هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه (په‌ڕه‌ 49) - خوێندن و خوێندکاران - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


(په‌ڕه‌ی 49 له‌ 49)

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

په‌ڕه‌ پێشوو 1 47 48 49

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1,201 بۆ 1,222 له‌ 1,222 ]

1,201 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

تالاسیما (Thalassaemia )
لەزمانی یۆنانیەوە وەرگیراوە واتای کەمخوێنی دەریای ناوەڕاست دەگەیەنێت (Thalassa).
*دیارە ھۆی ئەو ناوزەندکردنە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی بەرزی بەربڵاوی ئەو نەخۆشیە لەوڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاستدا بەتایبەتی لەوڵاتانی ئیتاڵیا، تورکیا، یۆنان‌و قوبرێ بەپلەی یەکەم، عێراق، ئێران، ھند، پاکستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش‌و باشوری چین).
*لەڕوی مێژوییەوە زیاتر لەو وڵاتانەی بەناوچەی نەخۆشی مەلاریا بەناوبانگن.

*ھۆکارەکانی توشبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵەیەکی جینی (Gen defect) لەکەمی دروستبونی یان زو لەناوچونی پێکھاتەی ھیمۆگڵۆبین. لەناو خڕۆکە سورەکانی خوێندا، کەمخوێنی بۆ ماوەیی زگماکی لێدەکەوێتەوە.

*مۆخی زۆرێک لەئێسکەکان ئەو شوێنەی جەستەن کە خڕۆکە سورەکانی تێدا دروستدەکرێن. کاتێک بەھۆی ئەو ھەوڵە جینیەوە لەکرۆمۆسۆمەکانی ١١ و ١٦ دا لەمۆخی ئێسکدا خڕۆکەی سوری ناتەندروست دروستدەکرێت‌و زوو شیدە کرێنەوەو لەناودەچن، بەناچاری ئەندامەکانی سپڵ‌و جگەر ھەڵدەستن بەدروستکردنی خڕۆکەی سورو پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی دروستدەبێت.

*ئەمەش ڕێگە چارەیەکی زۆر دروست نیە و دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی ئەو دوو ئەندامە لەلایەکی ترەوە ڕیخۆڵە ناچار دەبێت بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگی ڕێژەیەکی زۆر لەمادەی ئاسن لەخۆڕاکی ھەرس کراو گل بداتەوە، بەوپێیەی ئاسن یەکێک بە پێکھاتەکانی ھیمۆگلۆبین ئەوەش دەبێتەھۆی زیادبونی ڕێژەی ئاسن لەخوێن‌و ئەندامانی لەشدا، بەتایبەتی لەدڵدا دواتر ھەڵدەپەسێنرێت.

نیشانەکانی:
لەجۆری (Thalassaemia minor) کەئاسانترین جۆریەتی توشبوان بەگشتی تۆزێک کەمخوێنن بەڵام نیشانەکانی تێدا زۆر بەدی ناکرێت.

*جۆری دووەم (intermedia ) واتە مامناوەند، نیشانەکانی وەک لاوازیو زوو ھیلاکبون‌و ھەندێکجار زەردی پێست بەدی دەکرێت.

*جۆری سێیەم (major) کەمەترسیدارترین جۆریەتیو کەمخوێنیەکی زۆری لێدەکەوێتەوەو لەپاڵ لاوازیو زوو ھیلاکبونی جەستەدا ھەناسە توندی لەکاتی ھیلاکبونداو دەنگ بەرزیو خێرایی ترپەی دڵ‌و گێژیو وڕبونی لێدەکەوێتەوە.

*زیادەڕەوی ئێسکەکانت لەدورست کردنی خڕۆکە سورەکاندا ھەڵئاوسانی ئێسک، بەتایبەتی ئێسکی کەللەی سەری بەدوادا دێت.

*لەپاڵ تێکچونی ڕەوشی گەشەسەندنی منداڵانی توش بوو، ئەندامەکانی سپل َو جگەر ھەر لەتەمەنی ٣ مانگیەوە ھەڵئاوسانیان پێوە دیار ئەبێت و پەستان لەسەر ئەندامەکانی دراوسێیان دروست دەکەن.

*ئەوەش دەبێتە ھۆی تێکچونی باری سپڵ و جگەرو کەم بونەوەی توانای سپڵ لەدروستکردنی خانەکانی بەرگری لەشداو دواتر لاوازی جەستە لەبەرەنگاربونەوەی جۆرەھا ڤایرۆس و میکرۆبی زیان بەخش و زۆرجار ھەوکردنی سیەکان و دەروازەکانی ھەناسە.
*گەر توش بوان لەڕێی پێدانی دەرمانەوە بەپێویست چارەسەر نەکرێن ڕێژەیەکی زۆر لەئاسن لەناو ئەندامەکاندا کۆدەبێتەوە و دڵیش پشکی شێری بەردەکەوێت و دەبێتە ھۆی لاوازبونی و ھەناسە کوتێ.

دەست نیشان کردن (Diagnostic) :
بەگشتی لاوازی و زوو ھیلاک بون دو نیشانەی سەرەکی کەم خوێنن، بەڵام بۆ دەست نیشانکردنی تالاسیما چەندەھا پشکنین و نیشانەی دی پێویستن.

*سەرەتا ھەندێک خوێن لە (vene) وەردەگیرێت، تیایدا ڕێژەو چۆنایەتی خڕۆکە سورەکان ھەڵدەسەنگێن درێن. توش بوان بەتالاسیما ڕێژەیەکی کەم و خڕۆکەی سوری لاواز وبچوک لەخوێنیاندا دەبینرێت. لەھەمان کاتدا ڕێژەی بەرزی ئاسن لەخوێندا نیشانەیەکی تری ئەو نەخۆشیەیەو لەکەم خوێنی ئاسایی بەھۆی کەمی ئاسنەوە جیای دەکاتەوە.
چارەسەر (Therapy): بەگشتی تەنھا جۆری (magor) کەخراپترین جۆریەتی پێویستی بەچارەسەری ھەمیشەیی یە .

*چاندنی مۆخی ئێسک تاکە ڕێگا چارەیە بۆ چاک کردنەوەی تەواوەتی توشبوو کەزۆر جار لە خوشک و برا وەردەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی ئەوەھەیە کەجەستەی وەرگر مۆخی ئێسکی چێندراو ڕەت بکاتەوە و ھەمیشە پێویستی بەدەرمان بێت. سەرەکیترین چارەسەر پێدانی خوێن و کەم کردنەوەی ڕێژەی ئاسن لەخوێن و ئەندامەکاندا.
توش بوان پێویستیان بەوەرگرتنی خوێنە ھەر سێ ھەفتە جارێک دیارە ئەوەش دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی ئاسن، ھەربۆیە زۆر جار ھەر لەتەمەنی سێ ساڵیەوە جۆرە دەرمانێک بەنەخۆش دەدرێت کەدەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی ئاسن لەخوێن و جەستەدا و فڕێدانی لەڕێی میزەوە.
ھەندێک جار دەرھێنانی سپڵ جۆرێکە لەچارەسەر بەمەبەستی وەستاندنی لەناوبردنی خڕۆکە سورەکان لەلایەن سپڵەوە و لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی کەمتر پێداویستی نەخۆش بە وەرگرتنی خوێن.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

1,202 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو ڕاپۆرتێكم ده‌وێ له‌سه‌ر جوگرافیای دانیشتوان ، به‌لام تكایه‌ با پوخت بێت و بڕگه‌ بڕگه‌ بێت و بۆ سمینارمه‌و ده‌مه‌وێ سودی لێ وه‌رگرم و سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه‌یان بۆ بكرێ

1,203 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو تكایه‌ ده‌توانن راپۆرتێكم بۆ دابه‌زێنن له‌باره‌ی جوگرافیای دانیشتوان زۆر پێویستیم پێیه‌ به‌لام پوخت و جوان بێت و سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه‌ بۆكراوبن

1,204 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

تکایە دارشتن لەسەر زانست

1,205 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

تکایە دارشتن لەسەر زانست بۆ بەیانی گرینگە تکایە

1,206 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

زانست یەکێکە لە بوارە گرنگەکانی زانینی مرۆیی و زۆرجاریش لە زۆر کلتوردا سنورەکانی، بەهەڵە، تێکەڵدەکرێن لەگەڵ بوارەکانی دیکەی زانینی مرۆییدا وەک فەلسەفە، ئایین، ئاکار…هتد.لۆگۆی زانستەکان
زانست گشتگیرترین و جیهانیترین بواری زانینە لەسەر زەوی. شتێک نیە بەناوی “قوتابخانەی زانستی” یاخود “مەزهەبی زانستی” یاخود “زانستی نیشتمانی” چونکە زانست تاقە زانینی مرۆییە کە سنورەکانی نەتەوە و جوگرافیا و کلتور دەبڕێت.
تاقیکردنەوە لە زانستدا خاسیەتێکی تایبەتی هەیە لە بوارەکانی دیکەی زانیندا بوونی نیە. تاقیکردنەوە لە بوارەکانی دیکەدا بۆ مەبەستی سەلماندنی راستی گریمانەکەیە. بەڵام لە زانستدا تاقیکردنەوە بۆ سەلماندنی راستی و ناراستی گریمانەکەیە لە هەمان کاتدا. هەر گریمانەیەکی زانستی، بەر لەوەی ببێت بە زانینی چەسپاو، پێویستە بخرێتە بەر زنجیرەیەک لە تاقیکردنەوە بۆ دەرخستنی راستی و ناراستی بەهەمان ئاست. کاتێک کە بڕی راستیەکەی زیاتر بوو لە ناراستییەکەی، ئەوکات زانستکار یاخود لێکۆڵەر دەگاتە دەرئەنجامێک کە دیسان جیاوازە لە بوارەکانی دیکەی زانین.
یەکێکی دیکە لە خاسیەتە گرنگەکانی زانست ئەوەیە کە بواری تێدانیە بۆ “ڕا”، واتە لە بواری زانستدا ناکرێت بە کەسێکی توێژەر یاخود زانستکار بڵێیت “ئەوە رای خۆتە”، لەبەر ئەوەی زانستکار و توێژەری زانستی راستەقینە رای خۆی نیە بەڵکو دەرئەنجامی زانستی دەخاتە روو. هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ خاسیەتێکی دیکەی زانینی زانستی کە جیاوازە لە بوارەکانی دیکە.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

1,207 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو هاوريان رابؤرتيكم ده ويت له سه ر كاريكه ري راكه ياندن له سه ر كؤمه لكه

1,208 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو رابؤرتيكم ده ويت به ppt بيت بؤسميناريشمه له سه ر كاريكه ري راكه ياندن له سه ر كؤمه لكه زؤر زه روريم

1,209 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

riazkalary نووسی:

سلاو رابؤرتيكم ده ويت به ppt بيت بؤسميناريشمه له سه ر كاريكه ري راكه ياندن له سه ر كؤمه لكه زؤر زه روريم

رۆلى راگەیاندن لە سەر کۆمەلگا

هەرلە كۆنەوە كۆبەندى زانیاریەكان ، زانست و كەلتور و میژوو بە هۆى كەرەسەكانى راگەیاندنەوە گوێزراوەتەوە لە شۆینێك بۆ شوێنێكى تر و لە قۆناغێك بۆ قۆناغى داهاتوو ، كەڵەكە بوونى ئەو زانیارانەش بونەتە هۆى پێشكەوتنى كۆمەڵ و مروڤایەتى و گەیشتوەتە ئەم سەردەمەى كە دەیبینین . كەرەسەكانى راگەیاندنیش لە ئیشارە و دەنگ وبانگەواز و دوكەل و تەپڵ گەشەى كردوە تا گەیشتوەتە ئەوەى لەم سەردەمە بەكار دێت كە بە چركەیەك نەوەك هەزارن زانیارى و راستیەكان لەو پەڕى جیهانەوە دەگاتە ئەم پەڕ بەڵَكو لە هەستارەكانیشەوە دەگات ، دەنگو باسەكان ناشرادرێتەوە و هیج سنور و دیوار و سانسورێك ناتوانێت رێگایان لێ بگرێت و كەرەسەكانى ئەوندە فراوان و سادە بوون كە هەموو كەسێك دەتوانێت بە ئاسانى هەموو زانیاریەك بەدەست بهینێت .
شارستانیەكانى كۆن و دەوڵەت و حكومەتەكان و لایەنى نەیاریشیان گرنكى زۆریان بە راگەیاندن داوە و روڵیان زانیوە وبایەخیان پێداوە بۆیە چالاك بوون لە دۆزینەوەى كەرەسە و شێوازى نوێ ، لەو مەبەستەشدا راگەیاندنى هەڵگەراوە و چەواشەكردن و جەنگى دەرونى و چاوبەستیش رۆلى زۆرى بینیوە لە ئەنجامى روداو و هەڵوێستەكان ، بەڵام ئەو كاتەش نەبوبێت وا راستیەكان هەر بە جۆر و شێوەیەك دەركەوتوون هەرچەند لەو كاتە رێگر بوبێتن یان زیانیان بە كۆمەل و پێشكەوتنى گەیاندبێت .
تا خەڵك هۆشیارتر بن و كەرەسەكانى راگەیاندن بە دروستى و راستگۆیى و وەك خۆى رۆلى خۆیان ببین وا تاكەكانى كۆمەڵ راستیەكانى لا روون دەبێت و هەوڵى چەواشەكردن كەم تر دەبێت و باش تر مەبەستەكان دەرك دەكەن و راستى ئەوانەیان بۆ روون دەبێتەوە ، بەڵام هەرتا رادەیەك و بۆ ماوەیەكى كورتیش بێت تا دەركەوتنى راستى روڵ دەبینێت .
راگەیاندنى ئازاد ئەوەیە روداو و شتەكان وەك خۆى پیشان بدات و راستگۆ بێت و بەشێوەى بێلایەنانە راستیەكان بگەیەنێتە خەڵك و پشتگیرى یان دژایەتى هیچ مەبەستیك نەكات بە بێ هۆ و لەیەكدانەوە و نەیگۆرێت و چەواشەى نەكات بۆ مەرامى تایبەتى و هەمیشە خزمەت بە كۆمەڵ وداهاتووى بكات ، تۆلەرانس بێت ، هەستى خەڵك نەوروژێنێت ، هاوڵاتیان رانەكێشێت بۆ رادیكالیەت و توندوتیژى ، ناوى كەسایەتى و لایەن و تاقم و كۆمەلێك نەروشێنێت (تەشهیر نەكات) ، هەر بۆ پڕكردنەوەى دەنگوباس راست و ناراست تێكەڵ نەكات و هەوڵى گەیشتن بە راستیەكان و كۆكردنەوەى زانیارى دروست بدات و لە سەرچاوەكانى زانیارى دلنیا بێت ، خەڵك فێرى لەیەك گەیشتن و یەكتر قەبوڵكردن بكات ، دژى رەگەزپەرستى و لادانى رەوشتى و دواكەوتن بێت تا میسداقیەتى خۆى لەدەست نەدات لە ناو خەڵك و بڕواى پىِ بكرێت . ئەو جۆرە راگەیاندنە بە راستى راگەیاندنى ئازاد و دروستە كە خزمەت بە كۆمەل َو گەل و نیشتمان و داهاتووش دەگەیەنێت ، بەڵام وەك لە نوسینێكى بیشترم دەرم بڕى : ئایا راگەیاندنى بێلایەن لە كوردستان بوونى هەیە ،وەڵامەكەى : نەخیر و دابەشبوون لە نیوان لایەن و حیزبە سیاسیەكاندا و هەوڵیش دراوە شەقام و تاكەكانیش دابەش بكرێت و هەوڵى راكێشان بەرەو توندوتیژیش بدرێت ، كە گەیشتوەتە رادەیەكى مەترسیدار .
بە راستى دەبێت ناوەندەكانى راگەیاندن بە تایبەت ئەوانەى بە خۆ دەلێن بێلایەن و ئازاد ، خەڵكى نوسەرو رۆشنفكر و لێكۆلەرەوە بەراستگۆیی و ویژدانەوە مەبەست و روداوەكان بخەنە روو بێ لایەنگیرى و بە سیاسى و حیزبى كردنى و خۆ خستنە ناو ململانێكانەوە و وەك خَوى تا بینەرو بیستەر و خوێنەر متمانەیان پێ بكات و راستى بزانێت و لە سەربنەماى ئەوانە هەڵوێست وەرگرێت و راى گشتى چەواشە نەبێت . كەرەسەى حیزب و لایەنەكانیش بە ئۆپۆزسیون و دەسەڵاتیشەوە مافى خۆیانە داكوكى لە خۆیان و هەلوێست و سیاسەت و بەرنامەیان بكەن و راستیەكان بۆ جەماوەر دەربڕن ، بەڵام نەوەك هەرمەبەستى حیزبى و بەرژە وەندى كاتى خۆیان و هەربۆ پڕوپاگەندە راستى بگۆڕدرێت و خەڵك چەواشە بكرێت و هەستى جەماوەر و گەنجەكان بوروژێنرێت و بە تایبەت لەم كۆمەَڵگاى ئێمە كە زۆرى هۆشیار نین و بە ئاسانى روو دەكرێتە رادیكالیزم لە لایەن هەموو لایەنەكانەوە و رەنگە كارەساتیش دروست بكات ، هەچەندە راستى كە درەنگ وەقتیش بێت هەر دەردەكەوێت و ئەو لایەن یان دەزگاى راگەیاندنەى هەردرو و چەواشەیەكی كردبێت دەردەكەوێت و جارێكى راستیش بڵێت وا برواى پێ ناكرێت ، بەڵام تا ئەو كاتە زیانى خۆى دەگەیەنێت .
من ئەوە بۆ هموو لایەنەكان دەڵێم ، تا زانیاریەكانیان دروست و راست و سادە و نزیك بێت لە دەركى جەماوەر و كەسانى راگەیاندنیان بزانن چۆن و كەى و بەچى شێوە و ئامرازێك دەیگەیەنن ، ئەو كەسانە ناسراوبن بە كەسایەتى و رابردو و راستگۆییان وا كاریگەرى زیاترى دەبێت ، ئەوەش بەرپرسیارێتى مێژویە كە دەبێت هەوڵى چەواشەكردنى خەڵك نەدرێت . من پێم وایە یەكێتى نیشتمانى و لایەنەكانى تریش خەڵكێكى زۆرى راگەیاندنیان هەیە گەر بتوانن بە راستى و دروستى سود لە توانا و بەهرەكانیان وەربگرن ، رۆل و شێوە و شێوازى كار دەستنیشان بكرێت ، ئیمكانیات و هۆشیارى كادیر و ئەندامانیان كۆ بكەنەوە ، راستیەكان بە روونى و شەفافیەت بە ئەندامانیان بگەیەنن و پەرەوەردە و هوشیاریان بكەنەوە كە بتوانن لە سەربنەماى دروست راستیەكان بۆ خەڵك روون بكەنەوە ، داكوكى لە بەرنامە و سیاسەتیان لە سەر بنەماى دروست بكەن ، رانەكێشرین بۆ شەڕە جنێو و مهاتەرات و خوێنساردى خۆیان راگرن و راستگو بن ، ئەو لایەنەى ئەوە بكات سەركەوتو تر دەبێت ، بە راستى جەماوەر لە زۆربە دا تاقەتى لە شەرە جنێو هەڵوێستى ناوبازاڕى و چەواشەكارى نەماوە و واى لێهاتووە زۆر لە راستیكانیش لایان بشێوێت و براوى پێ نەكرێت .
دوو شیوازیش هەیە بۆ ئاراستەكردن : زیاترین زانیارى و راستى بو كۆمەلێكی تایبەت و گروپى پرۆفیشناڵى و كادیر ، زانیارى سادە وراست و بە شێوزاى دروست و بە شیوەى كورت و پوخت كە خەڵك لێى بگات بۆ زورترین كەس . راگەیاندنیش زانست و هونەرە و بەهەموو كەس و كەرەسەیەك وەك یەك ناكرێت ، هەیە نوسینى بەهێزە و ناتوانیت لە ناو گروپێكى بچوكیشدا مەبەستەكانی بەراستەوخۆ بگەیەنێت ، هەشە دەتوانێت لە ناو هەزاران كەس زور بە دروستى و روونى مەبەستەكان روون بكاتەوە و كاریگەرى بە سەرخەڵكەكەوەبحێ بهێلێت ، هەشە لە كەرەسەكانى بیستن یان پیشاندان دەتوانیت زیاتر رولى خۆى ببینێت ، هەشە تەنها دەتوانێت بۆ خەڵكى كەمى پسپور یان خوێندكار و فێخواز را و بۆچونى خوى دەربرێت هەشە توانى هەمووى هەیە... جا هەڵبژاردنى كەسایەتى و جۆرى كەرەسە و شێوازى پەیوەندى (راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، نوسراو و بیستراو یان بینراو) زۆر گرنگە جگە لە هەڵبژاردنى كات و شوێن و جۆرى ئەو كۆمەڵەى دەویسترێت كارى تێدا بكرێت وكارى بەسەردا بكرێت . بۆیە دەربرَینى چەند راستیەكى سادەى كورت رۆلى زور گەورەتر دەبینێت لە ناو جەماوەر لە باس كردن و رونكردنەە ى زۆرى كە راست یەكانى تێدا وون بن .
راگەیاندنیش ئەرك و بەرپرسیاریتەیەكى مێژوویە و ئەمانەتە بە سەرئەوانەى مومارەسەى دەكەن و دەبێت بە ویژدان بن ، رەنگە بەراستەخۆ یان ناراستەخۆ گەروەترین كاریگەریان هەبێت بە سەر روداو یان مەبەستێكەوە و ئەنجامەكانى زۆر پوزەتیف یان نەگەتیڤیش بێت بەسەركۆمەڵەوە .

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

1,210 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو انشام اوي لةسةر (اشتي)-پيكةوة ژيان

1,211 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو انشام اوي لةسةر (اشتي)-پيكةوة ژيان 
تكاية زور زةرورة ابي سةعي بكةم

1,212 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

راپورتيكم ئه وئ له سه ر بابه تى كومپيوته ر به كوردى

1,213 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

لەبەشى کۆمپیتەر راپۆرتى تیدایە بگەرێ

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

1,214 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو هاو رییان من پیویستم باراپۆرتە بۆ پەیمانگاکەم دەرباراە      (قەیران، ریکخستن  ،ریکخراو ، پلان دانان)   زۆر زۆر سوپاستان ئاکام ئاگار باخیرای والام داناوا  وە  ئەمدوانا زۆر زارورم   ( ریکخستن  ،ریکخراو)

1,215 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو بةريزةكةم تكايه تكايه راپورتيكم دةوى لةسةر چينه بةردةكان و كارپيكردنيان له پيشةسازيدا، تكايه تكايه ولام زور سوپاس. لةگةل سةرچاوةكانيشى سوپاس

1,216 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

ئةره هاورييان كوا راپورتةكةى من لةسةر چينه بةردةكان و كارپيكردنيان لةپيشةسازيدا

1,217 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

سلاو دوو رابؤرتم دةوئ هي فيزيا بابةتةتي جيا بن لةكةل نوسةرو سةرجاوةكان سوباس

1,218 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

تكايه پيويستم به دارشتنه له سه ر ره وشت به رزى ئه گه ر ئه رك نه بيت

1,219 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

دارشتن لەسەر بەھار بێزەھمەت

1,220 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

خەلک جووە سەر مەریخ توش داوایی دارشتن دەکەی
برۆ خۆو بینوسە اکەر من یارمەتیت بدەم دەبیت شهادەکەی خومت دەمئ

لەم چۆڵەوانی ڕوحەدا
هەموو گەڵاکانی ئومێد بوونەتە تەرم
کەچی من نازانم بۆچی هێشتا
گۆرانی بۆ زیندانێک ئەڵێم
پێی ئەڵێن ژیان !

جەمال غەمبار



(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

1,221 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

ئه زيت نه بيت رابورتيكم ئه ويت له سه رئه نتي فايروس

1,222 Share

وه‌ڵام: هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

dlovansabir9 نووسی:

ئه زيت نه بيت رابورتيكم ئه ويت له سه رئه نتي فايروس

په‌یام [ 1,201 بۆ 1,222 له‌ 1,222 ]

په‌ڕه‌ پێشوو 1 47 48 49

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » خوێندن و خوێندکاران » هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
ژووری گفتوگۆی ئه‌ندامانی مه‌کۆی زێڕين| ئەگەر تـــــــۆ| یاری بە| تاکەی بیر ناکەنەوە| بەوەش رازی نابین ... ههههههه| بەژداربن هاورییان ئەم جارە داوام لی کردوون دڵم مەشکینن| زۆرن| تـــــــۆ| دەردی مـــــن یەکجار گرانە| سەیرم بەو کەسانە دێت|