ئەو شتانەى مێشک بەهێز دەکەن (په‌ڕه‌ 1) - به‌شی زانستی - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » به‌شی زانستی » ئەو شتانەى مێشک بەهێز دەکەن

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 2 ]

1 Share

بابه‌ت: ئەو شتانەى مێشک بەهێز دەکەن

https://i1.wp.com/yallairaq.com/wp-content/uploads/2017/02/shutterstock_310562189.jpg?fit=3500%2C2333&ssl=1
كەس نیە ئارەزووی ئەوە نەكات خاوەنی مێشك و جەستەیەكی بەهێزنەبێت ، بۆ ئەوەش دەتوانیت ئەم جۆرە گیراوانە بخۆیتەوە .

1-چای سەوز : خواردنەوەی ئەم جۆرە چایە مێشك بەهێز دەكات بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر(Flavonoids & Polyphenols ) لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمەش دژە ئۆكسێنەرێكی سروشتی بەهێزە و ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان و دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی و مێشك بەهێز دەكات و خانەكانی مێشك لە جەڵتە دەپارێزێت  و ڕێگری دەكات لە كلۆربوونی ددانەكان ، هەر هیچ نەبێت پێویستە ڕۆژانە كوپێك چای سەوز بخۆیتەوە .

2-چا بە نەعنا زۆر بەسوودە بۆ بەهێزكردنی خانەكانی مێشك و  چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی هەرسی گەدەیان هەیە .

3-شۆكۆلاتەی گەرم بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەنەخۆ‌شی دڵ پارێزراوبیت ، خواردنەوەی شۆكلاتە ڕێژەی دەردانی سیرۆتۆنین لەجەستە زیاد دەكات و ئەمەش مێشك دەپارێزێت لە خەمۆكی و ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە .

4-شەربەتی تەماتە: باشترین سەرچاوەی لایكۆپینە بۆ جەستە و ڕێگری دەكات لە توشبوون بەنەخۆشیەكانی گەدە و پەنكریاس و دوانزە گرێ و ملولەكانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵدان و توانای مێشك زیاد دەكات .

5-ئێستا پرتەقاڵ لە بازاڕەكاندا زۆرە ئەم میوەیە چاوەكانتت دەپارێزێت لەتوشبوون بە ئاوی سپی و دژە ئۆكسێنەرێكی بەهێزە خانەكانی مێشك لە زوو پیربوون دەپارێزێت و ڤیتامين (سی ) بە جەستەت دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەكات دەتوانیت ئەم میوەیە بە فرێشی بخۆیت یان بیكەیت بەشەربەت و بیخۆیتەوە

مێشکی مرۆڤ دەکرێت زۆر زیاتر لەو توانانەی هەیەتی بەهێز بکرێت، بەڵام چۆن؟

ئەمانە ٩ رێگان کە دەتوانیت لەو رێیەوە تواناکانی مێشکت زیاد بکەیت:

١. لەگەڵ هاوڕێکانت بڕۆ بۆ پیاسە

پیاسەکردن لەگەڵ هاوڕێکەت سەرەڕای جوڵەی فیزیکی قسەکردنیشە لەسەر چەندین بابەتی کۆمەڵایەتی   کە ئەمانەش پێکەوە مێشک بەهێزدەکەن.

٢.  لێکدانی پەزڵ و یاریکردن

یاریییەکانی وەک سۆدۆکۆ و شەترەنج و رێکخستنی پەزڵ وا لە مێشک دەکەن کە بە قوڵی بیربکاتەوە و لەسەر یەک بابەت تەرکیز کۆدەکەنەوە. لەوەش سەیرتر پزیشکان هەمیشە رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە کێشەی لەبیرچونەوە و تەرکیزیان هەیە رۆژانە بۆ چەند خولەکێک یارییە ڤیدیۆییەکانی وەکی پلەیستەیشن  BN بکەن تاکو بتوانن لەسەر ئەو یارییەی کە دەیکەن تەرکیزیان کۆبکەنەوە.

٣ . تێڕامان

تێڕامان و وردبوونەوە ئاسانترین رێگایە،  ئەگەر هەموو ڕۆژ و بۆ ماوەیەکی کەم ئەم راهێنانە بخەرێتە نێو خشتەی رۆژانەت دەبیتە خاوەنی مێشکێکێ هێمن  و تەرکیزێکی زۆر باش.

٤.خواردنی تەندروست

ئەو خواردنەی کە رۆژانە دەیخۆین کاریگەرییەکی ئێجگار گەورەی هەیە لەسەر مێشکمان بێ ئەوەی پێی بزانین. مێشکی مرۆڤ ٪٢٠ ئەو خۆراک و ئۆکسجینە بەکار دەهێنێت کە دێتە لەشییەوە. هەربۆیە خواردنی ناتەندروست کاریگەری خراپ جێدە‌هێڵێت لەسەر تواناکانی مێشک.

٥.بە شێوەیەکی ئیجابی بیربکەرەوە

سترێس و دڵەراوکێ بەشێکی زۆر لەهەستە دەمارەکانی مێشکی مرۆڤ دەکوژێت و رێگری دەکات لە دروستبوونی خانەی هەستەدەماری نوێ. لێکۆڵینەوەکان نیشانمان دەدەن کە بیرکردنەوە لەداهاتوو بە شێوەیەکی ئیجابی دروستبوونی خانەکانی مێشک خێراتر دەکات  و دڵەراوکێش لەناو دەبات.

٦.پێکەنین زیاد بکە

پێکەنین دەبێتە هۆکاری دەردانی ماددەی ئەندرۆفین کە کاریگەرییەکی زۆر گەورە لەسەر مێشک دروست دەکات و ئازار کەم دەکاتەوە و خۆشی زیاد دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش واز لە فیلم و دراما تراژیدییەکان بهێنە و تەماشای فیلمە کۆمیدییەکان بکە و ئەو کەسانەش لە دەوری خۆت کۆبکەرەوە کە هەمیشە خۆشترین قسە و نوکتە و بەسەرهاتیان لە لایە.

٧.گوێ لە میوزیک بگرە

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە گوێگرتن لە میوزیک کاریگەری دەبێت بەسەر بەشی راستی مێشکی مرۆڤەوە و ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام گوێ لە میوزیک دەگرن زیرەکترن لەو کەسانەی زۆر کەم گوێ لە میوزیک دەگرن.

٨.ئامانجەکانت دیاری بکە

دانانی ئامانج و رێکخستنی پلانەکانت بیرکردنەوەی ئیجابی زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات مێشک بە شێوەیەکی بەردەوام بیر لە ئەنجامدانی کارێک بکاتەوە و تەرکیزی لەو جێگایەدا کۆببێتەوە، ئەمەش بە رێگایەکی زێڕین دادەندرێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی مێشک.

٩.خەوتن و هەستانت رێکبخە

شەوێک ئەبیت بە شەمشەمە کوێرە و شەوێکیتریش بەمریشک!  دڵت بەمە خۆش مەکە چونکە ئەمە مانای نارێکی و بێ بەرنامەییە لەخەوتن و هەستان. ئەم هەڵسەکەوتەش نەک تەنها زیان بە مێشکت دەگەیەنێت، بەڵکو کاریگەری زۆر نەگەتیڤی لەسەر جەستە و پێستیشت بەجێدەهێڵێت. تێرخەوی بەردەوام مێشک بە شێوەیەکی تەندروست دەهێڵێتەوە، وەک پێشینان گوتوشیانە ” مێشکی تەندروست لە لاشەی تەندروستدایە”.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

2 Share

وه‌ڵام: ئەو شتانەى مێشک بەهێز دەکەن

Dast xosh bzhet

http://www.webchinupload.com/f/2018-05/1df15b789d0cc207f0358017016456c2.jpg

په‌یام [ 2 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » به‌شی زانستی » ئەو شتانەى مێشک بەهێز دەکەن

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
خێزان،سەرەکیترین ناوەندی پەروەردەکرنی منداڵ| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| راپۆرت(پەروەردەکردنى مندال)| هەر درامایەکی کۆریت دەوێ داوا بکە .| ئەم سێ دێڕەیە ژیانی من| مەحو| سلاو هاوریان .....????| پێش داواكردنی راپۆرت و ان شاء وه‌ره‌| بەدەست خـــۆت نییە| داڕشتنێکم ئەوێت|