چەمچەماڵ (په‌ڕه‌ 1) - مــێـژوو جـوگــرافیا - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 2 ]

1 Share

بابه‌ت: چەمچەماڵ

شارۆچکەى چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانى کوردستان و عێراق دەژمێردرێت و نزیکى ١٠ کم لە گوندى (چەرموو) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵى تێدا کردووە، ئەمەش بە ھێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینى ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤى تێدا نیشتەجێ بووە. ئەرگە چى لە ڕووى مێژووییەوە سەرچاوەى ئەوتۆمان نیە لەسەر ئەم شارۆچکەیە بەڵام بوونى قەڵایەک لە ناوەڕاستى شارەکە ڕاستى و دروستى دێرینى ئەم شارە دەسەلمێنێ بە تایبەتى پاش دۆزینەوەى چەند پارچە ئاسەوارێک کە مێژوکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى ساسانیەکان

قائیمقامیەت بە یەکێک لە کۆنترین دەزگا میریەکان لەساڵى ١٨٥١ ئیمبراتۆریەتى عوسمانى و دەسەڵاتداران شارى چەمچەماڵیان کردوە بە قەزا پاشان گونێک دراوەتەو سەر با ناحیەى بازیان جارێکى ترو لە ساڵى ١٩٢٢ سەر لە نوێ کراوەتەوە بە قەزا تا ئێستاش قەزایە.

ناوى شارۆچکەکە

سەبارەت بە ناوى شارەکە چەندەین بیر و بۆچوون، بەلام زۆربەى لە خاڵێک یەکدەگرنەوە ئەوەیش وەکو باس دەکرێت کە لە کاتى خۆیدا ئەم ناوچەیە ڕەز و باخێکى زۆرى تێدا بووە و ھەر ماڵێک لە سەر ڕەز و باخى خۆى بووە پاشان بە ھۆى لافاوێکى گەورەوە کە ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە زۆربەى ڕەز و باخەکان لافاو ڕاى دەماڵێ و خاپوورى دەکات، بەڵام جارێکى تر و سەرلەنوێ ئەم شارە دروست دەکرێتەوە.

چەمچەماڵ لە کاتى فەرمانڕەوایى بابانەکان بەشێک بووە لە خاکى سلێمانى و ئەوان ھەڵیان سوڕاندووە تا ساڵى ١٨٥١ کە دەوڵەتى عوسمانى سلێمانى داگیر دەکات لە کاتى داگیر کردنى عێراق لە لایەن بەریتانیاوە ئەم شاررۆچکەیە خراوەتە سەر پارێزگاى کەرکووک، لە کۆتاییى ساڵى ١٩٧٥ دووبارە ئەم شارۆچکەیە خراوەتەوە سەر پارێزگاى سلێمانى و یەکێکى تر لە بیر و بۆچوونەکان لەسەر شارۆچکەى چەمچەماڵ ئەوە کە ھۆزى ھەمەوەند لە کاتى خۆیدا لە شارى چەمچەماڵى لە ئێرانەوە ھاتوون شارۆچکەکەیان ئاوەدان کردۆتەوە بەو ناوەوە ناویان ناوە

سنوورى جۆگرافیا

شارۆچکەى چەمچەماڵ لە باکورەوە زنجیرە چیاى دەربەندى بازیان و لە ڕۆژھەڵاتیش ڕووبارى باسەڕە و زێ خوارویش ڕۆژئاواى ئەم شاره‌یە گردەکانى بانى مەقان باشوورى سنورى جوگرافیاى چەمچەماڵ دیارى دەکەن.

[دەستکاری] ھۆزە سەرەکیەکانى چەمچەماڵ

   1. جاف
   2. ھەمەوەند
   3. زەنگەنە
   4. شێخبزێنى
   5. کاکەیى
   6. شوان
   7. شێخ سمایلى
   8. شێخان
   9. کافرۆشى
  10. تاڵەبانى
  11. دەلۆ
  12. کێژ
  13. لەک
  14. سارت

چەمچەماڵ لە ڕووى ئابووریەوە

لە مێژەوە خەڵکى ئەم شارە خەریکى کارى کشتوکاڵى بوونەوە بژێوى خۆیان پێ پێدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە، وەکو گەنم و چۆ و نیسک و نۆک ، لە گەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردوە و مەڕو مالاتیان بە خێو کردووە . پەیوەندى و مامەڵە کردنى خەڵکى ئەم شارۆچکەیە لە گەڵ شارى کەرکوک دا بە ھێز بووە بازرگانەکان و دانیشتووانى شارەکە بۆ دابینکردنى پێداویستى بژێوى ڕۆژانە بۆ شارى کەرکووک چوون. چەمچەماڵ لە کانزادا دەوڵەمەندە بە تایبەتى گازى سروشتى.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

2 Share

وه‌ڵام: چەمچەماڵ

ده ست خوش بزى

http://mzirin.com/up/uploads/jpg/c6c8821cd8.jpg

په‌یام [ 2 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن| داڕشتنی فۆرم و کارپێکردنی بە PHP| دراما دۆبلاژەکان لێرە سەیر بکەن| هەر درامایەکی کۆریت دەوێ داوا بکە .| ده ستکار| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا| ئەگەر بزانی مێوژی ڕەش چەند بەسوودە به‌رده‌وام ده‌یخۆیت.| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| 500 ستایلی فۆتۆشۆپ| فێرکاری دروسکردنی سایت لەبلۆگەر|