خۆر (په‌ڕه‌ 1) - خوێندن و خوێندکاران - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 4 ]

1 Share

بابه‌ت: خۆر

خۆر (ناوەکانی تر: خوەر، ھۆر، ھوەر، وەر، ڕۆژ) ئەستێرەیەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کۆمەڵەی خۆرەوە. درێژی تیرەی خۆر دەگاتە ١،٣٩٢،٠٠٠ کم، کە ١٠٩ جار گەورەترە لە تیرەی ھەسارەی زەوی، و ھەروەھا کێشەکەشی دەگاتە ١٠٣٠×٢ کە (٣٣٠،٠٠٠) جار لە کێشی زەوی قورسترە.

شێوەکەی بەتەواوی گۆییە و پێکھاتووە لە پلازمایەکی گەرم کە بەھۆی کایەی موگناتیسی بەھێزەوە تێکئاڵاوە. بارستاییەکەی نزیکەی ٩٩٫٩٨% بارستایی ھەموو کۆمەڵەی خۆر پێک‌دەھێنێت. سێ یەکی بارستایی خۆر لە ھایدرۆجین پێکھاتووە و ئەوەی دیکەشی زۆربەی ھیلیۆمە. خۆر نزیکەی ٤٫٦ میلیارد ساڵ پێش ئێستا بەھۆی داڕمانی ھێزی کێشکردنی ناوچەیەکی ھەورێکی گەردیلەیی گەورەوە دروست بووە.

لە ئاسماندا چەندین ملیار ئەستێرە هەیەو خۆر یەکێکە لەوئەستێرانە.خۆر ناوەندی کۆمەڵەی خۆرە.هەموو هەسارەکان لە مەودایەکی هێلکەیی دا بە دەوری خۆردا ئەسوڕێنەوە.خۆر ماوەی (١٥٠) ملێۆن کیلۆمەتر لە زەوی یەوە دوورە.تیرەکەی (١٢٧٠٦) کیلۆمەترە.قەوارەکەی نزیکەی (١،٣)ملیۆن ئەوەندەی زەوی یە واتە (١،٣)ملیۆن ئەستێرەی بە قەد زەوی لە ناو خۆردا جێی ئەبێتەوە..بەڵام قۆرسای خۆر تا ڕادەیەک کەمە، نزیکەی (٣٣٣٤٠٠) ئەوەندەی زەوی قورسە.ئەویش بە هۆی هەبوونی گازی گەرمەوە،.تیشکی خۆر لە ماوەی هەشت دەقیقەو بەست چرکەدا ئەگاتە زەوی.

خۆر لەگەل نۆدەستە خوشکەکەیدا ،بەدەوری کاکێشاندا ئەخولێتەوەو نزیکەی (٢٥٠) ملیۆن سال یەک دەورە بە دەوری کاکێشاندا ئەخۆلێتەوە.گەرمایی ناوەندی خۆر نزیکەی (١٥)ملیۆن پلەی سانتیگرادە.ڕووی خۆر لە چوار چینی گاز درووست بووە.چینی ناوەوە،پێی دەوترێت(فۆتۆسفۆر)، مانگ ئەکەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە،سێبەری مانگ ئەکەوێتە سەر هەندێ بەشی زەوی.ئەم دیاردەیە پێی ئەوترێ خۆرگیران.

ئەو دیاردەیەی کە خۆرو مانگ و زەوی ئەکەونە سەر هێلێکی ڕاست تەنیا کاتێک ڕوو دەدات کە مانگ کەوانەیی یان (هیلال)ە.بۆیە خۆرگیران تەنیا کاتێک ڕوو ئەدات کە مانگ (کەوانەیی یە).

دیارە خۆر گیران هەموو مانگێک ڕوو نادات،لەبەر ئەوەی رووی مەداری زەوی لەگەل ڕووی مەداری مانگ گۆشەی (٥) پلەیی دروست دەکات.کاتێک مەداری هەردووکیان لەسەر هەمان ڕوو بێت،هەر مانگێک (هیلال)بێت خۆرگیران ئەبینین.بە هۆی ئەم گۆشەیەوە،مانگ لەکاتی سۆڕانەوەدا جارێ ئەکەویتە خواروو چارێک ئەکەوێتە سەر ڕووی مەداری زەوی و هەندێ جاریش هەردووکیان ئەکەونە سەر هێڵێکی ڕاست.

بە زانینیی بارۆدۆخی جۆگرافی زەوی،خۆر و مانگ،خۆرگیران و ماوەی گیرانەکە پێش بینی دەکرێ،لە کاتێکدا مانگ بە تەواوی بەری خۆر بگرێ،ئەبێتە خۆرگیرانی تەواوو ئەگەر تەنیا سێبەر بخاتە سەر بەشێک لە خۆر،خۆرگیرانی جزئی یە .لە خۆرگیرانی تەواودا،لێوارەکانی خۆر ئەبینرێن.خۆرگیرانی تەواو،گرنگی یەکی ۆری هەیە بۆ زانایان چۆنکە لە ماوەی  خۆرگیرانەکەدا،لێوارەکانی درەوشاوەی خۆر و هەموو باشەکنی بە ئاسانی سەیر ئەکرێ و ئەکۆڵرێتەوە.

خۆرگیران لە ساڵێکدا دوو جار بان لانی زۆر(٥)جار ڕوو ئەدات.ساڵی ١٩٣٥،پێنج خۆرگیران ڕووی دا.ساڵی ١٩٨٢ چوار خۆرگیران ڕووی داو.ئەو خۆرگیرانە لە ١٦ ی شوباتی ١٩٨٠ ڕووی دا ،لە هیندستان بینراو،ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو.

ئایا ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆر ئەکۆژێتەوە؟؟
ئەوەی بۆتە مایەی سەرسورمانی زانایان،ئەو ڕاستی یەیە کە خۆر ئەستێرەیەو وەک هەموو ئەستێرەکانی لە بەردەم گۆڕان و تەنانەت لە ناوچووندایە.ئایا گۆڕنکاری بەردەوام لە خۆردا ئەتوانی کێشیەکمان بۆ درووست بکات ؟بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانە،زانایان چەندین لێکۆڵینەوەیان لە بارای خۆرەوە ئەنجام داوەو هەندێ ئەنجامی دیاری کراویان بە دەست هێناوە. سەردەمانێک باوەڕ وابوو کە خۆر بە هێواشی ساردتر ئەبێتەوە.ئەگەر ئەم شتە ڕاست بوایە،خۆر لە چەند هەزار ساڵێک زیاتر نەئەمایەوە.بەڵام ئەم شتە ڕاست نییە.ئەمڕو زانایان بە تەواوی لەوە گەیشتوون کە ئەو ڕووناکی و گەرمایی یە ئەتۆمی یە کە لەخۆردا ڕو ئەدات.لە ئەنجامی هەندێ کارلێکردنە : ئەتۆمەکانی هایدرۆژینی ناو خۆر ئاوێتە ئەبن تا ناوکی هیلیۆم پێک بهێنن.گۆڕانی هایدرۆژین بۆ هیلێۆم ،ووزە درووست ئەکات.ئەم گۆڕانە لە پلەی گەرمی نزیکەی (٢٧)ملێۆن پلەی(فارنهایت)دا ڕوو ئەدات.ئێستا ئەپرسین کە هایدرۆژینی ناو خۆر تاکەی درێژە ئەکێشێ؟؟بەراورد کراوە کە خۆر هیندە هایدرۆژینی تیایە کە کاردانەوەی ناووکی ئەتۆمی بۆ ماوەی چەندین ملیار ساڵ درێژە  بدات.هەموو تەمەنی خۆر بە نزیکەی(١٠)ملیار ساڵ مەزەندەکراوە.نزیکەی نەوەی ئەم تەمەنە تەواو بوو.هەر بۆیە،خۆر تا لانی کەم (٥)ملیار سالی تر ڕووناکە و ووزەبەرهەم ئەهێنێ .


1-خۆر 150ملیار مەتر (150ملیۆن کیلۆمەتر)لەزەوی دوورە وە ئەو کاتەی کە تیشکی خۆر ئدات لە زەوی 8دەقە و 19چرکە یە تۆ ناتوانی شوێنی خۆر دیاری کەیت لەهەر کاتێکدا بەهۆی رێژەیی لە کات.
2-دووری نیوان خۆر و گەلەئەستێرەکەمان~ 2.5*10^17 کیلۆمەتر(26000سالی رووناکی)
3-خێرای خولانەوەی خۆر بەدەوری چەقی گەلە ئەستێرەدا ~220کیلۆمەتر لە چرکەیکدایە
4-قەبارەی خۆر 1.412‌×10^18کم سێجا (1,300,000جار ئەوەنەی زەوی
5-پێکهاتەی خۆر‌‌:
هيدروجين:73.46%
هيليوم: 24.85%
أوكسجين: 0.77%
كاربون: 0.29%
ئاسن :0.16%
نيون :0.12%
نيتروجين: 0.09%
سيليكون: 0.07%
مغنزيوم: 0.05%
كبريت :0.04%
6- خۆر نزیکەی ٤٫٦ میلیارد ساڵ پێش ئێستا بەھۆی داڕمانی ھێزی کێشکردنی ناوچەیەکی ھەورێکی گەردیلەیی گەورەوە دروست بووە.
7-بارستایی خۆر دەگاتە(1.98855±0.00025)×10^30کگم(333,000جار ئەوەنەی زەوی)
8-تیرەی خۆر ~860,000میلە واتا 1,384,036کیلۆمەترە
9-خێرادەربازبوون لە خۆر 617.7کم (55ئە،ەنەی زەوی)
10-شیوەی خۆر گۆییە ، وە چریەکەی 1.408g/cm3،
0.255 جار چرترە لە زەوی و چری ناوەراستەکەش162.2g/cm3 واتا 12.4ئەوەندەی زەوی.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

2 Share

وه‌ڵام: خۆر

دە سیت خۆ ش

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/a38f294092304cb6f849ac643bad2235.PNG

3 Share

وه‌ڵام: خۆر

بژیت

❤❤❤استغفراللە❤❤❤

http://www.webchinupload.com/f/2018-04/d8c5addaeec6c8245af234c487752882.jpg

4 Share

وه‌ڵام: خۆر

زۆر سوپاستان دەکەم

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 4 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
سڵاو،پێویستم بە ڕاپۆرتێکە| دروسن كراوی ده‌ستی خوم| سڵاو هاوڕێیان| راپۆرت( مەزهەبى سوونە)| راپۆرت خـوێندنـەوە یـە کی فـراوان بـۆ ئـایـن| بؤبجوكردنه وه ى وينه كليك ليره بكه| چاوی تۆ| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا| کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی پیاز کە وادەکات گوێ بە بۆنە ناخۆشەکەی نەدە| لەبەر ئەم ھۆیانە جگەری مریشک بدەنە منداڵ|