بەسەرهاتێکی کاریگەر دەگێڕنەوە (په‌ڕه‌ 1) - چیرۆک و ڕۆمان - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » چیرۆک و ڕۆمان » بەسەرهاتێکی کاریگەر دەگێڕنەوە

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 5 ]

1 Share

بابه‌ت: بەسەرهاتێکی کاریگەر دەگێڕنەوە

بەسەرهاتێکی کاریگەر

دەگێڕنەوە:کچێکی هەژار و بێ کەس،تەنها دایکێکی پیری دەبێ!مێرد بە ئامۆزایەکی دەکات،مێردەکەی زۆر کاری قورسی پێ دەکات و زۆر جاریش لێی دەدات!ئەویش هەر جارێک دڵی توند دەبێت،دەچێتە لای دایکی و بە گریانەوە باسی حاڵی خۆی بۆ دەکات،دایکیشی هیچی لەدەست نایەت و چەند فرمێسکێکی بۆ هەڵدەرێژێت،ماوەی دە ساڵ بەم حاڵە بەسەر دەبات.

دایکی نەخۆش دەکەوێت و دەکەوێتە سەرە مەرگ!کچەکە بە گریانەوە دەڵێت:دایە گیان،لەو دونیایە دا تەنها تۆم هەبوو دەردی دڵمی بۆ هەڵبڕێژم،دوای تۆ چی بکەم؟!
دایکی دەڵێ:کچم هەر کاتێک دڵت تووند بوو،وەرە بۆ ماڵەکەی من و دەست نوێژێک بشۆ و بچۆ سەر بەرماڵ و باسی حاڵی خۆت بۆ خوا بکە.

دوای مردنی دایکی،وەسیەتەکی دایکی جێ بەجێ دەکرد و کۆزە ئاوێکی هەڵدەگرت و دەچووە خانووەکەی دایکی و بە ئاوەکە دەستنوێژی دەشوشت و سکاڵای خۆی بۆ خودا دەکرد،ئینجا دڵی ئارام دەبوو،دەگەڕایەوە ماڵی خۆی،بەم حاڵە مانگێک تێپەڕ بوو.

ماڵی خەسووی دڵیان لێی پیس کرد و بە مێردەکەیان گوت:ژنەکەت گۆزە ئاوێک دەخاتە سەر شانی و دەچێتەوە خانوەکەی دایکی،کاتێک دەگەڕێتەوە،گۆزە ئاوەکەی بەتاڵە و دڵیشی خۆشە!پێ دەچێت پەیوەندیی لەگەڵ کەسێک هەبێت!

مێردەکەی دەڵێت:بە نهێنی چاودێریی دەکەم،بزانم چی دەکات.
کاتێک ژەنکە بە گۆزە ئاوێکەوە دەڕوات بۆ ماڵی دایکی دایکی،مێردەکەی خێراتر دەگاتە ماڵی دایکی و خۆی دەشارێتەوە،ژنەکەی وەکو جاران دەست نوێژ دەشوات و دەچێتە سەر بەرماڵ و بە گریانەوە سکاڵای حاڵی خۆی بۆ پەروەردگار دەکات، مێردەکەی گوێی لە نزایەکانی دەبێت،خۆی ئاشکرا دەکا و باوەشی پێیدا دەکات و بە گریانەوە،داوای گەردن ئازایی لێ دەکات و بەڵێنی پێ دا کە لەمەودوا لەگەڵی باش بێت.

شەوێک ژنەکە دایکی لە خەو دا دەبینێ و پێی دەڵێ:کچەکەم ماوەی دە ساڵ سکاڵات لای من کرد،بەڵام نەمتوانی هیچت بۆ بکەم،تەنها یەک مانگ سکاڵات بۆ خودا کرد،بزانە چۆن بارودۆخی چاک کردی.

وەکو گۆتەنی کەسی بێ کەسان خودایە
گەر خوێندتەوە ٥ کۆمێنت بنووسە بیکە صدقەى سەرى منداڵەکانت ههه

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/a38f294092304cb6f849ac643bad2235.PNG

2 Share

وه‌ڵام: بەسەرهاتێکی کاریگەر دەگێڕنەوە

Dast xosh

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/712523db1748ac507ba9f8b972d5b9e2.gif

3 Share

وه‌ڵام: بەسەرهاتێکی کاریگەر دەگێڕنەوە

Dast xosh

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/712523db1748ac507ba9f8b972d5b9e2.gif

4 Share

وه‌ڵام: بەسەرهاتێکی کاریگەر دەگێڕنەوە

Dast xosh

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/712523db1748ac507ba9f8b972d5b9e2.gif

5 Share

وه‌ڵام: بەسەرهاتێکی کاریگەر دەگێڕنەوە

Dast xosh

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/712523db1748ac507ba9f8b972d5b9e2.gif

په‌یام [ 5 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » چیرۆک و ڕۆمان » بەسەرهاتێکی کاریگەر دەگێڕنەوە

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
ژووری گفتوگۆی ئه‌ندامانی مه‌کۆی زێڕين| ئەگەر تـــــــۆ| یاری بە| تاکەی بیر ناکەنەوە| بەوەش رازی نابین ... ههههههه| بەژداربن هاورییان ئەم جارە داوام لی کردوون دڵم مەشکینن| زۆرن| تـــــــۆ| دەردی مـــــن یەکجار گرانە| سەیرم بەو کەسانە دێت|