پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌ (په‌ڕه‌ 2) - خوێندن و خوێندکاران - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


(په‌ڕه‌ی 2 له‌ 6)

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

په‌ڕه‌ پێشوو 1 2 3 4 5 6 داهاتوو

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 26 بۆ 50 له‌ 140 ]

26 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/ab/Bundesarchiv_Bild_183-H1216-0500-002%2C_Adolf_Hitler.jpg/200px-Bundesarchiv_Bild_183-H1216-0500-002%2C_Adolf_Hitler.jpg
ئادۆڵف ھیتلەر

لەدایکبوون ١٨٨٩

مەرگ ١٩٤٥
برلين ٣٠ نيسان ١٩٤٥

هۆکاری مردن گۆمان دەکرێ خۆکوژی

نەتەوە ئەڵمانیا

پیشە ڕامیاریزان، ڕێبەری ئاڵمانی نازی

ساڵانی چالاکی 1920 تاکوو مردن

سەرناو پێشەوا

وادە 12ساڵ

حیزبی سیاسی حیزبی نازی

بیروڕای ئایینی كاثوليكى

هاوسەر(ەکان) ئێڤا بڕاون

ئادۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥پ.ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا (پارتی نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ھەتا ١٩٤٥ بووە.

ھیتلەر لە شەڕی جیھانی یەکەم‌دا سەرباز بوو و لە ساڵی ١٩٢٠ بوو بە ئەندامی پارتی نازی لە ١٩٢١دا بووە سەرۆکی پارتەکە.

بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ١٩٢٣ماوەیەک لە بەندیخانە بووە. بە پەرەپێدانی بیرۆکەی‌ نیشتمان پەرەستی و دژایەتی بەرامبەر بە کۆمۆنیسم و جووەکان و ھەروەھا لێدوانە پڕھەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان، ‌لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بۆ خۆی ساز کرد. لە ١٩٣٣دا بووە سەرۆک وەزیران و زۆر بە ‌خێرایی دیکتاتۆری بنیات نا. ھێندەی ماوە نەخایاند ئەڵمانیا لە بوار سۆپا و پێشکەوتنەکانی سەنعەت بووە یەکێک لە زل‌ھێزەکانی ئەورووپا. ئەڵمانیا ساڵی ١٩٣٩ بە مەبەستی داگیر کردن ئوتریش ھێرشی کردە سەر چەکوسڵەڤاکیا و پۆلەند ھەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێ‌کرد. ئەوە بوو شەڕی دووەمی جیھانی دەستی پێ‌کرد. ئەڵمانیا و پشتیوانەکانیان، ھێزەکانی میحوەر و فەڕنسا و بەڕیتانیا ھێزی ھاوپەیمانان بوون. لە سێ ساڵ‌دا ھێزەکانی میحوەر زۆرینەی بەشەکانی ئەورووپا و ڕۆژھەڵات ئاسیا و باکووری ئەفریقایان داگیر کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٤٢بە‌دواوە ھاوپەیمانەکان دەستیان کرد بە وەرگرتنەوەی وڵاتە داگیرکراوەکان و لە ١٩٤٥ دا ئەڵمانیا لە ھەموو لاوە دەوری گیرابوو و لە کاتی گرتنی شاری بەرلین ھیتلەر بە فیشەکێ خۆی ئەکووژێت.

بەرپرسایەتی شەڕی دووەمی جیھانی بە تەواوی لە ئەستۆی ھیتلەر ئەزانن. ئەو شەڕە کووژراو و بریندارێکی زۆری لێ‌کەوتەوە . زۆرترین ژمارەی کووژراوەکان کۆشتنی بە کۆمەڵی جووەکان ئەزانن کە تێیدا نزیکی ٦ ملیۆن کەس کووژران وسووتێنران. ئەو ڕووداوە بە جینۆسایدی ھۆلۆکاست ناو ئەبەن.

27 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

توماس ئێدیسنhttp://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9d/Thomas_Edison2.jpg/200px-Thomas_Edison2.jpg

لەدایکبوون ١١ی شوباتی ١٨٤٧

ئۆھایۆ، ئەمەریکا

مەرگ ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١

نییۆجێرسی، ئەمەریکا

پیشە زانا، داھێنەر، بازرگان

واژوو



تۆماس ئالڤا ئێدیسن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمەریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن. لە یەکەمین داھێنەرانێک بوو کەوا شێوی کۆسازکردن و ھاوکاریکردنی گرووپ بۆ داھێنانی بەکارھێنا.

ئێدیسن وەک داھێنەرێکی پڕکار و بەبەھرە ناسراوە، تەنھا لە وڵاتی ئەمەریکا ١،٠٩٣ داھێنانی تۆمارکردووە، ھەروا کۆمەڵێکی تریش لە بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا. ھەندێ لە داھێنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر پەیوەندی و دوابەدوای ئەوە لەسەر پەیوەندی دوورەوە.

28 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

ئارسەر شۆپنھاوەر
http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8a/Schopenhauer.jpg/220px-Schopenhauer.jpg

ئارسەر شۆپنھاوەر (بەئەڵمانی: Arthur Schopenhauer) (لەدایکبووی ١٧٨٨ز، کۆچی دوایی کردووە لە ١٨٦٠ز) فەیلەسووفێکی ئەڵمانی بوو، ناسراوە بە فەلسەفە ڕەشبینییەکەی، لەژیاندا شەیتانییەتی و شەڕی تەواوەتی دەبینێت، نەبوون ی لاپیرۆزە و پێی وابوو کە خۆکوشتن کارێکی درووست و باشە و پەڕتووکی جیھان ئایدیا و ویستە ی نووسیوە، کە تێیدا ھەوێنی فەلسەفەی خۆی پیشان داوە بۆیە دەبینرێت کە پەیوەندی نێوان ویست و بیر دەبەستێتەوە و وا دەبینێت کە بیر یاخود مێشک ئامرازێکە لەنێو چنگ یان دەستی ویستدا و سەر بەخۆیەتی.

ژیان

ئارسەر شۆپنھاوەر لە ٢١ ی مانگی شوباتی ساڵی ١٧٨٨ دا لەدایکبووە و فەلسەفەی لە زانکۆی جوتنجن لەنێوان ساڵانی ١٨٠٩ بۆ ١٨١١ز خوێندووە، پاشان گوێزراوەتەوە بۆ زانکۆی بەرلین لەنێوان ساڵانی ١٨١١ بۆ ١٨١٣ز کە لەوێدا کۆتایی بە خوێندنەکەی ھێنا بە وەدەستھێنانی دوکتۆرا ئەمەش بەھۆی نامەکەیەوە کە لەژێر ناوی (چوار ڕیشەی بنەمای ھۆکاری بێ نیازکەر) دابوو، ئەو نامەی دوکتۆرایەی شۆپنھاوەر سەبارەت بە مێشک بوو کە بەدنییای دەرەکیی گەیاندبوو. باوکی شۆپنھاوەر بەھۆی خۆکوشتنەوە مرد کاتێک کە شۆپنھاوەر تەمەنی ١٧ ساڵ بوو واتا ساڵی ١٨٠٥ز، پاش ئەو ژیانێکی پڕ نەھامەتیی ژییا بەھۆی ناکۆکبوونی لەگەڵ دایکیدا ئەمەش بەھۆی ژیانی ئازادیی دوور لەھەموو بەند و کۆتێک کە دایکی دەژیا پاش مردنی باوکی، پاشان ناکۆکییەکان لەگەڵ دایکییدا گەیشتە ئەوەی کە تەواو پەیوەندییان پچڕا، تا ئەو ڕادەیەی کە مرد و نەیبینی، ھەڵسوکەوتی دایکی بووە ھۆی درووستبوونی ڕقێکی زۆر بەرامبەر بە ئافرەت کە تادرێژایی ژیانی ئەو ھەستەی تێدا چەقی بوو، بۆیە تا مرد ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ھیچ ئافرەتێکدا نەبوو. شۆپنھاوەر ھەڵستا بە وانەوتنەوە لە زانکۆی بەرلین لەنێوان ساڵەکانی ١٨٢٠ بۆ ١٨٣١، بەڵام تێیدا سەرکەوتوو نەبو و ھەروەھا خوێندکارەکانیش پێی ڕازیی نەبوون. ئەمەش کێبڕکێی لەنێوان ئەو و مامۆستاکانی تردا درووست کرد، ھەروەھا پیلانەکانیان دژ بەم کە بووە ئەوەی کە پەڕتووەکەکانی پێشووازییەکی باشی لێ نەکرێت ئەمەش وای کرد کە ھەست بە بێزاریی و بێ ھیوایی بکات، بەڵام لە کۆتاییەکانی ژیانیدا؛ پەڕتووکەکانی دەستییان کرد بە پێشوازییکردن لێیان و جووڵە، بۆیە؛ ھەستی بە دڵئارامیی و دڵخۆشیی کرد. ھەندێک پارەی شک دەبرد کە لە باوکییەوە بۆی مابۆوە، ئەم پارەیە وای کرد کە ببێتە خاوەنی دوو ژووری ھۆتێلێکی مامناوەند، لەو دوو ژوورەدا ماوەی ٣٠ ساڵی کۆتایی ژیانی بردە سەر، لەو کوونج و دوو ژوورە بچووکەدا ژیانی بردە سەر، بەتەنھا، بەبێ دایک یان ھاوسەر یان منداڵێک و بەبێ خێزان، تەنانەت بەبێ نیشتمان، بێ ھاوڕێیەک، تەنھا یەک سەگ نەبێت کە تەنھا ھاوڕێی بوو، ناوی نابوو (ئەتما)، ئەویش ناوێکە لە (ڕۆحی جیھان) یاخود (ڕۆحیی تەواوەتی لەلای بەراھیمەکان) دەنرێت، بەڵام دانیشتووانی ھۆتێلەکە و کەسە نزیکەکان لە شۆپنھاوەرەوە، سەگەکەیان ناو نابوو؛ شۆپنھاوەرە بچووکەکە.

بیر

فەیلەسووفێکی ئەڵمانیایی ڕەشبینی بێ باوەڕ بوو، شۆپنھاوەر تێبینیی ئەوەی کرد کە بوون دانراوە لەسەر بنەمای دانایی، لێزانین، کۆتاییپێھێنان، و ھەموو شتێک لە بووندا بەڵگەیەکی ڕاستگۆیە لەسەر بەڕێوەبردنی بکەر و توانای و داناییەکەی و لێھاتووییەکەی و کامڵییەکەی. ئەو مەزاجە تێکچو و گەندەڵەی شۆپنھاوەر و تیاڕوواویی ڕق و کینە تێیدا کە ھەموو نەفسی گرتبووەوە، ھەروەھا خۆشەویستیی وونبو، و دوژمنایەتیی ھەبوو لەنێوان ئەو و ھەموو ڕەگەزەکانی ژیان و زیندە، وای کرد کە جۆرێکی دیارییکراو ھەڵبژێرێت لە نووسین، ئەو ھەڵبژاردنەشی جێگیر بوو لەسەر لێکۆڵینەوە بوزا، پاشان پەڕتووکەکانی ئایینە ھیندییەکان، شوێنجێی ئەمانەش لەوەدا دەرکەوت کە ڕقی بۆ درووست بوو دژ بە ھەموو جیھان، ھەستیشی بەجۆرێک قووڵ بوەوە کە ھەستی دەکرد کە ھەموو دنیا خراپەیە، و ژیان جگە لە ئازار و ناخۆشیی و پیریی و مردن ھیچی تری تێدا نییە. ئایینی ھیندییش بەندە لەسەر ئەوەی کە ژیان بەندە لەسەر خراپە سرووشتییەکان و ئەخلاقییەکان.

29 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

سوڵتان سولەیمان قانونی
سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم، بە تورکی عوسمانی سلیمان بن سلیم، بە تورکی نوێ Süleyman، دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی وخاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا١٥٦٦ز، لە ڕۆژئاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەوروپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحیەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا جەزائیر، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانیەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی.

لە میانەی فراوانبونی ئیمپڕاتۆریەتەکەی، سولەیمان کۆمەڵێک چاکسازی ئەنجام دا لە کۆمەڵگە وفێربوون وباج ویاسای سزادان، کە ئەم یاسا وچاکسازیانە شێوەی ئیمپڕاتۆریەتەکەی دیاری کرد تا چەند سەدەیەک دوای مردنی، ھەروەک سولەیمان تەنھا شاعیر وھەست ناسک نەبوو بەڵکو پشتیوانێکی گەورەی ڕۆشنبیری بوو وسەرپەرشتی پێشکەوتنی ھونەر وئەدەب وبیناسازی ئەکرد لە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانیدا، سوڵتان بە چوار زمان قسەی کردووە، عەرەبی وفارسی وسڕبی وجوغائی (زمانێکە لە زمانە تورکیەکان پەیوەستە بە ئۆزبەگی وئەیگوریەوە).

سوڵتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٦٦ز دوای ٤٦ ساڵ دەسەڵات، دوایی خۆی سەلیمی دووەمی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست. مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان سولەیمان بە یەکێک لە مەزنترین پاشاکان دادەنێن بە درێژایی مێژوو لەبەر ئەوە دەسەڵاتەکەی پایتەختی زۆر لە شارستانیەکانی تری جیھانی ئەگرتەوە وەک؛ ئەسینا وسۆفیا وبەغدا ودیمەشق وئەستەنبوڵ وبۆدابۆست وبەلەگراد وقاھیرە وبوخارست وتەبەرێز وئەوانی تر.
سەرەتای ژیانی

سولەیمان لە دایک بووە لە ساڵی ١٤٩٤ز لە تەڕابزۆن کە کەوتۆتە سەر کەنارەکانی دەریای ڕەش، دایکی عایشە حەفسە سوڵتان بووە کە لە ساڵی ١٥٣٤ کۆچی دوایی کردووە، کاتێک سولەیمان گەیشتۆتە تەەنی ٧ ساڵان چووە بۆ خوێندنی زانست ومێژوو وئەدەب وفیقھـ وتەکنیکی سەربازی لە خوێندنگاکانی باب العالی لە قوستەنتینیە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا سولەیمان بووە والی فیودوسیا پاشان سارۆخان (مانیسا) وھەروەھا ماوەیەکی کەم والی ئەدەرنە بوو.

دوای مردنی سوڵتان سەلیمی باوکی ساڵی ١٥٢٠ز سولەیمان چووە قوستەنتینیەوە و وەک دەیەم سوڵتانی عوسمانی حوکمی گرتە دەست. ھەندێک لە مێژوونوسان ئەڵێن سولەیمانی لاو ڕێزی ئەسکەندەری گەورە لابووە وکاریگەر بووە بە گۆشەنیگای ئەسکەندەر بۆ بنیاتنانی ئیمپراتۆریەتێکی جیھانی کە ھەموو ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا بگرێتەوە، ئەم بیرۆکەیەش پاڵنەرێک بوو بۆ ھەڵمەتە سەربازیەکانی دواتری سولەیمان لە ئاسیا وئەفریقا وئەوروپا.
کورتەیەک لەسەر سوڵتان سولەیمان

سوڵتان سولەیمان قانونی ٤٦ ساڵی لە لوتکەی دەسەڵاتی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانیدا بەسەربرد، کە لەم ماوەیەدا دەوڵەت گەیشتە لوتکەی پلەکانی ھێز ودەسەڵات، ڕووبەرەکەی فراوانبوو و ودەسەڵاتی بەسەر زۆر لە دەوڵەتەکانی ھەرسێ قاڕەکەدا ھەبوو، سامداری سوڵتان ھەموو جیھان گرتەوە، لە دەوڵەتەکەیدا ڕێکخستن ویاسا پێشکەوت کە ژیان بە ڕێکی ویاسا بەڕێوە دەچوو بێ ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامی لابدرێت کە نەوەی عوسمان سوربوون لەسەر ڕێزگرتن وپابەندبوون پێوەی لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەیاندا، ھەروەک ھونەر وئەدەب پێشکەوت، وبینا وتەلارسازی گەشەی سەند.
گرتنە دەستی دەسەڵات

سوڵتان سولەیمان قانونی دەسەڵاتی گرتە دەست دوای مردنی باوکی سوڵتان سەلیمی یەکەم لە ٢٢ی ئەیلولی ١٥٢٠ز، دەستی کرد بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی وئاڕاستەکردنی سیاسەتەکەی، وتارەکانی دەست پێ ئەکرد بەم ئایەتە پیرۆزە {إِنَّەُ مِن سُڵیْمَانَ ۆإِنَّەُ بِسْمِ الڵّەِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ}، لە ماوەی حوکمەکەیدا سوڵتان کۆمەڵێکی زۆر ئیشی بە ئەنجام گەیاند کە گرنگیان ھەبوو لە ژیانی دەوڵەتدا.

لە ماوەی یەکەمی حوکمەکەیدا سەرکەوتوو بوو لە جێگیرکردنی دەسەڵاتی دەوڵەتەکەی ولێدانی ئەوانەی ئەیانویست دەرچن لە ژێر دەسەڵاتی لە والیە تەماعکارەکان کە لەو باوەڕەدابوون بچوکی تەمەنی سوڵتان کە (٢٦) ساڵ بوو فرسەتێکی باشە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانیان، بەڵام سوڵتان سەرسامی کردن بە ھیمەت بەھێزیەکەی، دەستی گرت بەسەر یاخی بوونی جان پردی غەزالی لە شام وئەحمەد پاشا لە میسر، قەلەندەر چەلەبی لە قۆنیە ومەڕعش کە شیعە بوو ٣٠،٠٠٠ کەسی لە خۆی کۆکردبووە بۆ شۆڕشکردن بەسەر دەوڵەتدا.
ھاوپەیمانی لەگەڵ فەڕەنسا

دوژمنایەتی ھەبوو لە نێوان پاشای فەڕەنسا (فڕەنسوای یەکەم) وشارلکانی پاشای ئیسپانیا وئیمپڕاتۆری ئیمپڕاتۆریتی ڕۆمانی پیرۆز، کە بەمە شارلکان حوکمی بەشێکی زۆری ئەوروپای ئەکرد کە ئەڵمانیا وەۆڵەندا ونەمسا ومەجەڕ وئەوانی تری ئەگرتەوە، لەبەر ئەوەی پاشای فەڕەنسا ئەو ھێزەی نەبوو کە بەرەنگاری بێتەوە، ھەوڵی نزیکبوونەوەی لە دەوڵەتی عوسمانیدا.

وەفدێکی قەڕەنسی ھاتن بۆ لای سولەیمان قانونی وداوایان لێکرد ھێرش بەرێتە سەر مەجەڕ بۆ پەرتەوازەکردنی سوپای شارلکان ولاوازکردنی، وسوڵتان پەیامێکی بۆ نوسی کە بەڵێنی یارمەتیدانی پێدا، کە ئەییویست سود لەم فرسەتە وەربگرێت بۆ لێدانی شانشینی نەمسا و توندکردنی چنگی لە وڵاتەکانی ئەوروپا، ئەوەی پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێبکرێت کە پەناگرتنی فەڕەنسا بە دەوڵەتی عوسمانی موسڵمان لەگەڵ ئەو ھێزە قورسە کاسۆلیکیە مەسیحیەی ھەیبووە لە ئەوروپا دا ئاماژەیە بۆ ئەو ھێز و ناوبانگ وجیھانیەی عوسمانیەکان ھەیانبووە لەو کاتانە.

بەرھەمی ئەم ھاوپەیمانیە لاوازبونی مەمالیکەکانی شارلکان وکۆمارەکانی ئیتاڵیا بوو، لەگەڵ ئەوەی فەڕەنسا نەیانتوانی سەرکەون بەسەر ئیسپان لە ڕۆژئاوا بەڵام شارلکان چەندین خاکی لە دەستدا لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات، کە ھێزە عوسمانیە دەریایەکان بە سەرکردایەتی خەیرەدین بەبەروس توانیان شاری نیس ودوورگەی کۆرسیکا بگەڕێننەوە لە بەرژەوەندی فەڕەنسیەکان، ھەروەک کەشتیگەلی عوسمانی سەرکەوت بەسەر ھێزە دەریاییە ئیسپانی وئیتاڵیەکان لە چەند شوێنێکی جیاوازدا.

ھاوپەیمانی فەڕەنسی عوسمانی ویستیان غەزوی ئیتاڵیا بکەن بە ھۆی دەوڵەمەندی شارە ئیتاڵیەکان وپێشکەوتنی ڕۆشنبیریان وھەروەھا بەھۆی بوونی بنکەی پاپای سەرکردەی مەسیحی لە ڕۆما، وسلیمان بە ھەزار سەربازەوە ھێرشی کردە سەر ئیتاڵیا لە ڕۆژھەڵاتەوە وخەیردین بەربەروس دابەزی لای باشوری بەندەری ئۆترانەی
ئیتاڵی، وفەڕەنسیەکان چوون پێشەوە لە ڕۆژئاوای ئیتاڵی، بەڵام ترسی پاشای فەڕەنسی کە تۆمەتبار ئەکرا بە لە مەسیحییەت پاشگەزبۆتەوە لەلایەن خەڵکەکەی وپیاوە ئاینیەکانەوە لەبەر ئەو ھاوکاریە سەربازیەی لەگەڵ دەوڵەتێکی موسڵماندا کردوویەتی، وایلێکرد کە ئیشە سەربازیەکانی بوەستێنێت وئاگربەست بکات لەگەڵ شارلکان، ھەرچەند ئەگەر ئەم پلانە سەربازیە وەک ئەوی داڕێژرابوو جێبەجێبکرایە ئیتاڵیا بەتەواوی ئەھاتە ژێر دەستی عوسمانی.

گۆڕەپانەکانی جەنگ
گۆڕەپانەکانی جەنگی عوسمانیەکان تیایدا ئەجوڵان زیادی کرد لەبەر زۆربوونی دەسەڵات وجەماوەریەکەی لەم سەردەمەدا، سولەیمان ھێرشی برد بۆ بەلەگراد وگەڕایەوە بۆ غەزووی شانشینی مەجەڕ دوای ئەوەی مەجەڕیەکان تاکە دوژمنی عوسمانی بوون مابوونەوە لە دوای ڕوخانی بیزەنتی وسڕب وبولگار، سولەیمان گەمارۆی بەلەگرادی دا وفەتحی کرد لە ساڵی ١٥٢١ز.

ھەروەھا دوورگەی رۆدوس لەبەر ئەو شوێنە ستراتیژیە گرنگەی ھەیەتی لە دەریای ناوەڕاستدا وبۆ ڕێگرتن لە تێپەڕبوونی ھەر کەشتیگەلێکی نەیاری عوسمانیەکان لە کاتی شەڕدا، سوڵتان سولەیمان سودی لە ناکۆکیەکانی بارودۆخی ئەو کاتەی ئەوروپا وەرگرت ودوورگەی ڕۆدوسی فەتح کرد ساڵی ٩٢٩ک،

دوای ناردنی پەیام لەگەڵ پاشای فەڕەنسا پەیوەنیدیەکانی سوڵتان سەلیم لەگەڵ مەجەڕدا تێک چوو کە ھێرشی کردە سەریان بۆ ئەوەی لاوازیان کات وھەندێک لەو فشارەی لەسەر فەڕەنسیەکان بوو کەمبکاتەوە لە ڕۆژئاوادا، سولتان سوپاکەی کۆکردەوە ولە بەلەگرادەوە ڕۆیشت بەرەو مەجەڕ وبە سوپای مەجەڕی گەیشت لە ناوچەی موھاکس لە شەڕی موھاکسدا لە ساڵی ١٥٢٦ز وبە سەرکەوتنی عوسمانیەکان کۆتایی ھات وسوڵتانەکەیان کلیلی پایتەختی بۆدی پێدان (بۆد واتە شاری بەرز)، شاری بۆدابست ئاماژەبوو بۆ دوو شاری جیا کە بۆدا و بست بوون، بەرگری مەجەڕی دەستی پێکردەوە بەڵام شکستیان ھێنا و عوسمانیەکان بوونە ھێزی باڵادەست لە ئەوروپای ڕۆژھەڵات.

پاشان گەمارۆی ڤێیەنای دا ساڵی ١٥٢٩ز بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە فەتحکردنیدا، وجارێکی تر گەمارۆی دایەوە ساڵی ١٥٣٢ز کە ئەمجارەش ھەمان ئەنجامی جاری یەکەمی ھەبوو، لەبەر خراپی کەش وھەوا کە یارمەتیدەر نەبوو بۆ گواستنەوەی ھۆکارەکانی گەمارۆدانەکەیان لە قوستەنتینیەوە بۆ ڤێیەنا وئەو ڕێگە دوورەی لەبەردەم سوپادا بوو، سوڵتان ھێزەکانی کێشایەوە.
لە ڕۆژھەڵات


دوای جێگیر کردنی سنورەکانی لە ئەوروپادا، سولەیمان ئاڕاستەی گۆڕی بۆ ئاسیا وھەڵمەتێکی گەورەی لە دژی دەوڵەتی سەفەوی شیعە برد کە دوو ھۆکاری سەرەکی ھەبوو یەکەمیان کوژرانی والی بەغدا لەسەر دەستی شا تەھماسب ودووەمیان ھاوپەیمانی والی بەدلیس بوو لەگەڵ سەفەوییەکان، لە ساڵی ١٥٣٣ز دەستی پێکرد و لە ھەڵمەتی یەکەمدا سەرکەوت بوو لە گرتنی بەدلیس وتەبرێز بە بێ ھیچ بەرگریەک وچەندین قەڵایان لە ڕێگەکەیاندا گرت وەک وان وئەریوان. پاشان دوای شەڕیکی قورس سوڵتان چووە ناو بەغداوە لە ساڵی ١٥٣٥ز دا وسەردانی مەزاری ئیمامە گەورەکانی ناو عێراقی کرد کە لە پێشیی سولەیمانی دووپات ئەکردەوە لە سەرکردایەتی جیھانی ئیسلامی.

سولەیمان ھەڵمەتێکی تری بردە سەر شا تەھماسب لە ساڵی ١٥٤٨-١٥٤٩ وھەڵمەتەکەی کۆتایی پێھێنا بە چەند دەستکەوتێکی کاتی لە تەبرێز وئەرمینیا ودەستکەوتی بەردەوامی شاری ڤان وقەڵاکانی جۆرجیا، ولە ساڵی ١٥٥٣ز سوڵتان سولەیمان، سێیەم ودوایین ھەڵمەتی برد لە دژی شا، ئەرزڕومی گێڕایەوە ودوایان کەوت تا لە ساڵی ١٥٥٥ز تەھماسبی ناچار کرد بە داننان بە حەقی عوسمانیەکان لەسەر ھەریەکە لە ئەریوان وتەبرێز بەمەش بەغدا وباشوری وڵاتی ڕافیدەین وسەرچاوەی دیجلە وفوڕاتی پاراست و چەند بەشێکی کەنداوی عەرەبی دەستکەوت.

حاکمی شاری ئەحمەد ئاباد ودەووربەری پەیامێکی فریاکەوتنیان نارد بۆ سوڵتان سولەیمان تا یارمەتیان بات لە دژی زوڵمی پرتوگالیەکان، دوای ئامادەکاری, سەرەتا عوسمانیەکان بەرەو عەدەن ڕۆیشتن وگرتیان لە ساڵی ١٥٣٨ز پاشان دوای ھەوڵێکی زۆر دیویان گرت، ھەروەھا عومان وئەحسا وقەتەڕ ھاتنە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان.

لە ساڵی ١٥٣٥ز پاشای ئیسپان (شارلکان) سەرکەوت بەسەر عوسمانیەکان لە تونس ولە شەڕ دژی کۆماری بوندقیە، ساڵی دواتر سوڵتان سولەیمان ھاوپەیمانی بەست لەگەڵ فەڕەنسا لەسەر پێشنیاری پاشای فەڕەنسا، لە ساڵی ١٥٣٨ز ھێزی عوسمانیەکان کەشتیگەلی ئیسپانیان تێکشکاند لە شەڕی پروزە.

سولەیمان چەند خاکێکی فراوانی ڕۆژھەڵاتی مەغریبی گرت ، دەوڵەتی بەربەری کە (تەڕابلس وتونس وجەزائیر) بوو ھاتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی عوسمانی، بە گشتی لە ئەفەریقادا فەتحی لیبیا بەشێکی زۆری تونس وئەریتریا وجیبۆتی وسۆماڵی کرد وھەموو ئەم وڵاتانە بوون بە بەشێک لە دەوڵەتی عوسمانی.
فێڵی ڕوکسلانی ھاوسەری وکوڕەکەی

یەکێک لە خێزانەکانی سوڵتان کە ناسرا بوو بە ڕوکسلانی ڕوسی, بۆ ئەوەی ڕێگە بکاتەوە بۆ سەلیمی کوڕی لە وەرگرتنی میراتی باوکیدا، دەستی کرد بە فرت وفێڵ ولەمەدا سەدری ئەعزەم (ڕۆستەم پاشا) یارمەتی دا، وفرسەتی سەفەری مستەفای کوڕی سوڵتانیان بۆ وڵاتی فارس وەرگرت و بە سولەیمانیان وت مستەفای کوڕت ئەیەوێت شۆڕش بکات بەسەرتا وەک چۆن باوکت کردی بەسەر باپیرەتا، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی سولتان مستەفای کوڕی بکوژێت، ھەروەھا سوڵتان سولەیمان کوڕێکی تری ھەبوو ناوی (جیھانگیر) بوو لە خەفەتی مستەفای برایدا ماوەیەکی کەم دوای کوژرانی مستەفا مرد. دوای مردنی ڕۆکسلانی ڕوسی، سەلیمی کوڕی بە ھەمان شێوەی دایکی کەوتە فرت وفێڵ و کوڕەکەی تری سوڵتان کە ناوی بایەزید وبرای سەلیم بوو لە دایکێکی تر بە کوشتیدا.

پیشکەوتنی شارستانی
سولتان سولەیمان قانونی، شاعیر وخاوەن ھەستیکی بەرز بووە، وخۆشنوس بووە وھۆگر بووە بە زمانە ڕۆژھەڵاتیەکان لەوانە عەرەبی، ھەروەک پەیوەستی بیناکردن وتەلارسازی بوو، وکاریگەری ئەوە بە ڕوونی دەرکەوتووە لە دەوڵەتەکەیدا، چەندین قەڵا وکەلوی بنیاتنا ودایمەزراندن لە ڕۆدوس وبلەگراد وبودابوست، ھەروەک چەندین مزگەوت وئەستێل وقوبەی دروستکرد لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەیدا بە تایبەت لە دیمەشق و مەککە و بەغدا، بێجگە لەوەی لە قوستەنتینیەی پایتەختەکەی (ئەستەنبوڵی ئێستا) ناوازەییەکانی بیناسازی بنیاتنران. لە سەردەمەی سوڵتان سولەیماندا، ناودارترین ئەندازیارە تەلارسازییەکان دەرکەوتن لە مێژووی ئیسلامیدا، لەوانە (سینان پاشا) کە بەشداری کرد لە ھەڵمەتەکانی عوسمانیدا، شارەزای زۆر لە شێوازە تەلارسازیەکان بوو تاکو شێوازیکی تایبەت بە خۆی ھەبوو لە تەلارسازیدا، ومزگەوتی سولەیمان قانونی یان (مزگەوتی سولەیمانی) لە ئەستەنبوڵ کە سوڵتان سولەیمان دایمەزراند لە ساڵی ١٥٥٧ز، لە ناودارترین کارە تەلارسازیەکانی مێژووی ئیسلامیە. ھەروەک لەم سەردەمەدا تابلۆ بچوکە عوسمانیەکان دەرکەوتن،ھاوکات گەورەترین خۆشنوسەکان وژمارەیەکی زۆر زانا دەرکەوتن.

یاسا وبەڕێوەبردن

لەگەڵ ئەوەی یاسا (قانون) بە ناوی سوڵتانەوە بەستراوە وناسراوە پێی کە ژیانی لە دەوڵەتە گەورەکەیدا ڕێکخست، یاسای سەروەر لە ئیمپراتۆریەتەکەیدا شەریعەتی ئیسلامی وەرگیرابوو کە گۆڕینی لە دەرەوەی توانای سوڵتان بوو، یاسای سولەیمان کە ھەموو بوارەکانی یاسای سزادان و خاوەندارێتی زەوی وباجی ئەگرتەوە، ھەموو حوکمەکانی کە لە نۆ سووڵتانەکەی پێشتری عوسمانیەەکانەوە دەرچوو بوون کۆکردبوەوە تیایدا، ودەستی کرد بەسەر دوولایی وھەڵبژاردن لە ننێوان بەیانە دژ بەیەکەکاندا، یەک نوسراوی یاسایی دەرچوو، تیایدا بارودۆخی تایبەتی وڵاتەکان لەبەرچاو گیرابوون، وسوور بوو لەسەر ئەوەی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامیدا ڕێبکەون. وکاتیک یاساکان گەیشتنە قۆناغی کۆتاییان ناونران بە قانونی عوسمانی kanun‐i Osmani یان قانونی سوڵتان سولەیمان، بە تورکی عوسمانی (قانون نامە سلطان سلیمان)، وئەم یاسایانە پەیڕەو کران نزیکەی سێ سەد ساڵ یان تا سەدەی نۆزدەیەمی زاینی.


وخەڵک لەبەر دانانی ئەم یاسایانە سوڵتان سولەیمانیان ناونەناوە قانونی بەڵکو لەبەر جێبەجێکرنی قانونەکان بە دادپەروەری ناونراوە قانونی، لەبەر ئەوە ئەو نازناوانەی ئەوروپیەکان بڕیان بەسەر سولەیماندا وەک گەورە ومەزن کەمتر گرنگتر بوو لای عوسمانیەکان بە بەراورد بە نازناوی قانونی کە ئاماژەیە بۆ دادپەروەری. وسەردەمی قانونی تەنھا سەردەمی فراوانبوونی دەوڵەتی عوسمانی نەبوو بۆ دوورترین سنوری، بەڵکو سەردەمی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بوو بە پێشکەوتووترین ڕژێمی کارگێڕی.

کۆچی دوایی

سولتان سولەیمان کۆچی دوایی کرد لە کاتی گەمارۆی شاری سیکتوار لە ئەیلولی ١٥٦٦زدا. لە کاتی مردنی سوڵتان سولەیماندا، ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بە ھێزە سەربازی وبەرھەمە ئابوری وفراوانبوونەکەی بەھێزترین دەوڵەتی جیھان بووە، تەنانەت سی ساڵ دوای مردنی باسی سوڵتان سولەیمان کراوە لە کتێبی بازرگانی بوندقیەی ویلیام شکسپیردا. سولەیمان لەسەرەوەی سەردەمی زێڕینی ئیمپڕاتۆری عوسمانیدایە، لە پشتیوانیکردنیدا بۆ دەسکەوتە ڕۆشنبیریەکانی عوسمانیەکان لە ئەندازە وتەلارسازی وئەدەب وھونەر ووفیقھـ وفەلسەفەدا.

لەو شوێنانەی بە ناوی سوڵتان سولەیمانەوە ناونراون، بازرگانی تورکی (ساڵح سیھان) مزگەوتێکی لە ماریۆبۆلی ئۆکرانیا بەناوی سوڵتان سولەیمان قانونیەوە بنیاتنا لە ساڵی ٢٠٠٥ز.

30 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

عبدالباسط محمد عبدالصمد
مامۆستا عبدالباسط له دايک بووى شارى (ئەرمەنت) ى پارێزگاى (قنا) يه له 1/1/1927 ز دا. له تەمەنى 7 ساڵى يه وه توانى له به رکردنى زۆر بووه و باش قورئانى خوێندوه ته وه ، هه ر بۆيه پێش گەيشتنه تەمەنى 10 ساڵى هەموو قورئان لەبەر دەکات وه لەبەر ئەوەى باوکى له زانايانى ئاينى شارى (قەنا) بوو گرنگيەکى تايبەتى پێدا بەهۆى ئەو باش خوێندنەوه و دەنگ خۆشيەى که هەيبوو.

ئەوەبوو نارديه (پەيمانگاى ئاينى) له شارى ئەرمەنت لەوێ جۆرەکانى خوێندنەوه و زانستەکانى قورئان فێر بوو وه جێگاى سەرنج و گرنگى پێدانى مامۆستاکەى زاناى ئەزهەرى (محمد سليم حه ماده) که لەگەڵ خۆى دا دەيبرده ئاهەنگ و بۆنه ئاينيەکان هەر بۆيه عبدالباسط بووه که سێکى بەناوبانگ له کاتێکدا تەمەنى له 15 ساڵ تێپەڕى نەدەکرد تاواى لێهات به تەنها بانگ دەکرا بۆ بۆنه و ئاهەنگەکان. له ساڵى 1951 ز دا (شێخ الضباع) داوايلێکرد که ببێته قورئان خوێن له ڕادیۆ ، بەڵام عبدالباسط لە سەرەتا ئەمەى رەت کردەوە م.الضباع ئەندامى ليژنەى هەڵسەنگاندنى دەنگ و تاقى کردنەوەى خوێنان بوو له ڕاديۆ ، بەڵام دواتر ڕازى بوو. مامۆستا عبدالباسط لەتەمەنى لاوى دا ژيانى هاوسەرى پێک هێناوه ، وه له ساڵى 1952 ز دا لەگەڵ ئەندامانى خێزانەکەى شارى ئەرمەنتى بە جێ هێشتووه چووەته قاهيره و لەوێ نيشتەجێ بووه. دواى دەست به کاربوون له ڕاديۆى قاهيره تا ساڵى 1981 ز لە مزگەوتى (ئيمامى شافعى) دامەزرا پاشان گوازرايەوه بۆ مزگەوتى (ئيمان حسێن) وه زۆرێک له ئاهەنگه قورئانيه کانى زيندوو دەکردەوه له مزگەوتەکانى قاهيرە و سيده زەينەب و السبطان ابو على و مزگەوتى (الرفاعى). ساڵى 1952 ز چووه بۆ فەڕەنسا بۆ زيندوو کردنەوەى شەوانى ڕەمەزان لە مەرکەزى ئيسلامى. شا محمدى پێنجەم پاشاى مەغريب که هاوڕێيەتى و پەيوەنديەکى توند و تۆڵى هەبوو لەگەڵ عبدالباسط داواى لێکرد که له مەغريب نيشتەجێ ببێت بەڵام ئەم رەتى کردۆتەوه وتى که ناتوانم وڵات و هاوڵاتيانى خۆم به جێ بهێڵم ، مامۆستا عبدالباسط دوو کەس کاريان تێکردووه:

    مامۆستا محمد رفعت.
    مامۆستا موصطفى ئیببراهيم قورئان خوێنى کۆشکى شاهانه.

ئێستا 2 کورى مامۆستا ڕۆژانى هه ينى له مزگه وتى (محمود) سوره تى (الکهف) ده خوێنه وه ، سه ڕه ڕاى قورئانى به يانيانيان له هه مان مزگه وت له مانگى ره مه زاندا. کاتى خه وتنى مامۆستا له دواى نيوه ى شه وه وه ده ستى پێ ده کرد ، هه رچه نده خه وه که ى پچڕ پچڕ بووه وه تا نوێژى به يانى ده مايه وه پاشان ده خه وته وه تا سه عات 9 وه 2 سه عات پێش نيوه ڕوان ده خه وت. ئه و ووڵاتانه ى که سه ردانى کردووه و قورئانى تۆمارکردووه تياياندا. ساڵى 1951 ز سه ردانى سعوديه ى کرد بۆ ئه نجام دانى حه ج وه دواى چه ند سه ردانێکى له دوايه ک له سه ر داواى وه زاراتى ڕاگه ياندنى سعوديه خه تمى قورئانى تۆمارکرد. سه ردانه کانى بۆ وڵاته عه ره بيه کانى وه ک سوريا و لوبنان و جه زائر و کويت هه ندێکى له لايه ن وه زاره تى ئه وقافه وه بۆ زيندوو ڕاگرتنى مانگى ڕه مه زان هه ندێکى له ڕێگەى بانگهێشتى تايبه تيه وه بووه. له سه ر بانگهێشتنى مه رکه زى ئيسلامى له (جوهانسبێرگ) دوو جار سه ردانى باشوورى ئه فريقياى کردووه و زياتر له 2 مانگ له وێ ماوه ته وه. وه هه روه ها سه ردانى پاکستان و ئه نده نوسياو بۆرما و ماليزيا و بريتوريا و ئۆگه ندا و سه نغال و نێجيرياى کردووه (به شدارى کردن له کردنه وه ى هه ندێک له کۆنگره ئاينيه کان). وێراى سه ردانه زۆره کانى بۆ ئه مريکا. يه که م سه ردانى له ساڵى 1967 ز له سه ر داواى من رکه زى ئيسلامى له واشنتن که تيايدا زياتر له 14 ويلايه تى ئه مريکى کرد. هه روه ک سه ردانى هه ندێک له وڵاتانى ئه وروپى کردووه وه ک فرنسا و ئيسپانيا و بريتانيا. مامۆستا به درێژايى ژيانى گيرۆده ى نه خۆشى (لاوازى جگه ر بووه) به ڵام ئه مه مه ترسى بۆ ژيانى دروست نه کردبوو. له 30/11/1998 ز له ته مه نى 61ساڵيدا کۆچى دوايى کرد.

31 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

وەرزی زاوزێ


وەرزی زاوزێ بریتیە لە باشترین وەرز بۆ زاوزێ سروشتی لە نێو ھەندێک لە ئاژەڵان و پەلەوەر دا. لەم وەرزە دا بارودۆخ زۆر گونجاوە و خواردن و ئاوی زۆر بۆ بوونەوەران ھەیە. ئەو گیانەوەرانەی کە وەرزی زاوزێیان ھەیە بەشێوەی سروشتی و خۆکار لە کاتێکی دیاریکراو لە ساڵ دا جووتبوونی سێکسییان دەبێت بۆ ئەوە بەباشترین شێوە و سەرکەوتووانە تۆرەم بخەنەوە (زاوزێ بکەن). لە نەوعە جیاجیاکانی ئاژەڵ و پەلەوەرە کێویەکان دا وەرزی زاوزێی سروشتی بەپێی تایبەتمەندییەکانی ئەوان، ڕادەی بوونی خۆراک و ھتد جیاوازە.

زاوزێی دەستەیی

زرۆێک لە جۆرەکانی گیانەوەران بە شێوەی کۆلۆنی یان دەستە و پۆلی گەورە زاوزێ دەکەن کە پێی دەگوترێت زاوزێی دەستەیی. بینینی چەندھا کۆمەڵ لەم جۆرە گیانەوەرانە لە وەرزی زاوزێی سروشتی دا کە لە شوێنێکی تایبەت و گونجاو کۆ دەبنەوە شتێکی ئاساییە. ئەم پۆلە زاوزێکەرانە و شوێنەکەیان بە گشتی بە پێی یاسای پاراستنی ژینگە بە مەبەستی پێشگری لە لەناوچوونی ئەوان پارێزراون . ھەندێک لە جۆرەکانی گیانەوەران بەشێوەیەک بار ھاتوون کە تەنیا بە شێوەی دەستەیی و لە نێو کۆمەڵ دا زاوزێ دەکەن وە ناتوانن لە دەستەی بچووکتر یان بە جووتێکی نێرومێی تەنیا زاوزێ بکەن. ئەم جۆرە گیانەوەرانە ئەگەر لە شوێنی زاوزێی سروشتی‌یان دا ڕاو بکرێن یان ئەگەر دەستە و کۆمەڵی زاوزێی ئەوان تێک بدرێت، دەکەونە بەر مەترسی لەناوچوون. کۆتری کۆچەر نموونەیەکی بەناوبانگە لە جۆرە پڕژمارەکانی پەلەوەرە زەمینیەکانە لە کیشوەری ئەمەریکا کە تەنھا بە شێوەی دەستەیی و لە نێو کۆمەڵ دا زاوزێ دەکات. ئەم جۆرە کۆترە بە ھۆی ڕاوکردنی بەربڵاو لە شوێنی زاوزێی دەستەیی ئەوان لە وەرزی زاوزێی سروشتی دا وە بە ھۆی ئەوەی کە نەیدەتوانی لە گرووپی بچووکتردا زاوزێ بکات لەناو چوو.

32 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

دۆخی پلازما

دۆخی پلازما دۆخێی تایبەتیە لە دۆخەکانی ماددە ، بریتیە لە گزێکی بە ئایۆن بوو کە ئەلیکترۆنەکانی سەربەستن و بە گەرد یان گەردیلەکەوە نەبەستراون ، ئەگەر ماددە لە سروشتدا لە سێ دۆخدا هەبێت (ڕەقی ، شلی ، گاز ) ئەوا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە. بە پێچەوانەی گازەکانەوە چەند سیفەتێکی تایبەتی هەیە بە ئایۆن بوون دەبێتە هۆی دەرچوونی ئەلکترۆنێک یان زیاتر لە کاتێکدا گەرمی یان وزەیەکی دیاریکراو دەدرێتێ ، ئەم بارگە کارەباییە پلازما یان ماددە جیوەییەکە دەکاتە گەیەنەرێک بۆ کارەبا ، بۆیە بەهێز بەرەو بواری موگناتیسی کێش دەبێت. پلازما شێوەی گازێکی هاوتا (مامناوەند) وەردەگرێت کە لە هەور دەچێت بۆ نموونە ئەستێرەکان یان وەک گورزەیەکی بە ئایۆن بوو دێت کە تەپوتۆز و دەنکۆڵەکانی تێدایە و پێی دەڵێن پلازمای تەپ و تۆزاوی ، ئەمەش بەهۆی گازی بە ئایۆن بووەوە دروست بووە کاتێک ئەلکترۆن بۆ دوور لە ناوک هەڵدەدڕێت بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان سەربەستتر دەبن.

مێژووی پلازما

لە ساڵی ١٨٧٩ دا زانای ئینگلیزی ولیام کرۆکس پلازمای دۆزییەوە لە ڕێی لوولەکی کرۆکسەوە ، لەو کاتەدا ناوی نا ماددە تیشکاوەرییەکان زانای بەریتانی جۆزێف تۆمسون لە ساڵی ١٨٩٧ دا خەسڵەت و سروشتی پلازمای دۆزییەوە ، بەڵام ناولێنانی پلازما لە بنەڕەتدا بۆ زانا ئیرفینگ لانگمویر دەگەڕێتەوە لە ساڵی ١٩٢٨دا ، کە باوەڕی وابوو لە پلازمای خوێن دەچێت.

33 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

سیسکۆ

سیسکۆ نێوی بەستەرCisco داڕێژە:Infobox كۆمپانیا

مێژووی دروست بوونی سیسکۆ

ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سان فرانسیسکۆ San Francisco لە کالیفۆڕنیای سەر بە‌ ئەمەریکا دامەزراوە، لە لایەن کوڕ و کچێکی خوێندکاری زانکۆی ستانفۆرد Stanford شاری سان جۆزێ San Jose . ئەم دوو خۆشەویستە لیۆنارد Leonard Bosack و ساندرا Sandra Lerner، لە ژوورێکی زانکۆ سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بوون بۆ ھێنانەدیی شێوازێکی ئاسان لە ڕایەڵەکردنی چەند کۆمپیوتەرێکدا بەیەکەوە، سەرەنجام سیسکۆیان پێک ھێنا، ساڵی ١٩٩٠ ساندرای خێزانی پێش جیابوونەوەی لە لیۆنارد بە ١٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەستی لە سیسکۆ ھەڵگرت. سیسکۆ ناسراوە بە بەرھەمھێنانی Router و Switches لە بواری ڕایەڵەکردندا. سیسکۆ توانیی لە ڕێگەی router ـەوە چارەسەرەکانییەوە لەم بوارەدا ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت، بەھۆی فراوانبوونی بەکارھێنانی ئینتەرنێتەوە.‌ سیسکۆ گەشەیەکی باشی کرد و چەندین شیکاریی ھێنایە خزمەت ئاسانکردنی ڕایەڵە.
پەڕگە:Cisco Systems.svg
لۆگۆ تاکوو کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦
ناو و لۆگۆکەیان

ناوی سیسکۆ cisco لە دوا بڕگەی ناوی سان فرانسیسکۆ San Francisco وەرگیراوە.

ئەمڕۆکە لە سەدا ٥٠ بۆ ٨٠ ـی شیکارەکانی ڕایەڵە و پەیوەندیکردن ھی سیسکۆیە، زیاتر لە ٣٠ ھەزار کارمەند لە ١١٥ وڵاتی جیادا کار لەم کۆمپانیایەدا دەکەن.


بواری کارکردن

سیسکۆ چەندین پەیمانگای فێرکردن و پێوانەیی ھەیە، کە ساڵانە ھەزاران ئەندازیار، پسپۆڕیی تیا وەردەگرێت.

34 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

فایەرفۆکس


فایەرفۆکس وێبگەڕێکە کە لە پێشتر وەک پرۆژەیەک لەژێر پرۆژەی mozilla بڵاوکرایەوە و پێشتر ناوی Phoenix و پاشانیش Mozilla Firebird و دواتریش گۆڕدرا بۆ Mozilla Firefox ئەم وێبگەڕە لە ساڵی ٢٠٠٤ زیاتر پەرەی سەند و پێشوازییەکی زۆری لێکرا لەلایەن بەکارھێنەرانییەوە.

ئامانج لەم پرۆژەیە بەرھەم ھێنانی وێبگەڕێکی باش بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز کە لە ساڵی ٢٠٠٢ وەک تاقیکاری بڵاوکرایەوە بە ناوی «Phoenix»، بەڵام لەدواییدا بەھۆی ئەوەی کە Phoenix Technologies کە بۆ بەرھەم ھێنانی BIOSـە ھەمان ناوی ھەیە ھاتە کێشە لەگەڵیدا و پاشان ناوی گۆڕدرا بۆ Firebird لە ساڵی ٢٠٠٣، ھەر لەھەمان ساڵدا بڕیاردرا ناو بنرێت «Mozilla Firebird» بۆ ڕزگاربوون لە ھەمان ناو کە ھەیە ئەویش خزمەتگوزاری بنکەی دراوەیە بە ناوی FirebirdSQL. پاشانیش بۆ جارێکی تر زۆریان لێکرا لەلایەن سەرچاوەی کۆدی کراوەوە کە ناوەکەی بگۆڕن، پاشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «Mozilla Firefox» لە ڕێکەوتی ٩. ٢. ٢٠٠٤.

35 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

انشاء الصداقة
الصداقة كلمة صغيرة في حجمها كبيرة في مدلولها وفي معناها ومضمونها ، هي اجمل شيء في الوجود وهي ايضا علاقة انسانية راقية ، وهي تعبير عن صلة بشرية رائعة وروعة من روائع التكامل والترابط بين البشر وهي ايضا جوهر الانسان ومصدقة .
انها رابطة نفسية قوية بين شخصين ، وتعتبر صفقة تجارية تتم بين طرفين متفاهمين ، ويكون عربونها المحبة والتعاون والاخلاص والثقة المتبادلة بين الطرفين .
ان الصداقة لاتقدر بثمن ولا تقاس باي مقياس ، ولا توزن باي مكيال انها اكبر من هذه الاشياء كلها ، ان المرء لايستطيع ان يعيش منفردا و في عزلة عن الاخرين بل يحتاج الى مساعدة الصديق ليقف الى جانبه ، وشر صنوف الفقر فقر الصديق والانسان يتمهل عند اختيار صديقه وانما بالعقل السليم والمنطق والفهم الدقيق .
الصداقة قيمة إنسانية أخلاقية ودينية عظيمة سامية المعاني والجمال كبيرة الشأن بها تسمو الحياة وترتقي وبدونها تنحدر 0الصداقة من الصدق ، والصدق عكس الكذب. والصديق هو من صدقك وعدو عدوك . إنها علاقة وثيقة بين شخصين أو أكثر علاقة متبادلة وانسجام كامل في المشاعر والأحاسيس وهي بالغة الأهمية في استقرار الفرد وتطور المجتمع 0
لان الإنسان خلقه الله كائن اجتماعي لا يقدر العيش بمفرده بل يتفاعل مع من حوله ايجابيا ليشكل المجتمع المتكامل 0لتعطيه الصداقة الدفء والشعور بالمحبة والراحة في حياته وخاصة إن كان ممن يحسن اختيارهم فهم جواهر الحياة والمفترض أن نحسن تميزهم عن وحل الأرض
0 لان أشباه الصديق والصداقة السيئة تنتهي بسرعة انتهاء فقاعة الماء أو الصابون
فالصداقة تجعل الحياة جميلة لأنها تخدم الروح والجسد والعقل 0
علينا اكتساب الأصدقاء والعمل على المحافظة عليهم كما قال الإمام أمير المؤمنين عليه السلام في حديث له:
( عليك بإخوان الصدق، فأكثر من اكتسابهم، فإنهم عدة عند الرخاء، وجنة عند البلاء) 0
0والمعروف إن افتقاد الصداقات والعلاقات مع الناس والأصدقاء يولد الاكتئاب والمرض والتوتر النفسي والكثير من المشاكل الصحية والنفسية0 والجلوس منفردا عقوبة جسمية ونفسية قاسية تمارسها السلطات على المخالف للقانون و يتعرض لها من لا صديق له وفي الأمثال والأقوال يقال( الصديق والرفيق قبل الطريق ) وقول الشاعر:

صديقي من يقاسمني همومي
ويرمي بالعداوة من رماني

ويحفظني إذا ما غبت عنـه
وارجـوه لنائبـة الزمـان

من هنا يحق للصداقة أن تتباهى بجمالها السامي المزهو بالكبرياء00 وهي المنهل العذب لكل جوانب الحياة و هذا الترفع والتكبر بهذا الموقع مسموح و غير قبيح ولائق لها .
إلا أنها استيقظت أمس من رقادها وقبل إعلان وفاتها نشرت نعوتها على الجدران وفي الشوارع والأزقة بعد أخذت تراجع علاقاتها المنهارة بجدارة على أنسام هواء المال و الأخلاق المستوردة معلنةً: دون إرادتها مرغمة :
إن الصداقة حياة عاطفية ماضية ذابلة الأغصان و لا خضرة فيها وان الحياة تغيرت والعلاقات يجب أن تتغير رغم استمرار سطوع الشمس ونقاء السماء. وإذا كانت الصداقة ذابلة الأغصان فلا فيء لها بالتالي تصلح كحطب للتدفئة فقط

36 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

عێراق

(ڕەوانەکراوە لە كۆماری عێراق ەوە)
جمهورية العراق
Jumhūriyat Al-Irāq
كۆماری عێراق
   
   
پایتەخت     بەغدا
گەورەترین شار     بەغدا نه‌ينه‌وا هه‌ولێر
زمانی فەڕمی     عەرەبی و کوردی
دەسەڵات
-      سەرۆک کۆمار     جەلال تاڵەبانی
-      جێگری یەکەم     عادل عبد المهدي
-      سەرۆک وەزیران     نوری مالیکی
سەربەخۆيى
-      له ئيمراتۆریەتى عوسمانى     ١ی تشرینی یەکەم ١٩١٩
-      له شانشینی عێراق     ٢٣ی ئاب ١٩٢١
-      له بەریتانیا     ٣ی تشرینی یەکەم ١٩٣٢
-      له دامەزراندنی کۆمار     ١٤ی تەمموز ١٩٥٨
ڕووبەر
-      Total     ١٦٩٬٢٣٤ ک‌.م٢
ژمارەی دانیشتوان
-      مەزەندەی ساڵی 2009     30.500.000
-      چڕیی     171/ک.م٢
دراو     دیناری ئێراقی (IQD)
کاتی ناوچەیی     +3
لایەنی لێخوڕین     چەپ
پاشگری دۆمەین     .iq
کۆدی تەلەفوون     964+

کۆماری عێراق (عەرەبی:جمھوریة العراق) وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. کۆماری عێڕاق لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە، لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستەمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو، و لە ساڵی ١٩٥٨ بەسەرکەوتنی شۆڕشی ١٤ی تەمموز سیستەمی کۆماری بەرقەرار بوو.

لە ساڵانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٦٨ چەندین کودەتای سەربازی لە عێراق دا ئەنجامدران، کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو. ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی عێراقی بە دەستەوە بوو.

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە عێراقدا بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی، ئەم شەڕە بوو بە هۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕێزی خەڵکی نەدەنیی عێراقییدا، بۆشاییەک لە ئاسایشی عێراقدا دروستبوو کە بوو بە هۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش و گرژ بێجگە لە هەموو عێراق بێجگە لە هەرێمی کوردستان، لە هەمان کاتدا هەندێک لەو بڕوایەدان هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەنجامی باشی هەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە.
    ١ جوگرافیا
        ١.١ سنوور
        ١.٢ بەرزی و نزمی
        ١.٣ ئاو و ھەوا
        ١.٤ دەرامەتی ئاو
    ٢ دیمۆگرافیا
        ٢.١ پێکھاتەی تەمەنی دانیشتوان
    ٣ دابەش بوونی کارگێڕی
    ٤ گەلەری وێنە
    ٥ سەرچاوەکان
جوگرافیا
Crystal Clear app kdict.png وتاری سەرەکی: جوگرافیای عێراق

وڵاتی عێراق رووبەرەکەی نزیکەی ٤٥٣.٥٠٠ کم، شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری ھەیە و دەروانێت بە سەر بەشی رۆژھەلاتی ناوچەی رۆژھەلاتی ناوەراست، هەوەها دەکەوێتە سەر پردێک زەوی ھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا، وە ئاسانترین شوێن و رێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەروات، عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە رێگای (ھلال الخصیب) ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات لە کەنداوی عەرەبی و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سوریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست. لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە رێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی رۆژھەلات بە رۆژئاوا بوو. سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە، عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست؛ لەبەر ئەوەی ھەموو رێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە وە ناوچەکانی باکورو رۆژھەلاتی کەنداوی عەرەب ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی عەرەب شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی رێگاکانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا. بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی (ترانسێت)ە سەرەرای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی، و عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە (گەنم و جۆ)دا، سەرەرای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتی تر.
سنوور

دەکەوێتە باشووری روژئاوای ئاسیا و باکووری روژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی. تورکیا ئەکەوێتە باکوورییەوە و لای روژھەلاتی ئێرانە و ھەریەک لە سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سەعوودی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە، و کووەیت و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان.
Compass rose pale.svg      ئێران      تورکیا      کووەیت     Compass rose pale.svg
ئێران     باکوور      سووریا
ڕۆژهەڵات     عێراق    ڕۆژئاوا
باشوور
ئێران      کووەیت      عەرەبستانی سەعوودی
بەرزی و نزمی
نەخشەی تۆپۆگرافی عێراق

لێکۆلینەوە لە فیسۆگرافیای ولاتی عێراق کارێکی ئاسان نیە لەبەر ئەوەی لە سنوری ئەم ولاتە چەندین جۆر دیاردەی سروشتی رووی زەوی بە چاو دەبینین، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە باکوور و باکووری رۆژھەلاتدا کە لە رووی پێکھاتەوە بەشێکن لە زنجیرە چیاکانی ئەلپی لە ئەوروپادا پاشان بەرەو ئاسیا درێژدەبنەوە لە ناوچەکانی بێرنە لە ئیسپانیا تا دەگاتە چیاکانی الیوماس لە بۆرما. بەشەکانی رۆژئاوای عێراق بەشێکن لە بانەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی کە لە رووی جیۆلۆجیەوە لە تاوێری زۆر کەونن(بەردی کۆن)، وە زۆر رەقن بەلام ، بەشەکانی ناوەراستی یان (دەشتەکانی دۆلی دیجلە و فورات) کە بە قووڕ و ڵیتە داپۆشراوە لە سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلوجی دروست بوون لەگەل دروست بوونی دەشتەکانی ھیند کە (کنج و سند) ناسراون ئەم دەشتانە زۆر نزمن، بەلام ناوچەی زۆرگ چەند تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە کە جیا دەکرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەم ناوچەیە لە پێچی سادە پێک ھاتووە وە لە نێوان ئەو پێچانەدا دەشتی فراوان ھەیە بۆیە ناتواندرێت لەگەل ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا یەک بخرێت، لەرووی بەرزی و نزمییەوە ناوچەی زوورگ جیاوازە لەگەل دەشتی نیشتەنی بۆیە ناتواندرێت لەگەل ئەم دەشتانەدا یەک بخرێت، بەلام ناوچەی بانی رۆژئاوا تەنھا بەشە یا ناوچەیە لە عێراقدا پێکھاتەکەی بەردی زۆر کۆنن کە لە بۆ سەردەمە کۆنەکان دەگەرێتەوە ئەم بەردانە بەبەردی کلس داپۆشراون کە پێک ھاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلۆجی. دواتر ئەو بەرگانە لە بەشەکانی رۆژئاوا نەمان بەھۆی دامالینەوە ھەرچەندە لە رۆژئاواوە بەرەو رۆژھەلات بچین جۆری بەردەکان دەگۆرێت لە بەردی کۆنەوە بۆ بەردی نوێ و ئەگەر سەیری چینەکانی ئەم بەردانە بکەین لە بانی رۆژئاوا لێژاییان زۆر کەمە چونکە دامالین زۆر کاری تێکردوون تەنھا لە ناوچەی (کارە) نەبێت لە رۆخەکانی رۆژھەلاتی بانی رۆژئاوا کە بەپێچی سادە کۆتاییان دێت وە لە ھەندێ شوێندا تووشی شکان بوونەوە. بەلام دەشتی نیشتەنی ھەموو بەشەکانی تەختن تەنھا بەشی رۆژئاوای نەبێت کە ھەندێ بانی تێکەل بووە کە سەردەمی جیۆلۆجییەکەشی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی (میۆسین).

عێراق لە ڕووی بەرز و نزمییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار بەش؛

    ناوچەی شاخاوی لە عێراقدا
    ناوچەی زوورگ
    بانی ڕۆژئاوا
    دەشتی نیشتەنی
ئاو و ھەوا
گەردەلوولی خۆڵاوی لە عێراقدا لە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٠٩

لەکاتی ھەر لێکۆلینەوەیەکی ئاووھەوادا پێویستە رەگەزەکانی ئاووھەوا وەربگرین وەکو (گەرمی , باران , با , پالەپەستۆ , شێ) بۆدیاری کردنی روخساری ئاووھەوای ھەرناوچەیەک وەھەر ھەرێمێکی جوگرافی. ھەندێک جارھۆکاری شوێن و دوورو نزیکی لە رووبەرە ئاویەکان رۆلی خۆی دەبینێ بۆ دەستنیشان کردنی جۆری ئاووھەوا لە عیراقدا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا پاشان نزم دەبێتەوە لە وەرزی زستاندا. بەرزی و پلەی گەرمی لەعیراقدا دەگەرێتەوە بۆچەند ھۆیەک وەک دووری شوێنەکەی لەرووبەرە ئاویەکان و درێژی کاتژمێرەکانی رۆژ کە لە ھەندێ رۆژەکانی مانگی تەمموز (١٤.٤) کاتژمێر و چوار دەقیقە دەبێت و ھەروەھا کەمی رێژەی شێ و ئاسمانی ساف(سامال). بەلام نزمی لەزستاندا دەگەرێتەوە بۆ نزیکی لەھێلی یەکسان و بەرزی ونزمی رووی خاکەکەی و سەرەرای کاریگەری پالەپەستۆ و پەستانی کەش کە کار لەئاووھەواکەی دەکەن لەم وەرزەدا. بەلام لەرووی باران بارینەوە کە جۆری بارانی گەردەلولە (بابۆران) و رێژەکەش جیاوازە ئەویش بەپێی ئەندازەی ھاتنی ئەو (نەوالە شێیانە). جیاوازی بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە کە رێژەکەی لەنێوان(١٠ – ١٠٠ سم) دەبێت ھەر چەندە بەرەو باکوورو باکووری رۆژھەلات برۆین بایەکەی لەجۆری باکوری رۆژئاوایە خێراییەکەی مام ناوەندییە بەدرێژایی رۆژەکانی سال، بەلام لەباشوردا جۆری بایەکە دەگۆرێ بۆ بای باشوری رۆژھەلات و عیراق بەزۆری لەژێر پالە پەستۆی بەرزی نیمچە خولگەییە کە زالە بەسەر بیابانی گەورەی عەرەبی وە نابێ کاریگەری بەرزی ونزمی لەبیربکەین بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا لەسەر ئاراستەی (با) و رێژەی باران و جۆری داباریندا. بۆیە ئاووھەوای عیراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری کۆمەلێک گۆراوی ئاووھەوای جێگیر و ناجێگیر کە ئەوانەی دەبنەھۆی جیاوازی ئاووھەوا لەزستانەوە بۆھاوین و لەباکورەوە بۆ باشوور.
ڕووباری فوڕات
دەرامەتی ئاو

مەبەست لەدەرامەتی ئاو لە عیراقدا ھەموو ئەو سەرچاوانە دەگرێتەوە کە لە سنورەکەی دایە وەک:

    ئاوی سەرزەوی
    باران وبەفر
    ئاوی ژێر زەوی

عیراق ھەر لەکۆندا بە وولاتی یان دۆلی دوو رووبار ناسراوە ئەمەش وای کردووە گرنگیەکی ئابووری ھەبێت پاشان ببیتە ھۆی دروست بوونی چەندین شارستانیەت
دیمۆگرافیا
کۆمەڵە ڕەگەزی و ئاینییە سەرەکییەکان لە عێراقدا:
██ شیعەی عەرەب ██ سوننەی عەرەب ██ کورد ██ ئاشور ██ یەزیدی ██ تورکمان

دانیشتوانی عێراق لە سالی ١٨٦٦ لە سەردەمی عوسمانییەکان دواتر لە سالی ( ١٩٠٥ و ١٩١٩ ) ھەندێک ھەول درا بۆ زانینی ژمارەی دانیشتوان لە عێراقدا لە ١٩٢١ ھەروەھا ١٩٢٣ ھەولێک لە ئارادا بوو بۆ زانینی ژمارەی دانیشتوان لە ویلایەتی موێل وەکو سەر ژمێر لە سالی ١٩٢٧ سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام درا بەلام سەرکەوتوو نەبوو کە ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەو سەرژمێریەدا ٢.٩٦٨.٠٠٠ کەس بوو، کە ١.٠٥١.٠٠٠ کور بوو، و ١.٤٥٥.٠٠٠ کچ بوو، لە سالی ١٩٣٤ دیسان ھەول درا سەرژمێری ئەنجام بدرێت وە ئەنجام درا بەلام نەک بە مانای سەرژمێری گشتی چونکە ئامادەکاری باش بۆ نەکرابوو، بەلام یەکەم سەرژمێری گشتی بەمانی سەرژمێری لە سالی ١٩٤٧ ئەنجام درا ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو کە تێدا ژمارەی دانیشتوان نزیکەی (٥.٠٠٠.٠٠٠ ) کەس بوو کە تێدا رێژەی گەشەی دانیشتوان ٢.٦ بوو، دواتر بەرز بووەوە بۆ ٣.٢ بەلام یەکەم سەرژمێری راست و دروست کە ئەنجام درا لە سالی ١٩٥٧ بوو نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرد ئەو کەموو کوریانەی کەلە سالی ١٩٤٧دا ھەبوو چارەسەرکرا فۆرمەکانی بە زمانی (عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی، تورکمانی، تورکی) چاپ کرابوو. دواتر لە سالی ١٩٦٥ سەرژمێرییەکی تر ئەنجام درا کە زیاتر مەبەستێکی سیاسی لە دوواوە بوو بە تایبەتی لە کاتی یەکگرتنەوەی ھەرسێ ولاتی مێر و سوریاو عێراق، ئەم سەرژمێرییە دوو سال پێش وادەی خۆی ئەنجام درا کە بە لۆژیکێکی (عەقلیەت) شۆڤینیانە ئەنجام درا سەرەرای ئەوەی لەو سەردەمە بە تایبەتی لە دوای سالی ١٩٦١ شۆرشی کورد بەرپابوو کە بووە ھۆی دروست بوونی شەر ھەروەھا ئاوارە بوونی خەلکێکی زۆر، مەبەستی سەرەکیش لەو سەرژمێریەدا کەم کردنەوەی رێژەی کورد بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە نەتەوەکانی تری لێبوو وەکو تورکمان و عەرەب و کورد. کە رێژەی کورد بە جۆرێک کەم کرایەوە کەمتر لە ٢٥ % بوو، ھەروەھا بەشێک لە رێکەوتنامەی ١١ ی ئازار لە سالی ١٩٧٠ ئەنجام دانی سەرژمێری بۆ دیاری کردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان سەرەرای تەواو بوونی کارەکانی لیژنەی سەرژمێری وە مانگێک بەر لە ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار ، ئەوەبوو لە سالی ١٩٧٤ شەر دەستی پێکرد، لە سالی ١٩٧٥ رێکەوتنامەی جەزائیر مۆر کرا لە نێوان حکومەتی شا و عێراق لەو سەردەمەدا. پاشان شۆرەشی کورد تێکچوو وە زۆربەی گوندەکان تێک چوون چۆل کران وە خەلکەکە راگوێزرانەوە بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان و خوارووی عێراق، دواتر لە سالی ١٩٧٧ سەرژمێری ئەنجام درایەوە کە لە کاتی شەرو بارودۆخێکی سیاسی نالەباردا بوو ، دواتر دوای ھەلگیرسانی شۆرەشی عێراق – ئێران، لە سالی ١٩٨٧ سەرژمێری ئەنجام درا ئەوەبوو بارودۆخی کوردستان نالەبار بوو وە گوندەکانی کوردستان راگواسترانەوە کران بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان، دوا سەرژمێریش لە سالی ١٩٩٧ ئەنجام درا لەلایەن رێکخراوی خۆراکی جیھانی، ھەرچەندە سەرژمێرییەکی گشتی نەبوو کەمووکوری زۆریشی تێدابوو، بریار وابوو لە ٢٠٠٧ ئەنجام بدرێت سەرژمێری بەلام لەبەر بارودۆخی سیاسی ئەنجام نەدرا.
ژمارە     ساڵ     کوڕ     کچ     ڕێژەی گەشە
١     ١٩٤٧     ٢٢٥٧     ٢٥٥٩     ٢.٦
٢     ١٩٥٧     ٣١٥٥     ٣١٤٤   
٣     ١٩٦٥     ٤١٠٥     ٣٩٥٤   
٤     ١٩٧٧     ٦١٨٣     ٥٨١٧     ٣.٢
٥     ١٩٨٧     ٨٣٩٦     ٨٤٧٥   

بە پێی ئەم خشتەیەی سەرەوە تێکرای زۆر بوون و گەشەکردن بەرەو سەرەوە دەروات لە زیاد بوون دایە لە ١٩٤٧- ١٩٥٧ (٢.٦) بووە ، دواتر گەیشتە (٣.٢) لە (١٩٧٧ – ١٩٨٧) ھۆکارەکانی ئەم گەشە سەندنە سروشتیە بۆ جیاوازی لە نێوان رێژەی لە دایک بوون و مردووان دەگەرێتەوە. بۆ نمونە :لە سالی ١٩٨٠ تاکو ١٩٨٥ رێژەی لە دایک بوون ٤٤.٠٠٠ بوو بەرامبەر رێژە مردن کە تەنھا ١٠.٠٠٠ بوو واتا زیاد بوونی سروشتی ٣.٤ بوو ، ئەمەش ژمارەیەکی بەرزە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری عەرەبیدا لە (میسر- ٢.٥)، لە (مەغریب – ٣.٢)، لە (سودان – ٣.٨)، (توونس – ٢.٥)، (یەمەن – ٣.١)، (مۆریتانیا – ٢.٨)، (لوبنان – ٢.٤)، (سعودیە –٦.٥)، (ئیمارات – ١٢ %)، (بەحرین – ١٤.٥) ، تێکرای گەشەی سالانەی دانیشتوان. بەلام چری دانیشتوان لە عیراقدا بەردەوام لە زیاد بووندایە. چری دانیشتوان لە سالی ١٩٤٧ تەنھا ١١ کەس بوو پاشان بەرز بووەوە بۆ ١٤ لە سالی ١٩٥٧ دواتر ١٨ لە سالی ١٩٦٥ پاشان ٢٨ لە سالی ١٩٧٧، ٣٧ لە ١٩٨٨، بەلام ئەم رێژەیە جیاوازی ھەیە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر.
پێکھاتەی تەمەنی دانیشتوان

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین سێ جۆر لە پێکھاتەی تەمەن دیاری بکەین:

    ئەوانەی کە تەمەنیان لە ١٥ سال کەمترە؛ ئەوەی یەکەم چینێکی بەکار بەرو مشەخۆرە بەلام ئەو رێژەیە واتا بە مانای کۆمەلگا لە باری لاوی دایە، تێکرای ژمارەکەی لە سالی (١٩٨٧) ٧.٣٨١.٤٩٢ کەس بوو واتا ٤٥ % کۆی دانیشتوان ئەمەش رێژەیەکی بەرزە.
    ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٦٤ سالە؛ کە گرینگترین چبنەکانی کۆمەلگایە وە چینی بەرھەم ھێنە وە چینەکانی تر لە ئەستۆ دەگرێت ژمارەی لە سالی (١٩٨٧) ٨.١٨٠.٢٦١ کەس بوو واتا ٥٠ % کۆی گشتی دانیشتوان. بەلام ئەگەر بەراووردی بکەین لەگەل ولاتانی تری جیھان کە لە ھەندێک ولات دەگاتە ٥٦ % تاکو ٦٠ %.
    ئەوانەی تەمەنیان لە ٦٥ سال بەرەو سەرەوەیە؛ چینی سێیەم وەک چینی یەکەم چینێکی بەکار بەرە ژمارەیەکی زۆری لە ئافرەت و بێوەژن وپیرو پەک کەوتەی تێدایە، کە تێکرای ژمارەکەی لە سالی ١٩٨٧ ٥٤٦.٦٦٥ کەس بوو واتا رێژەکەی ٣.٣ % ھەمووی دانیشتوانی عێراق بوو ، ئەم رێژەیەش کەمە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری جیھان.

پارێزگاکانی عێراق
دابەش بوونی کارگێڕی

عێراق دابەش دەبێت بۆ ١٨ ناوچەی کارگێڕی کە بە پارێزگا ناو دەبرێن، سێ لەم شارانە (سلێمانی و هەولێر و دهۆک) ئەکەونە هەرێمی کوردستان لە عێڕاقدا؛

    بەغدا
    سەڵاحەدین
    دیالا
    واسیت
    میسان
    بەسڕە
    زی قاڕ
    موسەنا
    قادسیە
    بابل
    کەربەلا
    نەجەف
    ئەنبار
    نەینەوا
    دهۆک
    هەولێر
    کەرکوک
    سلێمانی

37 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

چیای ئیڤرست
لە زنجیرە چیای ھیمالایا لەسەر سنووری تبت و نیپاڵ . بەبەرزترین چیای جیھان دادەنرێت ، لوتکە بەرزەکەی کە بەبەفر داپۆشراوە ، بە ٩کم لەسەر ئاستی رووی دەریا مەزەندەکراوە . ئیڤرست چیا : چیای ئیڤرست بە بەرزترین چیای جیھان دەژمێردرێت ، نزیکەی ٩کم لەسەر ڕووی دەریا بەرزترە، یەکێکە لەو چیایانەی کە زنجیرە چیای ھیمالایای لێ پێکدێت دەکەوێتە سنووری تبت ونیپال و باکوری ھیند لەسەر دروستی و ڕاستی بەرزی چیای ئیڤرست ڕووپێوکاران جیاوازیان ھەیە . لەڕاپۆرتی تایبەتی نێردراوی بەریتانیدا ، کە لەسەرەتاکانی سەدەی نۆزدەدا ڕووپێوی ئەو چیایەیان کردووە ، بەرزییەکەی بە(٨٨٤٨)م تۆمارکراوە . بەڵام خەمڵاندنی ناڕەسمی واباوە سکە بەرزی چیایەکە (٨٨٨٢)مەترە . ئەم چیایە بەناوی جورج ئیڤرست (١٧٩٠-١٨٦٦)ز ، ناونراوە . کە بەڕێوەبەری گشتی ڕووپێوان بووە لە ھندستان . خەڵکی تبت ئەو کێوە بە (شومولونجما)و خەڵکی نیپاڵ یش بە(ساچارماپا) ناوی دەبەن . ئەم چیایە لە ڕووی جیۆلوجیەوە چیایەکی نوێیەو زۆر بەتەمەن نیە ، لە چینەکانی بەردی جیڕی پێکدێت . کە ئێستاش بەردەوام بە ھۆی جوڵانی ژێرەوەی بارستەی زەوی بە ھێواشی بەرەوسەرو پاڵدەنرێ . تەنیشتەکانی بەفر دایپۆشیوە، ھەرچەندە لوتکەکانی و لێوارەکانی ،بەھۆی توندی ئەو بایەی کە لەسەری ھەڵدەکات بەفری لێ نامێنێتەوە . بارودۆخی کەشوھەوای دەوروبەری چیایەکە بە ھیچ شێوەیەک بەکەڵکی ژیانی رووەکی و ئاژەڵی نایەت. لەوکاتەوەی بەریتانیەکان لە پەنجاکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە بۆ یەکەمجار ئەم چیایەیان بینیوە ، زۆرلە چیانەوەردان(شاخەوانان) ھەوڵیانداوە بۆی سەرکەون . بەڵام ھەرەسھێنانەبەفریەکان و درزە قوڵەکان و گێژەڵوکە توندەکان ، سەرباری زۆر لێژی چیایەکە و کەمی ئۆکسجین لە ھەوادا . وایکردوە کەسەرکەوتن کارێکی زۆر سەخت بێت . یەکەمین ھەوڵەکانی سەرکەوتنی چیایەکە لەبیستەکانی سەدەی بیستەم ئەنجامدراوە . لەو ماوەیەدا (١٠)دە ھەوڵی سەرکەوتن دراوە . لەزۆربەیاندا چیانەوەردانی بەریتانی و سویسری بەیارمەتی کەسێک لە ھۆزی شیربا وەک رێنیشاندەرو کۆڵھەڵگر ، ئەنجامیانداوە ھەندێک لەو ھەوڵانەی کە لە ماوەی ١٩٢١ تاکو ١٩٥٢ ئەنجامدران ، توانیوویانە سەرکەوتن وە دەست بێنن ، بەڵام باردۆخی کەشوھەوا چیانەوەردانی لەھەڵگەڕان خستووە. لە کۆتاییدا بە شێویەکی کەم تا کورت توانراوە لووتکەکە ببەزێنن. بەھۆی زیاد بوونی زانیاری چیانەوەردان و چاکتر بوونی کەلو پەلەکانیان کە لەو ماوەیەدا پەرەی پێدراوە . کەلوپەلەکان بریتی بوون لە :- پێڵاو و جلوبەرگی چاک چنراوو گۆسکەی ئۆکسجین ھەڵگیراو و ئامێری بەتەل کێش سوک .سەرکەون ئیدموند ھیلاری نیوزلەندی ، بەھاورێیەتی رێنیشاندەرەکەی تەنزینگ نورگای ، کە یەکێک بووە لە ھۆزی شیربای نیپالی بۆیەکەمجار لە مێژوودا ، توانیان بۆ سەرچیای ئیڤرست سەرکەون ، ھەردووکیان لە نێردراوانی چیانەوەردانی بریتانی بوون کە جون ھنت سەرۆکایەتی دەکرد . ئەونێردراوە لە ١٠ی ئایاری ١٩٥٣ز کاتماندویان لە نیپاڵ جێھێشت لەڕووی خۆرئاواوە بە چیاکە گەیشتن ، کە تاکو ئەوکاتە بەکەڵکی پێھەڵـگەڕان دەھات . چیانەوەردان لەکاتی بەرەوپێشچونیان زنجیرەیەک سەربازگەیان لەرێگەکەیاندا دامەزراند لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی کەسەکان لەھەر سەربازگەیەکدا . دوا سەربازگەش خێوەتێکی بچوک بووە ھێلاری و تنزینگ لە بەرزی ٨٥٠٤مەتر دایانمەزراند. دواتر ھەردوکیان لە ٢٩ حوزەیرانی ١٩٥٣ز گەیشتنەلووتکە. لەساڵی ١٩٥٦ز نێردراوێکی سویسری دووجار لە چیای ئیڤرست سەرکەتن . ھەرئەم نێردراوەش یەکەم دەستەبوو گەیشتە لوتکەی لھوتس ، کە لە جیھاندا بەپلەی چوارەم دی لەبەرزیدا . لەساڵی ١٩٦٣ نێردراوێکی ئەمرێکی چیانەوەردان کە نورمان .ج . دیھرنفورس سەرکرایەتی دەکرد ، لە ١ی حوزەیران دووئەندامیان بەناوی توماس ھورنباین و ولیەم .ف. ئینسولد توانیان لە ڕووکارە سەختەکانی خۆرئاواوە سەرکەن ، یەکەم کەس بوون توانیان ئەم ئەرکە لەم ڕووەوە ئەنجام بدەن . لە ٢٢ی حوزەیرانی گەیشتنە لوتکەی چیایەکە . دوگال ھاستون و دوگ سکون توانیان لە چیاکە سەرکەون و لەڕووکاری خۆر ئاوای باشوور بگەنە لووتکە . یەکەم کەسبوون توانیان ئەم ئەرکە ئەنجام بدەن . کە لە نێردراوی بەریتانی بوون . لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨٠ز دووکەس لە ئەندامی نێردراوی چیانەوەردانی ژاپۆنی سەرکەوتن ئەوانیش تاکاش ئۆزاکی و تسونیو شیگیھیرو بوون ، کە توانیان لە ڕووکاری باکورەوە سەرکەون . یەکەم کەسبوون توانیان ئەم ئەرکە ئەنجام بدەن ، بۆ یەکەمجار لە ٥ی حوزەیرانی ١٩٨٨ز، دوو نێردراوی چیانەووەردان لە دوو ڕووکارەوە گەیشتن ئەندامەکان لە دوو ژاپۆنی و دووچینی و دوو نیپالی پێکاھاتبوون و تیپی ھەڵگەڕانی یەکەم لە سێ کەس پێکھاتبوون ، لە نیپاڵەوە لە ڕووکاری باشورەوە دەستیان بە ھەڵگەران کرد .پێ ھەڵـگەڕانی دووەم کە لە ھەشت کەس پێکھاتبوو، لە ڕووکاری باکوور لە تبتەوە دەستیان بە ھەڵگەران کرد ئەندامانی ھۆزی شیربا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بونەوەرێک ھەیە پێی دەگوترێ (یتی)یان پیاوی سەھۆڵی ترسناک لە ناوچەی دەوروبەری چیای ئیڤرست نیشتەجێە ، کەچی چیانەوەردان ئەم بونەوەرەیان نەبینیوە. لە ژێر وێنەی کۆتایی یەکێک لە نێردراوان: لەھەرقۆناغێکدا سەربازگەیەک دادەمەزرێنن ئەم وێنەیە سەربازگەی نێردراوی بەریتانیە لەساڵی ١٩٨٧ز . کەھەوڵیاندا لەرووکاری باکوری خۆرھھڵاتەوە سەرکەون . کەکەس پێشتر نەیتوانیوە لەوێوە سەرکەوێت . کەچی بەفرەکڕێوە شکستی بە نێردراوەکە ھێناو ھەوڵەکە سەری نەگرت .

38 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك
ناوی‌ حه‌سه‌نی‌ كوڕی‌ عه‌بدوڵایه‌ ساڵی‌ 1926 له‌ بۆكان له‌دایك بووه‌. له‌ته‌مه‌نی‌ پێنج ساڵیدا باوكی‌ كۆچی‌ دواییكردووه‌ و حه‌سه‌ن زیره‌ك ناچار بووه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ كار بكات بۆ په‌یدا كردنی‌ بژێوی‌ ڕۆژانه‌ی‌.

هه‌ژاری‌ و بێده‌ره‌تانی‌ زۆریان بۆ هێناوه‌ و بۆ ئیشكردن زۆربه‌ی‌ شارۆچكه‌كانی‌ ئێران گه‌ڕاوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ به‌سره‌ و به‌غدا و هه‌ولێر و كه‌ركوكیش كاری‌ كردووه‌.

چه‌ند جارێكیش زیندانی‌ كراوه‌، به‌هۆی‌ ڕووداوێكه‌وه‌ له‌ ئێران سازادراوه‌ و حه‌سه‌ن به‌قاچاخی‌ ڕووی‌ كردۆته‌ به‌غداو له‌وێ، که‌ زانراوه‌ هونه‌رمه‌ندێكی‌ ده‌نگخۆشی‌ بێ‌ هاوتایه،‌ له‌ ئێستگه‌ی‌ كوردی‌ دایانمه‌زراندووه‌.

له‌مه‌وه‌ ناوبانگێكی‌ زۆری‌ په‌یدا كردووه‌، که‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئێران ده‌ستبه‌جێ‌ له‌ ڕادیۆی‌ تاران و ڕادیۆی‌ كرماشان كاریان پێسپاردووه‌. دواتر له‌ كرماشان تیپێكی‌ هونه‌ری‌ دامه‌زراند و خزمه‌تی‌ هونه‌ر و مۆسیقای‌ كوردی‌ كرد.

ئه‌م ده‌نگ خۆشه‌ بلیمه‌ته‌ خوێنده‌واری‌ نه‌بووه‌ كه‌چی‌ زۆربه‌ی‌ شیعری‌ گۆرانییه‌كانی‌ به‌رهه‌می‌ خۆیه‌تی‌. شیعره‌كانی‌ حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ دووتوێی‌ په‌رتووكێكدا چاپ كراون به‌ ناونیشانی‌ “چریكه‌ی‌ كوردستان”.

له 26ی حوزه‌یران 1972دا، گۆرانیبێژی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌شاری “بۆكان”ی كوردستانی ڕۆهه‌‌ڵات كۆچی دواییكرد و هه‌ر له‌و شاره‌دا نێژرا، به‌ڵام له‌دواییدا له‌سه‌ر ڕاسپاده‌ی خۆی، ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا گوتبووی، ته‌رمه‌كه‌ی گوێزرایه‌وه بۆ چیای “ناڵه شکێن”ی به‌رامبه‌ر بۆكانی ژینگه‌ی خۆی.
سه ربه ست

39 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

وه‌لی دێوانه‌
شاعیری ناودار وه‌لی دێوانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كاندا ساڵی‌ له‌ دایك بوونی‌ ئاشكراو دیار نییه‌، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا ژیاوه‌ و كۆچی دوایی كردووه‌ (بگره‌ له‌ ساڵی 1756دا هێشتا له‌ ژیاندا بووه‌). ئه‌م شاعیره‌ هه‌ست ناسكه‌ شه‌یدای شه‌مسه‌ی كچی قادر شێروان ناوێك بووه‌، كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ سه‌رۆك خێڵه‌كانی تیره‌ی كه‌ماڵه‌یی واته‌ (هه‌مان تیره‌ی شاعیر).
وه‌لی‌ به‌ ته‌واوی دێوانه‌ی (شه‌م) ده‌بێت و گه‌لێك شیعری ناسك و قه‌شه‌نگ و هه‌ستبزوێنی پێدا ده‌ڵێت . ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیی شاعیر بۆ دڵداره‌كه‌ی له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌گاته‌ ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیی مه‌جنون و له‌یلی‌ و شیرین و فه‌رهاد و مه‌م و زین. وه‌نه‌بێت وه‌لی دێوانه‌ش كوڕی پیاوێكی هه‌ژار بوو بێت، بگره‌ كوڕه‌ گه‌وره‌ی كه‌سێكی ده‌ستڕۆ و ده‌وڵه‌مه‌ندی نێو تیره‌ی كه‌ماڵه‌یی بووه‌ به‌ناوی حه‌مه‌ سوور، كه‌ زۆر مه‌به‌ستی بووه‌ كوڕه‌كه‌ی به‌ ئاواتی دڵی خۆی بگات . بۆیه‌ چه‌ند پیاوماقووڵێكی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ناردۆته‌ لای باوكی شه‌م به‌ مه‌به‌ستی داواكردنی كچه‌كه‌ی بۆ وه‌لی‌ دێوانه‌، ئه‌وه‌بوو داواكه‌ی‌ په‌سه‌ند كرا. به‌ڵام له‌ به‌دبه‌ختیی شاعیر، زۆری نه‌برد له‌ كاتی كۆچی هاوینه‌ی جاف به‌ره‌و كوێستان، ناكۆكی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ (كه‌لی په‌یكووڵی) دا، ڕوویداوه‌. ئیدی به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه‌، هه‌ردوو دڵدار به‌ یه‌ك نه‌گه‌یشتن و، وه‌لی‌ دێوانه‌ تا دواڕۆژی ژیانی ئازار و غه‌مێكی سه‌ختی چه‌شتوه‌ كه‌ له‌ شیعره‌ به‌سۆز و لوتكه‌كانیدا به‌ ته‌واوی ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و دیاره‌. وه‌لی‌ سنبولی‌ خۆشه‌ ویستی‌ عه‌شیره‌تی‌ جافه‌و له‌گه‌ڵ شه‌مدا گه‌وره‌ترین قوربانی‌ تایه‌فه‌یه‌گه‌ریی‌ و كه‌لتوریی‌ سه‌رده‌می‌ خۆیان بوون. ئێشتاش گۆڕی‌ وه‌لی‌ دێوانه‌ به‌ قه‌د پاڵی‌ كێوی‌ ( سه‌ید صادیق )ه‌وه‌یه‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌ید سادقی‌ ناوچه‌ی‌ شاره‌زوور.

40 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

بـــــاراك ئــــۆبامــــــــــا..
باراك حسین ئۆباما ،له‌ باوكێكی ره‌ش پێستی (كینیا )یی و دایكێكی سپی پێستی(كانزاس)یه‌،پاش ئه‌وه‌ی باوكی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كینیا،ئۆباماو دایكی جێده‌هێڵێ،دوای ئه‌وه‌ دایكی شوو ده‌كاته‌وه‌،ده‌چێت بۆ ئه‌نده‌نوسیا وباراك بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌ سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێت،پاشان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا نه‌نك و باپیری به‌خێوی ده‌كه‌ن.
له‌ ساڵی 1988 دا كاتێك له‌ زانكۆی هارڤارد له‌ یاسا ده‌خوێنێت ،ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین سه‌رنووسه‌ری ره‌ش پێست بۆ گۆڤاری (هارڤارد لۆو ریڤیو) #Harvard Law Review#
كه‌ له‌ لایه‌ن كۆلێژه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌چوو،له‌ نێوان ساڵانی 1996ــ2004 ده‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ وویلایه‌تی ئیلینۆی ،له‌ ساڵی 2004 دا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا.

ناوی ته‌واو:باراك حسین ئۆباما، هه‌ندێك ده‌ڵێن باراك له‌ به‌ره‌كه‌ته‌وه‌ هاتووه‌.
له‌ دایك بووی : 4ــ ئاب ــ 1961 ،هاوای
باوك: ره‌ش پێست كینیایی\ موسوڵمان
دایك: سپی پێست كانزاسی\ مه‌سیحی.
خوێندن: سه‌ره‌تایی له‌ ئه‌نده‌نوسیا، به‌شی سیاسه‌ت له‌ زانكۆی كۆڵۆمبیا و به‌شی یاسا له‌ هارڤارد خوێندووه‌.
باری خێزانی : خێزانداره‌،هاوسه‌ره‌كه‌ی (میشێڵ رۆبنسۆن) ،44 ساڵه‌ و دوو كچیان هه‌یه‌ ،مالیا 10 ساڵه‌ و ساشا 7 ساڵه‌.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی پێیان سه‌رسامه‌: مارتین لۆته‌ر كینك ـــ مهاتما گاندی ـــ سیزار شاڤێز.
خۆشه‌ویسترین فه‌یله‌سوف : فرێدریك نیچه‌ ـــزانای پرۆستانت  رینهۆڵد نیبور .

*میشێڵ رۆبنسۆن : ته‌مه‌نی 44 ساڵه‌ .كۆمه‌ڵناسی له‌ زانكۆی بینستۆن و یاسا له‌ هاردڤارد خوێندووه‌ .
هه‌میشه‌ شانازی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دایك و باوكی كرێكارن و له‌ خێزانێكی هه‌ژاره‌وه‌ هاتووه‌،
ئه‌و له‌ باشووری شیكاگۆ ده‌ژیت و یه‌كه‌م خانمی ره‌ش پێسته‌ كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی بچێته‌ كۆشكی سپی یه‌وه‌.
وه‌ به‌ پێی گۆڤاری (پیوك)ی تایبه‌ت به‌ مۆده‌،ئه‌م ژنه‌ باڵا  به‌رزه‌ له‌ ساڵی 2008 دا له‌ نێو لیستی 10 خانمی هه‌ره‌ رێك پۆشی جیهاندایه‌،
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ،كه‌ ئه‌م كه‌شخه‌ییه‌ی میشێڵ جاكلین كه‌نه‌دی له‌ یاده‌وه‌ریه‌كاندا ده‌بووژێنێته‌وه‌، میشێڵ پێشتر وه‌رزشوان و پارێزه‌ری كردووه‌،
له‌ ساڵی 1992 دا هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ باراك ئۆباما پێكهێناوه‌، خاوه‌نی دوو كچه‌ ئێستا.

41 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

قازی‌ محه‌ممه‌د
قازی‌ محه‌ممه‌د كوڕی‌ قازی‌ عه‌لی‌، كوڕی‌ میرزا قاسم قازییه، ‌له‌ ساڵی‌ 1900دا له له‌دایكبووه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ لاوییه‌وه‌ هه‌ستی‌ نیشتمانپه‌روه‌ریی‌ تێدا به‌ هێز بووه، زۆر‌ هه‌وڵیداوه‌ زمانی‌ بێگانان فێربێت‌، جگه‌ له‌ عه‌ره‌بی‌‌و فارسی‌‌ زمانی‌ فه‌ڕه‌نسیی‌و ئینگلیزی‌و تا ڕاده‌یه‌كیش ڕووسی‌، زانیوه‌.

بنه‌ماڵه‌ی سابڵاغ نه‌‌ك به‌ته‌نیا له‌لای‌ خه‌ڵك، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌رپرسانی‌ ده‌وڵه‌تیش، جێگه‌ی‌ ڕێز‌ بوون. هه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ ‌ئازادیخواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ر بوون.

ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له ‌شه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانیدا پیاوی‌ وه‌ك "میرزا فه‌تتاحی‌ قازی‌"یان له‌ به‌ره‌نگاریی‌ ڕاسته‌‌وخۆ له‌‌گه‌ڵ‌ ڕووس لێ‌ شه‌هید بوو، كوڕه‌ لاوه‌كانیشی‌ "سالار" ‌و "محه‌ممه‌د" به‌ دیلگیران‌و بۆ شوێنه‌ دووره‌كانی‌ ڕووسیای ئه‌و كات، ڕه‌وانه‌كران‌و تا شۆڕشی‌ ئۆكتۆبه‌ر هه‌ر له‌ دیلیدا دابوون.

قازی‌ عه‌لی‌ باوكی‌ قازی محه‌مه‌د، له‌ 1930دا له‌ مه‌هاباد ڕێكخراوێكی‌ كوردیی‌ به‌ ناوی‌ "بزووتنه‌وه‌ی‌ محه‌مه‌د" پێكهێنا. ناوبراو له‌گه‌ڵ‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ شێخ محمد خیابانی‌ له‌ ته‌ورێز پێوه‌ندییان هه‌بوو، تا ساڵی‌ 1934یش له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ به‌رده‌وامبووه‌.

قازی‌ محه‌ممه‌د زۆری‌ حه‌ز به‌ تێكه‌ڵاوی‌ له‌‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی‌ ناسراو ‌و زانایانی‌ زه‌مان‌و پیاوچاكان‌و كوردانی‌ نیشتمانپه‌روه‌ر‌و سه‌رۆك خێڵه‌‌كاندا هه‌بووه‌.

دوای‌ مردنی‌ باوكیدا بووه‌ به‌ قازیی‌ شار. له‌ به‌ر ژیر‌ی‌ زۆری‌ به‌ كاری‌ فه‌رهه‌نگی‌و به‌ره ‌و ژووربردنی‌ زانیاریی‌ خه‌ڵك، له‌ ساڵه‌كانی‌ به‌ر له‌ 1941و دواتریش بۆ یه‌ك دوو ساڵ‌ به‌رپرسایه‌تیی‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی‌ فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌وقافی‌ شاری‌ مه‌هابادی‌ به‌ ئه‌ستۆوه‌ گرتوه‌‌و خزمه‌تی‌ به‌رچاوی‌ فه‌رهه‌نگی‌ كردوه‌‌و له‌ كاتی‌ به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌ودا، یه‌كه‌م قوتابخانه‌‌ی‌ كچان له‌ مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه‌. هاوكات له‌‌گه‌ڵ‌ زۆربه‌ی‌ خوێندكاران، ڕۆشنبیران‌و مامۆستایان زۆر نزیك بووه‌.

قازی‌ محه‌ممه‌د ڕێزی‌ تایبه‌تیی‌ بۆ دامه‌زرێنه‌رانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ "ژـ ك" هه‌بووه‌. له‌ چه‌ند ساڵ‌ ده‌وره‌ی‌ بێ‌ میریشدا، واتا‌ له‌ ساڵی‌ 1941 تا 1945، تا ئه‌و كاته‌ی‌ كۆماری‌ كوردستان پێكهات‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ ئه‌و له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كار‌وباره‌كان دا، به‌ تایبه‌تی‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خێڵی نه‌قشی‌.
زۆر له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ "ژـ ك" گفتوگۆو ڕاپرسیان له‌گه‌ڵ‌ كردوه‌و زۆریان خۆشویستوه‌و گه‌لێكیان هه‌وڵ‌ له‌گه‌ڵ‌ داوه،‌ تا ببێته‌ ئه‌ندامی‌ "ژ ـ ك". زۆر له‌ گركوێره‌كانی‌ كاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ خه‌ڵك له‌ دیوانی‌ ئه‌ودا، ئه‌وه‌ی‌ به "مه‌حكه‌مه" ناویانبردووه‌، كراونه‌وه‌.

قازی‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ نوێنه‌رانی‌ بێگانه‌شه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كات ئێرانیان له‌نێو خۆیاندا دابه‌شكردبوو، ڕێزی‌ تایبه‌تیی‌ هه‌بووه‌. هه‌ر كه‌س چۆته‌ مه‌هاباد تێكۆشاوه‌ به‌ر له‌ هه‌موو كه‌س چاوی‌ به‌ قازی بكه‌وێت. بانگهێشتكردنی‌ بۆ سۆڤیه‌ت هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ بووه‌، که‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ چۆته‌ باكۆ.

قازی‌ محه‌ممه‌د كه‌ بوو به‌ ئه‌ندامی‌ "كۆمه‌ڵه‌ی‌ ژ ـ ك" و ناوی‌ نهێنیی‌ "بینایی‌" بۆ دانرا، ئومێدێكی‌ زیاتری‌ به‌ به‌رپرسان‌و خه‌ڵك به‌خشی.
له‌ ئاكامی‌ زیره‌كی‌و لێهاتوویی ڕامیاریی‌ ئه‌و و به‌ ‌ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسانی‌ كۆمه‌ڵه، "ژـ ك" بوو به‌ "پارتی ‌دیموكراتی‌ كوردستان"‌ و وه‌ك پارتێكی‌ دیموكرات ‌و پێشكه‌وتنخواز ده‌ستی‌ به‌ تێكۆشان کرد.

قازی‌ له‌به‌ر ڕێزی‌ تایبه‌تی‌، ئه‌وه‌ی‌ بۆ "ژـ ك"ی‌ هه‌بوو، رۆژی‌ دامه‌زرانی‌ پارتی‌ دیموكرات-یشی‌ هه‌ر به‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ رۆژی‌ دامه‌زرانی‌ "ژـ ك" دانا.

پارت زۆر به‌ توندی‌ په‌لوپۆی‌ هاویشت ‌و تێكۆشانی‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌ی‌ ئازادی‌ كوردستاندا په‌ره‌ی‌ سه‌ند. قه‌یرانی‌ به‌ زۆر لكاندنی‌ كوردستانی‌ به‌ ئازه‌ربایجانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر كرد‌و ناچاری‌ كردن لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاواز بۆ كوردستان بكه‌ن.
ڵه‌ دوای‌ به‌ستنی‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌، 1946.03.30دا به‌ به‌شداریی‌ نوێنه‌ری‌ پارچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان‌و مه‌لا مسته‌فای‌ بارزانی‌‌ و سه‌رۆك خێڵه‌كان‌و نوێنه‌رانی‌ هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی‌ كوردستان پێكهاتنی‌ یه‌كه‌م كۆماری‌ كوردستانی‌ ڕاگه‌یاند.

ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته جارجار له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ "كوردستان"دا به‌ ناوی‌ پێشه‌وا باسی‌ لێده‌كرا، له‌ دوای‌ دامه‌زرانی‌ كۆماره‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ ئاشكرا‌ نازناوی‌ پێشه‌وایی‌ پێبه‌خشرا‌و ئه‌و ناوه‌ تا ئێستاش له‌نێو كۆڕ‌وكۆمه‌ڵی‌ خه‌ڵكدا هه‌ر باوه‌.

كاتێك پێشه‌وا له‌لایه‌ن "قوام السلطنه" بۆ تاران بانگهێشتده‌كرێ‌‌و له‌ ڕێكه‌وتی‌ 28ی‌ كانوونی یه‌كه‌می‌ 1946دا ده‌چێته‌ تاران، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ شالیاران، نوێنه‌رانی‌ پارلمان‌و نوێنه‌ری‌ كورده‌كانی‌ تاران‌و نوێنه‌ری‌ پارته‌كان‌و یه‌كێتی‌ كرێكاران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ پێشوازیی‌ لێده‌كرێت‌.

ڕۆژنامه‌ی‌ "ایران ما" هه‌ر ئه‌وكات ده‌نووسێت‌: "ئێستا قازی‌ محه‌مه‌د له‌ تارانه‌‌و ئازادیخوازان چاویان پێكه‌وتوه‌.

ئه‌و له‌ كاتی‌ ماڵئاوایی‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێ‌: "من خۆم فیدای‌ خه‌ڵكی‌ ده‌كه‌م ‌و هیچ كات وه‌ك پێشه‌وه‌ری ‌‌و سه‌رانی‌ ئازه‌ربایجان ناكه‌م، تا وڵاته‌كه‌م له‌ خوێندا شه‌ڵاڵ بێت ‌‌و هه‌زاران كه‌س به‌ كوشت بچن".

پێشه‌وا‌و هاوڕێیانی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ یازده‌ مانگی‌ كۆماردا هه‌وڵیاندا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فه‌رمایشییانه‌ی‌ بۆ موحاكه‌مه‌ كردنیان داندرا بوو، له‌ خۆبردوویی‌و ئازایه‌تییان نیشانداوه‌.

له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ 1947.03.30دا پێشه‌وا قازی‌و حه‌مه‌حسێن خان‌ سه‌یفی‌ قازی ‌(ئامۆزای‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم ‌ سه‌دری‌ قازی ‌(برای‌ پێشه‌وا) به‌ دوای‌ فه‌رماندران له‌دوو دادگای‌ نایاسایی‌و فه‌رمایشیدا به‌ده‌ستی‌ چه‌په‌ڵی‌ دوژمنانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچرای‌ شاری‌ مه‌هاباد، واتا‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ 1946.01.22دا كۆماری‌ كوردستانی‌ لێ ڕاگه‌یه‌ندرابوو، له‌ سێداره‌دران‌و شه‌هیدكران‌و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ له‌سه‌ر شان‌و ده‌ستی‌ خه‌ڵكی‌‌ مه‌هاباد له‌ گۆڕستانی‌ مه‌لا جامی‌ به‌ خاك سپێردران.

قازی محه‌مه‌د له‌پای سێداره‌دانی ڕێگای نه‌دا چاوی ببه‌ستن و وتی: "حه‌ز ده‌كه‌م له‌ دواهه‌مین چركه‌ی‌ ژیانیشمدا به‌ سه‌ربه‌رزی‌‌و چاوی‌ كراوه‌وه‌ له‌ نیشتمانی‌ خۆشه‌ویستم بڕوانم".

هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی‌: "ئێوه‌ قازی‌ محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن به‌ڵام بزانن له‌ هه‌ر تنوكه‌ خوێنێكی‌ من قازی‌ محه‌مه‌دێك شین ده‌بێته‌وه‌. داوا له‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كه‌م خه‌باتی‌ خۆی‌ له‌پێناو ڕزگاریی‌ كوردستاندا په‌ك نه‌خات، باوه‌ڕ به‌ ده‌وڵه‌تی‌ خۆفرۆشی‌ تاران مه‌كه‌ن. بژی‌ كورد‌و كوردستان

42 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

نوری‌ شاهین

شوێنی‌ یاریكردن : ناوه‌ند
هه‌ڵبژارده‌ : توركیا
شوێنی‌ له‌دایك بوون : لودینستشیلد - ئه‌ڵمانیا
یانه‌ی‌ ئێستای‌ : ڕیاڵ مه‌درید - ئیسپانیا
مێژووی‌ له‌ دایك بوون : 5 سێپته‌مبر 1988
پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ یاریزان نوری‌ شاهین :






نوری‌ شاهین :
نوری‌ شاهین یاریزانی‌ تۆپی‌ پێ‌ ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیا له‌ شاری‌ ( لودینستشیلد – خۆرئاوا ئه‌ڵمانیا ) له‌ (5 سێپته‌مبر 1988 ) له‌ دایك بووه‌ , له‌ ڕاستیدا یاریزان نوری‌ شاهین خاوه‌نی‌ دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌ ( توركی‌ , ئه‌ڵمانی‌ ) , به‌لاَم خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ بۆ خاك و باو باپیرانی‌ وای‌ كرد كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیا هه‌ڵبژێرێت بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ یاری بكات .
كاتێك ته‌مه‌نی‌ بوو به‌ ( 16) ساڵ و (335) ڕۆژ به‌شداری‌ كرد خۆی‌ له‌ خولی‌ بۆندز لیگادا ( ئه‌ڵمانی‌ ) دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ دۆرتمۆند به‌مه‌ش بووه‌ بچوكترین یاریزان له‌ مێژووی‌ خولی‌ ئه‌ڵمانیدا له‌ و ته‌مه‌ندا به‌شداری‌ كردبێت .
ڕاهێنه‌ری‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ دۆرتمۆند ( بێرت ڤان مارفیك ) ی‌ هۆڵه‌ندی‌ یاریزان نوری‌ شاهێنی‌ بانگێشتی‌ پێكهاته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ی‌ دۆرتمۆند كرد , دوای‌ ڕۆیشتی‌ ڕاهێنه‌ر بێرت ڤان مارفیك بۆ یانه‌ی‌ فاینۆرد ڕۆته‌ردامی‌ هۆڵه‌ندی‌ داوای‌ له‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌ هۆڵه‌ندێكه‌ كرد كه‌ به‌شێوه‌ی‌ خواستنیش بێت یاریزان نوری‌ شاهین په‌لكێشی‌ یانه‌كه‌ بكه‌ن , چونكه‌ له‌و كاته‌دا نوری‌ شاهین هه‌ل و بواری‌ زۆری‌ یاری‌ كردنی‌ نه‌ بوو له‌ یانه‌كه‌دا به‌ هۆی‌ بوونی‌ یاریزانی‌ به‌ڕازیلی‌ ( تینگا ) یاریزانی‌ ئه‌ڵمانی‌ ( سیباستیان كیل ) , هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ (2007) به‌شێوه‌ی‌ خواستن نوری‌ شاهین په‌یوه‌ندی‌ بكات به‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ فاینۆردی‌ هۆڵه‌ندییه‌وه‌ .


نوری‌ شاهین دوای‌ ته‌واو بوونی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ دۆرتمۆندی‌ ئه‌ڵمانی‌ و هه‌لێكی‌ زێڕینی‌ بۆ هاته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌ویش دوای‌ پێكانی‌ یاریزانی‌ به‌ڕازیلی‌ تینگا ئه‌مه‌ش وای‌ كرد ببێته‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كێكانی‌ یانه‌كه‌ی‌ , به‌هاتنی‌ ڕاهێنه‌ر ( یورگن كلوب ) وه‌رزی‌ ( 2008-2009) بۆ یانه‌ی‌ دۆرتمۆند نوری‌ شاهین به‌ ته‌واویی‌ شوێنی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌كه‌دا جێگیر كرد .



نوری‌ شاهین هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیا :
دوای‌ پێشكه‌ش كردنی‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند نوری‌ شاهین بانگێشت كرا بۆ پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیا خوار ته‌مه‌ن (17) بۆ به‌شداری‌ كردن له‌ جامی‌ جیهان له‌ وولاَتی‌ پیرۆ كه‌ توانی‌ پله‌ی‌ چواره‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست بێنێت .
بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی‌ (2005) بانگێشت كرا بۆ پێكهاته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیا له‌ (8 – ئۆكتۆبر – 2005) به‌شداری‌ له‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌دا كرد له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ و یارییه‌دا توانی‌ گۆلێك تۆمار بكات و ببێته‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ مێژووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ توركیادا به‌و ته‌مه‌نه‌ بچووكه‌وه‌ گۆڵی‌ تۆمار كردبێت . یاریزان نوری‌ شاهین له‌ ( یۆنیۆ – 2011) په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانییه‌وه‌ .



نازناوه‌كانی‌ به‌ده‌ستی‌ هێناون :
یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند :
خولی‌ ئه‌ڵمانی‌ 2010-2011


نازناوه‌ تاكێكانی‌ :
باشترین یاریزانی‌ خولی‌ ئه‌ڵمانی‌ (2010-2011)

43 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

ژیانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید
یادکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی شێخی نه‌مر گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین سمبولی سه‌ربه‌رزی وتێکوشانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه
ساڵی ١٩٢٣ پاش ئه‌وه‌ی په‌یمانی لۆزان جێگه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ری گرته‌وه‌ باسی کوردوستان ومافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد پشت گوێ خرا ، ئینگلیز له‌ په‌یمانی لۆزاندا له‌ به‌ڵێنه‌کانیان بۆ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی پاشگه‌ز ببونه‌وه‌ ، له‌ دوای بڕانه‌وه‌ی کێشه‌ی ولایه‌تی موسڵ به‌ پێ بڕیاری کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ( عصبه‌ الامم ) له‌ساڵی ١٩٢٥ و لکاندنی کوردوستانی خوارو ( کوردوستانی ئێراق ) به‌ وڵاتی تازه‌ دامه‌زراوی ئێراقه‌وه‌ ، ئینگلیز چاودیری چاڵه‌ نه‌وته‌کانی موسڵی خسته‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی ، به‌ڵام له‌ وڵاتی تازه‌ دامه‌زراوی ئێراقدا دانیان به‌بوونی گه‌لی
کوردا ناو بڕیار درا زمانی کوردی ببێته‌ زمانی ناوچه‌ کورد نشینه‌کان ، له‌ ساڵی ١٩٢٧ تیشدا نه‌وت له‌ که‌رکوکیش دوزرایه‌وه‌ له‌و کاته‌شدا به‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین عه‌ماری ( چاڵی ) نه‌وت ئه‌ژمیردرا له‌ جیهاندا ، ئه‌مه‌ش هۆیه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوزی کوردان که‌متر جێگه‌ی سه‌رنج وچاره‌سه‌رکردن بێ ، کورد له‌م به‌شه‌ی کوردوستان هه‌ستیان به‌ زوڵم و مافخوراویی خۆیان ده‌کرد ، بۆیه‌ به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ( شێخ مه‌حمودی نه‌مر ) دژی سیاسه‌ته‌کان بونه‌وه‌و ناقایل بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند و له‌ پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ که‌وتنه‌ خه‌بات کردن . . !!
له‌ به‌هاری ئه‌م ساڵه‌دا دا ئینگلیز هه‌وڵیان دا ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود له‌ ناوچه‌که‌دا که‌م بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام شێخ به‌ڕاپه‌ڕینی چه‌کدارانه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌ ، له‌م ساڵه‌دا بوو کورده‌ شورشگێڕه‌کان شاری سلێمانیان ڕزگار کرد و ئاڵای ده‌وڵه‌تی شێخ مه‌حمود له‌سه‌ر پێرگه‌ی ئینگلیزه‌کان شه‌کایه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئینگلیزه‌کان هێرشێکی به‌ربڵاویان هینایه‌ سه‌ر ‌هێزه‌کانی شێخ مه‌حمو د و له‌ ( ده‌ربه‌ندی بازیان ) له‌ نزیک شاری سلێمانی به‌ره‌نگاری یه‌کتر بونه‌وه‌ و دوای شه‌ڕێکی قورس
شێخ مه‌محمود به‌ برینداری که‌وته‌ ده‌ست هێزی ئینگلیزه‌کان و کورد شکستی هێنا ..؟
له‌م شه‌ڕه‌دا شێخ مه‌حمود به‌ خۆی و پێنچ سه‌د پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ ده‌ربه‌ندی بازیان به‌ره‌نگاری ئینگلیزه‌کان بووه‌ ، به‌رامبه‌ر به‌هێزێکی گه‌وره‌ی دوژمن به‌ جۆره‌ها چه‌کی تازه‌و زۆره‌وه‌ و له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ به‌ فڕۆکه‌ بۆمب بارانی ئه‌کرد ، له‌ ئه‌نجامی خیانه‌تی ( موشیری حه‌مه‌ی سڵێمان ) که‌ شێخ کردبویه‌ سه‌رکرده‌ی له‌شکری چه‌مچه‌ماڵ ، جگه‌ له‌ شێخ مه‌حمود که‌ بریندار بوو ٤٨ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و ١٢٠ یش بریندار بوون دادگای ژماره‌ ( ٤ ) ی ئینگلیزه‌کان فه‌رمانی کوشتنی شێخ مه‌حمودی ده‌رکرد ، به‌ڵام پاش ده‌ست تێوه‌ردانی له‌نده‌ن بڕیاره‌که‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و شێخ بۆ هیندستان دوور خرایه‌وه‌ ،، دوایی تر له‌سه‌ر کێشه‌ی ولایه‌تی موسڵ ئینگلیزه‌کان شێخ مه‌حمودیان هینایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر تورکه‌کان به‌کاری بێنن ، هه‌ر که‌ شێخ گه‌یشته‌وه‌ سلێمانی یه‌کسه‌ر سه‌ربه‌خۆیی مه‌مله‌که‌تی کوردوستانی باشوری ڕاگه‌یاند وه‌ بوه‌ مه‌لیکی کوردوستان به‌ڵام ئینگلیز به‌مه‌ ڕازی نه‌بوون و له‌ئه‌نجامدا ناکۆکی له‌نیواناندا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و له‌ ساڵی ١٩٢٤ دا له‌شکری ئینگلی ز سلێمانیان داگیر کرده‌وه‌ ، شێخ مه‌حمود به‌ ناچاری په‌نای برده‌ به‌ر چیاکان ، له‌ ساڵی ١٩٣٠ شدا په‌یمانی ئه‌نگلۆ ــ ئێراقی له‌ نێوان ئینگلیزه‌کان و ئێراقیه‌کان به‌سترا ، به‌ڵام گه‌لی کورد به‌مه‌ قایڵ نه‌بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆپیشاندانێکی مه‌زنیان له‌ شاری سلێمانی په‌رپا کرد که‌ به‌ خۆ پیشاندنی ٦ ی ئه‌یلولی به‌رده‌رکی سه‌را ناوزه‌نده‌ کراوه‌ له‌ ئه‌نجامدا زۆر له ‌دانیشتوان بریندار بوون له‌گه‌ڵ ١١ که‌س له‌ پیاوانی ڕژیم کوژران مانگێک دوای ئه‌م ڕوداوه‌ شێخ مه‌حمود جارێکی تر ده‌ستی له‌ سوپای ئێراقی وه‌شانده‌وه‌ له‌ ئه‌نجام ئینگلیزه‌کان به‌ هانای سوپای ئێراقه‌وه‌ هاتن و شه‌ڕ تا به‌هاری ساڵی ١٩٣١ درێژه‌ی کێشا و به‌رده‌وام بوو ئه‌م جاره‌ش کورد شکستی هێناو ، شێخ مه‌حمود گیرایه‌وه‌و بۆ باشوری ئێراق دور خرایه‌وه‌ تاکو ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ( ڕه‌شید عالی گه‌یلانی ) له‌ ساڵی ١٩٤١ له خواروی ئێراق مایه‌وه‌ ، لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌ باسکردنی ئه‌م ڕوداو ڕاستیانه ‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌لی کورد هه‌میشه‌ خه‌بات و به‌رخودانی کردوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ حوکمڕانی خۆی ، شێخ مه‌حمودی نه‌مریش یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌ مه‌زنه‌کانی گه‌له‌که‌مان که‌ هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ ڕزگاری کوردوستان هه‌میشه‌ به‌شداری خه‌بات و کۆڕی تێکوشان و هه‌ڵمه‌ته‌کانی کردوه‌ ، به‌رده‌ قاره‌مانیش شایه‌تێکی زیندوی ئه‌م تێکۆشان و خه‌باته‌یه‌ له‌ دژی گه‌وره‌ترین هێزی داگیرکه‌ری ئینگلیز که‌ له‌ ریزه‌کانی پێشه‌وه‌دا جه‌نگاوه‌و بریندار بوه‌ ،‌ قوناغه‌ مێژوویه‌که‌ی حوکمڕانی شێخی نه‌مر ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ی مێژوویی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردوستانه‌ له‌ ڕوی سیاسی وئیداری و ڕوناکبیریه‌وه‌ ، په‌یوه‌ندیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تێکۆشه‌رانی کوردا له‌ هه‌موو پارچه‌و به‌شه‌کانی تری کوردوستاندا لێره‌دا ئه‌مه‌وێ باسی په‌یوه‌ندی نێوان شێخ مه‌حمود و سمایل ئاغای شکاك ( سمکۆ ) بکه‌م که‌ تێکۆشه‌رێکی مه‌زنی کورده‌ له‌ کوردوستانی ڕۆژهه‌ڵات ، دوای ئه‌وه‌ی سمکۆی شکاک له‌لایه‌ن رژێمی تورکیاوه‌ ‌په‌لامار ئه‌درێ و خێزانه‌که‌ی ئه‌کوژری و خه‌سره‌وی کوڕی به‌ دیل ده‌گیرێ و ماڵی تاڵان ئه‌کرێ و هیچی نامێنی چونکه‌ پێشتر له‌دوای شکستێکه‌وه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و تورکیا ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌بێت ، سمکۆ به‌ هیوای ڕاکێشانی پشتیوانی ئینگلیز ده‌چێته‌ ئێراق به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی بێ سود ده‌بێ و ناچار ئه‌بێ ڕوو بکاته‌ شاری سلێمانی و بۆ لای شێخی نه‌مر ، که‌ وه‌ختێک سمکۆ له‌ شاری سلێمانی نزیک ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌لیک مه‌حمود ، خانوه‌که‌ی شێخ مسته‌فای نه‌قیب که‌ مامی شێخ مه‌حموده‌ بۆ پاک ئه‌کرێته‌وه‌و ئاماده‌ ده‌کرێت ، ئه‌و ڕۆژه‌ی سمکۆ ئه‌یه‌وێت بێت بۆ سلێمانی خه‌ڵکی شاره‌که به‌جارێ له‌ماڵ دینه‌ ده‌ر ، زۆربه‌ی عه‌شایه‌ری ده‌ورو پشت خه‌لکی گونده‌کانی سلێمانی ده‌چن به‌ پێریه‌وه‌ ، شاری سلێمانی وه‌ک بووک ده‌ڕازیته‌وه‌ و له‌ ئاهه‌نگێکی گشتی و زه‌ماوه‌ندێکی میلی و نه‌ته‌وه‌یدا ، به‌ره‌و پیریه‌کی زۆر شیرین و شاهانه‌ی بۆ ده‌کرێ شه‌وێک پێش گه‌یشتنی بۆ شاری سلێمانی خه‌لکی شاره‌که‌ هه‌موو ده‌ڕژینه‌ سه‌ر شه‌قام گوڕه‌پانه‌کان تا ڕۆژی دوایی تر زۆره‌های دانیشتوان خه‌و ناچێته‌ چاویان ، سه‌یر ئه‌وه‌بوو که‌ پیاوه‌کانی تورکیش له‌ که‌یفا بوون به‌ هاتنی سمکۆ خۆشحاڵ بوون ، چونکه‌ هاتنی سمکۆ جێ هیوا بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌تی تورک بۆ مه‌به‌ستی شاراوه‌ی خۆیان ، بۆ ڕۆژی هاتنی سمکۆ گورانیه‌کی میلی رێک خرابوو ، فێری قوتابیه‌کانی قوتابخانه‌کان کرابوو ، ئه‌وانیش زۆر پێخۆشحاڵ بوون چونکه‌ ئه‌چوون به‌ پیر تێکۆشه‌رێک و پاڵه‌وانێکی کورده‌وه‌ به‌یانی ئه‌و شه‌وه‌ پێش هه‌تاو که‌وتن خه‌لکی سلێمانی زۆربه‌یان هاتبونه‌ ده‌ر و له‌ چاوه‌ڕوانیدا بوون ، ‌هێزی پۆلیس و سوپا به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ریزیان به‌ستبوو و ئه‌فسه‌ره‌ کورده‌کانیش و زۆربه‌ی ماموستای قوتابخانه کان سه‌رپه‌رشتیان ئه‌کرد ڕاوه‌ستانی خه‌ڵکه‌که‌یان ڕێک ئه‌خست بۆ دوو ریزی رێک وپێک ئه‌و کۆڵانه‌ی که‌ ئه‌چوه‌ لای ماڵی شێخ مسته‌فا به‌ زه‌حمه‌ت ڕی به‌ر ده‌که‌وت بۆ هاتووچوو ، سه‌ربانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ دوکان و بازاڕ جمه‌ی ئه‌هات له‌به‌ر زۆری خه‌لک ، قوتابیه‌کان پێخۆشحاڵ بوون بۆ وتنی گورانیه‌که‌ چاویان بڕیبوه‌ ده‌ستی ماموستا و ئه‌فسه‌ره‌کان ، له‌ گه‌ڵ هاتنی سه‌یاره‌یه‌ک خه‌لکه‌که‌ هه‌موو چاویان بڕیه‌ ئه‌و شوینه‌ ، که‌ ده‌رگاکه‌ی کرایه‌وه‌ به‌ ته‌نیشت شێخ قادره‌وه‌ باڵای به‌رزو قه‌دی شمشاڵی سمکۆ ده‌ر‌که‌وت ، سمکۆ وه‌ک پڵنکێکی کوردوستان له‌ به‌رگی سه‌ربازی ژه‌نه‌ڕاڵێکدا هاته‌ پێشه‌وه‌ ، چاوی به‌ خه‌لکه‌که‌دا گیڕاو هه‌ردو ده‌ستی بۆ بڵند کردن ، ئیتر له‌گه‌ڵ چه‌پڵه‌ لێدان و هاواری خه‌ڵکدا ده‌نگی بژی بژی و گوڵ باران ده‌ستی پێکرد ، له‌م کاته‌شدا ده‌نگی گرمه‌ی چه‌نده‌ها تۆپ هات که ‌ بۆ پێشوازی له‌ سمکۆ ته‌قێندران ، فرمێسکی شادی به‌رچاوی نیشتمانپه‌روه‌رکانی گرتبوو زۆریان له‌ هۆش خۆچوون ، له‌ مێژووی رۆژه‌ گرنگ و پیرۆزه‌کانی شاری سلێمانی بوو له‌ دوای هاتنه‌وه‌ی شێخی نه‌مر له‌ هیندستان ، جوانترین پێشوازی شاهانه‌ی بۆ کرا ، وێنه‌ی جوانی سمکۆ و پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شکاک که‌ له‌گه‌ڵ سمکۆ هاتبون ، شیاوی چونه‌ لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی کورد بوو ،، هه‌رچه‌نده‌ سمکۆ به‌رگی سه‌ربازی پۆشیبوو ، به‌ڵام کڵاوێکی
کوردانه‌ی شکاکی له‌سه‌ر نابوو که‌ به‌چه‌ن هه‌وری و مشکیه‌ک پێچرابوو ، چوونی سمکۆ بۆ سلێمانی و دیداری له‌ گه‌ڵ شێخی نه‌مردا.
کونه‌ په‌رست و دوژمنه‌کانی کوردی نیگه‌ران کردبوو ، ده‌وڵه‌تی ئێرانیش به‌م چونه‌ زۆر بیزارو په‌ست ببوو چونکه‌ مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی کوردوستانێکی سه‌ربه‌خوو ئازاد هه‌میشه‌ خه‌می ده‌وڵه‌ته‌ ئیستعماریه‌کان و دراوسیه‌ کونه‌ په‌رسته‌کانی کورده‌ ، هه‌میشه‌ و تا ئێستاش مه‌سه‌له‌ی کورد سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ئه‌کرێت . له‌ هه‌مان کاتدا سمکۆ نه‌یتوانی هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تی وه‌ربگری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود و ئینگلیز نێوانیان به‌ره‌و تێکچون ئه‌چوو ، لایه‌نێکی گرنک هه‌یه‌ که‌ بۆته‌ گرفتێک لام ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌م رۆژانه‌دا که‌ یادی په‌نجا ساڵه‌ی کۆچی دوایی یه‌که‌م مه‌لیکی کوردوستانه ‌ یادی شۆڕشگێڕ و سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌زنی کورده‌ ، که‌چی له‌ به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی کوردساته‌وه‌ ، زیاتر له‌ پێنچ لاوی به‌شداربوی به‌رنامه‌که‌ که‌ پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که‌ پرسیاری لێکردن له‌ مێژو و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م که‌ڵه‌ پیاوه‌ مه‌زنه‌ ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هیچیان زانیاریان نه‌بوو ، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ ئه‌یان زانی ناوی مه‌لیك مه‌حموده‌ ، بۆیه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌م چونکه‌ ئه‌م لاوانه‌ هیوای دوا ڕۆژی ئه‌م گه‌له‌ن ، تاوانه‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری گه‌له‌که‌یان نه‌زانن ،، له‌ دوایدا هه‌زاران سه‌ڵاو له‌ گیانی پاکی شێخ مه‌حمودی نه‌مرو هه‌موو شوڕشگێڕێک و خه‌بات که‌رێک وپێشمه‌رگه‌یه‌ک که‌ ژیانی خۆیان له‌ پێناوی ڕزگاری و سه‌رفرازی ئه‌م گه‌له‌دا به‌خت کردوه‌.

44 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

پیره‌مێرد

پیره‌مێرد ناوی تۆفیق كوڕی مه‌‌حمود ئاغا، كوڕی هه‌مزاغای مه‌سره‌فه -"هه‌مزاغای مه‌سره‌ف"یش پیاوێكی ناسراوی كاتی خۆی بووه و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕاویی پادشای باباندا، ته‌نانه‌ كاروباری سه‌ره‌ك شالیاری و شالیاری پاره‌یی بینیوه بۆیان پیان ووتوه‌ "مه‌سره‌ف" - له ساڵی 1876دا له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی "گۆیژه" له‌دایكبووه.

ئه‌و ساته‌ی پیره‌مێرد ته‌مه‌نی ده‌گاته شه‌ش ‌حه‌وت ساڵی، نێرراوه‌ته حوجره‌ی مه‌لا حسینه گۆجه له شاری سلێمانی، ماوه‌یه‌ك له‌وێ وانه‌ی ئه‌خوێنێت، وا باس ده‌كرێت، که له‌وێ له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی خواجا حافز له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا تێكچووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامی له‌وێوه ئه‌یگوێزێته‌وه بۆ مزگه‌وتی مه‌لا سه‌عیدی زڵزله‌یی، که ئه‌یباته ئه‌وێ حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی پێی ده‌ڵێت: "تۆفیق ئومێد ئه‌كه‌م ده‌مونه‌فه‌سی ئه‌م زاته پاكه بتكا به شاعیرێكی وه‌كو من!" - به‌و په‌یڤه‌ش ده‌رئه‌كه‌وێت، كه حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامیشی هه‌ر شاعیر بووه.

پاش ماوه‌یه‌ك پیره‌مێرد ئه‌بێ به فه‌قێ له مزگه‌وتی هه‌مزاغای باپیری كه شوێنه‌كه‌ی نزیكی باخێك بووه پێیان ووتوه "باخی پووره‌به‌گی"، كه له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌یه‌و چاپخانه‌كه‌ی پیره‌مێرد نزیك ئه‌و مزگه‌وته‌یه، له‌وێ له‌و مزگه‌وته لای مه‌لا مه‌حمود ناوێك ده‌ستده‌كات به خوێندن و فێربوونی عه‌ره‌بی و وانه‌ی ئایینی.

پیره‌مێرد هه‌روه‌كو شێوازی حاجی قادری كۆیی و نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و زێوه‌ر، مزگه‌وتا و مزگه‌وت ‌و شاربه‌شار گه‌ڕاوه ‌و له‌ هه‌ر شوێنك ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه.

پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی شاری سلێمانی گه‌ڕاوه ئه‌وسا ڕووی كردۆته مزگه‌وته‌كانی شاری بانه‌ له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.

كه له‌ بانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی، له ساڵی 1882دا كراوه به نووسه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه له سلێمانی و له ساڵی 1886دا كراوه به سه‌رنووسه‌ری دادگای شارباژێڕ و له ساڵی 1895دا كراوه به یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی له شاری كه‌ربه‌لا له خواروی ئێراق، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی دوایی به‌دڵنه‌بووه و وازی له فه‌رمانی میری هێناوه.

له ساڵی 1898دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فیدا (باوكی شێخ مه‌حمودی قاره‌مان) چووه بۆ توركیا، بۆ ساڵی دوایی شێخ سه‌عید و تۆفیق پێكه‌وه چوون بۆ مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی حه‌ج به‌جێبهێنن، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ توركیا سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و وه‌فایی شاعیریشیان له‌گه‌‌ڵ ئه‌بێ، وه‌فایی له‌ڕێگا كۆچی دواییكردووه، به‌م‌پێ‌یه تۆفیق بوه به‌ حاجی تۆفیق.

‌حاجی تۆفیق له نووسینی فارسیدا ده‌ستێكی زۆر باڵای هه‌بووه وه‌كو ئه‌ڵێن له‌و كاته‌دا مه‌گه‌ر ته‌نها (سلێمان به‌گ)ی باوكی مامۆستا گۆران، ئه‌وه‌ی به نووسه‌ری فارسی به‌ناوبانگ بووه، له ئاستی پیره‌مێرد له‌ فارسیدا شاره‌زایی بوبێت.

له ساڵی 1899دا فه‌رمانی شاهانه‌ی بۆ ده‌رئه‌چێت و ئه‌كرێت به ئه‌ندامی كۆنگره‌ی باڵا له ئه‌سته‌مبوڵ و پله‌ی به‌گیه‌تی پێده‌به‌خشرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی "عزه‌ت پاشا"وه پیرمێرد ئه‌چێته قوتابخانه‌ی یاسا و بڕوانامه‌ی یاساناسی له‌وێ وه‌رئه‌گرێت.

كه له‌ ساڵی 1908دا بانگهێشتی مه‌رجی ئه‌كرێت و كۆنگره‌ی باڵا تێكئه‌چێت، ئیتر حاجی تۆفیق له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ست ئه‌كات به كاری پارێزه‌ری و به نووسین و به‌ده‌رهێنانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌وه خه‌ریك ده‌بێت.

له‌سه‌ره‌تادا مافی ده‌رهێنانی "ڕه‌سملی كتاب"ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1907دا له‌پێش ئاگاداری مه‌رجی كۆمه‌ڵیه له‌و كوردانه پێكهاتبوو كه له توركیا له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌ژیان به سه‌رۆكایه‌تی "شێخ عه‌بدولقادری شێخ عبیدڵڵا"، ئه‌و شێخ عه‌بدولقادره‌ی كه له‌دواییدا توركه كه‌مالیه‌كان كردیان به‌سێداره‌دا و پیرمێرد به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌لێ هه‌ڵبه‌ستی به‌رزی مێژوویی بۆ وتوه. حاجی تۆفیقیش یه‌كێكبووه له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه.

ڕۆژنامه‌ی "كورد"، ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ ‌بووه، حاجی تۆفیق بردویه‌تی به‌ڕێوه، جگه‌ له‌وه‌ش بۆ گه‌لێ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاری تر به فارسی و به‌ توركی گه‌لێ هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانی ناردوه. ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانانه‌ی به‌ناوی "سلیمانیه‌لی تۆفیق" یاخود به‌ناوی "س.‌ت"وه بڵاوكردۆته‌وه.

له ساڵی 1909دا كراوه به سه‌رۆكی شارۆچكه‌ی "جوله‌مێرگ" و له ساڵی 1918دا بووه به لیپرسراوی "ئه‌ماسیه‌". له‌و كاته‌دا خانه‌واده‌كانی له سلێمانیه‌وه ده‌ست ئه‌كه‌‌ن به نامه‌نووسین بۆی به‌تایبه‌تی مسته‌فا سائیبی خوشكه‌زای گه‌لێ نامه‌ی بۆناردوه وه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێكردوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.

حاجی تۆفیق كه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و هه‌رزه‌كاری له توركیادا ڕابواردبوو و له‌وێ ژنێكی هێنابوو دوو مناڵی لێ‌ هه‌بوو، پاش ئه‌م ماوه دووروو درێژه ئاگری جگه‌ری دایكی نیشتمان هه‌ڵیگرت، سۆزی خۆشه‌ویستی كوردستان و به‌سه‌رهاته‌كانی خستیه‌ جموجۆڵ و سه‌ر سه‌ودای گه‌ڕانه‌وه.

پیره‌مێرد ئاگری جگه‌ری دایكی نیشتمان ئارامی لێئه‌بڕێت، ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێده‌هێڵێت وه ژنه‌كه‌ی و دوو كوڕه‌كه‌ی له توركیا به‌جێ ئه‌هێڵێت و خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.

حاجی تۆفیق چه‌ند ساڵێك له شاری سلێمانیدا ئه‌مێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی توخنی كاری میری بكه‌وێت، له ساڵی 1926دا له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا شاره‌وانی سلێمانی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" ده‌رئه‌هێنێت به‌ سه‌رۆكایه‌تی "حسێن كازم" و پیره‌مێردیش ئه‌كرێت به‌سه‌رپه‌رشتی ڕۆژنامه‌كه.

له ساڵی 1932دا "حسێن كازم" كۆچی دوایی ئه‌كات ئیتر پیره‌مێرد ئه‌كرێت به‌ سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، له ساڵی 1934دا چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی به‌كرێ ئه‌گرێت و مافی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" ئه‌گۆڕێته سه‌رخۆی.

له ساڵی 1937دا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی شاری سلێمانیدا تێكئه‌چێت و چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی لێئه‌سه‌ندنه‌وه به‌ڵام پیرمێرد هه‌ر كۆڵنادات ئه‌چێت خانووه‌كه‌ی ئه‌خاته ڕه‌هنی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی "هه‌تیوان"ه‌وه مافی ڕۆژنامه‌یه‌كی نوێ بۆ خۆی وه‌رئه‌گرێت وه به ناوی ڕۆژنامه‌ی "ژین"ه‌وه ده‌ری ئه‌هێنێت و چاپخانه‌ی ژینی دامه‌زراند.

پیره‌مێرد تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی به ڕۆژنامه‌ی چێتیه‌وه خه‌ریك بووه، تا له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1950دا له شاری سلێمانی كۆچی‌ دواییكردوه‌ و له‌سه‌ر خواستی خۆی له‌گردی مامه‌یاره، ئه‌وه‌ی جاران مه‌ڵبه‌ندی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی بوو، به‌رامبه‌ر به ئه‌رخه‌وانه‌كانی گردی سه‌یوان بووه و له‌وێدا نێژراوه‌ و بووه به‌هاوده‌می مامه‌یاره.

یه‌كێك له‌و هۆنراوانه‌یی پیرمێرد، ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازێكی به‌سۆز ڕه‌شایی و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانمان بۆ لاده‌بات و مزگێنی به‌هار و ساڵێكی نوێمان پێده‌به‌خشێت شیعری "نه‌ورۆز"ه.

نه‌ورۆز

ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ‌په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه‌ سووره‌بوو كه له‌ ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوورو نزیك‌ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عشق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێ‌ی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین

45 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

حه‌پسه‌خانی نه‌قیب
http://www.kurdup.com/uploads/7be52c0975.jpg

ئافره‌تی كورد په‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئافره‌تانی كوردستان، حه‌پسه‌خانی کچی مه‌عرووفی به‌رزنجی نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و ئامۆزای شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری شێخ قادری حه‌فید و ناسراو به "حه‌پسه‌خانی نه‌قیب"، له ساڵی 1891دا له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه.

حه‌پسه‌خان له‌و بنه‌ماڵه‌ گه‌وره ئایین و زانست په‌روه‌ره خزمه‌تگوزاره‌ی كورد په‌روه‌رده بووه و بووه‌ته یه‌كێك له ئافره‌ته هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان، چونكه ژنێكی به‌خشنده‌ی چاوتێر و خێرخواز بووه و گه‌لێك زمان شیرین و ده‌روون پاك بووه، دیوه‌خانه‌كه‌ی هه‌رده‌م پڕ له ئافره‌تی شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری بووه و هه‌ر ئافره‌تێك تووشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یا دارایی بووبێ و زۆریی لێكرابێ، په‌نای بردۆته به‌ر حه‌پسه‌خان و ئه‌ویش به‌دڵێكی فراوانه‌وه له كێشه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه بۆی چاره‌سه‌ر كردووه و زۆر جاریش یارمه‌تییه‌كی باشی دارایی ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی داوه، تاوای لێهاتوه نه‌ك هه‌ر له ناو ئافره‌تاندا ڕۆڵ و نرخی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو له ناو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا ڕێزو پایه‌یه‌كی تایبه‌تی بووه و له‌و كاته‌ی كه ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی حه‌پسه‌خان بوو بووه قوتابخانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد و ئافره‌تان لێیه‌وه فێری ڕه‌وشتی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوون، له هه‌مان كاتیشدا مه‌ڵبه‌ندێكی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو، ئافره‌تان له‌و مه‌ڵبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌و شێره‌ژنه كورده، هه‌ستی كوردایه‌تییان ده‌رورووژا و بیری ڕامیاریان له‌لا په‌روه‌رده ده‌بوو.

له‌وكاته‌ی كه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ئافره‌تاندا باسی جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵای ژنان و باسی ئه‌م و ئه‌و ده‌كرا، ده‌بینرا له كۆڕ و دیوه‌خانی حه‌پسه‌خاندا هه‌رباسی ڕه‌وشت پاكی و كورد په‌روه‌ریی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و ئازادیی خاكی كوردستان ده‌كرا.

ئه‌م ئافره‌ته تێكۆشه‌ره كوردپه‌روه‌ره‌ دڵسۆزی كوردستان، له ساڵی 1930دا نامه‌یه‌كی ڕامیاری مێژووی بۆ ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان" له "جنێف" نووسی و به‌ ڕاشكاوی داوای مافی چاره‌نووسی كوردی كرد له‌سه‌ر خاكی كوردستان و ئه‌و داوا كارییه‌ ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنه ده‌نگێكی باشی دایه‌وه، به‌ تایبه‌تی له‌وسه‌رده‌مه تاریكه‌ی كورد پێی تێده‌په‌ڕی.

كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا له مه‌هاباد دامه‌زرا، حه‌پسه‌خان به‌هه‌موو توانایه‌كی دارایی پشتگریی ئه‌و كۆماره‌ ئازیزه ساوایه‌ی كوردی كرد به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشه‌وا سوپاسنامه‌یه‌كی گه‌رمی بۆ نارد و ڕێزێكی زۆری لێنا.

حه‌پسه‌خان له بواری زانست و په‌روه‌ریی و بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری له‌ناو ئافره‌تانی كورددا، ڕۆڵێكی باڵای بووه، بۆیه نه‌ك هه‌ر مایه‌ی شانازیی پێوه‌كردنی ژنانی كورد بووه، به‌ڵكو جێگه‌ی شانازی سه‌رجه‌م میلله‌تی كوردبووه، چونكه جگه له هه‌ڵوێستی چاكه خوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریی خه‌ڵك و یارمه‌تی دانی هه‌ژار و كورد په‌روه‌ریی پڕ له دڵسۆزی و ڕاستگۆیی، هه‌ڵوێستێكی به‌رزیشی بووه به‌رامبه‌ر به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئافره‌تان بۆ له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واریی كه ئه‌وساكه ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی بوو و له سه‌دا یه‌كی ئافره‌تانی كورد خوێنده‌وار نه‌بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خانوێ خۆی كرده قوتابخانه‌، تا ئافره‌تان ئێواران فێری خوێندن و نووسین ببن، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ئافره‌تان بووه له شاری سلێمانی و له هه‌موو كوردستاندا.

ئه‌م ئافره‌ته مه‌زنه چاكه‌خوازه‌ی كورد له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵیدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێككه‌وتی 12ی نیسانی 1953دا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ناو ئافره‌تانی كوردستان به‌جێهێشت.

46 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

ژینگە چییە؟ جۆرەکانی پیس بوونی ژینگە چین؟   

ژینگە ھەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەرمانن و کاریان تێدەکەین و کارمان تێدەکەن، ئەم کارتێکردنەش دەبێت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بێت و ئەگەر بەھۆی ھەر ھۆکارێک ئەو ھاوسەنگییە تێک چوو ئەوا جۆرە لاسەنگییەک لەنێوانیان ڕوودەدات ئەویش بریتییە لە پیس بوونی ژینگە، واتە ژینگە پیش دەبێت ئەگەر کارتێکردنی نێوان مرۆڤ و دەوروبەرەکەی ناھاوسەنگ بوو، بێگومان ئەو ژینگەیەی کە مرۆڤیشی تیادا دەژین لە چەندان جۆرە ماددەی جیاواز پێک دێت لەوانە ئاو، ھەوا، خاک، گژوگیا......و چەندان ماددەی تریش کە ھەریەکەیان لە پێک ھاتەی جیاواز پێک ھاتووە کە ھەریەکەیان کاریگەریەکی کیمیایی و فیزیاویان بەسەریەکتریەوە ھەیە. وە دیسان ئەم کاریگەریە کیمیایی و فیزیاییانە بە شێوەی ھاوسەنگ ئەگەر ئەو ھاوسەنگییە نەما ئەوا جۆرە مەترسییەک بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات، بۆنموونە بەھۆی کاریگەریە فیزیاوییەکان پێک ھاتە ئاڵۆزەکەی ژێر زەوی کە پەستانێکی لەناودایە ئەگەر ئەو پەستانە لە ڕێژەی پەستانە ئاساییەکەی خۆی زیاتر بوو ئەوا دەبێتە ھۆی دروست بوونی بووکەلەرزە (Earth quakes) وەیاخود بەھۆی چەند ھۆکارێکی تری پلەی گەرمی دەبێتە ھۆی دروست بوونی بورکان، وە یاخود ئەگەربێت و ھێزی کێش کردنی زەوی لەرێژەی دیاریکراوی خۆی  زیادی کرد یاخود کەمی کرد ئەوا تێکڕای گەشتە ئاسمانیەکان و ژیان لەسەر زەوی دەوەستێت چوار جۆر پیس بوونی ژینگەمان ھەیە:
١) پیس بوونی ئاو:
ئەم جۆرەیان زۆر باوە دروست دەبێت بەھۆی فڕی دانی پاشەرۆو پاشماوە بۆناو ئاوی ڕووبارەکان و دەریاکان کە دەبێتە ھۆی پیس بوونی ئاوی سازگارو وای لێ بێت نەشێت بۆ خواردن و بەکارھێنانی مرۆیی و پیشەسازی و ئاژەڵی، ئەم پیس بوونەش پێک دێت لەپاشەرۆی شارەوانی (کەپێک دێت لە پاشماوەی ماڵان و پیشەسازیەکانی ناو شارو شۆشتنی شۆستەکان) وە پاشماوەی کشتوکاڵی کەپێک دێت لە پاشماوەی پەینی کیمیاوی و قڕکەرەکان، پاشماوەی نەوت و پیشەسازییە نەوتییەکان (رۆن و گریز) و ئاوی زێراب، ئەمانە ھەموویان کاتێک کە فڕآ دەدرێنە ناو سەرچاوە ئاوییەکان و چارەسەر ناکرێت دەبێتە ھۆی پیس بوونی جۆرێکی ژینگە ئەویش پیس بوونی ئاوە.
٢) پیس بوونی ھەوا:
ئەویش ڕوو دەدات بەھۆی زیادبوونی ژمارەو ڕێژەی گازەکان و خۆلڕ و تۆزو گەردو گەردیلەی بچووک لەبەرگی گازی کە زیان بە ڕووەک و مرۆڤ و گیانەوەر دەگەیەنێت. ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دووکەڵی کارگەکان (پیشەسازی نەوت، کورەکان، کارگەی چیمەنتۆ، گەچ.....) ڕووداوی سروشتی بەتایبەتی گەردەلوولە گەورەکان کە لە بیابان و دەستە وشکەکان روودەدەن، زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل و گازی دوائۆکسیدی کاربۆن لە ھەوادا زەنگێکی ترسناکە بۆپیس بوونی ھەوا بەشێوەیەکی جیھانی کە دەبێتە ھۆی توانەوەی چیا بەفرینەکانی جەمسەری باکور ئەویش دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان.
٣) پیس بوونی خاک:
فرێدان و پەرتەوازە کردنی پاشماوەی شل یان ڕەق بەشێوەیەکی ھەرەمەکی بەناو خاک یاخود بەسەر خاکدا دەبێتە ھۆی پیس بوونی خاک و  کورت کردنەوەی تەمەنی ئەو خاکەو لەباربردنی، ئەمەش دروست دەبێت بەھۆی فڕآ دانی پاشماوە کیمیاییەکان یاخود زۆربەکارھێنانی ماددە قڕکەرەکان یاخود زۆر ئاودان بە ئاوی پیس وەکو ئاوی زێراب یاخود پاشماوەی (WC).
٤) پیس بوونی جەنجاڵی:
ئەویش بەھۆی زیادبوونی دانیشتوان و جەنجاڵییەوە دروست دەبێت بەھۆی زۆری ڕێژەی ئۆتۆمبێل و دەنگی زۆری کارگەکان و دەنگی فرۆکە گەورەکان و ئەم جۆرەیان کەمێک تایبەتمەندترە وەک لەوانی تر، چونکە تایبەتە بە شارە گەورەکانی وەک نیویۆرک و لۆس ئەنجلۆس و ھۆنگ کۆنگ.
وە سەبارەت بە ھەبوونی پیس بوون لە شاری ھەولێر، دوو جۆرمان ھەیە، بەڵام بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لەم پێنج ساڵەی دووایداو ھەروەھا زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل و موەلیدە کارەباییەکان وادێن جۆری چوارەمیشیان بۆ پەیدا دەبێت، جۆری یەکەم لەشاری ھەولێر پیس بوونی ئاوە، کە دەرکەوتووە بەھۆی پشکنینی ئاوی بیرەکان لە شاری ھەولێرو دەوروبەری ئەویش بەھۆی ئیھمالیەوە یان نەزانینە، کەتایبەتە بەچارەسەرکردنی ئاوی زێراب، چونکە بەتوندوتیژینەوە دەرکەوتووە کە ئاوی چەند بیرێک کاریگەری ئاوی زێرابی لەسەرە ئەویش بەتایبەتی لەگوندی توڕەق و عارەب کەند، چونکە ئاوی زێرابی ھەولێر لەو شوێنەوە دەچێتە ناو زێی گەورە کە توێژینەوەکان دەریان خستووە کە کاریگەری ھەیە لەسەر ئاوی ئەو زێیە، چونکە رۆیشتنی ئاوی زێراب بەو شێوەیە بەڕاستی  کاریگەریەکی زۆر خراپی ھەیە لەسەر خاکی ئەو ناوچەیە، چونکە ئەو ئاوە بەشێوەیەکی بەرچاوو وەک تاکە سەرچاوەیەک بۆ ئاودانی سەوزەو میوە بەکاری دێنن وە ھەروەھا بۆ ئاودانی ئاژەڵی کە ئەمەش وادەکات کەبەشێوەیەک لەشێوەکان کاریگەری زۆری بەسەر ژیانی خەڵکەوە بێت، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەھۆی خواردنی بەرھەمە ڕووەکیەکانی ئەم ئاوە وەک سەوزە، پیاز، گێزەر،........ھتد، یاخود بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەویش بەھۆی زنجیرەی خۆراکی کە بریتییە لە خواردنی گۆشت ئەو ئاژەڵانەی کە ئەم ئاوە دەخۆنەوە، کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی کانزا قورسەکانی گۆشتی ئەو ئاژەلڕ و پەلەوەرانەو دەبێتە ھۆی زیادبوونی لەناو لەشمان لەڕێگەی خواردنیانەوە، ھەروەھا زیادبوونی ژمارەی بەکتریاو ڤایرۆسە زیان بەخشەکان لە لەشمان کەدەبێتە ھۆی زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی لەشاری ھەولێر، وە جۆری دووەمی پیس بوون کەبوونی ھەیە لە شاری ھەولێر ئەویش پیس بوونی ھەوایە، بەھۆی زیادبوونی رۆژ بە رۆژی ژمارەی ئۆتۆمبێل و پیشەسازی سووک و (توانەوەی لاستیک) و زیادبوونی ژمارەی موەلیدەی کارەبایی، و بوونی ژمارەیەکی زۆر کسارەی بەرد لەشوێنێکی ناگونجاو لەشاری ھەولێر کە دەکەوێتە خۆرئاوای شاری ھەولێر، وە ھەروەھا سووتاندنی نابەجێی پاشماوە ڕەقەکان لەشوێنی نەشیاو، چونکە سوتاندنیان دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەندین گازو غوبار بۆ ناو ھەواوە، ئێمە ھەموومان دەزانین کە کەش و ھەوای عێراق بەگشتی کاریگەرە بەکەش و ھەوای دەریای سپی ناوەڕاست، بۆیە ئاراستەی با لە شاری ھەولێر لەزۆربەی وەرزەکانی ساڵدا لە خۆرئاوای شارەوە دەڕوات بۆ خۆرھەڵاتی شارەکە کە تەمەنی دەبێتە ھۆی رۆیشتنی دوکەلڕ وتۆزو غوباری پاشماوەی سوتاوەکانی دەوری شار بە سەر شارەکەدا، وە پێویستە لەکاتی سوتاندنی پاشماوەکان یاخود کسارە بەردینەکان ڕەچاوی ئاراستەی با بکرێت و وە ھەروەھا ھۆکارێکی تری پیس بوونی ھەوا بریتییە لە جۆری بەنزینی بەکارھێنراو لەلایەن ئۆتۆمبێلەوە، چونکە پێویستە ئەو بەنزینەی کە بۆ ئۆتۆمبێل بەکاردەھێنرێت نابێت بەھیچ ڕێژەیەک کانزایی قور قوشمی تێدابێت، چونکە زیادکردنی ڕێژەی قورقوشم دەبێتە ھۆی زوو سوتانی بەنزینکە، بەڵام دوو کەڵێکی زۆرتر دەکات، چاکترین ڕێگای بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بریتییە لەزیادکردنی بەرگی ڕووەکی (Vegil cover) لە ناوەوەی شاری ھەولێرو لە دەرەوەی شار کە وەکو فلتەرێک کاردەکات بۆ پاککردنەوەی ھەوای شارو زیادکردنی ڕێژەی ئۆکسجین لەھەوا.
پێویستە ھەموومان کاربکەین لەپێناو تەندروست ڕاگرتنی ئەو ژینگەیەی کەتیایدا دەژین، وە لەسەرحکومەتیش پێویستە کە گرنگیەکی زیاتر بدات بە ژینگەو ھەموو جۆرە ئامێرێکی نوآ بھێنن بۆ ئەوەی ئاو و ھەوا پاک بکاتەوە وە ئەوەی گوآ بیستی بووم کە پێنج ئامێری پاککردنەوەی ھەوا گەیشتوونە کە ھەریەکەیان دەتوانێت ھەوای شارێک پاک بکاتەوە بەو ھیوایەین کە بە زووترین کات ئەم ئامێرانە بکەونەکار، چونکە ھەروەکو ھەستی پآ  دەکرێت ھەوای شار تاڕادەیەک پیس بوونی بەخۆیەوە بینیوە زیانەکانی بەزەقی دەبینرێت چاکترین نموونەش زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجەیە، وە لەسەر ھاوڵاتیانیش پێویستە ھەماھەنگی یەکتر بکەن لە پاراستنی ژینگەو بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی پاشماوەکانیان لەھەموو شوێنێک فرآ نەدەن بەتایبەتی لەسەر زەوی و نزیک ئاوی ڕووبارو دەریا، چونکە (ا) گم لە پاشماوەی زبلڕ دەتوانێت (١) ملیۆن سم دوجا ئاوی دەریا پیس بکات. وە پێویستە حکومەت و خاوەن کارگە پیشەسازیەکان ڕەچاوی سوتاندنی پاشماوەکانیان بکەن و لە شوێنی وا بسوتێنرێت کە ھەزار مەتر زیاتر دووربێت لە ئاو وە لە شوێنەی کە پاشماوەکەی تیادا دەسوتێنرێن دەبێت بەچەند ھەزار مەترێکیش نەگات بە ئاو بۆئەوەی نەبێتە ھۆی پیس بوونی ئاوی ژێر زەوی، وە پێویستە ژینگەیی بەسەر ھاوڵاتیان بڵاوبکاتەوە بۆئەوەی بەشێوەیەکی زانستی مامەڵە لەگەلڕ ژینگەدا بکرێت و چاکترین ڕێگا بۆ ئەمە کەرتی پەرورەدەو فێرکردنە وە بابەتەکانی ژینگەیی بچنە ناو پرۆگرامی خوێندن و قوتابی فێر بکرێت کە چۆن ژینگە بپارێزن و بەپاکی ڕای بگرن.

47 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

ورچ
یه‌كێك له ئاژه‌ڵه كێوی و وه‌حشیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز ورچه، كه به تایبه‌تی له سه‌رشیو و گه‌ورك، له چاو باقی ناوچه‌كان زیاتره و له نێو ئه‌شكه‌وت و بناری كێو و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سه‌قز ورچ به زۆری بوونی هه‌یه و ئه‌م ئاژه‌ڵه ته‌نانه‌ت له چیرۆك و ئه‌فسانه‌كانی دانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌قزدا له دێر زه‌مانه‌وه تا ئێستا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و له سه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵه سامناكه ده‌یان گۆرانی فلكلۆر و چیرۆكی خۆش تۆمار كراوه. ورچه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز له كاتی شه‌ڕ و یاری كردندا له سه‌ر پێ ده‌وستن و به‌رزترینیان كه تا ئێستا بینراوه، پتر له ٣ میتر و نیو بوه. قورسایی ورچه‌كانی سه‌قز له نێوان ١٠٠ تا ٢٥٠ كیلۆیه و ئه‌م ئاژه‌ڵه پێش ئه‌وه‌ی بچێته خه‌وی زستانی، زۆرترین كێشی هه‌یه، چونكا ده‌بێ بڕێكی زۆر چه‌وری و به‌ز بۆ خه‌وی زستانی له له‌شیدا كۆ كاته‌وه. ورچه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز زۆرتر به ته‌نها ده‌ژین و كه‌متر ڕوویداوه كه كه‌سێك ئه‌وان به كۆ له‌م ناوچه‌دا ببینێت و ئه‌گه‌ریش پێكه‌وه بینرابێتن له‌گه‌ڵ به‌چكه‌كانیاندا بوون كه هه‌ندێك جار تا ماوه‌ی ٢ ساڵ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یگێڕن. به‌چكه ورچه‌كان زۆر بچووكن و كێشی ئه‌وان ته‌نها نیو كیلۆیه و تا ده‌گه‌نه یه‌ك مانگی چاویان ناكرێته‌وه و به‌سراوه. له ناوچه‌ی سه‌قز ورچه‌كان جگه له مرۆڤ هیچ دوژمنێكی دیكه‌یان نیه و ده‌كرێت بڵێین كه ئه‌وان وه‌كوو به هێزترین ئاژه‌ڵی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌ژمێردرێن. ورچه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز هه‌ر چه‌ند زۆرتر حه‌زیان له گۆشته، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ڕاو كردنی ئاژه‌ڵه بچووكه‌كان بۆیان زه‌حمه‌ته، زۆرتر گژ و گیا ده‌خۆن و گه‌ڵای داره‌كانیشیان پێ خۆشه و ئه‌گه‌ر بۆیشیان هه‌ڵكه‌وێت په‌لاماری كه‌نووی هه‌نگوین ئه‌ده‌ن و له وه‌رزی به‌هارانیشدا زۆر جار دێن بۆ چه‌م و ڕووباره‌كانی سه‌قز و زگیان به ماسی تێر ئه‌كه‌ن.زۆر جار بیندراوه ورچه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز كاتێك برسی ده‌بن یا بریندارن ، یاخی ده‌بن و په‌لاماری مرۆڤ یان مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن و زه‌ره‌ر به خه‌ڵك ده‌گه‌ێنن.‌

48 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

به‌راز
یه‌كێكی دیكه له ئاژه‌ڵه به‌ نێوبانگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز به‌رازه. ئه‌م ئاژه‌ڵه زۆرتر له ناوچه‌ی سه‌رشیو و ده‌شتی شلێر بوونی هه‌یه و له هه‌مان كاتدا كه گیان له‌به‌رێكی پیس و پۆخڵ و حه‌رام گۆشته، زۆر جار به هۆی وشكه ساڵی و هه‌روه‌ها زۆر بوونیان به هۆی زا و زێ كردن له نێویاندا، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وییه كشت و كاڵییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره به جوتیارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌گه‌ێنن. به‌رازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز زۆرتر ڕه‌نگیان خۆڵه‌ مێشی، قاوه‌یی و ڕه‌شه و هه‌روه‌ها درێژیان له نێوان ١ میتر تا ١ میتر و نیوه و باڵایان له سه‌ر شانیانه‌وه تا سه‌ر زه‌وی ٩٠ سانتیمێتر ده‌بێت و قورسایی و كێشیان له نێوان ٦٠ تا ٧٠ كیلۆیه . به‌رازه‌ نێره‌كانی ده‌شتی شلێر و ناوچه‌ی سه‌رشیو زۆرتربه شێوه‌ی گه‌له ده‌ژین و هه‌ر گه‌له به‌رازێكی نێر له‌م ناوچه له ٢٠ سه‌ر پێك هاتوه ، به‌ڵام زۆر جاریش دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌رانه، گه‌له به‌رازی نێریان بینیوه كه له ٥٠ سه‌ر پێك هاتون. به‌رازه مێوه‌كانیش زۆرتر به شێوه‌ی ٣ تا ٤ سه‌ری له‌ گه‌ڵ به‌چكه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن و شایانی ئاماژه‌یه كه به‌رازه نێره‌كان له‌گه‌ڵ مێكاندا ناگه‌ڕێن و ته‌نها ساڵی ٢ یا ٣ جار و له كاتی جووت بووندا په‌یدا ده‌بنه‌وه. به‌رازكان ته‌نها به شه‌ودا ده‌گه‌ڕێن و له‌ گه‌ڵ ده‌سپێكی شه‌و هه‌تا به‌ری به‌یان خه‌ریكی خواردن و له‌وه‌ڕ و تاڵان كردنی مه‌زرا و ده‌ر و ده‌شته‌كانی سه‌قزن و هه‌ر شتێكیان به‌ر ده‌ست كه‌وێت له گژ و گیا و ڕیشه‌ و گه‌ڵای داره‌كانه‌وه بگره هه‌تا هه‌موو جوره دانه‌وێڵه‌ و میوه و سه‌وزی و كه‌لاكی تۆپیو و ته‌نانه‌ت مشك و مێلووره و قۆلانچه و .... ڕه‌حمی پێ ناكه‌ن و ده‌یخۆن. به‌رازه‌كان به هه‌ڵكه‌ندن و قووڵ كردنی زه‌وی، هێلانه و شوێنی پشوودان بۆ خۆیان و به‌چكه‌كانیان درووست ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش بینراوه كه له ئه‌شكه‌وت و بناری كێوه‌كان هێلانه‌یان چێكردوه. به‌رازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز زۆرتر له نێوه‌ڕاستی زستاندا زاوزێ ده‌كه‌ن و له كات و واده‌ی جووت بووندا ٣ تا ٥ سه‌ر به‌رازی نێر و مێ پێكه‌وه ده‌گه‌ڕێن و ده‌بێ ئه‌وه‌یش بڵێین كه له ده‌ورانی جووت بووندا به‌رازه‌كان له چاو پێشوو زۆر كه‌متر شت ده‌خۆن و ده‌له‌وه‌ڕن به‌ڵام زۆرتر ئاو ده‌خۆنه‌وه. واده‌ی زه‌یسانی به‌راز ٤ مانگه و پاش ئه‌م ماوه له نێوان ٨ تا ١٢ به‌چكه‌ی ده‌بێت. له ناوچه‌ی سه‌قز سه‌ره‌كیترین دوژمنی به‌راز، گورگه‌كانن و زۆر جار بنیراوه كه گه‌له گورگ، هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر به‌رازه‌كانی ئه‌م ناوچه‌ و به‌چكه‌كانیان خواردوون.

49 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

گورگ
ده‌توانین به دڵنیاییه‌وه بڵێێن كه گورگ له هه‌موو ناوچه و گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری سه‌قز بوونی هه‌یه و كه‌متر هاوڵاتیێك له‌م ناوچه به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه گورگی نه‌بینیبێ یان لوره لوری گورگی نه‌بیستبێت. گورگ ئاژه‌ڵێكی وه‌حشی گۆشت خۆره و به ڕه‌گه‌ز به بنه‌ماڵه‌ی سه‌گه‌كان داده‌نرێت. هه‌نووكه گورگ له زۆر شوێنی دونیا ئاسه‌واری نه‌ماوه و له‌نێو چوه و ته‌نها له چیرۆك و فیلمه كارتۆنیه‌كاندا نێوی ده‌بینرێت، به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئه‌م ئاژه‌ڵه له ناوچه‌ی سه‌قز پارێزراوه و هیچ مه‌ترسیێك له مه‌ڕ له‌نێوچوونی به‌دی ناكرێت و به پێچه‌وانه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕێژه‌ی گورگ له سه‌قز به هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌ته‌وه پێوانه ئاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندوه و له زیاد بووندایه. گۆرگه‌كان زۆر جار له ژێر دار و دره‌خته‌كان، یان ئه‌و هێلانه و كونانه‌ی كه له لایه‌ن ئاژه‌ڵی دیكه‌وه چێكراوه ده‌ژین و هه‌ندێك جاریش له قڵه‌شی كێوه‌كاندا جێگه‌ خۆش ده‌كه‌ن. ڕ‌‌ه‌نگی گورگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز زۆرتر خۆڵه مێشی و قاوه‌یی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ ڕه‌شه، ئه‌م ئاژه‌ڵه به ته‌نیا یا له‌گه‌ڵ جووته‌كه‌یدا ده‌ژی و هه‌ندێك جاریش به كۆمه‌ڵ و به شێوه‌ی گه‌له گورگ ده‌ژین و له شه‌و و ڕۆژدا به بێ جیاوازی ڕاو ده‌كه‌ن. به هۆی زۆر بوونی ڕێژه‌ی گورگ له ناوچه‌ی سه‌قز، زۆر جار گه‌له گورگ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی هاوڵاتیان و هه‌ندێك شه‌و‌یش بینراوه كه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر گه‌وڕ و ته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵداران و ده‌یان سه‌ر ئاژه‌ڵی ماڵیان له خاوه‌نه‌كانیان مردار كردوه‌ته‌وه. گورگه‌كانی ده‌ڤه‌ری سه‌قز زۆر مه‌ترسیدارن و تا ئێستا به هۆی هێرشی ئه‌وانه‌وه بۆ سه‌ر شوان و جوتیاران و خه‌ڵكی ئاسایی ، سه‌دان كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه یان به‌ توندی بریندار كراون.

50 Share

وه‌ڵام: پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

بزنه‌ كێوی
له به‌شێكی به‌رچاوی شاخ و كێوه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز و به تایبه‌ت ناوچه‌ی گه‌ورگ، ئاژه‌ڵێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێش به نێوی بزنه كێوی له دوو شێوازی شاخدار و بێ شاخ به‌رچاو ده‌كه‌وێت. بزنه كێویه‌كانی ده‌ڤه‌ری سه‌قز پێكه‌وه و به شێوازی گرووپی ده‌ژین و هه‌ندێك جار له گرووپی ١٠ تا ٢٠ سه‌ریدا بیندراون. ئه‌م گرووپه له لایه‌ن بزنه‌ كێویێكی پیر و به‌ هێز ڕێبه‌ری ده‌كرێن به‌ڵام هه‌ندێك جاریش ڕوویداوه كه بزنه لاوه‌كان یاخی ده‌بن و گرووپی جیاوازی خۆیان پێك ده‌‌هێنن. بزنه كێویه‌كانی سه‌قز له گه‌ڵای داره‌كان و گژ و گیای ناوچه‌ بۆ له‌وه‌ڕ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و هۆكاری زۆر بوونیشیان له ناوچه‌ی گه‌ورك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چڕی دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌ و له هه‌مان كاتدا شاخاوی بوون و سه‌رسه‌وزی گه‌ورك و بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی به‌رفراوان،له چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ . بزنه كێوی زۆرتر حه‌زیان له شوێنی به‌رزه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش له چیاكان دێنه خواره‌وه و ڕوو ده‌كه‌نه پێده‌شته‌كان. بزنه كێوی تواناێكی باشی له هه‌ڵخستنه‌وه و ڕاكردن له سه‌ر شاخه به‌رزه‌كان و شوێنه مه‌ترسیداره‌كان هه‌یه و ئه‌م ئاژه‌ڵانه له به‌ره بیانه‌وه تا لای دواینیمه‌ڕۆ ئه‌له‌وه‌ڕن و له‌و كاتانه‌ش كه پله‌ی گه‌رما له سه‌ره‌وه‌یه له سێبه‌ری دار و دره‌خت و قه‌راخ ته‌له سه‌نگه‌كان ده‌خه‌ون و پشوو ئه‌ده‌ن. بزنه كێویه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز له وه‌رزی پاییزدا له گه‌ڵ یه‌ك جووت ئه‌بن و كاتی زه‌یسان بوونیان ٥ تا ٥ مانگ و نیوه. له كاتی جووت بووندا له نێو نێره‌كاندا شه‌ڕ و ململانێ دێته ئاراوه و نێره به هێزه‌كان نێره لاوازه‌كان ڕاو ئه‌نێن و ناهێڵن له گه‌ڵ مێكاندا جووت بن و بۆ خۆیان ئه‌ركی ئه‌وان ده‌كێشن. له وه‌رزی به‌هاردا زاوزێ ده‌ست پێده‌كات و زۆر جار بزنه كێویه‌كان به سكێك دوو كاژیله‌یان ئه‌بێت. كاژیله‌كان چه‌ند كاتژمێرێك دوای له دایك بوونیان، ئه‌كه‌ونه شوێن دایكیان و ده‌توانن به پێوه بوه‌ستن و پاش چه‌ند ڕۆژێك زۆر به باشی ئه‌توانن ڕابكه‌ن. به هۆی به تام بوونی گۆشتی ئه‌م ئاژه‌ڵه، به داخه‌وه ڕاوچیه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆر نابه‌رپرسانه هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ بزنه كێویه‌كاندا ده‌كه‌ن و به ڕاو كردنی به‌رده‌وامی ئه‌م ئاژه‌ڵه ژیكه‌ڵه‌، بوونیان خستوه‌ته مه‌ترسی له نێو چوونی هه‌تا هه‌تایی و پێویست ده‌كات كه لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كان به سزادانی ئه‌م مرۆڤه بێ ویجدانانه، بزنه كێویه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز له مه‌ترسی فه‌وتان و له‌به‌ین چوون ڕزگار بكه‌ن.

په‌یام [ 26 بۆ 50 له‌ 140 ]

په‌ڕه‌ پێشوو 1 2 3 4 5 6 داهاتوو

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
خێزان،سەرەکیترین ناوەندی پەروەردەکرنی منداڵ| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| راپۆرت(پەروەردەکردنى مندال)| هەر درامایەکی کۆریت دەوێ داوا بکە .| ئەم سێ دێڕەیە ژیانی من| مەحو| سلاو هاوریان .....????| پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌| بەدەست خـــۆت نییە| داڕشتنێکم ئەوێت|