هەولێر (په‌ڕه‌ 1) - مــێـژوو جـوگــرافیا - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: هەولێر

ھەولێر یان Hewlêr (بە عەرەبی: اربيل). شارێکی دێرینی کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت کە مێژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ ٩٠٠٠ پێش زایین. لە نووسراوەکانی پاشای سۆمەری، سۆلکی ناونراوە بە ئوربیلم، لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشووری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە واتای چوار خواوەند دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە.

لە ھێڵکارییەکی خەتی بزماری ناسراو بوو بە (ئای کشان کلاما) واتە (ماڵی خاتوونی ھەرێمەکە)، ھەروەھا پەرستگایەک بوو بۆ پادشای ئاشورییەکان کە پەیکەرێکی پادشای پانیپاڵ و پەیکەری خواوەندی عەشتار کە لە بڕۆنز دروست کرابوو دۆزراوەتەوە.

بەھۆی گرنگی ئەم شارە، پادشای ئاشوری، سەنحاریب ھەستا بە پەنگاوکردن (خزن) ی ئاو لە تونێل (نۆین) ی دروستکراو بە بەردی مەڕمەڕ، کە لە گوندی مورتکیانی بەستۆڕە دەست پێدەکات تا دەگاتە ھەولێر، کە درێژی ئەم نۆینە (تونێلە) ٢٢ کیلۆمەترە لەژێر زەوی لێدراوە، لەبەر دەرکی ئەم نۆینە سەنحارێب بەردێکی ھەڵکەندراوی بەجێ ھێشتووە و لەسەری نووسراوە (من سەنحاریبم، پادشای ئاشوری، ھەستاوم بە دروستکردنی سێ جۆگەی ئاوی لە چیای خانی بۆ شاری خاتوونە جوانەکە...).

لە دوای ڕاپەڕینەوە لە ساڵی ١٩٩١، ھەولێر بە ھۆی بوون بە پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێڕاق، فراوانبوونێکی خێرای بەخۆوە بینی و بووە یەکێک لە ئارامترین و پاکترین شارەکانی عێڕاق، لەم دواییانە بە پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی ھەڵبژێردرا، گەشتیاران لە ھەموو وڵاتانی دەوروبەرەوە ڕووی تێدەکەن.

ھەولێر یان Hewlêr (بە عەرەبی: اربيل). شارێکی دێرینی کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت کە مێژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ ٩٠٠٠ پێش زایین. لە نووسراوەکانی پاشای سۆمەری، سۆلکی ناونراوە بە ئوربیلم، لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشووری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە واتای چوار خواوەند دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە.

لە ھێڵکارییەکی خەتی بزماری ناسراو بوو بە (ئای کشان کلاما) واتە (ماڵی خاتوونی ھەرێمەکە)، ھەروەھا پەرستگایەک بوو بۆ پادشای ئاشورییەکان کە پەیکەرێکی پادشای پانیپاڵ و پەیکەری خواوەندی عەشتار کە لە بڕۆنز دروست کرابوو دۆزراوەتەوە.

بەھۆی گرنگی ئەم شارە، پادشای ئاشوری، سەنحاریب ھەستا بە پەنگاوکردن (خزن) ی ئاو لە تونێل (نۆین) ی دروستکراو بە بەردی مەڕمەڕ، کە لە گوندی مورتکیانی بەستۆڕە دەست پێدەکات تا دەگاتە ھەولێر، کە درێژی ئەم نۆینە (تونێلە) ٢٢ کیلۆمەترە لەژێر زەوی لێدراوە، لەبەر دەرکی ئەم نۆینە سەنحارێب بەردێکی ھەڵکەندراوی بەجێ ھێشتووە و لەسەری نووسراوە (من سەنحاریبم، پادشای ئاشوری، ھەستاوم بە دروستکردنی سێ جۆگەی ئاوی لە چیای خانی بۆ شاری خاتوونە جوانەکە...).

لە دوای ڕاپەڕینەوە لە ساڵی ١٩٩١، ھەولێر بە ھۆی بوون بە پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێڕاق، فراوانبوونێکی خێرای بەخۆوە بینی و بووە یەکێک لە ئارامترین و پاکترین شارەکانی عێڕاق، لەم دواییانە بە پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی ھەڵبژێردرا، گەشتیاران لە ھەموو وڵاتانی دەوروبەرەوە ڕووی تێدەکەن.


پێرست
١    جوگرافیا
٢    دانیشتووان
٣    مێژووی ھەولێر
٣.١    پێش زایین
٣.٢    دوای زایین و ھاتنی ئیسلام
٣.٣    مێژووی نوێ
٤    کەش و ھەوا
٥    گرنگی ھەولێر
٦    کەلتووری ھەولێر
٧    چایەخانە و قاوەخانە کۆنەکانی ھەولێر
٨    وەرزش
٩    پێشانگە
١٠    ئەمانەش ببینە
١١    پەراوێزەکان
١٢    سەرچاوە دەرەکییەکان
جوگرافیا
شاری ھەولێر دەکەوێتە ناوەڕاستی کوردستانی باشوور. شوێنێکی گرنگ بووە لە کۆنەوە تا ئێستا. زۆربەی ناوچەکانی زەوی بە پیتە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری دەست دەدات. کەشوھەوایەکی چواروەرزەی ھەیە. ھاوینی گەرم و زستانی سارد.

دانیشتووان
زۆربەی دانیشتوانی ھەولێر کوردن، کەمینەیەکی ڕەسەنی جیاواز ھەن کە بە ھەولێری (یاخود (ئەربیلی یان ھەولێری)) دەناسرێن و لە ڕۆژگاری دەسەڵاتی عوسمانیەکاندا لە ناو قەڵای ھەولێر دا ژیاون و زۆربەیان مەئمووری دەوڵەت بوون، ئەمانە لە بەر زۆر ھۆکار زیاتر بەیەکێ لە شێوەزارێکی تورکی ئازه‌ربایجانی قسە دەکەن. بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٤ بێت ١٫٧٥ میلیۆن کەس لە ھەولێر دەژین..[١]

مێژووی ھەولێر
مێژووی شاری ھەولێر کۆنە و تائێستا دیار نییە بۆ کەی دەگەڕێتەوە بەپێی گێڕانەوەکان بێت مێژووەکەی بۆ سنووری (٦٠٠٠) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان دەگەڕێتەوە و تا ئەمڕۆش ھەر بەردەوامە.

پێش زایین
لە ساڵەکانی (٢٣٧١ تاوەکوو ٢٣١٦ پێش زایین) بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داھات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری ھێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی گەیشتوونەتە ھەولێر و دەستی بەسەرداگیراوە. دواتر لە ساڵانی (٢١٥٠ تاوەکوو ٢٠٥٠پێش زایین) بووە بە بنکەیەکی سەرەکی لە دەوڵەتی گوتییەکان کە لە نەتەوە دێرینەکانی زاگرۆسن. و لە ساڵانی (٢٠٥٠ تاوەکوو ١٩٥٠ پ. ز) کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی خانەوادەی سێھەمی ئیمپراتۆریەتی ئووری سوومەرییەوە. لە ساڵی (١٦٠٠ پ. ز) و دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکانەوە، کە مەزەندە وایە لە ھۆزە دێرینەکانی کورد بووبن. ھاوکات دەوڵەتی ئاشووریش لە باکوور دامەزرا و چەند ھۆزێکی تری وەکو میتانی و خۆرییەکان دەسەڵاتیان لەو ناوەدا پەیدا کرد لە ناوچەکانی ئاشوور و ھەولێر و کەرکووک لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی میتانییەکاندا بوون.

لە ڕۆژگاری فەرمانڕەوایی ئاشوورییەکانەوە لە (٢٥٠٠ تاوەکوو ٦١٢ پ. ز) ھەولێر لە ئەوپەڕی گەشەسەندن و پێشکەوتنی دابوو، ئەوکاتە پایتەختی ئایینی ئاشوورییەکان و تەختی خوداوەندی عەشتار (عەشتار ئەربیلا) پەرستگای ئاشوورییەکان بووە، ناوی ھەولێر لە نووسراوە مێخیەکانەوە بە شێوەی (ئی کشان کلاما) ھاتووە کە دەکاتە (ماڵی خانمەکەی ھەرێم) کە سەرچاوە و ھێمای سەرکەوتن بووە و (عەشتاری نەینەوا) ش خوداوەندی ئەڤین و ڕابواردن بووە.

ساڵانی (٧٠٥*٦٨١ پ. ز) , لە دوای سەرگونی ئەکەدی سەنحاریبی کوڕی بووە بە فەرمانڕەوا، ئەو پادشایە لە دووری (٢٠) کیلۆمەترەوە لە ڕووباری بەستۆڕەوە ئاوی بۆ شار و قەڵای ھەولێر ڕاکێشاوە، کە بە جۆگەی سەنحاریب ناسراوە و بۆ ئەو سەردەم کارێکی دەگمەن و مەزن بووە. دواتر لە ساڵی (٦١٢پ. ز) ئیمپراتۆریەتی ماد دامەزرا و ھەولێریش کەوتە نێو ئەو ئیمپراتۆرییەتەوە و بووە بە بەشێک لە بنکە و ناوەندی دەسەڵاتی ئەو ئیمپراتۆرییە. دوای ئەمە ھەولێر بووە بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی.

لە ساڵی (٣٣١پ ز) و بە فەرماندەی ئەسکەندەری مەزنی مەکدۆنی و لە شەڕی (ئەربیلا) یان گوگمەلا (Gaugamela) کە ھەڵکەوتەکەی نزیکەی سەد کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای ھەولێر مەزەندە دەکرێت نزیک ڕووباری گۆمەلی ناوچەی گۆرانەتی، ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر دارای شای ھەخامەنییەکان زاڵبوون و ھەولێر بووە بەشێک لە مولکەکانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە. لە پاش مردنی ئەسکەندەر لە ساڵی (٣٢٣*پ. ز) لە شاری بابل، ھەولێر (تێکڕای عێراق و سووریا) ش کەوتنە ژێر دەسەڵاتی (سلۆقس) کە یەکێک بووە لە فەرماندەکانی ئەسکەندەر، ئەم فەرمانڕەوایە ھەولێری زۆر ئاوەدانکردۆتەوە و خزمەتی کردووە. لە ساڵانی (١٤٨. پ. ز*٢٢٦ز) فارسەکان توانیان بەسەر سلوقییەکاندا زاڵ بن کە بەر لەوکاتە حوکمڕانی ھەولێر بوون، ئەم فارسانە دەوڵەتێکی فیدراڵییان دامەزراند کە لە چەند میرنشینێک پێکھاتبوو وەک میرنشیینەکانی (رەھا (ئورفا),تەدمور، شنگار، حەزەر (ھەترا), دواتریش حەدیاب (ئەدیابین))، ھەولێر گرنگترینی شارەکانی میرنشینی حەدیاب بووە. ئەم میرنشینە (لە نێوان ھەردوو زێی گەورە و گچکە دامەزراوە) میرەکەی (ئیزات) بووە، لە میرە بە ناو و مەزنەکانی فارسان بووە، مافی لەسەرکردنی تاجی بەرز و خەوتنی نێو چوار پایەی زێڕینی ھەبووە، ئەم پلە و پایەی بە خەڵات پێدرابوو لەلایەن پادشا (ئورتەبانی سێیەم), کە ھاوکاریی بووە بۆ گەیشتن بە تەختی پادشایی. ساڵی (٨٣پ. ز) و بۆ ماوەی (١٠) ساڵێک لە ڕۆژگاری (تیگران شا) ی ئەرمەنی ھەولێر کەوتە ژێر ڕکێفی سوپای ئەرمەنەوە.


ساڵانی ١٩٥٨-١٩٥٩ گرتنی هەولێر لەلایەن ئیلخانییەکانی ئیمپڕاتۆری مەغۆل.
دوای زایین و ھاتنی ئیسلام
لە ساڵی ٤٤ زایین ھەولێر بووە پێتەختی ئەدیابین و شاژن ھیلین کە ئایینی جوولەکەیان پەرەو دەکرد. لە دوای چەن پەلامار و ھێرشێکی رۆمانەکان و بەناوبانگترینیان ھێرشی پادشا (کەراکولا) بوو ساڵی (٢١٦٧ز) ھەولێر داگیرکراو، فارسەکانی وەدەرناو لە ناوی بردوون، ئەو پادشایە ستەمکارە ئەوەندە دڵڕەق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسەکانیشی ھەڵتەکاندوون، ساڵی (٢٢٦ز) لە ڕۆژگاری (شا ئەردە شێر) ی ساسانی، لە مەدائینەوە پەلاماری ھەولێر درا و، ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکان و پەرستگای ئایینی زەردەشتیی لێ درووستکرا.

ساڵی (٦١٢ ز) لەگەڵ ھاتنی سوپای ئیسلام، ساسانییەکان مەدائین و ھەولێر و زۆربەی ناوچەکەیان جێھێشت. ساڵی (١٦ی کۆچی) و لە ڕۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری کوڕی خەتاب) بە فەرماندەی (عوقبەی کوڕی فەرقەد) لەشکری ئیسلام گەیشتە ئەو ھەرێمە و ھەولێر و نەینەوا و زۆربەی ھەرە زۆری ناوچەکانی دەورووبەر کەوتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی ئیسلام. ساڵی (١٣٢ی کۆچی) و لە نزیک ھەولێر و لە شەڕی (زاب) ی یەکلاکەرەوە، عەباسییەکان سەرکەوتن بەسەر ئەمەویەکاندا و ھەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسییەکانەوە. لە ڕۆژگاری دەسەڵاتدارێتی بوەیھییەکان لە بەغدا (٣٣٣*٤٤٧ی کۆچی) کوردە ھەزبانییەکان توانیان میرنشینێکی بەدەسەڵات لە ھەولێر دابمەزرێنن، ھەولێر لەم سەردەمەدا پێگە و بایەخی شایستەی خۆی وەرگرتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی و ئاڵووێری بازرگانیی پتەوی لەگەڵ میرنشینەکانی حەمەدانیەکان و عوقێڵیەکاندا لە موسڵ و شام ھەبوون. ئەم میرنشینە درێژەی کێشا تا ھەڵکەوتنی (عیمادەدینی زەنگی) لە موسڵ لە ساڵی (٥٢١ی کۆچی) کە توانی کۆتایی بەم میرنشینە بھێنێت و تەواوی ناوچەکەی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. ساڵی (٥٣٩ی کۆچی/١١٤٤ی زایینی) زێنەدینی عەلی کوچک کوڕی بەکتەکین کە فەرمانداری قەڵای موسڵ بوو لە سایەی عیمادەدینی زەنگی، توانی میرنشینێکی سەربەخۆ لە ھەولێرو دەورووبەریدا دابمەزرێنێت و بە میرنشینی بە کتیکی ناسرا. لە ساڵی (٥٦٣ی کۆچی/١١٦٨ی زایینی) زێنەدین عەلی کوچک کۆچی دوایی کردو کوڕە بچووکەکەی (زێنەدین یوسف) دەسەڵاتی وەرگرت، پاشتر لە ساڵی (٥٦٨ی کۆچی/١١٩٠ی زایینی) موزەفەرەدینی گورگە بۆری کوکبری برای بوو بە فەرمانڕەوای میرنشینی ھەولێر، لە سایەی حوکمڕانی میر مزەفەری ئەتابەگ میرنشینی ھەولێر بوو بە بەھێزترین و ناودارترینی میرنشینەکانی ئیسلامی و ئەو پەڕی پێشکەوتن و گەشەی زانستی و ئاوەدانی و دەسەڵاتی ھەبوو، ماوەی حوکمڕانیەتی لە نێوان (٥٨٦ک*٦٣٠ک/١١٩٠ز *١٢٣٣ز) درێژەی کێشا، مزەفەرەدین بەیعەتی دا بە پێشەوای کوردیی سەلاحەدینی ئەیوبی و پتر لێی نزیک بۆوە بە خواستنی (رەبیعە خاتوون) ی خوشکی سەلاحەدین، لە ڕۆژگاری شا موزەفەردەین فەرماندارێتی میرنشینی ھەولێر گەیشتە ئەوپەڕی ھێز و دەسەڵات و تەواوی ناوچەی شارەزوور کەوتنە نێو دەسەڵاتی ئەو میرنشینە کە ھەر لە زێی گەورەوە تا سلێمانی و داقوق دەگرێتەوە. سوڵتان موزەفەر پیاوێکی خێرخواز و زانست پەروەر و دادپەروەرێکی لە خواترس وخزمەتکاربووە، لە رۆژگاری ئەودا یادە ئاھەنگەکانی مەولوودی پێغەمبەر کراوە و شەوانە تا بەرەبەیان چراخان ھەڵکراون و ئاھەنگ و خێروشادی بەردەوام بووە، ھەولێر بووە بە رووگەی زانا و دانا و ھزرەوان و پیاوانی زانست و فەلسەفە و مێژووناسان و دەیان فێرگە و قوتابخانە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و چاودێری کۆمەڵایەتیلەو شارەدا کراوەتەوە، خزمەتێکی زۆری ھەولێر کراوە و ئەو پەڕی ئاوەدانی و پێشکەوتنی بەخۆوەبینیوە، ھەولێر لەو ڕۆژگارەدا لە چەرخی زێڕینیدا بووە. دیاریترین شوێنەوارەکانی ئەو سەردەم منارەی چۆلی و قوتابخانەی موزەفەرییە و بازاڕگاکانی قەیساریەی ھەولێرن.

دوای وەفاتی موزەفەرەدین کۆکبری لە ساڵی (٦٣٠ی کۆچی/١٢٣٣ی زایینی) میرنشینی ھەولێر چووەوە ژێر سایەی خەلیفە موستەنسیر بیلای عەباسی و لە ساڵی (١٢٣٥ی زایینی) لەشکرێکی بە فەرماندەیی (ئەبوفەزیل ئیقبالیشەڕابی) ناردە سەر ھەولێر و داگیری کرد. ھەولێر لە ڕۆژگاری موزەفەردەین و لە دوای وەفاتیشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەکان بووە. دواتر لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عەباسی بەدەست مەغۆلەکانەوە، لە ساڵی (٦٥٦ی کۆچی/ ١٢٥٨ی زایینی) ئیتر ھەولێر کەوتە ژێر فەرمانڕەوای مەغۆلەکانەوە. لە ساڵی (١٣٣٧ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی مەغۆلە ئیلخانییەکانەوە دواتریش جەلائیریەکان. پاشان کەوتە ژێر ڕکێفی فەرمانڕەوایانی قەراقویونلو (کە ئالاکەیان وێنەی بەرخی ڕەشی لەسەر بوو) و ئینجا لە ساڵی (١٤١٠ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئاق قویونلو (خودان ئالای بەرخە سپی) ئەمانەش لەو ھۆزە تورکمانانە بوون کە لایەنگر و جێگرەوەی مەغۆلەکان بوون.

ساڵی (١٥٠٨ی زایینی) کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەوییەکان، تا شکانی سوپای فارس لە بەرامبەر ھێرشی سوپای سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی. ساڵی (١٥١٤ی زایینی) لە دوای شەڕی چالدێران و سەرکەوتنی لەشکری سوڵتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی، ھەولێر و ئینجا ھەموو عێراق کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانلییەوە. حوکمڕانی ھەولێر بۆ ماوەیەک بە فەرمانی سولتانی عوسمانی درا بە میر حوسێن داسنی میری شێخان. دواتر میرانی سۆران بوون بە حوکمران. دوای ١٨٨١ لە دەورانی سوڵتان عبدالمجید ھەولێر بوو بە سنجاق (لیوا) لە سنووری ویلایەتی موسل و یەکەم شارەوانی تێدا دامەزراو و فەرمانگەی تاپۆ و گومرگ پێکھێنران تورکی عوسمانی کرا بە زمانی ڕەسمی لە دەزگاکانی دەوڵەت. ئەم ھەرێمانە تاساڵی (١٩١٧ی زایینی) لەژێر دەسەڵاتی عوسمانلییەکان مانەوە.



مێژووی نوێ

لە سەردەمی عوسمانلییەکان ھەولێر قەزایەک بووە سەر بە لیوای موسڵ، بەڵام دوای نەمانی ئەوان و ھاتنی ئینگلیز بۆ ناوچەکە، ئالوگۆڕ بەسەر شێوەی فەرمانداری دامو دەزگاکان ھاتووەو جۆری بەڕێوەبەربردنی نوێ ھاتووەتە ئاراوە. دیارە ھەولێریش سەردەستەی ئەم گۆڕانکاریانە بوو، لە سەردەمی ئینگلیزەکان (حاکم سیاسی) لە لیواکان کاریان کردووە، یاریدەدەری دادوەری ڕامیاریش واتە (مساعد لحاکم السیاسی) لە قەزایەکان دانیشتوون (دەبلیو- ئار-ئێچ) کە ئەفسەرێکی ئینگلیزە، یەکەم یاریدەدەری دادوەری ڕامیاری بووە لە ھەولێر، پاشان کە ھەولێر بووەتە پارێزگا ھەر بەخۆی بووە بە دادوەری ڕامیاری ئەم شارە، لە پەرتووکی (دوو ساڵ لە کوردستان) کە بیرەوەرییەکانی خۆیەتی ئاماژە بەوەدەکات ھەولێر ڕۆژی (١/١١/١٩١٩) بووەتە پارێزگا و بەگوێرەی ئەم کتێبە بێت (دەبلیۆ-ئار-ئێچ) یەکەم پارێزگاری ھەولێر بووە لەپاش نەمانی دەسەڵاتی عوسمانلییەکان، بەڵام دووای پێکەوەنانی دەوڵەتی عێراق و لکاندنی کوردستان بەعێراقەوە کەسانی شارەکە یان عێراقی ئەو پلەیان وەرگرتووە.

لە دوای ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانیی یەکەم و لەپاش پەیمانی سایکس*پیکۆ و لە بەھاری ساڵی (١٩١٦ی زایینی) بە فەرماندەیی لیوا (پاراشۆف) ھێزەکانی ڕوسیای ھاوپەیمانی لە ڕێگەی خانەقین و ورمێ بە مەبەستی داگیرکردنی بەغدا ڕەواندزیان داگیر کرد. پاشان بەھۆی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە ڕوسیا لەو ھەرێمە کشانەوە. ساڵی (١٩١٨ی زایین) و لەدوای داگیرکردنی بەغدا لەلایەن ئینگلیزەوە ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئینگلیز و کاپتن ھای بوو بە حوکمڕانی ھەولێر. بەلام ڕەواندز دووبارە کەوتەوە دەست ھێزی عوسمانیەکانەوە بۆ دوو ساڵ بووە پێگەی سەربازی ئەفسەرێکی تورک بە ناوی ئۆزدەمیر. ساڵی (١٩٢١ی زایین) لە دوای دروستبوونی حکومەتی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور بە دەوڵەتی عێراق، ھەولێر کرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەکەم موتەسەریف (پارێزگار) ی ھەولێر بووە. ساڵی (١٨٥٨ی زایینی) شارەوانی ھەولێر دامەزراوە و یەکەم سەرۆکی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەھاب) بووە.

لە ساڵی ١٩١٨ز سوپای بەریتانیی ھاتە ناو شاری ھەولێر. دواتر لە ساڵی ١٩٢٥ ھەولێر کەوتە ژێر دەسەڵاتی قەزائی بەغدا. لە ساڵی ١٩٧٤ ھەولێر بوو بە پایتەختی حوکمی زاتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩١ پاش شکانی سوپای ڕژێمی بەعس و کشانەوەیان لە ناوچەکانی کوردستان،ھەولێر بوو بە پایتەختی کوردستانی عێراق. ساڵی ٢٠١٤ز لە ئێستادا ھەولێر بووە بە پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبیی و لە سەرجەم وڵاتانەوە ڕوو لە ھەولێر دەکرێ بەمەبەستی گەشت و بازرگانیی.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن| داڕشتنی فۆرم و کارپێکردنی بە PHP| دراما دۆبلاژەکان لێرە سەیر بکەن| هەر درامایەکی کۆریت دەوێ داوا بکە .| ده ستکار| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا| ئەگەر بزانی مێوژی ڕەش چەند بەسوودە به‌رده‌وام ده‌یخۆیت.| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| 500 ستایلی فۆتۆشۆپ| فێرکاری دروسکردنی سایت لەبلۆگەر|