راپۆرت خـوێندنـەوە یـە کی فـراوان بـۆ ئـایـن (په‌ڕه‌ 1) - خوێندن و خوێندکاران - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » راپۆرت خـوێندنـەوە یـە کی فـراوان بـۆ ئـایـن

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: راپۆرت خـوێندنـەوە یـە کی فـراوان بـۆ ئـایـن

مێژووی دروست بوون و ڕووخسار و ناوەڕۆکی ئاینە کان و
لە گەڵ خاڵه هاوبەشە کانیاندا دەخینە ڕوو.

پێش دەست پێک

بە شی دووەم مێژووی دروست بوون و ڕووخسار و ناوەڕۆکی ئاینە کان
لە دوو لق پێک دێت
یە کەم ئاینە گەورە دووانە پەرەستیە کان
دووەم ئاینە گەورە یـەکـتا پەرەستیە کان
لە گەڵ خاڵە هاوبە شە کانیان.

تێبینی // ۱_بە هۆکاری ئەوەی بابەتە کە فراوانە ڕە نگە فراوانی خوێندنەوەکەمان خوێنەر ماندوو بکات پێمان باش بوو .
لقی دووەمی ئاینە گەورە یە کتا پەرەستیە کان لە گەڵ خاڵە
هاوبە شە کانیان بخە ینە بە شی سێهەم .

۲_ئەم خوێند نەوە فراوانە لە بە شێکی سەرچاوەی
پەرتووکە ئاینیە کانەوە وەک سەرچاوە وەرمان گرتووە
وەلە ژێر سێبەری پەرتووکی "مێژووی ئاینە کان"
لە نووسینی د. کەیوان ئازاد ئەنوە ر دەیخە ینە ڕوو .
کە پەشتی بە ۱۲۲ سەرچاوە بەستووە بۆ بنیاتنانی
پەر تووکی "مێژووی ئاینە کان "

---------------------"دەست پێک"---------------

ئێمە لێرەدا بە تە نیا ڕاستی ڕووخسار و ناوەڕۆکی ئاینە کان
دە خینە ڕوو .
لە گەڵ مان بن

یە کەم ئاینە گەورە دوانە پەرەستیە کان

________________"ئــاینـی زەردەشــتی"___________

مێژووی سەرهەڵدانی
لە ناوچە یە کی دیاریکراوی وەک وڵاتی ئازرباینجان
هاوسێی وڵاتی تورکاو ئێران ئێستا و کوردستانە مەزنە کەی ئە وکاتەوە سەری هەڵداوە لە نێو کۆمە ڵگەی کوردیدا
کە سایە تیە ک هەڵکەوت .
بە ناوی (زەردەشت یان سیتاما کوڕی پورشاسب ) کە لە ساڵی ٦٦٠پ.ز. لە دایک بووە بە پێیزۆرێک لەسەرچاوەکان لە خیزانێکی سادەو ئاسایی نزیک لە دەریاچەی ورمێ لە هەرێمی ماد لەدایک بووە.
زەردەشت لە تەمەنی ۲٠ساڵیدا ڕوویکردە تە نیایی لە چیایی (سبلان)دەستی داوەتە خودا پەرەستی .
دوای ۱٠ساڵ گۆشە گیری لە ئەشکەوت لە تەمەنی ۳٠ ساڵیدا بانگەشەو بانگەوازی پێغەمبەرایەتی کرد خەڵکی بۆ خودا پەرەستی هاندا سەرەتا کوڕە مامە کەی (مدیوما)باوەڕی پێ هێنا دواتر دووچاری هەڕەشە بوەیەوە بە ناچاری ڕووی کردە هەرێمی (باختر)لە وێ لە لایەن (گوشتاسب) فەرمانڕەوای هەرێمە کە وە پێشوازی و پشتیوانی لێکرا .
هەرلە وێش پشتیوانی لێ کرا و خیزانی پیکەوە نا .
دواتر لە تە مەنی ۷۷سالیدا کۆچی دوایی کرد ۵۸۳پ ز

کتێبی پیرۆز (ئاڤیستا)

کە سەر جەن بنە ما و بیروباوەڕ و ڕێنمایە کانی زەردەشتی
لە خۆگرتووە .
بیروباوەڕی ئەم ئاینە لەسەر دوو بنە مای بە هیز بوونیاد نرا

۱_ئاهورامەزد بە مانای ( خودای چاکە )و

۲_ئەهریمەن بە مانای (خودای خراپە)

زەردەشتیش لەسەر ئەو دوو بنە مایە بانگەشەی بۆ بیروباوەڕە کەی دە کرد .
ئاڤیستاش بە مانایی(بنە ما و بنیاتنان)و (داڵدەدان) هەروەها (فێربوونی زانست ) دێت .

ئەم پەرتووکە لە ماوەی ٤۷ساڵی تەمەنی پەیامبەری (زەردەشت )دا تەواو کرا بە زمانی ئاڤێستایی کە زمانی هۆزی (ماکیین)ی میدیتە کان بوو .
هەر وەکو زەردەشت ئاماژەی پێدەکرد کە لە لایەن پەر وەردگاری (ئاهورامەزدا) وە هاتۆتە خوارەوە هەر بەو زمانەش نووسراوەتەوە

ئە م کتێبە لە دووبەشی گەورە و ۲۱پارچە پێکهاتووە
کە هەر هە موویان بۆ پێنج بە شی سەرەکی دابەش بوون.
وەک لە خوارەوەدا ئاماژەی پێدە کەین

۱_ئاڤێستای گەورە کە لە سێ بەش پێکهاتووە کە ئە مانەن
آ_وندیداد:دەستووری ئاینە کەی تێدا تۆمار کراوە
ب_ڤیسپارد:درودو ستایش و رێزگرتنی ئا هورا مەزدای تێدا تۆمار کراوە .
ج_یسنا:کۆمەلێک درودو ستایشی بە هۆنراوە تێیدا نوسراوە.

۲_ئاڤێستای بچووک لەدوو بەش پێکهاتووە کە ئە مانەن
آ_یشتا:کۆمەڵێک ستایش و نیازی بۆ ئاهورامەزدا و نویژ کردنی تێدا نووسراوە .
ب_خودا ئاڤیستا :ڕێزگرتنی فریشتە کان و چۆنێتی ئەو ڕێز گرتنەی تێدا تۆمار کراوە.

لەنێو ئەو دووبەشە گەورە و ۵ بەشە سەرە کیە کەی ئاڤیستا کە (یسنا ، یشتا ، ویسپرد ، ڤیسپارد خوردە ئاڤێستا ) "وندیداد "و "یسنا "گەورەترین بەشە کانە کە لە ۷۲ بەند پێک هاتووە .
لەم بەشە شدا (گاتا)کە سرودە ئاینیە کانی لە خۆگرتووە لە پێنج بەش پێکهاتووە

۱_(ئاهنود ahnuavaiti) لە حەوت بەند پێکهاتوە
۲_(ئاشتود ushtaraiti)لە چوار بەند پێک هاتووە
۳_(سپنتامینن spentamainya ) لە چوار بەند پێکهاتووە
٤_(وهو خشتر vohuxshathra) لە یەک بەند پێکهاتووە
۵_(وهیشتواشتی vohistoishti) لە یەک بە ند پێکهاتووە

بنیاتنانی لەسەر سێ پایە دامەزراوە .

۱_ڤوهومانا _بیری چاک
۲_ڤوهو خاتا _قسەی چاک
۳_ڤوهوڤدرشتا _ڕەوشتی چاک

ئەرکە کانی ئاینە کە

لە ئاینی زەردەشتیدا چوار ئەرک هەن پێویستن لە سەر بڕوادارانی کە ئە نجامی بدەن.

لە وانەش
۱_باوەڕ;
آ_باوەڕبوون بە ئاهورامەزدا خودای چاکە و باوەڕبوون بە ئەهریمەن خودای خراپە .
ب_باوەڕبوون بە فریشتە کان و پە یامبەرانی خودا و کتیبە پیرۆزە کانیان و دروستکراو گەورەییە کانی ئاهورامەزدا .
ج_باوەڕبوون بەرۆژی زیندووبوونەوە و سەرکەوتنی ئاهورامەزدا بەسەر ئەهریمەندا و دادپەروەری خودا بەسەر بە ندە کانیدا .

۲_نوێژ
باوەڕدارانی ئەرکە لە سەریان لە ڕۆژێکدا سێ جار نوێژ بکەن وەک نوێژی ( بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە )
کە لە نوێژە کانیان چوار ڕکاتە کە تێیدا ستایشی خودای گەورەی تێدا دەکرێت .

۳_ڕۆژوو
لەم ئاینەدا ۳٠ڕۆژە لە کۆتایی مانگی ساڵدا و دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لە بەرە بە یانی یەوە وە هە تا خۆرئاوابوون

٤_زەکات دان لەم ئاینەدا دووجۆرە وەک ئاینی ئیسلام

-----------------------------------------------------

______________"ئــایـنی مــانی "__________

مێژووی دەرکەوتنی .
ئاینی مانی دوای ئاینی زەردەشتی سەری هەڵدا .
لە لایە ن (مانی کوری پاتک)وە گیانێکی تری کردەوەبەر
دوانە پەرەستی .

دەرکەوتنی ئاینە کە بۆسالی (۲٤۲ز)دەگەرێتەوە دوای شاپوری
یە کەم پێشوازی لە مانی کرد ئازادی بڵاو بوونەوەی ئاینە کەی پێدا .
وردە وردە بڵاو بوویەوە بە ناو هە موو شوێنە جیا جیا کاندا .
شاپوری یە کەمی ساسانی لە ساڵی( ۲٤۱ز بۆ ۲۷۲ز )هاندا لە نێوان ساڵانی( ۲٤۲ز بۆ ۲۵۲ ز) وەک ئاینی ڕە سمی
دەوڵەتە کەی بناسێنێت وە باوەڕی بە ئاینی مانی بهێنێت .

ئەرک و بنە ماکانی ئاینە کە

۱_باوەڕهێنان یە کە مین بنە ماو دەربڕینی ڕاستە قینە یە بەم ئاینە باوەڕبوون بە دوانە پەرەستی (dualism) بە وەی دوو ڕە گەز لەم جیهان و بوونەوەرەدا بوونیان هە یە
ڕە گەزی باش کە خودای ڕووناکیە و ناوی (هورمز)ە
ڕە گەزی خراپ کە خودای تاریکیە ناوی (ئەهریمەن ) ە
هەر دووکیان ڕە سە نن و نە مرن و بە بەر دە وامی ململانێی
یە کتر دە کەن ئەم باوەڕەش لە ئاینی زەردەشتیە وە وەرگیراوە
وە لەسەر باوەڕدارانیان ئەرکە کە باوەڕ بە پێغە مبەرانی
(مانی )بهێنن وەک نێردراوی خودا سەیریان بکەن.
پێغەمبەرانیش (نوح و ئیبراهیم و زەردەشت و بوزا و عیسا )
جگە لە موسا کە بە پێغە مبەر و نێدراوی خودای بزانن

۲_نویژکردن
دووەمین پایە یی ئاینە کە بووە وە بە دووەمین باوەڕ لە دوای باوەڕبوون بە خودای چاکە و خراپە و پێغەمبەرانی مانی دانراوە .
هەرباوەڕداریکی مانی پێویستە لە ۲٤کاتژمێردا
چوار نوێژبکات کاتی نوێژە کانیش.
(بەیانی و نیوەرۆ و عەسرو مەغریب)
بە یانی دووڕکات
نێوەرۆ سێ ڕکات
عەسر سێ ڕکات
مەغریب سێ ڕکات

۳_ڕۆژوگرتن سیهەمین پایەو ئەرکی ئاینە کە یە فەرزە هەر باوەڕداریک ئەم ئەرکە بە و پەڕی ورەیە کی بەرزەوە جێ بە جێی بکات .
رۆژویش لەم ئاینە دا (۳٠)رۆژە واتە یەک مانگ بوو لە ساڵێکدا ئەم مانگەش کەوتبووە کۆتا مانگی مانی یەوە ئەومانگەش لە نێوان ڕۆژەکانی (۲۱ی شوبات بۆ ۲٠ی ئازار) ی ساڵنامەی زاینیەوە.
دەبێت باوەڕدارانی مانی لە کاتی ڕۆژوگرتندا واز لە خواردن و خواردنەوە بهێنن دەست و زمانیان بپاریزن لە خراپە کاری
کاتی ڕۆژووگرتنیش هەر لە بەرەبە یانیەوە هە تا ئێوارە بووە

٤_ڕۆژی دوایی
بە بنە مایەکی سەرەکی و چوارە مین ئەرکی ئاینە کەدادەنرێت
لەم باوەڕدا گیان دوایی مردن دە چێتە لای دادوەرێکی دادپەروەر کە کارە کانی ئەو لەم دنیا هەڵدە سەنگێنێت تا چارەنووسی دیاری بکات کە شایەنی بە هەشتە یان دۆزەخ
بە و پێیەش لە باوەڕی ئەماندا مردن ڕاستیە کە و هەردەێت
لەم ئاینەشدا بە هەشت و دۆزەخ هەیە

۵_چاکە لە ئاینە کەدا
بۆ هیچ باوەرداریکی مانی نیە ئازار و ئەشکەنجەی ئاژەڵ و مرۆڤ و درەخت بدات .
ئەگەر باوەڕدارانی مانی توشی ڕاوەدوونان و ئەشکەنجە بوونەوە لە لایە ن بەر پرسانی ساسانی و ڕۆمە کان و نە یارە کانیان ئەوە با لە بەرامبەریاندا بابێ هەڵوێست بن هیچ نە ڵێن
هەر وەها (درۆکردن و کوشتن و دزیکردن و داوێنپیسی و پیسکەیی و جادووگەری و بت پەرەستی )لێ قەدە غە کراوە لەسەر باوەڕدارانی .
چاکە لە ئاینی مانیدا ئەو حەوت بنە ماییەی سەرەوە بوو .
یە کێک لە بنە ماکانی ئە گەر باوەڕدارێکی مانی زینایی کرد
دەبێت خۆی سەرەو خوار هەڵبواسێت و خۆی برسی و تینووبکات .
دواتر بۆ خۆپاک کردنەوەی جەستەی دەبوا بە میز .
خۆی بشوات ئامانج لەم کارەش سزادانی جەستە بوو بۆ ئەوەی جارێکی تر کاری لەم شێوەیە ئەنجام نەدات

--------------------------------

_______________"ئــایـنی مـەزدەکـی "____________

مێژووی دەرکەوتنی
ئاینی مە زدە کیش یە کێکی ترە لە بیروبڕوایانە ی کە لە سەدەی ٦ی زاینیدا لە سەر بنە مایی دوانە پەرەستی سەری هەڵدا .
بنە ماکەشی لە پیڕەوی "بەرگ سپییەکان" و "ئاینی مانی" و
بیری دوانەی یۆنانی کۆن وەرگیرا بوو .

بانگە شە کەی مە زدەک بە پێچەوانەی باوەڕی مانی بوو گۆڕانکارییەک بوو .
گەورە موغێکی زەردەشتی وەک (مەزدەکی کوڕی بامداد ٤۸۷ز_۵۲۳ز) لە بیرو باوەڕی مانیدا کرد .
بە ڵام ئاینی مەزدە کی نە ی توانی وەک ئاینی مانی ڕە گ و ڕیشە ی خۆی لە نێو کۆمە ڵگادا دابکوتێت و کرانەوەی زیاتر بە ئاینەکەی بدات و زیاتر پێشە نگ بێت .
مە زدەک باوەڕی وابوو بە بێ دادوەری کۆمەڵایەتی نە مانایەک بۆ ئاین دە مێنێت نە ئەرکەکانی

بیروباوەڕی مەزدەکی

مەزدەک باوەڕی بە ۷ ئاسمان هە بوو هەروە ها باوەڕی وابوو کە خودای ڕووناکی لە ئاسمانی حەوتە مە .
ئە مەش بە واتای ئەوە خودا لە بەرزترین شوێنەوە چاودێری سەرجەم بوو نە وەر دە کات هەر لە زەوی ، ئاژەڵ ، مرۆڤ ، ڕووەک ،هتد...
ئەم باوەڕەش بۆ ئەو سەردە مە جێگای بایە خی و تایبەتی خۆی
هە بووە خودایش لەم پایە دا خاوەنی چوار خە سڵەتی گەورە بووە ئەوانیش وەک (جیاکردنەوەی ڕە گەزەکان و بیرکردنەوە و تێگەیشتن و خۆشی )بوو ئەم خە سڵەتانەش تایبەت بوون بە خودای ڕووناکی بەدوور بوون لە هێزی تاریکی و گیان لە بران
ئەمەش لە لایە کی ترەوە .
سەربڕینی ئاژەل و گۆشت خواردن و خوێن ڕشتنی بە سێ ۳ ڕەوشتی تاریکی و تاوان دانرا بوون وەداوای لە پەیڕەوانی
کرد بوو خۆیان لەم سێ ڕەوشتە خراپە بە دوور بگرن و
گوێ ڕایە ڵی ئەو دەروونە نە خۆشانە نە بن کە دووچاری حەز و ئاواتە کانیان دە بێتە وە.
وە داوای لە پەیڕە وانی مەزدە کی کراوە کە هیچ کات هێز
بە کار نە هێنن و دوور لە ململانێو تۆڵە سەند نەوە کاروباری ئاینە کە یان جێبە جێ بکەن
لە لایەکی تریشە وە داوا لە پەیڕەوانی کراوە خۆیان لە مادە بە دوور بگرن بۆ ئەوەی لە خودا پەرەستی دوور نە کە و نەوە .
وە مەزدەک باوەری بەوەش نە بووە کە سامانی دە وڵەمەندێک بە سەر هەژارێک دابەش بکات چوونکە مەزدە ک پێی وابوو هە موان بەر هەمی ڕە نگی خۆیان دە خۆن .
وە لە بەرامبەریش داوا لە پەیڕەوانی دە کات کە دەستی یارمەتی بۆ هە ژار و لی قۆماوان و ڕێبواران درێژ بکەن یارمە تیان بدە ن. .

سەرەڕای ئەو کارە باشانە .

بەڵام مەزدەک ڕەوشتێکی خراپی بۆ بڕوادارانی حەڵال کردبوو ئەویش هاوبەشی ژنانی پەیڕەوانی بوو بۆپیاوەکان بە واتا ئەوەی هەر پیاوێک ی مەزدەک ئازاد بوو لە گەڵ هەر ژنێکی هاوپەیڕەوانی کاری سێکسی بکات .
ڕوونتر بڵێن پیاوانی مەزدە کی لە گەڵ ژنانی مەزدەکی ئازاد بوون لە گەڵ یە کتر سێکس بکەن بە مەرجێک هەر دوو پیاو ژن لە سەر ئاینی مە زدە کی بن.
ئە مە لە کاتێکدا لە هیچ کام لە ئاینە دوانە پەرەستیە کانی تردا ئەم کارە حەرامە پیسە زینایە نابێت بکرێت .


وە هەر پیاوێکی مەزدەکی بۆ هە بوو چە ندین ژنی هە بێت
لە هە مان کاتدا ژنانی مە زدە کیش بۆ یان هە بووە چە ندین پیاویان هە بێت .
هەر وەها دەوڵە مە ندە مە زدە کیە کانیش لە ئاستی هە ژارە مەزدە کیە کاندا خاوەن سامان نە بوون
ئە مەش وای کردبوو توێژە کانی بازرگان و کاسپکار و ڕووناکبیران کەمتر باوەڕیان بەم ئاینە هە بێت.

هەروەها ئازادی کاری سێکسی لە م ئاینە دا وای کرد کە
دژایە تی بکرێن لە لایەنی ئاینە کانی ترەوە.

کتێبی پیرۆزی (زەند)

زەند بە مانای زیندوو دێت لەم پەر تووکە دا سەرجەم ئەرک و
بنە ما کانی مەزدەکی تێدا تۆمار کراوە .
سەرجەم دە قە کانی زەندیش لە لایەن مە زدە کەوە نوسراوەتەوە
تاکە جیاوازی ئاینی مە زدەک لە ئاینی (زەردەشی و مانی )ئەوە بوو کە مەزدەک بانگە شە ی ئەوەی نە دە کرد کە دە قە کانی پەرتووکی زە ند لە لایەن خودای مەزدە کەوە نوسرابێتە وە و هاتبیتە خوارەوە . زیاتر ئەم ئاینە بە ئاینی زە مینی لای ئاینی زەردەشتی و مانی ناسرا ئە گەر چی باوە ڕی مەزدە ک بە دوانە خودایی بوو .
ئە گەرچی ئاینی "مانی"یش لە لایەن ( زەردەشتیە کان و بوزی و جوو و مەسیحی و ئیسلام)وە ئاینی مەزدەکی بە ئاینی ئاسمانی دانا نێن .


نووسین و ئامادەکردنی :زانـکۆ ڕە بـاتـی

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » راپۆرت خـوێندنـەوە یـە کی فـراوان بـۆ ئـایـن

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
لة دلةوة وةلامم بدة وة؟؟| رە نگی چاوت کە سایە تیت دیاری دە کا!!| سڵاو،پێویستم بە ڕاپۆرتێکە| دروسن كراوی ده‌ستی خوم| سڵاو هاوڕێیان| راپۆرت( مەزهەبى سوونە)| راپۆرت خـوێندنـەوە یـە کی فـراوان بـۆ ئـایـن| بؤبجوكردنه وه ى وينه كليك ليره بكه| چاوی تۆ| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا|