راپۆرت( مەزهەبى سوونە) (په‌ڕه‌ 1) - خوێندن و خوێندکاران - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: راپۆرت( مەزهەبى سوونە)

_
سەرەتا وەک: بەرچاوڕوونی ،ئەم بابەتە پێک دێت لە شەش بـەش.
________________
بەشی: یـەکەم
سەرەتایی سەرهەڵدانی سوننەکانی ئیسلام...

بـەشـی: دووەم.چــوار مەزهەبـەکەی سونـنە.

بەشی: سێـهەم .خوێندنگەکانی سوننـە...

بەشی:چــوارەم.بیروباوەڕی سوننە...

بەشی: پێنجەم.ڕێژەی شوێنکەوتوانی مەزهەبی سووننە لە ئیسلام و جیهاندا.

بەشی: شـەشـەم.سەرچاوەکان...
________________

یەکەم گەورەترین و ڕێبازی ئیسلامە، کە لە پێش مەزهەبی( شیعە، و ئیبازی، و ئەحمەد) یەوە دێت. بەزمانی عەرەبی ناسراو پێی دەوترێت، (أهل السنة والجماعة)واتە (شوێنکەوتووی سوننە و کۆمەڵ) پایەی بنەڕەتی سەرچاوەکانی یاسایی (شەریعەتی) سوننە، بریتییە لە ...
۱_قورئان.
۲_سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد، فەرموودە پەیڕەو دەکەن،
هەروەها فیقهـ (زانستی ئایینی)، لە چوار پێشەواکەی، سوننە وەرئەگرن
چوار پێشەواکەش
۱_ئەحمەد کوڕی حەنبەل.
۲_ئەبووحەنیفە.
۳_مالیکی کوڕی ئەنەس.
٤_محەمەد شافعی.
سوننەکان بەپێچەوانەی مەزهەبی شیعە، کۆکن لەسەر ڕاستی خەلافەتی هەر چوار خەلیفەکەی ڕاشدین، و بەدادپەروەر ،و ڕاستگۆیان دادەنێن ،و زۆرجار وەک: نمونەی مرۆڤی باوەڕداری لە خودا ترس، و مسوڵمانی ڕاستەقینە، ناو دەهێنن...
خەلیفەکانی ڕاشدین ئەمانەن...
۱_ئەبووبەکری سدیق...
۲-عومەری کوڕی خەتاب...
۳_عوسمانی کوڕی عەفان...
٤_عەلی کوڕی ئەبووتالیب...

______________
بەشی: یـەکەم
سەرەتایی سەرهەڵدانی سوننەکانی ئیسلام...

بەڕایی هەندێک لە مێژوونوسان، و توێژەرانی مێژووی ئیسلام، سەرەتای سەرهەڵدانی مەزهەبی سوونە، دەگێڕنەوە بۆ هەڵبژاردنی( ئەبووبەکری کوڕی سدیق)،بە یەکەم خەلیفەی موسڵمانان، لە دوایی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام ، وەکو کۆمەڵەیەکی ئیسلامی (یەک دەنگ و ڕەسەنی ئیسلام) دەردەکەوتن، کە بنەمایی بیروبڕوایان (قورئان و سوونەتی پێغەمبەری ئیسلام) بووە هەروەها ،ڕازی بوون بە فەرمانڕەوایەتی، و پێشەوایەتی هاوەڵانی پێغەمبەر محمەد، کە ئەوانیش .....(( ئەبووبەکری سدیق و عومەری کوڕی خەتاب و
عوسمانی کوڕی عەفان و
عەلی کوڕی ئەبووتالیب ))
یەکەم جووڵانەوەی جیاهزی، لە ئیسلامدا وەک لە خوێندنەوەی (مەزهەبی شیعە) باسمان کرد، لە هەڵبژاردنی خەلیفەی یەکەمەوە، لەدوایی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام، هەستی پێ کراوە .
دەتوانین بڵێن، مەزهەبی سوننە ئیسلامی ڕاستەقینەیە، چوونکە هەمان ( بنەما ،و خوڕەوش ،و فەلسەفەی پێغەمبەری ئیسلام) دووبارە دەکەنەوە. لەگەڵ پێشکەوتنی ئیسلام، (مەزهەنی سووننە) لەڕەوتی خۆیان لای نەداوە. بەتایبەت ئەوانەی لەسەر ڕێبازی (أهل السنة والجماعة)کە هەڵقوڵاوی کانیاوی ئیسلام خۆیەتی، ئەو جۆگەلانەی دیکەش ،کە وەک (شیعە، و ئیبازی ، و ئەحمەدی) دەرچوون لە کانیاوی ئیسلام ،و ڕێبازێکی جوودا بووەن
لە ئیسلام بەپێی دەقە ،مێژوویەکان بێت...
هەر بەپێی سەرچاوە مێژوویەکانی ئیسلام ،و مێژوونووکان،کە باسیان لێوەکردووە، سەرەتایی دروست بوونی (شیعە)، و جوودابوونەوەی لە ئیسلام، و دەرکەوتنی سوونەکان، کە پێچەوانەی ڕەوتی (شیعە) دەرکەوتن .لە دوای کۆچی پێغەمبەری ئیسلام محمەد ...
هەر لە کاتژمێرەکانی دوایی مردنی محمەد، موسڵمانان کۆبوونەوە ،لە (سەقیفەی بەنی ساعدە) بەبێ ئامادەبوون (بەنی هاشم ) لەو کاتەدا ،هەریەک لە ( عەلی کوڕی ئەبووتالیب ،و عەبباسی کوڕی عەبدول موتەلیب ) ،کە خەریکی ناشتنی لاشی پێغەمبەری ئیسلام بوون، لەوکاتەدا کۆبوونەوەکەی (سەقیفە بەنی سەعادە) کۆتایی پێ هات .
لەکۆبوونەوەکەدا، (ئەبوو بەکر سدیق) وەک: جێنشین،و خەلیفەی مسوڵمانان هەڵبژێردرا، بەکۆی دەنگی هەردوو (ئەوس و خەزرد) واتە پشتیوانان و کۆچەران، پاشان کۆمەڵەیەکی بچووک، لە مسوڵمانان ،و هۆزەکان ،کە بەشدار نەبوون، لە کۆبوونەوەی( سقیفە بەنی سەعادە) ، هەر بۆیە بەپەلە کۆبوونەوە ،لە ماڵی ئیمامی (عەلی کوڕی ئەبوو تالیب ) ناڕازی خۆیان ،لە هەلبژاردنی (ئەبوو بەکری سدیق) دەربڕی ، (عەلـی)یان هان دەدا، دژی هەڵبژاردنی (ئەبوو بەکر)...
هەر لێردەوە،ئاینی ئیسلام دووکەرت بوو بۆ دوو لایەن، بەڵام بە پێی تێپەڕبوونی کات ،جیاوازییەکان بە ڕوونی دەرکەوتن، کە دواتر باسی لێوە دەکەین .
ئەتوانین بڵێین ڕێبازی سووننە، پەیڕەوێکی سەربەخۆ بوون ،لە خەلافەتی (عەلی کوڕی ئەبووتالیب)دا
ئەگەر بگەرێنەوە بۆ مێژووی (خەلافەتی ڕاشدین) دوایی ڕێکەوتنی، نێوان (حەسەنی کوڕی عەلی ، و معاوییەی کوڕی ئەبوو سوفیان) پاشان دەرکەوتنی ڕێبازی( خەواریجەکان) و ڕێبازە بچووکەکانی ئیسلام،
سوننەکان خۆیان جیانەکردەوە، لەو جیاوازیانەی کە هەبوون،
جیابوونەوەی تەواوەتی هێشتا دەرنەکەوت، لە نێوان (سووننە و شیعە)دا بەڵکو بەپێی تێپەڕبوونی کات، ئەو جیابوونەوەیە هێدی هێدی بەدەرکەوت، لەسەردەمی دەوڵەتی (ئەمەوییدا) بەتەواوەتی دەرکەوتن ، لەسەر و بەندی جوڵانەوەی هاوەڵەکانی پێغەمبەر ،و هاوەڵان بۆ کۆکردنەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام محمەد، وەک: (ئەبوهورەیرە، و حەسانی کوڕی سابت ،و ئەنەسی کوڕی مالیک، و عەبدوڵڵای کوڕی عومەر ،و زاناکانی مەدینە) لە ڕێڕەوی گێڕانەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەریان گۆڕی ،لە دەم بەدەمەوە، بۆ نووسینەوە، و تۆمار کردن، و (عومەری کوڕی عەبدول عەزیز) کە یەکێکە لە خەلیفەکانی ئیسلام ، پاڵپشتی ،و پشتگیری تەواوی زاناکانی سوننەی مەدینەی دەکرد، لە کۆکردنەوەی فەرموودەکانی محمەد،
لە کۆتاییەکانی سەردەمی( ئەمەوی) و سەرەتایی سەرهەڵدانی، سەردەمی (عەبباسی)یەکاندا ، یەکەم پێشەوای فەرموودە دەرکەوت، ئەویش (ئەبوحەنیفە) بوو . هاوکات (ئیمام مالیک ) خەریکی خوێندن بوو، لەلای ئەبوو (حەنیفە ) کۆکردنەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەر، بە شێوەیەکی فراوان، لە سەردەمی دەوڵەتی (عەبباس)یدا بوو، کە هەر لەم سەردەمەدا، چوار خوێندنگەکەی سوننە دەرکەوتن ،و تایبەتمەندی خۆیان وەرگرت، و عەباسییەکان پشتیان پێ ئەبەستن، بە شێوەیەکی فەرمی ، عەبباسیەکان سوونە مەزهەب بوون. لەبەر پشت بەستنیان، بە چوار خوێندنگەکەی سوننە، و پاشان ئەوەی بانگەوازی، کە بۆ( ئالبێتی پێغەمبەری ئیسلام) دەکرد، بە پێی تێگەیشتنی سەردەمەکەیان، ئەمەش بووە هۆی جیاکردنەوەیەکی ڕوون ، و ناتەواو لە دەرکەوتنی مەزهەبی (سونە و شیعە) لەم سەردەمەدا، کە پێی دەوترێ سەردەمی عەباسییەکان ..
مەزهەبە سوننییەکان....
چوار مەزهەب هەن لەسوننەدا ،کە بە شێوەیەکی فراوان بڵاو بوونەتەوە، لە جیهانی ئیسلامیدا لە لای شوێنکەوتوانی سوننە ،و بە فەڕمی باس دەکرێن لە زۆربەی کتێبەکاندا، کە بە (ئیجتیهادە زانستیەکانی) چوار پێشەواکەی سوننە ناسراون...
______________
بـەشـی: دووەم.
چــوار مەزهەبـەکەی سونـنە.

مەزهەبەکانی سووننە، بە پێی ڕیزبەندی مێژوو ، ئەمانەی خوارەوەن،
چوار پێشەواکەی سونبە، ئەم چوار کەسەن.....

۱_ئەبووحەنیفە(حەنەفی)...
۲_مالیکی کوڕی ئەنەس(مالیکی)...
۳_محەمەد شافعی(شافعی)...
٤_ئەحمەد کوڕی حەنبەل(حەنبەلی)...
________
۱_مەزهەبی حەنەفی..

پێشەوا و دامەزرێنەری ئەم مەزهەبە ، بۆ( ئەبووحەنیفە نوعمان کوڕی سابت) دەگەڕێتەوە، کە ناسراوە بە( ئیمامی ئەعزەم ) واتە: "پێشەوای مەزن" لە شاری( کووفە) لە دایکبووە، لە ساڵی (٦٩٩ز) هەر لەوێ پەروەردە بوو. لە ساڵی (٧٦٧ز) لەبەغداد، کۆچی دوایی کردووە...
بنەمای پەیڕەوی (ئیجتیهاد)ی مەزهەبی حەنەفی (ئەبوو حەنیفە) پشت ئەبە ستێت بە (قورئان، پاشان سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەری ئیسلام) دواتر وتەی خەلیفەکانی ڕاشدین، و هاوەڵەکان ،و قیاس.....
________
۲_مەزهەبی مالیکی ..

دامەزرێنەر و پێشەوای ئەم مەزهەبە، دەگەڕێتەوە بۆ (مالیکی کوڕی ئەنەس) ناسراو بە (شێخی ئیسلام) لەشاری (مەدینە) لە ساڵی (٧١١ز) لەدایک بووە...لەساڵی (٧٩٥ز ) کۆچی دوایی کردووە...سەرجەم بنەماکانی یاسادانانی لەلای پێشەوا (مالیک)، لە (قورئان و سوننەتەوە) وەرگرتووە....
________
۳_مەزهەبی شافعی ...

دامەزرێنەر و پێشەوای ئەم مەزهەبە، دەگەڕێتەوە بۆ ( محەمەد کوڕی ئیدریس شافعی) لەساڵی (۷٦۷ز) ،لە شاری (غەززە) ،لەدایک بووە... لەساڵی(۸۲٠ز) کۆچی دوایی کردووە...
شافیعی لە شاری (مەدینە)، لە لای ئیمام (مالیک) خوێندویەتی (مۆتەی مالیکی) لەبەرکردووە، لە شاری بەغداد بە (سەرخەری فەرموودە) ناسراوە، و پاشان گەشتی کردووە بۆ وڵاتی( میسر)، و مەزهەبەکەی لەوێ گەشەی سەندووە ،و بڵاوبۆتەوە...
بنەماکانی یاسادانان، لە لای شافعی (قورئان ،و سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام محمەد) بووە، (قیاس و ئیجتیهاد) پەیڕەو کردووە.
________
٤_مەزهەبی حەنبەلی ..

دامەزرێنەر و پێشەوای ئەم مەزهەبە، دەگەڕێتەوە بۆ( ئەحمەد کوڕی حەنبەل) لەساڵی (۷۸٠ز) لە بەغداد لەدایک بووە، هەر لەبەغداد، لەساڵی (۸۵۵ز) کۆچی دوایی کردووە...
ئەم پێشەوایە فێرخوازی پێشەوا (شافیعی) بووە، لە سەردەمی عەبباسیەکاندا...
لە شرۆڤەی گفتوگۆکاندا، لە ڕاستییە شەرعییەکان دەردەچوون، پێشەوا (حەنبەل ) بەگشتی پشتی بە فەرموودە دەبەست لەدوایی قورئان، دواتر گەڕاونەتەوە بۆ فتوای (خەلیفەکانی ڕاشدین) و هاوەڵان، زۆر بەکەمی (قیاس)یان بەکارهێناوە، هەر بۆیە بە پیاوی فەرموودە، ناوی دەبەن نەک پیاوی (قیقهـ). مەزهەبەکەی حەنبەل، بە (پارێزگار) ناسراوە...
________
ئەوەی کە گرنگە، لێرەدا ئێوەی خوێنەر بزانن، کە پەیڕەوانی سوننە ،لە سەر چوار پایە بنادنراون، پێکەوە پەیڕەوی سونەیان هێشتۆتەوە....
پێکهێنەرەکانی لقە زانستیەکان، (فیقهیەکان) مەزهەبی سوننە ، لە سەرەتایی دوورست بوونی ئیسلام و بە تایبەت، لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد،
کە هاوەڵان پیغەمبەر واتە: شوێنکەوتووانی پێغەمبەر ،و موسڵمانان بەگشتی ئیجتیهادیان(بۆچوون) دەکرد، لە جێبەجێکردنی ئایەت، و ئامۆژگاری، و بڕیار هتد... لە ئیسلامدا،
پاش بڵاوبوونەوەی ئیسلام، و فراوانبوونکردنی جوگرافیایی ئیسلامی، و گەیشتنی بەزۆرێک لەسنورەکان، بە زەبری شمشێر، و فەتح، و ئەنفال کردن لەو وڵات و نەتەوە نوێیانە ،تێگەشتن لە ئایەت ،و فەرموودە، گرفتی دروست دەکرد، بۆ تازە مسوڵمان کرا و بووەکان.
زۆربەی گرفتەکانیش یاسادانان بوون، هەر بۆیە وا پێویستی دەکرد، بەخێرایی دەربچن لە دەق ،بە (ئیجتیهاد_ بۆچوون) کردن لە بابەتە (فیقهیەکان_زانستیەکان) بۆ تێگەیاندنی خەڵکی، و وەڵام دانەوەی پرسیارەکانیان...
لەم سەر بەندەدا، ژمارەیەک کەسایەتی ئاینی زانای ئیسلام بەدیار کەوتن،
لەهەر ناو چەیەکدا، خەڵکیان فێر دەکرد ...
مەبەست لە (فیقهــ) خوێندنگە (فیقهیە) زانستیەکانی ئیسلامە ،کەتێدا بە پێی بارودۆخ ،و ژینگە ،و سنور و ، بڕیار و یاسا، و فتوایی نوێ دەردەکات، تا لەگەڵ شوێن ،و کاتدا تێهەڵکێشی بکات، و بیگونجێنێت...
لێرەدا تەنیا چوار خوێندنگەی (فیقهیەی) بەناوبانگ ،و پشت پێ بەستراو هەبوون ،کە کاریان دەکرد لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتانی ئیسلام، بۆ ڕێککردنەوەی، ئەو دژە تێگەشتانە ،لە (قورئان و فەرموودە) و یاسادانان، خوێندنگەکانیش ئەمانن .
کە بە چوارمەزهەب ناسراون ،بەناوی زاناکانیانەوە ناونراون ...
۱_ئەحمەد کوڕی حەنبەل(حەنبەلی)...
۲_ئەبووحەنیفە(حەنەفی)...
۳_مالیکی کوڕی ئەنەس(مالیکی)...
٤_محەمەد شافعی(شافعی)...
لەڕاستیدا بەدەر لەو چوار مەزهەبە، مەزهەبی دیکەش هەبوون، وەکو : مەزهەبی (ئەوزاعی و لەیسی کوڕی سەعد) هتد... بەڵام وەک ئەوانە بڵاونەبوونەتەوە، سنورەکەیان زۆر بەرتەسک بووە.
ئەم مەزهەبانە، تەنها خوێندنگەی زانستین(فیقهین) ڕێککەوتوون لە سەرچاوەدا، واتە (ئوسوڵ)، بەڵام هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە، بۆ نمونە: مەزهەبی( شافیعی )دەست نوێژی پیاو لە ئافرەت دەشکێنێت. بەڵام مەزهەبی (حەنبەل) دەست نوێژی پیاو لە ئافرەت ناشکێنێت !.
بەو جیاوازیانەوە ،کە هۆکارەکەی ئیجیتهاد(بۆچوون) کردنە، بۆ دەقەکان ئەگینا لە بیروبڕوادا یەکێکن....
______________
بەشی: سێـهەم .
خوێندنگەکانی سوننـە...

ئەھلی سوننە، و جەماعەت، دابەش دەبن ،بۆ سێ خوێندنگەی ئایدۆلۆژی جیاواز، لەسەر بنەمای بیر ،و بڕوا ،و خوێندنەوەی جیاواز بۆ دەقەکانی قورئان،و فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام، خوێندنگەکانیش ئەمانن...
________
۱_ ئەسەری (الأثریة)...
۲_خوێندنگەی پێشینە (السلفیة)...
۳_خوێندنگەکانی،
آ_(ئەشعارا _ الأشاعرة)...
ب_(ماتریدی_الماتریدیة)...
ج_(سۆفیگەری_الصوفیة)...
________
۱_ ئەسەری (الأثریة)...

خوێندنگەی ئەسەری، (الأثریة) بیریارانی ئەم خوێندنگەیە ،لەسەر (بیروباوەڕ ،و یاساداناندا، لەسەر دەقەکانی قورئان ،و فەرموودەکانی پێغەمبەر ،و ڕاڤەکردنیان بە پێی هزر )، وە پشت دەبەستن بە ئیجتیھاد کردن بۆ ئەو دەقانەی قورئان ،و سونەت ،کە ڕووننین!، لە تێگەشتن و مەبەستدا!...
________
۲_خوێندنگەی پێشینە (السلفیة)...

ئەم خوێندنگەی سەلەفی، کۆمەڵێک بوون لەمسوڵمانان ،لە سەدەی (٤)چواری کۆچیدا، دەرکەوتن، سەرچاوەی دروست بوونیان دەگەڕێنەوە، بۆ بیر و بڕوای (ئەحمەدی کوڕی حەنبەل) ،کە بیری حەنبەلی بە سەلماندنی، ئەو سیفەتانەی خوا ،کە لە قورئان و سوننەتدا ھاتووە، دادەنێن لەگەڵ دەرکەوتنی زاناکانیانی سەلەف، وەک( ئیبن تەیمیە ،و ئیبن قییەمی جۆزییە) و لە سەردەمی نوێدا، لە نیمچەدوورگەی عەرەبی بەتایبەتی دەرکەوت، لەسەر دەستی( محەمەدی کوڕی عەبدول وەھاب) ئەم خوێندنگەیەش، گەشی کرد و گرنگی پێ درا لەسەر ،و بەندی پێکھاتنی دەوڵەتی سعوودیەی،
ناوەڕۆکی ئەم خوێندنگەیە، پشت دەبەستێت، بە سێ سەردەم ،و سێ سەدەی سەرەتای ئیسلام، کەبریتین
(۱_ھاوەڵەکان_ئەسحابەکان) ،و (۲_شوێنکەوتووەکان_تابعین)،و (۳_شوێنی شوێنکەوتووەکان_ تابعیمی تابیعین ) ،کە بوونەتە هۆی سەرچاوەی ئەم خوێندنگەیە،
سەلەفیەکان پێیان وایە، شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی ئیسلامن، بەوەی کە سونەتی پێغەمبەران ،و ڕەوشتی هاوەڵەکانی پێغەمبەر ،دووبارە و زیندوو دەکەنەوە!. بیری سەلەفی بیرێکی تاكڕەوە ،کە بەدەر لە خوێندنگەکەی خۆیان، سەرجەم خوێندنگە سونەکانی ئیسلام ڕەت دەکەنەوە!، و بە دروستکراو (بیدعە)ی دەزانن ،و دژیان دەوەستنەوە!..
________

۳_خوێندنگەکانی
۱_(ئەشعارا _ الأشاعرة)...
۲_(ماتریدی_الماتریدیة)...
۳_(سۆفیگەری_الصوفیة)...
دابەش دەبن بۆ سێ خوێندنگەی بچووک، کە باسیان لێوە دەکەین...

هەر سێ خوێنگەکە، لەسەر بنەمای (علم الکلام _هزر و لۆژیک) بۆ دەقەکان بنیاد نراون...
________
۱_ئەشعارا _ (الأشاعرة)..

سەرەتایی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ، (ئەبو حەسەن ئەشعەری) ،کە کاری دە کرد ،لە بەرەنگاری (موعتەزیلە)، بە بەکارھێنانی بەڵگەی (هزری، لۆژیک ،عەقڵی) بە بەردەوامی بۆ سەلماندنی ڕاست ،و دروستی، لە ڕاڤەکردنی دەقی قورئان ،و فەرموودەی پێغەمبەر ،بەپێچەوانەی سەلەف پێشینەکانەوە...
ئەشعرییەکان، سەربە خوێندنگەکانی پەیڕەوی سوننەیە، کە باسمان کرد سەرەتا ،لە ڕووبەڕووی (موعتەزیلە) دروست بوون، بە بەکارھێنانی( "هزر، لۆژیک ،مەنتیق" و زانستی ووتە 'علم الکلام' )،لە بەرگریکردن لە دەقەکان، و ڕوونکردنەوەیان، لە ڕاڤەی توند و ڕەق، لە دەقی قورئان ،و فەرموودە ،بەم جۆرە ناوی ئەشعەریان وەرگرت، کە (ئەبو حەسەن ئەشعەری) پێشەوایی ئەم خوێندگەیە بووە...
________
۲_ماتریدی (الماتریدیة.)...

ماتریدەکانیش بەهەمان شێوەی ئەشاعیرەکان کاریان کرد، لەسەر بیروبڕوایی پێشینەکان واتە: سەلەفیەکان،ماتریدیەکانیش بەکارھێنانی بەڵگەی، (هزری، لۆژیک ، علم.الکلام زانستی وتە) بەردەوام بوون،هەربۆیە، نزیک بوونەوە لەبیر ،و بڕوایی ئەشاعیرەکان، لەبەر ئەوە بوو ،کە پێکەوە باسم کردن، لەبەر نزیکی بیروبڕواکانیان، لە سەر ڕێبازی سوننە.
هەر بەپێی ڕۆژمێری ماتریدی بێت،
بنیادنەرەی ئەم بیروبڕوایە، دەگەڕێتەوە بۆ( ئەبو نەسوڕ ماتریدی) کە زۆرێک لە پێشەواکان، شوێنیان کەوتوون، لە(بیر ،و هزر ،و لۆژیک)دا لەدیارترینیان ( بیھقی ،و نەوەوی ،و غەزالی ،و عیز کوڕی عەبدول سەلام ،و سیووتی ،و قوڕتوبی ،و ئیبن عەساکر ،و زوبەیدی )هتد...
________
۳_سۆفیگەری (الصوفیة)

ئەم خوێندنگە سۆفیگەرییە، لەسەر فەلسەفەی (گەشتن بەخودا ،یان بۆ گەیشتن بە ناسینی خودی خودا، و گەیشتن بە پلە باشەکان، و پەروەردەکردنی دەروون، و پاککردنەوەی دڵ لە ڕەوشتی نابەجێ ،و ڕازاندنەوەی بە ڕەوشتی جوان)ئەمەش بە ڕێگەی(ئیجتیھاد_بۆچوون)کردن ،لە پەرستن ،و دوورکەوتنەوە، لە ڕێگەپێنەدراوەکان، واتە: (حەرام) کراوەکان، خوێندنگەیەکی (میانڕەوی نەرم و نیانن) کە پڕن لەڕەنگ ،و ئاوازی جوان...
سۆفییەکان پەیڕەوی، لە هەر سێ خوێندنگەکانی سونەدەکەن، کە ئەمانەن (ئەسەری ،و ئەشاعیرە ،و ماتریدین) و پەیڕەوی هەر چوار پێشەواکەی سونە دەکەن، وەک :
۱_ئەحمەد کوڕی حەنبەل(حەنبەلی)...
۲_ئەبووحەنیفە(حەنەفی)...
۳_مالیکی کوڕی ئەنەس(مالیکی)...
٤_محەمەد شافعی(شافعی)...
بەڵام لەگەڵ خوێندنگەی(سەلەف) دژ یەکن !. جگە لە خوێندنگەی (سەلەف)
تەنیا خاڵی هاوبەشیان، بنەماکانی باوەڕە....
________
بەناوبانگترین (تەریقەت)ڕێگاکانی سۆفیگەری ئەمانەن...

۱_ڕێگەی دسوقی (الطریقة الدسوقیة)...
۲_ڕێگەی بورھانی (الطریقة البرھانیة)...
۳_ڕێگەی شازلی (الطریقة الشاذلیة)...
٤_ڕێگەی قادری (الطریقة القادریة)...
۵_ڕێگەی تیجانی (الطریقة التیجانیة)...
٦-ڕێگەی ڕوفاعی (الطریقة الرفاعیة)...
________
لێرەدا بەکورتی ڕا و بۆچوونی خوێندنگەکان باس دەکەین، کە دژە یەکن!...

سەلەفیەکان لەو باوەڕەدان، کە شوێنکەوتووی بیروباوەڕی (سەلەف) پێشینەکان، لە چاکەکارەکانن ،ئەوانیش سێ سەدەی سەرەتای نەتەوەی ئیسلامییە، وەک:
(ھاوەڵەکان_ئەسحابەکان) و (شوێنکەوتووەکان_تابعین) و (شوێنی شوێنکەوتووەکان_ تابعیمی تابیعین )
بەدەر لە خوڕەوشتی ئیسلامی، ئەوانەی کە دێن دروستکراون.
پێیان وایە: (ئەشاعیرە ،و ماتریدیەکان ،و سۆفیەکان) لە ڕێگەی ڕاست لایانداوە، چوونکە پەیڕەوکردنیان بۆ (علم الکلام_ زانستی ووتە ،و فەلسەفە ،و لۆژیک ،و هزر )، کە لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام ،و ھاوەڵەکان ،و چوار پێشەواکەی سوننەدا نەبووە.
بیرێکی جیاوازی ئیسلامیان هەیە.
بۆیە دژی هەموو ڕێباز ،و خوێندنگەیەکن ،بەدەر لە خوێندنگەی سەلەفی...
لەبەرامبەر بیروبڕواکانی (سەلەف)دا
(ئەشاعیرە ،و ماتریدیەکان ،و سۆفییەکان) دەڵێن: ئێمە شوێنکەوتووی چوار پێشەواکەین، و ناونانی کۆمەڵە (سەلەفیەکان) دروستکراون ، نە پێغەمبەر ،و نە ھاوەڵەکان ،و نە شوینکەوتووەکان دایان نەهێناوە، تاکە گرفت لەگەڵ خوێندنگەی سەلەفیەکان ئەوەیە، کە بیرو ئایدۆلۆژییان، بەو جۆرە دروست نیە ،و تاكڕەوە لەبیر ،و بڕوا و فتوادا...

______________
بەشی:چــوارەم.
بیروباوەڕی سوننە...

بەگشتی بیروباوەڕی سوننە،
خۆی لە (ئوسوڵی فیقهـ) واتە سەرچاوەی زانستی، لەسەر قورئان ،و فەرموودەکانی پێغەمبەر بنیاد نراون....

سەرجەم سوننەتەکانی پێغەمبەری ئیسلام، لە چەند سەرچاوەیەکدا کۆکرانەوە، کە بە پەرتووکەکانی (سەحیحی بوخاری، و موسلیم ،و کتێبەکانی سونەنی ئەبوداوود، و نەسائی ،و موسنەدەکان وەک: موسنەدی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل) و هتد......
ئەم پەرتووکانەش بە (سەحیح_ڕاست ) ناو دەبرێن ،چوونکە چەندین فەرموودەی پێغەمبەر هەن ، گومانی لەسەرە، کە هی ئەو بن بۆیە، ئەوەی بەڵگەی لەسەر بووبێت ،کە هی پێغەمبەرە کۆیان کردۆتەوە ،بۆ ئەوەی تێکەڵی (غیر سحیحەکان_ناڕاستەکان) نەبێت.
ئەو پەرتووکانە لەڕابردوو ئێستادا، سەرچاوەی فەرموودەکانی پێغەمبەر بوون، مسوڵمانان پشتی پێ دەبەستن، وەک : بەرچاو ڕوونی بۆ ئایەتی قورئان، یان ئامۆژگاری یان خۆڕەوشتی پێغەمبەر هتد....بۆ نمونە ،بنەماکانی ئیسلام لەقورئاندا، ئاماژەی پێ نەدراوە ،بەڵام لە فەرموودەکانی پیغەمبەردا باسکراوە ،کە بە کۆڵەکەکانی ئیسلام ناو دەبرێن،لە فەرموودەیەکدا ،کە (ئەبوهورەیرە) گێڕاویەتەوە، پاشان بە سەحیح دانراوە ، ئەویش ئەو بنەمایانەن ،کە ئیسلامی لەسەر بنیاتنراوە،کە مەرجە بۆ مسوڵمان بوونی هەر کەسێک ،کە پێنج خاڵن دەبێت بڕوایی تەواوی بەو پێنج خاڵە هەبێت، ئەوکات دەبێت بەمسوڵمانان ، هەروەک لە فەرمودەکەدا، هاتووە بەمجۆرە ئەمانەن.....
________
۱_شایەتمان...
۲_نوێژکردن...
۳_ڕۆژووی ڕەمەزان...
٤_دانی زەکات...
۵_حەجی ماڵی خوا ،بۆ هەر کەس لە توانایدا بێت...
وە دەبێت بڕوای تەواوی، بەم پایانەی باوەڕ ببێت....
________
بنەماکانی باوەڕ ...

۱_باوەڕبوون بە خوا...
۲_باوەڕبوون بە فریشتە...
۳_باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانیەکان...
٤_باوەڕبوون بە پێغەمبەرەکان...
۵_باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی...
٦_باوەڕبوون بە قەزا ،و قەدەر...

دواتر دەبێت بڕوای بە پایەکانی یەکتاپەرستی هەبێت، ئەم پایانە لەگەڵ ئەو گرنگیەی ،کە هەیەتی بەڵام نە (پێغەمبەری ئیسلام و نە هاوەڵەکانی پێغەمبەر)ڕوونیان نەکردۆتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ ئایەتێکی قورئان ،یان هیچ فەرمودەیەک ،یان هیچ وتەیەکی هاوەڵەکانی پێغەمبەری لەسەر نیە!. وە زۆربەی زاناکان باسیان نەکردووە، بە هەر چوار پێشەواکەی سوننەشەوە، کە (ئەبووحەنیفە و مالیک و ئیمام شافعی و ئەحمەد کوڕی حەنبەل) دەگرێتەوە ،بەڵام تەنها خوێندنگەی( سەلەفیەکان) باسی دەکەن، کە بە پێی ڕای خوێندنگەی سەلەفیەکان ،دابەش دەبێت بۆ
۱_یەکتاپەرستی لە پەروەردگارێتیدا...
۲_یەکتاپەرستی لە پەرستندا...
۳_یەکتاپەرستی لە ناو و سیفاتدا...
بەگشتی سوننەکان لەو باوەڕەدان، کە هەندێک لەو بیرۆکە و بنەما و بیروبۆچوونانەی، کە ڕێبازەکانی تر لەسەری دەڕۆن دروستکراون و بە پێچەوانەی قورئان و سوننەتەوەن ، وەک نمونە: زۆر جار ڕۆچوون لە کەسایەتییەکاندا، وەک:( ئیمام عەلی و حسێن و حەسەن)هتد... یان فڵانە کەسایەتی ، یاخود ڕۆچوونی (خەواریج) لە تەفسیری ئایەتەکانی قورئان ،یان ئەو بۆچوونە ترسناکانە، کە پێیان وایە ، هەر کەسێک گوناهێک بکات ،بە بێباوەڕ دایدەنێن، لەگەڵ ڕاڤەکردنی جیاواز بۆ دەقەکان، سوننەکان پێیان وایە ، ئەمانە لەسەردەمی (پێغەمبەر و هاوەڵاندا) نەبوون ،بۆیە دراونەتە پاڵ ئیسلام...

________

پەرتووکە ڕاستەکان(کتێبە سەحیحەکان)..

۱_پەرتووکی (سەحیحی بوخاری)...
۲_پەریووکی (سەحیحی موسلیم)...
۳_پەریووکی (سونەنی نەسائی)...
٤_پەرتووکی (سونەنی ئەبوداوود)...
۵_پەرتووکی (سونەنی ترمزی)...
٦_پەرتووکی (سونەنی دارمی)...
۷_پەرتووکی (سونەنی ئیبن ماجە)...
۸_پەرتووکی (مۆتەی مالیک)...

______________
بەشی: پێنجەم.
ڕێژەی شوێنکەوتوانی مەهەبی سووننە لە ئیسلام و جیهاندا.

ژمارەی شوێنکەوتوانی سوننە لە ئیسلامدا ،بە پێی زانستی (دیمۆگرافیا ) لە نێو هەر (۱٠) کەسی موسڵماندا ،نزیکەی (۹)کەس لەسەر مەزهەبی سوننەن ،و یەکێکیان لە سەر مەزهەبەکانی تری ئیسلامە، وەک:( شیعە و ئیبازی و ئەحمەدی )هتد...لەگەڵ ئەوەش دا، زیاتر بەکەسێک وتراوە مسوڵمان کە وەک; سونە مامەڵە ،و بیری کردبێتەوە، و سوننە ،لە هەموو دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامیدا هەن ،و زۆرینەی پێک دەهێنن، بەدەر لەهەندێک وڵاتی کەم نەبێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ (مەزهەبایەتی ،و سیاسی ،و هۆزەکی ،و کۆمەڵایەتیەکان،و نەژادی) مەزهەبی سوننە، وەک: کانیاوێکی گەورە وایە، جۆگەکانی وەک: لق، و مەزهەبەکانی دیکە پێک دێنێت، زۆرێک لەو بڕوایەدا، سەرچاوەی ئیسلام سوننەکانن.
بەم جۆرەش، مەزهەبی سوننە ژمارەی شوێنکەوتوانی (%۹٠) ئیسلام پێک دێنن لەجیهاندا ، لەگەڵ ئەوەشدا
بە مەزهەبی فەڕمی زۆرێک، لە دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ئەمڕۆ دادەنرێت، وە لە مێژوودا، مەزهەبی فەڕمی زۆرێک لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان بووە، لە (ڕۆژهەڵات ،و ڕۆژئاوادا) وەک نموونە دەوڵەتی (عوسمانی) سەر بە مەزهەبی سوننە بوو ، مەزهەبی فەرمی دەوڵەتەکە بوو.
لەسەر خوێندنگەی حەنەفی بنیاد نرا بوو، وەک: سەرچاوەی (بڕیار ،و یاسادانان) دەتوانین بڵێن، مەزهەبی سوونە زۆرینەی دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامی پێک دەهێنن، بەدەر لە دەوڵەتەکانی وەک:( ئێران ،و ئازەربایجان ،و بەحرەین ،و عێراق )، کە مەزهەبی (شیعەی دوانزە ئیمامی) زۆرینەیان پێک دەهێنێت ،وە بەتەنیا مەزهەبی ئیببازی لە وڵاتی عومان پەیڕەو دەکرێت...
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی (ئاژانسی هەواڵی جیهانی)، کە بڵاوی کردۆتەوە ،لەساڵی (۲٠٠۹)ژمارەی موسڵمانان، لە ساڵی (٢٠٠٩) دەگاتە (١,٥٧ )ملیار کەس، هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، ڕێژەی سوونە دەگاتە (%٩٠)ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە ژمارەی موسڵمانانی سوونە ،لە نێوان (١,٣٧) ملیار کەس دایە.
بە پێی ( ئینسایکلۆپیدیای مەسیحی جیهانی)، (دایڤد باریت) بێت.
ژمارەی ئەو موسڵمانانەی ،کە ئیسلامن بە هەموو مەزهەبە جیاوازەکانیەوە ،لە ساڵی (٢٠٠٠)دا نزیکەی (١,١٨٨,٠٠٠,٠٠٠ )یەک ملیار و سەد و هەشتا و هەشت ملیۆن باوەڕدارن. هەر بەپێی هەمان سەرچاوە بێت، مەزهەبی سوننە، زۆرینەی ئەو ژمارەیە پێک دەهێنێت، کە نزیکەی (%٨٤.٣٤) سوننەن، لەهەمان سەرچاوەدا هاتووە دەڵێت: ڕۆژانە نزیکەی (٣٤٠٠٠٠) هەزار کەس لە دایک دەبن، کە (٦٨٠٠٠)هەزاریان موسڵمانن، لەو ڕێژەیەش ،بەتەنیا سوننە (٦٠٠٠٠) بەردەکەوێت، واتە: ڕۆژانە (٦٠٠٠٠) هەزار سوننە لەدایک دەبن، هاوکات لەگەڵ مردنیشدا....
______________
بەشی: شـەشـەم.
سەرچاوەکان...
________
سەرچاوە.
۱_پەرتووکی (مێژووی ئـاینەکـان)
لە نووسینی : دکـتۆر کەیوان ئـازاد ئـەنوەر.
________
سەرچاوە.
۲_پەرتووکی واعیزەکانی سوڵتان.
نووسینی: د. عەلی وەردی.
وەرگێڕانی: عەبدوڵڵا جەبار شەمسەدین.
________
سەرچاوە.
۳_پەرتووکی (لێکۆڵینەوەیەک لە سۆسیۆلۆژیای ئیسلام).
نووسینی: د. عەلی وەردی.
وەرگێڕانی: دانا مەلا حەسەن
________
سەرچاوە
٤_پەرتووکی (کێشەی شیعە و سوننە.)
نووسینی: دکتۆر عەلی وەردی.
وەرگێڕانی: عارف کەریم.
________
سەرچاوە.
۵_پەرتووکی (پوختەیەک لەبیروبڕوای ئیسلامەتی)
لەنووسینی:شێخ محمەد ساڵح العثیمین.
وەرگیڕانی: محمەد عبدول ڕەحمان لەتیف.
______________
نووسین و ئامادەکردنی: زانکۆ ڕەباتی.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
سڵاو،پێویستم بە ڕاپۆرتێکە| دروسن كراوی ده‌ستی خوم| سڵاو هاوڕێیان| راپۆرت( مەزهەبى سوونە)| راپۆرت خـوێندنـەوە یـە کی فـراوان بـۆ ئـایـن| بؤبجوكردنه وه ى وينه كليك ليره بكه| چاوی تۆ| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا| کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی پیاز کە وادەکات گوێ بە بۆنە ناخۆشەکەی نەدە| لەبەر ئەم ھۆیانە جگەری مریشک بدەنە منداڵ|