راپۆرت ده‌رباره‌ی میرنیشینه‌کان (په‌ڕه‌ 1) - خوێندن و خوێندکاران - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » راپۆرت ده‌رباره‌ی میرنیشینه‌کان

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: راپۆرت ده‌رباره‌ی میرنیشینه‌کان


راپۆرت ده‌رباره‌ی میرنیشینه‌کان


میرنشینیی ئەردەڵان

← وتاری سەرەکی: میرنشینی ئەردەڵان
میرنشینیی ئەردەڵان لە لایەن بابائەردەڵانەوە دامەزرێنراوە، ئەم میرنشینە نزیکەی ٦٥٠ ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. کاتێ مەغۆلەکان ھێرشیان کردە سەر کوردستان، بابائەردەڵان سیاسەتی بەرانبەر ئەوان بەکار ھێنا و لەگەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، جا لەبەر ئەوە تا دەھات دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان لە ھەرێمی شارەزوور و ھەوراماندا مەزنتر و بەرفراوانتر دەبوو. بە ئامانجی ئەوەی کە دەوڵەتێکی نەتەوەیی دامەزرێنێ. ئەوە بوو لە دواییشدا تا ڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی و دەوڵەتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەندرێژیشی دروست کرد لە سەدەی چواردەیەمدا، لە عێرقدا دەوڵەتی جەلائیری دروست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن. بەڵام لە سەدەی پانزەیەمدا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میرحەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لە ژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشدا بنکەیەکی سەربازیی دروست کرد لەو سەردەمەدا وێژە و ھونەر و زمانی کوردی لە مزگەوتەکاندا زۆر پێش کەوتن و گەلێک بەرھەم بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٤٩دا ھێرشێکی گەلێک مەزنیان بردە سەر ڕەواندز و لە نێوان عوسمانییەکان و ھێزی میرنشینی ئەردەڵاندا شەڕێکی دژوار ڕووی دا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا
میرنشینیی ئەردەڵان تاکوو ساڵی ١٨٦٤ لەسەر دەسەڵاتی خۆی مایەوە دوا میری ئەم میرنشینە ئەمانوڵڵا بوو کە ھەر لەو ساڵەدا بە دەستی عوسمانییەکان لە ناو برا و ئەم میرنشینە کۆتایی پێ ھات
میرنشینیی بادینان

میرنشینیی بادینان لە نێوان شاری مووسڵ و چەمی دیجلە و زێی مەزندا دامەزرێنرا بوو. سنووری میرنشینیی بادینان، لە ڕۆژئاواوە میرنشینیی بۆتان و لە باکوورەوە میرنشینیی ھەکاری و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە میرنشینیی سۆران بوو. شاری ئامێدی پایتەختی میرنشینیی بادینان بوو. سنووری ئەم میرنشینییە ئەم شارانەی دەگرتەوە: زاخۆ، ئاکرێ و دھۆک
دەوڵەتە ھەرێمی و مەزن و ناوەندییەکانیش ھەردەم دووبەرەکییان دەخستە ناو میرە کوردەکانەوە و نەیاندەویست میرە کوردەکان یەک بگرن و میرنشینە کوردییەکان ببی بە یەک
دوای مردنی میرئیسماعیلی بادینان، میر محەمەدی سۆران میرنشینیی بادینانی خستە ژێر دەستی خۆیەوە و ھەردوو میرنشینەکە بوون بە یەک. میرنشینیی سۆرانیش لە ھەرێمی خۆیدا زۆر مەزن و بەھێز بوو
میرنشینی سۆران

← وتاری سەرەکی: میرنشینی سۆران
دامەزراندنی میرنشینی سۆران لە لایەن کوردێکەوە بوو ناوی کەڵۆس بوو. کەڵۆس کوردێکی گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی مەر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەمەد بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەمەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە
میر محەمەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:
چارەسەرکردنی شەڕ و گێرەوکێشەی ناوخۆی
خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا.
میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و ... ھتد درووست دەکران
پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز درووست کرد، لەوانە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار)ی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار)یشی پیادە بوون
لە ساڵی ١٨٣٣دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان
میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک ھێنا:
بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
بەشی داھات و باج.
بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و ... ھتد.
میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا میر لە ساڵی ١٨٣٤دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد دەوڵەتی عوسمانیش ھەردەم خەریکی پلانی ھێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام ھەر سەر نەدەکەوت لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا، ھێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشاندەوە
میرنشینی بابان

← وتاری سەرەکی: میرنشینی بابان
میرنشینی بابان لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی بابانەوە دامەزراوە. لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان. دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی ١٧٨٤دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان
لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و فارس بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی فارس
لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٢٢دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو
نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن. مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی ١٨٣٤ دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی ١٨٥١ بە دەستی سلێمان پاشا بوو
ئەوەی شایانی باسە، لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتایی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە
دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی ١٧٩٧ ـ ١٨٥٥ و ھاوڕێکانی، سالم و کوردی و مەحوی کە شەقـڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە دیالێکتی کرمانجیی خواروودا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا
میرنشینی ھەکاری

ھەکاری ناوچەیەکی شاخاوییە، میرنشینی ھەکاری دەکەوتە نێوان گۆلی وان، شاری وان و خۆشاوی. پایتەختی میرنشینی ھەکاری شاری چۆلەمێرگ بوو لەبەر ئەوەی ئەم میرنشینە لە ھەرێمێکی چیاییدا بوو، دەیتوانی خۆی لە دوژمن بپارێزێ و بژێ. بۆیەش ھەتا دەھات بەھێز دەبوو دەوڵەتی عوسمانی لەم میرنشینە دەترسا، بۆیە زۆر جار لەشکری دەناردە سەر گوندەکانی دەوروبەری میرنشینی ھەکاری و کاولی دەکردن و مووچەخۆر و ڕۆشنبیرانی کوردیان لەو ھەرێمە دەر دەکرد لەبەر ھێرش و زوڵم و زۆرداریی عوسمانییەکان، خەڵک پەنایان دەبردە بەر میرنشینی ھەکاری و ھێزی ئەم میرنشینەش ھەتا دەھات زیادی دەکرد. ھێزی چەکداری لە ٤٠٠٠٠ (چل ھەزار) زێدەتر بوو
لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی فارسیش ترسی ئەم میرنشینەی لێ نیشتبوو، بۆیە جارەناجارێک بە لەشکری زۆر مەزنەوە ھێرش دەبردە سەری، بەڵام میرنشینی ھەکاری بەردەوام سەربەخۆییی خۆی دژی عوسمان و فارس بە سەرفەرازی پاراستووە. ئەمەش بەتایبەتی لە سەردەمی مستەفا پاشای ھەکاریدا کە میرنشینەکەی زۆر بەھێز بووبوو
ھەرچەندە میرنشینی ھەکاری لەم دواییەی سەردەمی عوسمانییەکاندا ناوی نەمابوو، بەڵام دەوڵەت تاکوو ئەمڕۆش نەیتوانیوە بە تەواوی دەس بەسەر ئەو ھەرێمەدا بگرێ
میرنشینی بۆتان

پایتەختی میرنشینی بۆتان شاری جزیرە بوو. ئەم شارە دەکەوێتە تەنیشت چەمی دیجلەوە کە ئەویش ھۆیەکی گرنگ بوو بۆ ناوچەکە. ڕێگای بازریی دیاربەکر ـ مووسڵ ـ بەغداد ـ ئەستەمووڵ بەوێدا تێدەپەڕی ئەم میرنشینە ڕۆڵێکی گرنگی لە مێژووی ڕووناکبیریی کورددا بینیوە. لە میرنشینیی بۆتاندا خەباتێکی زۆر بۆ پێشخستنی زمان و وێژەی کوردی کراوە. لە نێوان ساڵانی ١٤٠٠ ـ ١٥٧٠دا شاری جزیرە بووبووە سەرچاوەی زانیاری و ڕووناکبیری. لە قوتابخانەکانی جزیرەدا گەلێ مرۆڤی مەزن و ناودار ھەڵکەوتن لە ھەرێمەکانی میرنشینی بۆتان و ھەکاریدا، فەیلەسووف و نووسەر و شاعیری وەکوو مەلای جزیری، فەقێ تەیران و ئەحمەدی خانی دەرکەوتن. مەم و زینی خانی ئەمڕۆ لە ناو کلاسیکانی جیھاندا جێی خۆی گرتووە ھەروەھا بنەماڵەی بەدرخان لە ڕووی خزمەتکردنی زمان و وێژە و ھونەرەوە ڕۆڵێکی مەزن و گرنگیان بینیوە.لە ساڵی ١٨٨٠دا ڕۆژنامەی کوردستان و ساڵانی ١٩٣٠ ـ ١٩٥٤، گۆڤاری ھاوار، ڕۆژا نوو، ڕووناھی یان دەرکردووە لە ساڵی ١٨٢١دا بنەماڵەی عەزیزان دەسەڵاتی ئەم میرنشینەیان گرتە دەست لە سەدەی نۆزدەیەمدا کوردستان لە نێوان میرنشینەکاندا بەش کرا بوو. میرنشینی بۆتان دژی دوژمن تێکەڵاوییەکەی باشی لەگەڵ خەڵکی کورددا درووست کردبوو. ھەوڵێکی زۆریش بۆ یەکبوون و سەربەخۆیی میرنشینانی سۆران، بۆتان، بادینان،بابان درا، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی زوو ھەستی بەمە کرد و بە لەشکرێکی گەورە و گرانەوە ھێرشی بردە سەر ھەموو میرنشینەکان و بەو پەلامارە ئۆتۆنۆمیی میرنشینەکانی نەھێشت و دەزگای درووستکراوی داگیرکەری لە جێی میرنشینەکاندا دامەزراند کورد کە ئەوڕۆ گەورەترین نەتەوەی بێ نیشتمانی سەر گۆی زەوییە یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژھەڵاتی نێزیک و ناوەڕاستە. سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناخی مێژوو. بەڵگە زانستییەکان پیشان دەدەن کە کوردستانیش مێژینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کانگەی کەونارایەکی ھەرە کۆن و دێرین. لە چاخی بەستەڵەکدا کە نێزیکەی نیو میلیۆن ساڵ پێش لە ئێستە ڕووی دا و نزیکەی ٢٠.٠٠٠ ساڵ پێش لە زایین کۆتایی ھات زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکووری داپۆشرابوون لە سەھۆڵ. ئەو دەمە ناوچە بیابانی و چۆڵەوانییەکانی ئەفریقا و مەڵبەندە وشکە عەرەبییەکان کەشێکی مامناوەندییان ھەبوو. کوردستانیش کەش و ئاووھەوایەکی بارانی و مامناوەندیی ھەبوو.


واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
KURDBAND لێره‌ نییه‌      
Post Thanks / Like
Thanks Thank for this postLikes Like this postDislikes Dislike this post

كۆن 03-22-2012, 01:15 AM       #32

KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND






Post Thanks / Like
Thanks (Given): 0
Thanks (Received): 1
Likes (Given): 0
Likes (Received): 1
Dislikes (Given): 0
Dislikes (Received): 1
KURDBAND is on a distinguished road

   
سه‌ره‌كی
راپۆرت ده‌رباره‌ی:نه‌خۆشی ئایدز



نه‌خۆشی ئایدز بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 1981 له‌نێو نێربازانی‌ كالیفۆرنیادا به‌دی كرا، ئه‌و كاته‌ كه‌س پێی وانه‌بوو ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ماوه‌ی‌ كورتی‌ 30ساڵدا ده‌بێ به‌یه‌كێ‌ له‌كاره‌ساته‌ گه‌وره‌ جیهانییه‌كان، نه‌خۆشی ئایدز له‌م ماوه‌یه‌دا هۆكاری‌ له‌ناوچوونی‌ زیاتر له‌ 25ملیۆن كه‌س‌و چواره‌مین هۆكاری‌ مردن له‌دنیادا بووه‌.
به‌پێی راپۆرتی‌ unaids/who له‌ساڵی 2005دا زیاتر له‌ پێنج ملیۆن كه‌سی‌ دیكه‌ تووشی‌ ڤایرۆسیhiv بوون، 30ملیۆن‌و دوو سه‌د هه‌زار كه‌س له‌م نه‌خۆشانه‌ خه‌ڵكی‌ خوارووی‌ بیابانی‌ ئه‌فریقان، 700هه‌زار كه‌س له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ منداڵانی‌ ژێر 15ساڵن، ئێستا ژماره‌ی‌ نه‌خۆشه‌كانی‌ گیرۆده‌ی‌ ئایدز، گه‌یشتوه‌ته‌ چوار ملیۆن‌و 300هه‌زار كه‌س كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ 2ملیۆن‌و 300هه‌زار كه‌س منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 15ساڵن.
ژماره‌ی‌ گیرۆده‌بوانی‌ نه‌خۆشی ئایدز له‌ساڵی 1955دا زیاتر له‌ 19.9ملیۆن كه‌س بوو، له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌متر له‌ 10ساڵدا ئه‌م ژماره‌یه‌ بووبه‌ دووبه‌رامبه‌ر، زۆرترین گیرۆده‌بووانی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دوو له‌سێ ئه‌وانه‌ن له‌خوارووی‌ بیابانی‌ ئه‌فریقیا ده‌ژین، باشوورو باشووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئاسیا به‌ 7.4ملیۆن نه‌خۆشه‌وه‌ به‌دووه‌م ناوچه‌ له‌باری‌ ژماره‌ی‌ زۆری گیرۆده‌بوانه‌وه‌ داده‌نرێت، له‌ساڵی 2005دا نزیكه‌ی‌ 2.4 ملیۆن كه‌س له‌خوارووی‌ بیابانی‌ ئه‌فریقا، 400هه‌زار كه‌س له‌باشووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئاسیا، 18هه‌زار كه‌س له‌وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاو 12هه‌زار كه‌سیش له‌ ئه‌وروپا به‌هۆی‌ ئایدزه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌سه‌ریه‌ك زیاتر له‌ 3ملیۆن‌و 100هه‌زار كه‌س بوون به‌ قوربانی‌ ئایدز كه‌ 570هه‌زار كه‌سی‌ ئه‌وان منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 15ساڵ بوون
سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ده‌نگو باس


هەروەک لە پێشەکى ئەو راپۆرتەدا هاتووە کە لە 17/11/2007 دەرچووە، بە پێى یاسا پێویستە لەسەر وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ساڵانە راپۆرتێک بۆ کۆنگرێس بەرزبکاتەوە لە بارەى ئەو هەوڵانەى کە لە لایەن حکومەتە بیانییەکانەوە ئەنجام دەدرێن بۆ لەناوبردنى هەموو شێوەکانى بازریکردن بە مرۆڤ، ئەم راپۆرتەى ئێستاش شەشەمین راپۆرتى ساڵانەیە کە لەبارەى بازریکردن بەمرۆڤەوە بەرزبکرێتەوە.


مەبەست لەم راپۆرتە هەروەک لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەى بۆکردووە بەرزکردنەوەى ئاستى هوشیارى جیهانی و تیشک خستنە سەر ئەو هەوڵانەیە کە بەمەبەستى قەڵاچۆکردنى بازریکردن بەمرۆڤ دەگیرێنەبەر، هەروەها بۆ ئەوەشە کە حکومەتە بیانییەکان هانبدرێن تا رێوشوێنى کارا بگرنە بەر بۆ رووبەڕوو بونەوەى هەموو شێوەکانى بازریکردن بەمرۆڤ. بەپێى یاساى پاراستنى قوربانیانى بازریپێکردن کە لە ساڵى 2000 لە ئەمریکا هەموارکراوە ئامانج لە قەڵاچۆکردنى بازریکردن بە مرۆڤ سزادانى بازرەکان و پاراستنى قوربانیان و قەدەغەکردنى بازریپێکردنە.هەروەک لە پێشەکى راپۆرتەکەدا هاتووە مەبەستى سەرەکى حکومەتى ئەمریکا لە ئامادەکردنى ئەو راپۆرتە رزگارکردنى ئەو کەسانەیە کە لە هەلومەرجێکى نزیک لە کۆیلایەتییدا ژیان بەسەردەبەن. هەروەک ئاشکرایە بازریکردن بە مرۆڤ مەترسییەکى هەمەلایەنە و خەڵک بێبەش دەکات لە ماف و ئازادییەکانیان و مەترسى تەندروستیش لە سەراپاى جیهاندا زێتر دەکا وهەروەها زەمینەى گەشەکردنى تاوانى رێکخراویش خۆشتردەکات. بازریکردن بە مرۆڤ کاریگەریەکى وێرانکارانەى هەیە بەسەر قوربانییەکان و زۆرجاران دووچارى ئازارى جەستەیى و دەروونى و لاقە و هەڕەشەکردن لە خۆیان و کەسوکاریان و دزینى کەلوپەل و بەڵگەنامەکانیان و تەنانەت مردنیش دەبنەوە.

کورتەیەک لەو زانیارى و داتایانەى لە نێو راپۆرتەکەدا هاتوون :


1- بەپێى مەزەندەى رێکخراوى کارى نێودەوڵەتى (ilo) نزیکەى 12.3 ملیۆن کەس لە هەلومەرجى زۆرەملێیانە یان سوخرەکاریدا کاردەکەن یا بەکویلەکراوى سێکسین یاخود منداڵن و بەزۆرکاریان پێدەکەن، بەڵام بە گوێرەى هەندێ سەرچاوەى دیکە مەزەندەدەکرێ ئەم ژمارەیە لە 4 تا 27 ملیۆن مرۆڤ بگرێتەوە.


2- بەپێى لێکوڵینەوەیەک کە لەژێرچاودێرى حکومەتى ئەمریکادا ئەنجامدراوە و لە ساڵى 2006 کۆتایى هاتووە، ئاماژە بەوەدەکات کە هەر ساڵێک نزیکەى 800.000 کەس لە رێگەى سنوورەکانەوە بازریان پێدەکرێت، جگە لەوانەى لە نێو سنوورى وڵاتەکانیان بازریان پێدەکرێت و 80% ئەو قوربانیانەى لە دەرەوەى وڵاتن ژن و کچن و نزیکەى 50% یشیان ناکامن.زۆرینەى قوربانییەکان ئەو ئافرەتانەن کە بازرى سێکسیان پێدەکرێت.


3- بەسەربازکردنى منداڵ یەکێ لەو دیاردە هەرە دەگمەن و دڵڕەقانەیە لە بوارى بازریکردن بە مرۆڤ دا کە راپۆرتەکە ئاماژەى بۆ کردووە و دەڵێ:بەشێوەیەکى ناڕەوا و بەزۆر یا تەزویر یان زۆرەملێیانە منداڵان ناچاردەکرێن بە سەربازى و وەکو کوێلەى سێکس رەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت بە تایبەتیش لەو ناوچانەى ململانێى چەکداریان تێدا هەیە. ئەو جۆرە رەفتارە ناڕەوایانە لە لایەن هێزەکانى حکومەت یا رێکخراوى نیمچەحکومى یان لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە پێِڕەودەکرێن. بە پێى مەزەندەى یونیسیف ئێستاکە پتر لە 300.000 منداڵ لە ژێرەوەى 18 ساڵیدا، لە 30 ململانێى چەکدارى لە جیهاندا بەکاردەهێنرێن، لە کاتێکدا زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان 15تا 18 ساڵیدایە و هەندێکیشیان تەمەنیان لە نێوان 7تا8 ساڵیدایە.هەندێ لەو منداڵانە دەڕفێنرێن تاوەکو وەک جەنگاوەر بەکاریان بهێنن، هەندێکى دیکەشیان بەشێوەیەکى ناشەرعى ناچاردەکرێن تا وەکو بارهەڵگر یا چێشت لێنەر یا خزمەتکار یا پەیامنێر یا سیخوڕ کاربکەن.


4- ساڵانە پتر لە 2 ملیۆن منداڵ لە سەرتاسەرى جیهاندا لە بازرى سێکسى بازریدا بەکاردەهێنرێن سەربارى ئەوەى کە سەرجەم بەڵگەنامە و پرتۆکۆلە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێنانى منداڵ بۆ بازریکردنى سێکسى بە تاوان دادەنێن.


5- لێکۆڵینەوەکان بەدیارى دەخەن کە توندوتیژى و بەدرەفتارى دوو کۆڵەگەى بازریکردنى لەشفرۆشین. بە پێى یەکێک لەو لێکۆڵینەوانەى لە ساڵى 2006دا بۆ ژنان ئەنجامدراوە بەدیاردەکەوێت کە ئەو ژنانەى بەمەبەستى لەشفرۆشى بازریان پێکراوەو رەوانەى یەکێتى ئەوروپادا کراون رێژەى 95% یان قوربانیانى توندوتیژى و ناچارى سێکسى زۆرەملێیانەکراون و پتر لە 60% یشیان باسیان لە هیلاکى و ئاسەوارى نارەحەتى دەروونى و کێشەکانى دەزگاى هەرسکردن و پشت ئێشەو نەخۆشى ژنانەیان کردووە.یەکێ لەو لێکۆڵینەوانەى لە ساڵى 2001دا ئەنجامدراوە بەدیاریخستووە کە رێژەى 86% ى ئەو ژنانەى لە نێو وڵاتەکانى خۆیان بازرى سێکسیان پێکراوە و رێژەى 85% لەوانەى لە رێگەى سنوورە نێودەوڵەتییەکانەوە بازریان پێکراوە دووچارى بارگرژى هاتوون.


6- نزیکەى 42 ملیۆن کەس لە سەرتاسەرى جیهاندا هەڵگرى ڤایرۆسى ئایدزن و بازریکردن بە مرۆڤ رۆڵێکى کاریگەرى هەیە لە بڵاوکردنەوەى ئەو ڤایرۆسەدا. راپۆرتى ساڵى 2005 ى نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەى ئایدز دەڵێ:" پەتاى ئایدز لە ئاسیادا لەوێوە سەرچاوە دەگرێ و تەشەنەدەکات کە ماددەى سڕکەر لە رێگەى سرنج بەکاردەهێنرێت و سێکسى بازریش لەوێدا بەربڵاوە". کەواتە لەشفرۆشى و بازریکردن بە سێکس دوو هۆکارى بەشدارن لە بڵاوبوونەوەى پەتاى ئایدز.لە سەر ئاستى جیهانیشدا ئەو ژنانەى لەشفرۆشى دەکەن یان ئەوانەى لە پێناوى سێکسدا بازریان پێکراوە رێژەیەکى زۆریان دووچارى تووشبوون بە ڤایروسى ئایدز دەبنەوە. بۆنموونە رێژەى تووشبوون بە ئایدز لە نێو ئەو ژنانەى لە شفرۆشى دەکەن لە (نیپال) دەگاتە 20%، لە باشوورى ئەفریقیا رێژەیان دەگاتە 70.4%، سەربارى ئەمەش بەپێى کۆنگرەى جیهانى بەرهەڵستکار بە سێکسى بازرى لە نێو منداڵاندا ئاشکرابووە کە لە باشوورى خۆرهەڵاتى ئاسیادا رێژەى نێوان 50 تاکو 90% ئەو منداڵانەى لە ماڵەکانى لەشفرۆشى دەربازکراون تووشى ڤایرۆسى ئایدز هاتوون.
هۆکارەکانى بازریکردن بە مرۆڤ


بەپێى ئەو راپۆرتە هۆکارەکانى ئەم دیاردەیە زۆرن لەوانەش: هەژارى، گەڕان بەدواى ئاستێکى بەرزترى بژێوى لە وڵاتانى دیکە ، کەمى دەرفەتى کار و دامەزراندن، گەندەڵى گشتى و تایبەت، تاوانى رێکخراو، توندوتیژى لە دژى ژنان و منداڵاندا، نائارامى سیاسى و ململانێى چەکدارى، دابڕانى منداڵ لە قوتابخانە.یەکێ لەو هۆکارە رەمەکیانەى بازریکردن بەمرۆڤ لە نێوان سنوورە نێودەوڵەتییەکان بە جیهانى بوونى بازاڕەکان و هێزەکانى کارە.



بۆ نموونە پارساڵ :


- کۆمەلێک کچى تازەپێگەیشتوو بەمەبەستى بەکارهێنانى سێکسى لە زمبابۆى گوێزراونەتە ئایسلاندا.
- چەندین منداڵى ڤیتنامى بە شێوەیەکى زۆرەملێیانە گوێزراونەتەوە بەریتانیا بەمەبەستى بازریکردن بە ماددە سڕکەرەکان .
- چەندین ئافرەتى چینى بە مەبەستى بەکارهێنانى سێکسى گوێزرراونەتەوە ئەفغانستان .
- چەندین قوتابى روسى بە مەبەستى کارى زۆرەملێ و فرۆشتنى مۆتا گوێزراونەتەوە ئەمریکا.


واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
KURDBAND لێره‌ نییه‌      
Post Thanks / Like
Thanks Thank for this postLikes Like this postDislikes Dislike this post

كۆن 03-22-2012, 01:16 AM       #33

KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND






Post Thanks / Like
Thanks (Given): 0
Thanks (Received): 1
Likes (Given): 0
Likes (Received): 1
Dislikes (Given): 0
Dislikes (Received): 1
KURDBAND is on a distinguished road

   
سه‌ره‌كی
كيميا
كلۆر



خاسیه‌ته‌ گشتییه‌كان

هێما Cl
ژماره‌ى پرۆتۆن 17
ژماره‌ى ئه‌لكترون 18
شوینی له‌ خشته‌ى خولى كۆمه‌له‌ى هالوجین
رِه‌نگ سه‌وزیكی زه‌رد باو
كیشی گه‌ردیله‌یى 35(2).453 g/m
شێوگی ئه‌لكترۆنى 5P3 2S3
ژماره‌ى ئه‌لكترون له‌ هه‌ربه‌رگیك 7,8,2
سیفاته‌ سروشتیه‌كان
دۆخ گاز
چرِی 3,2 g/l له‌oC,101.325Kpa
پله‌ى تواونه‌وه 171.6oK -101.5OC -150.7OF
پله‌ى كوڵان 239.11 OK -34.04 OC -29.27OF
گه‌رمى توانه‌وه 6.4062c1/mol
گه‌رمى به‌ هه‌ڵم بوون 20.41 Kj/mol
فراوانی گه‌رمی 33.949 J/(mol.K) له‌ OC25
په‌ستانى هه‌ڵم
په‌ستان
Pa
1 10 100 K01 k*10^4 k*10^0
له‌پله‌ى OK 2830 3048 3289 3572 3908
سیفه‌تی ئه‌تۆمی
شێوگی به‌لوری پوازه‌یی
بارى ئۆكسان 7,5,3,1± ئۆكسیدی ترشی به‌هێز
سالبی كاره‌بایی 3.16 (پێوه‌ری باولینگ)
هێزی ئا یۆنین به‌زیاده 1- 1251 2Kj/mols+
2- 2298 Kj/mol2
3- 3822 Kj/mol3
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله 100 Pm
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ (حسابی) 79 Pm
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ هاوبه‌شی Pm 99
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ ڤان دیر ڤا لز Pm 175
سیفه‌تی تر
باري موگناتيسي دایا موگناتیسی
به‌رگرى كاره‌بایی 10 ملی ئۆم (له‌(20oC
گه‌یاندنی گه‌رمی 300Kcal 8.9m
خێرایی ده‌نگ 206m/s گاز له‌ 0oC
ژماره‌ى تۆماركردن 7782-50-5


هاوتاكانى كلور
هاوتا بوونی له‌ سروشت نیوه‌ ته‌مه‌ن جۆرى تیشك هیزی تیشكMeV هاوتاكانی تر
Cl35 %75.77 Cl جێگیره‌ و 18نیوترونی هه‌یه
3.01 ×10^5 -β 0.709 Ar36
Є -ـــ S36
Cl37 %24.23 Cl جێگیره‌و 20 نیوترونی هه‌یه‌
سه‌رچاوه‌كان

كلۆر:توخمێكی كیمیاییه‌ ، هێماكه‌ی (Cl) ، ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی(17) ، ناوى كلۆر له‌ وشه‌ى كلاروس ی گریكی وه‌رگیراوه‌ كه‌ ماناى سه‌وزێكى زه‌ردباو ده‌گه‌ێنێ.شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ كۆمه‌له‌ى(17) له‌ خشته‌ى خولی یه‌كێكه‌ له‌ هالۆجینه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره‌(NaCl) ، كه‌واته‌ بوونێكی سروشتی هه‌یه‌وگرنگه‌ بۆ ژیان به‌تایبه‌تی ژیانی مرۆڤ.
گازى كلۆر كه‌ ره‌نگی سه‌وزێكی زه‌رد باوه‌ ، چڕیه‌كه‌ى كه‌متره‌ له‌ چڕى هه‌وا ، بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ژه‌هراوییه‌ ، كارایه‌كی ئۆكسیدێنی به‌هێزه‌ ، وه‌ك سپی كه‌ره‌وه‌یه‌ك(به‌تایبه� �تی بۆ كوتاڵ)به‌كاردێت ، هه‌روه‌ها وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كاردێت بۆ له‌ناو بردنی میكرۆب.
سیفه‌ته‌كانی كلۆر:
توخمى كلۆر ، گازێكى سه‌وزى زه‌ردباوه‌ ، هێماكه‌ى(Cl2) ، یه‌كێكه‌ له‌ هالۆجینه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره‌ ، به‌رهه‌م هێنانی كلۆر به‌ ڕێگای ئۆكسیدێن یان شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی ده‌بێت ، كلۆر له‌گه‌ڵ گشت توخمه‌كانی تر به‌ خێرایی كار لێك ده‌كات . له‌ پله‌ى(10oC)ده‌توانرێت(3.1Lt)كل� �ر له‌ یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه‌ . له‌ پله‌ى(30oC)ده‌توانرێت(1.77Lt)كل ۆر له‌ یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه‌.
به‌كار هێنانه‌كانی كلۆر:
یه‌كێكه‌ له‌و ماده‌ كیمیاوییه‌ گرنگانه‌ كه‌له‌ پاككردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاردێت بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب ، سپی كردنه‌وه‌ی كوتاڵ ، به‌رهه‌م هێنانی گازی خه‌رده‌ل ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌كار دێت له‌ پیشه‌سازى و به‌رهه‌م هێنانی زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ به‌كاردێن :-
-)به‌كار دێت (وه‌ك ترش)بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب و به‌كتریا له‌ ئاوى خواردنه‌وه‌و حه‌وزی مه‌له‌كردن سه‌رچاوه‌كانی تری بچوكی ئاو.
-)به‌كاردێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ریه‌ك له‌ په‌ڕو په‌رتووك ، پاكژكه‌ره‌وه‌ ، كوتاڵ ، ڕه‌نگ ، پیشه‌سازی خواردن ، له‌ناو به‌رى مێروه‌ زیان به‌خشه‌كان ، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ، پلاستیك ، كوتاڵ ، پزیشكى ، توێنه‌ره‌كان و زۆرشتی تر.
-)زۆر به‌كاردێ له‌ كیمیای ئۆرگانی وه‌ك ئۆكسێنه‌ر ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌ئاسانی شوێنی هایدرۆجین ده‌گرێته‌وه‌ له‌ مادده‌ ئۆرگانییه‌كان(وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك).
-)له‌ به‌رهه‌م هێنانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ چواره‌م كلۆراتی كلۆرۆفۆرم ، چواره‌م كلۆریدی كاربۆن و به‌رهه‌مهێنانی بڕۆم به‌كار دێت.
مێژووی كلۆر:
كلۆر وشه‌یه‌كی گریكییه‌ به‌ مانای سه‌وزی زه‌ردباو ، له‌ ساڵی(1774)له‌ لایه‌ن زانا كارل ویلیه‌م شیلی دۆزرایه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌ وازانرا كه‌ ئۆكسجینی تێدایه‌ ، به‌ڵام له‌ ساڵی (1810)ز زانا همفری دایڤی سه‌لماندى كه‌ توخمێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ناوی نا كلۆر.
بوونی كلۆر له‌ سروشتدا:
كلۆر له‌ سروشتدا ته‌نها له‌ شێوه‌ى ئایۆنی كلۆردا هه‌یه‌ ، بڕێكی زۆر له‌ كلۆریدات له‌ خوێى تواوه‌ له‌ ده‌ریاو زه‌ریاكاندا هه‌یه‌ ، نزیكه‌ی(1.9%)بارستایی ئاوی ده‌ریا بریتیه‌ له‌ ئاێۆنی كلۆرید ، ئه‌م بڕه‌ش زیاد ده‌بێ له‌ ده‌ریاى مردوو وه‌ له‌ گۆمى ئاوه‌ سوێره‌كان.
زۆربه‌ی كلۆریداته‌كان له‌ ئاودا ده‌توێنه‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كلۆریداتی ره‌ق ته‌نها له‌ شوێنه‌ وشكه‌كاندا هه‌یه‌ یان له‌قووڵایى زه‌وى . كلۆریدى سۆدیۆم(هالایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم (سیلڤایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم مه‌نگه‌نیزى شه‌شه‌م هایدرایت .
ئاماده‌ كردنی كلۆر له‌پشه‌سازیدا به‌كردارى شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی كلۆریدی سۆدیۆمى تواوه‌ و له‌ئاودا ده‌بێت ، كردارى ئه‌لكه‌له‌ له‌ گازی كلۆرو گازى هایدرۆجین هایدرۆكسیدى سۆدیۆم وه‌به‌رهه‌م دێ به‌پێ ى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌:
2NaOH + H2 + Cl2 2NaCl + 2H2O
ئاوێته‌كانی كلۆر:
ئاوێته‌كانی كلۆر بریتیه‌ له‌ كلۆرید ، هیبۆكلۆریتات ، كلۆریتات ، بیر كلۆریدات ، كلۆر ئه‌مینات.
هاوتاكانی كلۆر:
كلۆر دوو هاوتای سه‌ره‌كى و جێگیری هه‌یه‌ ، یه‌كه‌میان بارستایی(35) ، ئه‌وی تر بارستایی(37)به‌ ڕێژه‌ی( 1:3 ) به‌م شێوه‌یه‌ بارستایی كلۆر ده‌بێته‌(35.5) كلۆر (9)هاوتاى هه‌یه‌ كه‌ بارستایییه‌كانی له‌ نێوان (32 تا 40) ده‌بێ ، ته‌نها سێ دانه‌ له‌مانه‌ به‌ سروشتى هه‌ن به‌ڕێژه‌ى (%75.77) بۆ (Cl-35) وه‌ (%24.23) بۆ (Cl-37) وه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر بچووك بۆ(Cl-36) كه‌ چاڵاكی تیشكی تێدا به‌دى ده‌كرێ ، كه‌ له‌ ئه‌نجامى تێكشكانی ئه‌رگۆن-36 به‌هۆى پرۆتۆنه‌كانی تیشكى گه‌ردونى دروست ده‌بێ له‌ چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ى به‌رگی هه‌وایی كه‌چى له‌ به‌رگی هه‌وایی خواره‌وه‌ (Cl-36) دروست ده‌بێ به‌ زیاد بوونی یه‌ك نیوترۆن بۆ (Cl-35) یان زیاد بوونی یه‌ك میۆن بۆ (Ca-40).
له‌ ئه‌نجامى تیشك دانه‌وه‌ (Cl-36) ده‌گۆرێ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ (S-36) و(Ar-36) كه‌ نیوه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌(308000)ساڵ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ دیاركردنی ته‌مه‌نی جێۆلۆجی به‌كار دێت له‌(60000) تا یه‌ك ملیۆن ساڵ .
بڕێكی زۆر له‌ (Cl-36) دروست بوو له‌ ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنی تیشكی ئه‌تۆمى (كه‌ له‌ ئه‌نجامی چه‌كێكی ئه‌تۆمى به‌كار هاتوو له‌ ساڵانی (1952 -- 1958 )) به‌ر ئاوی ده‌ریاكان .
خۆپا راستن :
گازى كلۆركارده‌كاته‌ سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان به‌تایبه‌تى له‌ منداڵ و به‌ ته‌مه‌نه‌كان وه‌ له‌ دۆخى شلى دا ده‌بێته‌ هۆى سوتانى پێست. هه‌ستى پێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ى 3.5له‌ یه‌ك ملیۆن بێ ، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ى 1000 له‌ یه‌ك ملیۆن بێ مه‌ترسیدار ده‌بێ ، وه‌ك چه‌كێكى كیمیایى له‌ شه‌رى دووه‌مى جیهانى به‌كارهات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ ڕێژه‌ى له‌ 0.5 له‌ یه‌ك ملیۆن تێپه‌ر نه‌كات (بۆ كرێكار كه‌ رۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر كار بكات ، نزیكه‌ى چل كاتژمێر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا)گازى كلۆر ژه‌هراویتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئامۆنیا یان پاككه‌ره‌وه‌كان تێكه‌ڵ بكرێ،كه‌ تێكه‌ڵه‌ گازێك له‌ كلۆر، كلۆرامین ، سێیه‌م كلۆریدی نایترۆجین . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت دووركه‌وین له‌م تێكه‌ڵه‌ .
ئاماده‌كردن و جیاكردنه‌وه‌ ى گازى كلۆر:
گازى كلۆر جیا ده‌كرێته‌وه‌ به‌ شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى گیراوه‌ كلۆیدى سۆدیۆم ، گیراوه‌ى ئاوى سوێر به‌ سێ ڕێگاى پیشه‌سازى :-
1-شیكردنه‌وه‌ى كاره‌با یى به‌ رێگه‌ى خانه‌ى جیوه‌یى:
یه‌كه‌مین ڕێگه‌یه‌ كه‌ به‌كار هاتوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانى كلۆر له‌ پیشه‌سازى كه‌ ئه‌نۆد له‌ تیتانیۆم دروست كراوه‌ له‌ سه‌ر كاسۆدى جیوه‌ و گیراوه‌ى كاۆریدى سۆدیۆم له‌ نێوانیان ، كاتى تێپه‌ر بوونى كاره‌با ، گازى كلۆر په‌یدا ده‌بێ له‌ ئانۆد له‌ هه‌مان كاتدا سۆدێۆم ده‌توێته‌وه‌ له‌ جیوه‌ و ده‌نیشێ ، ئه‌م نیشته‌نییه‌ دووباره‌ له‌گه‌ڵ ئاو كارلێك ده‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جیوه‌ ، گازى هایدرۆجین دروست ده‌بێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه‌ هه‌ردوكیان به‌كار دێن له‌ پیشه‌سازیدا . ئه‌م ڕێگه‌یه‌ پێوویستى به‌ بڕێكی زۆر وزه‌ هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی جیوه‌ش هه‌یه‌ .
2- شى كردنه‌وه‌ى كاره‌با یى جیاكه‌ره‌وه‌:
به‌ به‌كارهێنانى جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كى به‌ردى ئاوریشمى وه‌ك نیشتوو له‌سه‌ر كاسۆد كه‌ له‌ ئاسن دروست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێلێ كلۆرى دروست بوو له‌ ئه‌نۆد دووباره‌ یه‌ك بگرێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم له‌سه‌ر كاسۆد . ئه‌م ڕێگه‌یه‌ پێویستى به‌ بڕێكی كه‌متر وزه‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام ڕێژه‌ى هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه‌مه‌و سوودى لێ وه‌رناگیرێ.
3- شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى په‌رده‌یی:
خانه‌ی شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ به‌هۆى په‌رده‌یه‌ك كه‌ وه‌ك ئاڵوگۆڕی ئایۆنی كارده‌كات ، گیراوه‌ى كلۆریدی سۆدیۆم له‌ به‌شى ئانۆد داده‌نرێ ، كه‌چى له‌ به‌شى كاسۆد ئاوى دڵۆپێنراو داده‌نرێ.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » راپۆرت ده‌رباره‌ی میرنیشینه‌کان

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن| داڕشتنی فۆرم و کارپێکردنی بە PHP| دراما دۆبلاژەکان لێرە سەیر بکەن| هەر درامایەکی کۆریت دەوێ داوا بکە .| ده ستکار| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا| ئەگەر بزانی مێوژی ڕەش چەند بەسوودە به‌رده‌وام ده‌یخۆیت.| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| 500 ستایلی فۆتۆشۆپ| فێرکاری دروسکردنی سایت لەبلۆگەر|