خێزان،سەرەکیترین ناوەندی پەروەردەکرنی منداڵ (په‌ڕه‌ 1) - ده‌رونـــــنــاســــــــــی - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » ده‌رونـــــنــاســــــــــی » خێزان،سەرەکیترین ناوەندی پەروەردەکرنی منداڵ

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: خێزان،سەرەکیترین ناوەندی پەروەردەکرنی منداڵ


http://downtownfitnessclub.com/wp-content/uploads/2018/10/223047578_Subscription_S.jpg
خێزان وەک لایەنێکی سەرەکی پەروەردە، ڕۆڵێکی زۆر گرنگی  لە گەشەکردن و پەروەردەکردنی  منداڵ هەیە. زۆربەی ڕەفتارەکانی مرۆڤ لەسەر بنەمای فێربوونە، یەکەمین و گرنگترین  شوێنی فێربوون ناو خێزانە. زۆربەی توانا و لێهاتوییەکان لە یەکەمین ساڵەکانی ژیاندا فێردەکرێن و وەردەگیرێن، لە ماڵ وخێزاندا پایە سەرەکیەکانی بەکۆمەڵایەتیبون و دروستبوونی کەسێتی منداڵ دادەمەزرێن. مەرجی بەدیهێنانی  کەسێتیەکی تەندورست و گه‌شه‌ سه‌ندوو بۆ منداڵ،  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕۆڵی دایک و باوک  وەک هۆکارێکی پەروەردەیی لە چوارچێوەی خێزاندا.
خێزان وەک ژینگەیەکی سروشتی و ئاسایی  بۆ پەروەردەی منداڵ، گەشەکردنی  جەستەیی، گه‌شه‌كردنی سۆزداری و کۆمەڵایەتی منداڵیان ئەستۆ دایه‌. له‌هه‌مان كاتدا خێزان دەبێت‌ شوێنی خۆشەویستی، چاودێری، شوێنی کردەوەی ڕێک و هاوسەنگ بێت،  ده‌بێت منداڵ ئه‌م شتانه‌ لە دایک و باوکیەوە یبینێت، چاویان لێبکات و دووباره‌یان بكاته‌وه‌.

منداڵ کاریگەرە بەهەموو پاڵنەرە خێزانیەکان و ڕەفتارەکانی لەم ژینگەوە کاری تێدەکرێت. دایک وباوک وەک  شێوازی بنچینەیی  ژیانی منداڵ، هەستەکان، پەیوەندیەکان، تایبەتمەندییە ڕه‌وشتی و کەسییەکانی خۆیان بۆ منداڵ دەگوازنەوە. پەیوەندی نێوان منداڵ و دایک و باوک  بەهێزترین جۆری پەیوەندییە. بۆیە کاتێک ژینگەی خێزان تەندروست و پڕ لە سۆز و خۆشەویستی بێت، ژیری منداڵ گەشەی پێویستی خۆی  دەست پێدەکات و هەستی دڵنیایی و ئارامی لەئەودا درووست دەبێت. بوونی ئارامی و دڵنیایی لە خێزاندا و هەڵسوکەتی باشی دایک و  باوک لەگەڵ منداڵەکان و لەگەڵ یەکتریدا  سەرەڕای ئەوەی کە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ بەکۆمەڵایەتی بوونی منداڵ،  لە هەمان کاتدا گەورەترین وانەی پەروەردەییه‌،  کە هەمان شێوەی  هەڵسوکەوتکردن و پەیوەندی دروستی کۆمەڵایەتی  فێری منداڵان دەکات.
هەروەها خێزان ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەی ره‌وشتی مناڵدا هەیە. هەڵسوکەوت و ڕەفتاری دایک و باوک  بە یەکەمین شێوازی ره‌وشتی منداڵان دادەنرێت. فێرکردنی یاسا و ڕێسای ره‌وشتی پەسەندکراو بەمنداڵ و ڕێگری لێکردنی لە ئەنجامدانی کاری  نادروست و ناپەسەند   گرنگیەکی زۆری  هەیە لەگەشەکردنی لایەنی ئەخلاقی منداڵ. ئەخلاقی بوونی دایک و باوک و پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ مناڵدا،  هۆکارێکی گرنگە بۆ گەشەکردنی کەسێتی منداڵ. جۆری ئەو پەیوەندیەی کە منداڵ لە ژینگەی خێزاندا لەگەڵ دایک وباوکیدا پێکیدەهێنێت، دەبێتە بنەمای پەیوەندیەکانی دواتری ئەو لەگەڵ دۆست و هاوڕێیان و ئەوخێزانەی کە لە داهاتودا پێکیدەهێنێت. لەهەمان کاتدا ئەم پەیوەندییە وادەکات منداڵ  درک بە شوناس و نرخی خۆی بکات و توانای پێکهێنانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا بەدەستبهێنێت.  له‌ ئه‌نجامدا لەم بابەتە دەتوانیرێت بگوترێت کە خێزان شکڵ بە کەسایەتی مرۆڤ دەدات. نیگەرانیەکان، حەزوئارەزوەکان، ڕەفتارە پەسەند و ناپەسەندەکان… هتد، لەخێزانەوە سەرچاوە دەگرێت.  پەروەردەی دروست بنچینەییترین بنەمای خۆش بەختی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی منداڵە.
دەروونناسی بەناوبانگ (گزل)  باوەڕی وایە کە منداڵ لە تەمەنی پێنج ساڵیدا  کۆپیەکی بچوکی تەمەمەنی  گەنجێتیە لەداهاتودا. هەڵبەتە ئەو نایەوێت نکۆڵی  لەپەروەردە بکات لە قۆناغەکانی لاوێتی، بەڵکو دەیەوێت جەخت لەسەر ڕۆڵ و بایەخی  پەروەردەبکات لەخێزان و لەتەمەنی بچوکیدا. بە بۆچونی ئەو زۆربەی ئەو ڕەفتارانەی کەلە هەرزەکار و لاواندا دەیان بینین، کارتێکەری ئەزمونی پەروەردەی منداڵیە پێشچونە قوتابخانە. لەبەر ئەوە دەبێت گرنگییەکی زۆر بەخێزان بدرێت وەک یەکەمین قوتابخانەی منداڵ، ژینگەیەک بهێنرێتە ئاراوە  تاوەکو خێزان بە سەرنجدان و ئارامی و ئاگایی و خۆشەویستیەوە بۆ پەروەردەی منداڵان تێبکۆشتێت. بەدەر لەم شێوازە  ئاسەواری خراپی قەرەبونەکراو لەسەر کەسێتی منداڵان بەجێ دەهێڵێت، سەرەڕای تاکەکە گۆمەڵگەش زەرەرمەند دەبێت .
خێزانەکان نابێت بەسانایی ئەرکی پەروەردەی منداڵەکان بگوازنەوە بۆئەستۆی دەزگا پەروەردەییەکان و نابێت بەرپرسیارێتی خۆیان تەنها لەدابینکردنی پێداویستییە ماددیەکاندا ببینن، چونکە ناوەندە پەروەردەییەکان سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆڵێکی گرنگیان لەئەستۆدایە، هەرگیز لەتوانایاندا نییە لەجێگای دایک و باوک و ژینگەی خێزان ئەم ڕۆڵە جێبەجێ بکەن. بەتایبەت کاتێک منداڵ دەچێتە قوتابخانە، ئەوکاتە ئیتر زۆرێک لەتایبەتمەندییە دەروونی و کەسێتیەکانی شکڵیان وەرگرتوەو بەشی سەرەکی کەسایەتیەکەی دروست بوە، قوتابخانە تەنها دەتوانێت وەک بەهێزکەر یان چەسپێنەری شێوازەکانی کەسێتی منداڵ ڕۆڵ ببینێت.
لەدوای چونی منداڵ بۆ قوتابخانە دەبێت لەنێوان ماڵ و قوتابخانەشدا لە بواری پەروەردەو فێرکردن هەماهەنگی و هاوکاری پێویست هەبێت. بەرپرسانی قوتبخانە دەبێت لەپڕۆسەی پەروەردەکردنی خۆیندکاراندا بەشداری بە خێزانەکان بکەن و بەنیسبەت داهاتوی منداڵەکانیان هانیان بدەن، هەروەها دایک و باوکانیان وەک هێزێکی ئەرێنی و جیانەکراوە لەپرۆگرامەکانی قوتابخانە قبوڵ بێت و وەک ئەندامی تیمی فێرکاریی قبوڵیان بکەن. چونکە ئەوان دەتوانن تەواوکەری خزمەتگوزاری پەروەردەیی بن و بەپشتیوانی کاربەدەستانی قوتابخانە هەژماربکرێن.
لەوێدا کە بەشێکی زۆری کاتی قوتابی لەماڵ و بەشێکی تریشی لەقوتابخانە بەسەر دەبرێت، هەماهەنگی نێوان ئەم دوو دەزگا فەرمی و نافەرمیەدا دەتوانێت هۆکاری ئاسانکاری ڕەفتارە پەروەردەییەکان بێت. بەبێ هەماهەنگی خێزان و قوتابخانە ناتوانین بەڕەفتارێکی هاسەنگی نێوان خوێندکاران ئومێدەواربین. نەبونی هاوکاری و هەماهەنگی و بوونی ململانێ لەنێوان خێزان و قوتابخانە  شوێنەواری زۆرخراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت. فەلسەفە و ئامانجی پێکهێنانی ئەنجومەنی دایک و باوکانیش لەقوتابخانەدا، بۆ دیهاتنی هەماهەنگی و هاوڕایی خێزان و قوتابخانەبوە، یەکێک لەبنەماکانیشی دروستکردنی گۆڕانکاری پێویستە بۆ بەجێهێنانی ڕۆڵی پەروەردەیەکی دروست. بیرکردنەوەی هەڵەی دایک و باوکان و کاربەدەستانی قوتابخانە لەبارەی پەیوەندیەکانی ماڵ و قوتابخانە  دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندیەکانی نێوانیان، بەشێوازێک کەدایکان و باوکان لەتەواوی توانا فیکریەکانی خۆیان لە پرۆسەی باشترکردنی بوارە  پەروەردەیی و فێرکاریەکانی قوتابخانە  سودمەند نابن، بێ ئاگایی ئەوان لە بابەتە پەروەردەییەکانی خوێندکاران و ناتەبایی پەیوەندی ماڵ و قوتابخانە خۆبەخۆ دوفاقێتی لە ڕەفتاری خوێندکاراندا بەدوای خۆیدا دەهێنێت. پێویستی هاوسەنگی کەسێتی و هاوسەنگی دەرونی تاک، هەماهەنگی نێوان شێوازە  پێشکەشکراوەکانی ماڵ و قوتابخانەیە. لەبەر ئەوە هاوتەبایی خێزان لەگەڵ پەروەردە و فێرکردندایە ، کە دەتوانێت دروستکەری تاک و کۆمەڵگا بێت و لەئەنجامیشدا پێشکەوتنی کۆمەڵگای بەدوادابێت.
سەلامەتی و بزاوتنی گۆمەڵگای داهاتو  پشت ئەستور بە ڕوانین و تێگەیشتن و توانا گەلێکن  کە منداڵان ئەمڕۆکە  لە  ماڵ و قوتابخانەدا بەدەستی دێنن؛ لەبەرئەوە  هەوڵدانی خێزانەکان و کاربەدەستانی قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکان دەتوانێت  بە هەماهەنگی و هاوبیری، هەم دروستکردنی تاک و هەم دروستکردنی کۆمەڵگەی داهاتو دەستەبەر بکات. ئەگه‌رچی دیسان جەخت دەکەینەوە کە لەم پەیوەندیەدا گرنگترین ڕۆڵ خێزان پێی هەڵدەستێت. زۆرترین دەرفەت و کاتی پێویست بۆ گەشەی منداڵ لەئەستۆی خێزانەکەیدایە لەبەرئەوە ژینگەی خێزان لەپەروەردە و فێرکردنی تاکدا  گرنگترین ڕۆڵی لەئەستۆ دایە.
وه‌رگێرانی له‌ فارسییه‌وه‌، سەرچاوە؛ سایتی نینیبان

ئاکۆ محمدامین/ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » ده‌رونـــــنــاســــــــــی » خێزان،سەرەکیترین ناوەندی پەروەردەکرنی منداڵ

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن| داڕشتنی فۆرم و کارپێکردنی بە PHP| دراما دۆبلاژەکان لێرە سەیر بکەن| هەر درامایەکی کۆریت دەوێ داوا بکە .| ده ستکار| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا| ئەگەر بزانی مێوژی ڕەش چەند بەسوودە به‌رده‌وام ده‌یخۆیت.| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| 500 ستایلی فۆتۆشۆپ| فێرکاری دروسکردنی سایت لەبلۆگەر|