260 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

Harde نووسی:

سلاو زانياري ده وي له سه ر به ريتانيا

1,261 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو

1,262 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو زوربه به له زانياريم ده ويت له سه ر به ريتانيا

1,263 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

تكايه زانياري له سه ر به ريتانيا

1,264 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو بيزه حمه ت رابورتيكم ده ويت سه باره ت به كاريكه ري باكو خاوينى له سه ر خويندكار

1,265 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو راپورتم ده وي له سه ر شير په نجه ى جگه ر له جورى B  :lol:

1,266 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

Tkaia bo amshaw raportm dawe lasar  kishwary asia mabastm  dashtw chiaw  banakanw   dastan xosh be bas nawi nwsarakam dawe wata sarchawakay spas

1,267 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

Tkaia bo amshaw raportm dawe lasar  kishwary asia mabastm  dashtw chiaw  banakanw   dastan xosh be bas nawi nwsarakam dawe wata sarchawakay spas

1,268 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
ویکیپیدیا    بگەڕێ
دەستکاریئەم پەڕەیە بخە ژێر چاودێریخوێندنەوە بە زمانێکی تر
ئاسیا
ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە. ئەم وشکانییە ٨،٦٪ی گشت ڕووبەری زەوینی (یان ٢٩،٩٪ی گشت ڕووبەری وشکانی) داپۆشیوە، و ٦٠ لە سەدی ئاپۆرەی مرۆیی پێکدێنێت. ئاسیا لە نیوەگۆکانی ڕۆژھەڵات و باکووردا ھەڵکەوتووە.

ئاسیا
Asia
ئاسیا
ڕووبەر
٤٤,٥٧٩,٠٠٠ کم٢ (١٧,٢١٢,٠٠٠ میل) [١]
دانیشتوان
٤,١٦٤,٢٥٢,٠٠٠ (یەکەم) [٢]
چڕی دانیشتوان
٨٧/کم٢
وڵاتەکان
٤٨
زمانەکان
زمانەکانی ئاسیا
کاتی ناوچەیی
UTC+2 بۆ UTC+12
سیفەتە گشتییەکانی کیشوەری ئاسیا    دەستکاری
١- کیشوەری ئاسیا لە گشت کیشوەرەکانی تر گەورەترە ھەمووشی دەکەوێتە بەشی باکووری ھێڵی یەکسانیەوە، بەڵام دوورگەکانی باشوور وەک (بورلینوم – سلیبس – سۆمەترە) ھێڵی یەکسانی بە ناوەڕاستیان دا تێپەڕ دەکات، ژمارەیەکی زۆریش لە دوورگەکانی وەکو (جاوە، تیموور، فلۆراس) دەکەونە باشووری ھێڵی یەکسانەوە.

٢- لە ھەموو لایەکەوە دەگات بە ناوچەکانی جیھان لە ڕێگای ئۆقیانووس و دەیاکانەوە جگە لە لای ڕۆژئاوای نەبێت کە بە ڕێگای چیاکانی ئۆراڵ بە ئەوروپا دەگات کە زۆربەی جوگرافیاناسان بە بەربەستی سروشتی دانانێن.

٣- لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازیەکی زۆر گەورە ھەیە لە چڕی دانیشتووان دا کە چڕی دانیشتووانی لە ھەموو ناوچەکانی تری زەوی زیاترە، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی دۆڵی ڕووبارەکان دا وە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی و ئەو ناوچانەی کە ئاوێکی زۆرو خاکێکی بەپیتیان ھەیە.

٤- بە کیشوەری ئاسیا دەڵێن کیشوەری پێچەوانەکان لە ڕووی بارودۆخی سروشتی و ئادەمی یەوە. بەرزترین لوتکە چیای جیھان لەسەر زنجیرە چیاکانی ھیمالایەیە کە لوتکەی (ئەڤەرێست)ە وە تەخترین ناوچەی کیشوەرەکەش وەک چاڵاییەکانی ئوردن. لە بارەی ئاووھەواشەوە ساردترین ناوچەکانی جیھان کەوتۆتە باکووری کیشوەرەکە لەگەڵ دەرکەوتنی ناوچەیەکی گەرم و باراناوی بە درێژایی چوار وەرزی ساڵ وەکو ناوچەکانی ھێڵی یەکسانی، ھەروەھا لە ڕووی ڕووەکی سروشتیەوە لە دارستانە چڕوپڕەکان بۆ ناوچەی وشک و بێ ڕووەک.

٥- لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازیەکی زۆری شارستانیەتی مرۆڤایەتی بەدی دەکرێت. زیاتر لە ھەموو کیشوەرەکانی تری جیھان ئەمەش چ لە بواری کۆمەڵایەتی و ئایینی و زمانەوانی بێت یان لە بارەی سروشتی دا وەکو خاک یان لە بارەی بەرزو نزمی ڕووی ھەواوە بێت. لە باشووری ڕۆژئاوای دا نەتەوەکانی وەکو (کورد، عەرەب، تورک، فارس) بەربڵاون لەگەڵ کەمایەتیەکانی تری وەکو (ئەرمەن، ئەزەری) ھەروەھا لە ھیندستان و پاکستان دا کۆمەڵە مرۆڤێکی تری جیاواز لە ڕووی ڕوخسارەوە وەکو (بەنجانی، سیخ، بەنفالی، مەغۆلی) هه‌ن و له‌ ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دا بڵاون، ھەروەھا لە ڕووی ئایینشەوە جیاوازیەکی بەچاو ھەیە وەکو (ئایینی پیرۆزی ئیسلام) کە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژئاوای کیشوەرەکە نیشتە‌جێن، کە (٢٠%) ژمارەی دانیشتوانی ئاسیا پێک دەھێنن ھەروەھا لە پاکستان و ئیندۆنیزیا. وە ئایینی مووسیەکان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەرەکە بڵاوە، ھەر یەک لە (بۆرما، تایلەند، ژاپۆن، کۆریای باکوور و كۆریای باشوور) ھەروەھا ئایینی مسیحییه‌ت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای باشووری کیشوەرەکە بڵاون.

ڕوالەتەکانی بەرزونزمی    دەستکاری
ڕووی زەوی کیشوەری ئاسیا ڕوڵەتێکی جیاواز و جۆراوجۆری لێ دەردەکەوێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بە فراوانی ڕووبەرەکەی لەلایەک وە مێژووی جیلۆجی کۆن لەلایەکی ترەوە، گرێی چیای بنچینەیی لێ دەردەکەوێت، چەند زنجیرە چیایەکی لێ جیادەبێتەوە، ھەرچەندە ئەو گەروانەی دەکەونە نێوان ئەم چیایانەوە لەگەڵ ئەوەی فراوانیان لە چەند کیلۆمەترێک تێناپەڕێت بەڵام لەگەڵ شاخەکان دا بوونەتە ھۆی دابڕانی دەشتەکانی ناوەوە لەیەکتر، وە بەرزاییەکانی جۆراوجۆرن وەکو زنجیرە چیایە چەماوەییەکان و کێوو پارچە تاوێری کۆن وەکو نیمچە دوورگەی عەرەبی و بانی (دکن) و پارچەکانی تر لە سیبریا (باکووری ئاسیا).



زنجیرە چیاکان    دەستکاری
چەند زنجیرە چیایەکی چەماوە کیشوەری ئاسیا لە گرێی چیاکان جیادەکەنەوەو بانەچەماوەییەکان چەماوەی نوێ دەکەنە نێوان خۆیانەوە، گرێی ئەرمینيا لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا وە زنجیرە چیای (بۆنتسی) لێ جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژئاوا درێژ دەبێتەوە بە درێژایی دەریای ڕەش لە باکووری تورکیا، وە زنجیرە چیاکانی (گورۆس) بە درێژایی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست درێژ دەبنەوە لە باشووری تورکیا چیاکانی عێراق و شامی لێ جیا دەبنەوە.

بانی ئەنادۆڵ کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو زنجیرەکەوە، زنجیرەی چیاکانی (یۆرزش) لێی جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژھەڵات، ھەروەھا چیاکانی (ھیندکۆش) لە گرێی ئەرمینا جیادەبێتەوە.

وە زنجیرە چیاکانی (قەوقاز) لە باکوری ھاوتەریبێتی، بەڵام زنجیرە چیاکانی (زاگرۆس، کوردستان) لە ڕۆژئاواو لە باشوور دادرێژدەبنەوە و بانی ئێران دەکەوێتە نێوانیان وە ئەم زنجیرە چیایانە بە گشتی لە باکووری ڕۆژئاوای و باشووری دا بەیەک دەگەن.

گرێی (بامیر) زۆر جار پێی دەگوترێت (ێقف العالم) کە بەرزاییەکەی (١٢،٠٠٠ پێیە) لە ڕۆژھەڵاتی گرێکە (١٤) زنجیرە چیای سەرەکی لێ جیادەبێتەوە وەکو (ھیمالایە، کراکۆرم، کۆنلی، تاین، ...ھتد) لە باکوورەوە درێژ دەبێتەوە و سنووری دەرەوەی بانی )تبت(ی بەناوبانگ پێک دەهێنێت.

لە ڕۆژھەڵاتی بانی (تبت) گرێی چیای سێیەم دەردەکەوێت لەو شوێنەوە کە چیاکانی (ھیمالایە و کۆنلن) لێ نزیک دەبێتەوە، وە چەند بەشێک لە چیاکانی (ھیمالایە) بەرەو باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا درێژ دەبێتەوە لە دوورگەکانی ھیندی ڕۆژھەڵات دا دەبینرێت وە بەشێکی تری بەرەو ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە و بەشێکی تری لە باشووری ێین دەبینرێت، وە بەرەو باکووری ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە.

زانیاری کیشوەری ئاسیا    دەستکاری
ژمارەی دەوڵەتەکان: ٤٧ دەوڵەت بە فەڕمی ناسێنراون، لەگەڵ ٤ دەسەڵاتی نیمچەسەربەخۆدا.
ڕووبەر: نزیکەی ٤٤،٠٠٠،٠٠٠ کم²
درێژدبێتەوە لە بازنەی پانی ١٠ باشوور ٨١ باکوور یان لەسەر نزیکەی ٩١ بازنەی پانیدا
ژمارەی دانیشتوان: ٤ ملیار (٤،١٥٠،٠٠٠،٠٠٠) کەس
بەرزترین لوتکە: لوتکەی ئەڤەرێست (نیپال، تبت) ٨٨٤٨م.
درێژترین ڕووبار: یانج کیانج ٥٤٧٠م لە چین.
گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: رووسیا
گەورەترین شار: تۆکیۆ (١٧ ملیۆن کەس)
گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵیەکان: برنج، گەنم، زەیتون، پاقلە، قامیشی شەکر، گوێزی ھیندی، چا، خورما، ترشەمەنییەکان، لۆکە، لاستیک، تەختە.
سەروەتە کانزایی وشکانییەکان: نه‌وت، ئاڵتون، یۆکسیت، خەڵوزی مسین، قوڕقوشم، ئەلەمنیۆم، ئاسن، مەنگەنیز.
بەشەکانی ئاسیا    دەستکاری

به‌شه‌كانی ئاسیا به‌ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
ئاسیا لە شەش بەش پێکدێت:

ئاسیای باکوور (شین)
ناوەڕاستی ئاسیا (پەمەیی)
ئاسیای خۆرئاوا (سەوز)
ئاسیای خۆرهەڵات (زەرد)
ئاسیای باشوور (سوور)
خۆرهەڵاتی باشووری ئاسیا (پڕتەقاڵی)




وڵاتان و ڕێژەی دانیشتووان   


ناوی وڵات و ئاڵا    ڕووبەر
(کم²)    دانیشتووان
(ھەتا ١ جولای ٢٠٠٨)    چڕیی دانیشتووان
(لە ھەر کم² دا)    پایتەخت
ناوه‌ڕاستی ئاسیا:
کازاخستان    ٢,٧٢٤,٩٢٧    ١٥,٦٦٦,٥٣٣    ٥.٧    ئاستانا
قرغیزستان    ١٩٨,٥٠٠    ٥,٣٥٦,٨٦٩    ٢٤.٣    بیشکێک
تاجیکستان    ١٤٣,١٠٠    ٧,٢١١,٨٨٤    ٤٧.٠    دووشەنبە
تورکمانستان    ٤٨٨,١٠٠    ٥,١٧٩,٥٧٣    ٩.٦    عەشقاباد
ئوزبەکستان    ٤٤٧,٤٠٠    ٢٨,٢٦٨,٤٤١    ٥٧.١    تاشکەنت
ڕۆژھەڵاتی ئاسیا:
کۆماری گەلی چین[٣]    ٩,٦٤٠,٨٢١    ١,٣٢٢,٠٤٤,٦٠٥    ١٣٤.٠    پێکەن
ھۆنگ کۆنگ    ١,٠٩٢    ٧,٠٠٨,٣٠٠    ٦,٤١٧.٩    —
ماکاو[٤]    ٢٥    ٤٦٠,٨٢٣    ١٨,٤٧٣.٣    —
ژاپۆن    ٣٧٧,٨٣٥    ١٢٧,٢٨٨,٦٢٨    ٣٣٦.١    تۆکیۆ
کۆریای باکوور    ١٢٠,٥٤٠    ٢٣,٤٧٩,٠٩٥    ١٨٤.٤    پیۆنگیانگ
کۆریای باشوور    ٩٨,٤٨٠    ٤٩,٢٣٢,٨٤٤    ٤٩٠.٧    سۆل
مەنگۆلیا    ١,٥٦٥,٠٠٠    ٢,٩٩٦,٠٨٢    ١.٧    Ulaan Baatar
کۆماری چین    ٣٥,٩٨٠    ٢٢,٩٢٠,٩٤٦    ٦٢٦.٧    تایپێ
باکووری ئاسیا:
ڕووسیا[٥]    ١٧,٠٧٥,٤٠٠    ١٤٢,٢٠٠,٠٠٠    ٢٦.٨    مۆسکۆ
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا:[٦]
بروونای    ٥,٧٧٠    ٣٨١,٣٧١    ٦٦.١    بەندەر سێری بێگاوان
میانمار    ٦٧٦,٥٧٨    ٤٧,٧٥٨,٢٢٤    ٧٠.٣    نایپیداو
کەمبۆدیا    ١٨١,٠٣٥    ١٣,٣٨٨,٩١٠    ٧٤    پنۆم پێن
تیمۆری ڕۆژھەڵات    ١٥,٠٠٧    ١,١٠٨,٧٧٧    ٧٣.٨    دیلی
ئیندۆنیزیا    ١,٩١٩,٤٤٠    ٢٣٠,٥١٢,٠٠٠    ١٢٠.١    جاکارتا
لاوس    ٢٣٦,٨٠٠    ٦,٦٧٧,٥٣٤    ٢٨.٢    ڤیێنتیان
مالیزیا    ٣٢٩,٨٤٧    ٢٧,٧٨٠,٠٠٠    ٨٤.٢    کوالالومپور
فلیپین    ٣٠٠,٠٠٠    ٩٢,٦٨١,٤٥٣    ٣٠٨.٩    مانیلا
سینگاپور    ٧٠٤    ٤,٦٠٨,١٦٧    ٦,٥٤٥.٧    سینگاپور
تایلەند    ٥١٤,٠٠٠    ٦٥,٤٩٣,٢٩٨    ١٢٧.٤    بانکۆک
ڤیەتنام    ٣٣١,٦٩٠    ٨٦,١١٦,٥٥٩    ٢٥٩.٦    ھانۆی
باشووری ئاسیا:
ئەفغانستان    ٦٤٧,٥٠٠    ٣٢,٧٣٨,٧٧٥    ٤٢.٩    کابول
بەنگلادیش    ١٤٧,٥٧٠    ١٥٣,٥٤٦,٩٠١    ١٠٤٠.٥    داکا
بووتان    ٣٨,٣٩٤    ٦٨٢,٣٢١    ١٧.٨    تیمفوو
ھیندستان    ٣,٢٨٧,٢٦٣    ١,١٤٧,٩٩٥,٢٢٦    ٣٤٩.٢    نیوودلھی
مالدیڤ    ٣٠٠    ٣٧٩,١٧٤    ١,٢٦٣.٣    مالێ
نیپال    ١٤٧,١٨١    ٢٩,٥١٩,١١٤    ٢٠٠.٥    کاتماندوو
پاکستان    ٨٠٣,٩٤٠    ١٦٧,٧٦٢,٠٤٩    ٢٠٨.٧    ئیسلاماباد
سریلانکا    ٦٥,٦١٠    ٢١,١٢٨,٧٧٣    ٣٢٢.٠    Sri Jayawardenapura-Kotte
باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا:
ئەرمەنستان                یەریڤان
ئازەربایجان    ٨٦,٦٦٠    ٨,٨٤٥,١٢٧    ١٠٢.٧٣٦    باکوو
بەحرەین    ٦٦٥    ٧١٨,٣٠٦    ٩٨٧.١    مەنامە
قوبرس    ٩,٢٥٠    ٧٩٢,٦٠٤    ٨٣.٩    نیکۆسیا
گورجستان            ٦٤.٠٦    تبلیس
عێراق    ٤٣٧,٠٧٢    ٢٨,٢٢١,١٨١    ٥٤.٩    بەغدا
ئێران    ١,٦٤٨,١٩٥    ٧٠,٤٧٢,٨٤٦    ٤٢.٨    تاران
ئیسرائیل    ٢٠,٧٧٠    ٧,١١٢,٣٥٩    ٢٩٠.٣    ئورشەلیم
ئوردن    ٩٢,٣٠٠    ٦,١٩٨,٦٧٧    ٥٧.٥    عەممان
کووەیت    ١٧,٨٢٠    ٢,٥٩٦,٥٦١    ١١٨.٥    شاری کووەیت
لوبنان    ١٠,٤٥٢    ٣,٩٧١,٩٤١    ٣٥٣.٦    بەیرووت
عومان    ٢١٢,٤٦٠    ٣,٣١١,٦٤٠    ١٢.٨    مەسقەت
فەلەستین    ٦,٢٥٧    ٤,٢٧٧,٠٠٠    ٦٨٣.٥    ڕامەڵڵا
قەتەر    ١١,٤٣٧    ٩٢٨,٦٣٥    ٦٩.٤    دەوحە
عەرەبستانی سەعوودی    ١,٩٦٠,٥٨٢    ٢٣,٥١٣,٣٣٠    ١٢.٠    ڕیاز
سووریا    ١٨٥,١٨٠    ١٩,٧٤٧,٥٨٦    ٩٢.٦    دیمەشق
تورکیا[٧]                ئەنکەرە
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان    ٨٢,٨٨٠    ٤,٦٢١,٣٩٩    ٢٩.٥    ئەبووزەبی
یەمەن    ٥٢٧,٩٧٠    ٢٣,٠١٣,٣٧٦    ٣٥.٤    سەنعا
سەرجەم    ٤٣,٨١٠,٥٨٢    ٤,١٦٢,٩٦٦,٠٨٦    ٨٩.٠٧
بیرەوەر: بەشیک لە میسر، لە ڕوژھەڵاتی ئاسیاوە ھەڵکەوتووە.
پەراوێز    دەستکاری
National Geographic Family Reference Atlas of the World/page 264
"Continents of the World". The List. Worldatlas.com. Archived from the original on 22 July 2011. Retrieved 25 July 2011.
   The Sovereign state "People's Republic of China" is commonly known as simply "China", which is subsumed by the China. Figures given are for mainland China only, and do not include Hong Kong, Macau and Taiwan.
   Macau is a Special Administrative Region (SAR) of the People's Republic of China.
   Russia is considered a transcontinental country in Eastern Europe and Northern Asia; population and area figures are for the entire state.
Excludes Christmas Island and Cocos (Keeling) Islands (States and territories of Australia in the Indian Ocean southwest of Indonesia).
   Turkey is generally considered a transcontinental country in Western Asia and Southern Europe; population and area figures are for Asian portion only, excluding all of Istanbul Province.

لەم چۆڵەوانی ڕوحەدا
هەموو گەڵاکانی ئومێد بوونەتە تەرم
کەچی من نازانم بۆچی هێشتا
گۆرانی بۆ زیندانێک ئەڵێم
پێی ئەڵێن ژیان !

جەمال غەمبار



(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

1,269 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو رابؤتيكم ئةوى لةسةر (جوكرافياى ميسر ) بة كوردي 10 بةرة كةتر نةبيت

1,270 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سڵاو ھاورێیان تکایە پێویستم بە داڕشتنێکە لەسەر ھەوڵوتێکۆشان تکایە زۆر زەرورە

1,271 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

sarxelo نووسی:

سڵاو ھاورێیان تکایە پێویستم بە داڕشتنێکە لەسەر ھەوڵوتێکۆشان تکایە زۆر زەرورە

1,272 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

رابؤرتيكم دةويت لةسةر تؤبي بئ

1,273 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

راپورتیکم ده ویت له سه ر ئه شکه وتی جاسه نه

1,274 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

راپورتيكم ده وي له سه ر شاري هه ولير سوپاس

1,275 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

Tkaya pewestm ba raport haya lasar bera nawty bazyan yany bo fezyaw bo kimyam awe

په‌یام [ 1,251 بۆ 1,275 له‌ 1,280 ]

په‌ڕه‌ پێشوو 1 49 50 51 52 داهاتوو

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن| داڕشتنی فۆرم و کارپێکردنی بە PHP| دراما دۆبلاژەکان لێرە سەیر بکەن| هەر درامایەکی کۆریت دەوێ داوا بکە .| ده ستکار| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا| ئەگەر بزانی مێوژی ڕەش چەند بەسوودە به‌رده‌وام ده‌یخۆیت.| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| 500 ستایلی فۆتۆشۆپ| فێرکاری دروسکردنی سایت لەبلۆگەر|