بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن (په‌ڕه‌ 1) - به شی کارگێرى و ئابورى - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 2 ]

1 Share

بابه‌ت: بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن


بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن

نووسینى م. زانا مجید ێادق
زانکۆی کۆیە

بەرێوەبردن و کارگێریەکى چوست و کارامە کلیلی سەرکەوتنى هەر چالاکیەکى بە کۆمەلە کە پێویستە ئامانجەکانى بەشێوەیەکى روون دیاری بکرێن بۆ سوود وەرگرتن لەو کۆمەلە سەرچاوە مرۆیی و دارایی و ماددى و زانیاریەى کە لەبەردەست دایە،چونکە بوونى ئەو سەرچاوانە بەتەنها ناتوانن ئامانجەکانى رێکخراوەکان و دام و دەزگا جۆراوجۆرەکان بەدیبهێنێت بەبێ بوونى بەرێوەبردنێکى کارامە و چالاک کە بە شێوازێکى زانستى ئامانجەکانى لەسەر داریژرابێت .
ئەم سەردەمەى کە ئێستا ئێمە تێیدا دەژین چەندین ناوى لێنراوە وەکو سەردەمى زانیاری، چەرخى زێرین، سەردەمى بۆشایی ئاسمان، سەردەمى پەیوەندی و گەیاندن، سەردەمى شۆرشی زانیاری، سەردەمى گۆرانکارى و وە چەندین ناوى تر. بەلام ئەگەر بە شێوەیەکى باشتر تێبرمانین دەکرێ بەم سەردەمەى ئێستا بلێین سەردەمى کارگێری و بەرێوەبردنى رێکخراوە جۆراوجۆرەکان، بەهۆی ئەوەى رێکخراوەکان برییتین لەو شێوە و شێوازە دەزگاییانەى کە بوونیان هەیە لە کۆمەلگا جۆراوجۆرەکان و دەورى مرۆڤیشیان داوە لە گشت لایەکەوە کە ناکرێ وا بە ئاسانى خۆمانى لێ بەدوور یان پەراوێزى بکەین.
ئەگەر بێین و سەیری گرنگترین شارستانیەکانى کۆمەلگا کۆنەکان بکەین دەبین هەر شارستانیەو بەشێوەیەک پەیرەوى بەرێوەبردنى کردووە کە جێگاى تێرمانە. بۆنموونە لە شارستانیەتى سۆمەریەکان پێش 5000 سال پێش زایین گرنگیان داوە بە پاراستنى تۆمار و بەلگەنامە گرنگەکان کە ئەمەش یەکێکە لە بنەما گرنگەکانى سیستەمى بەرێوەبردنکە زانستى کارگێری هاوچەرخ گرنگى پێدەدات. وە لە شارستانیەتى یۆنانى کۆن پێش 3500-5000 سال پێش زایین گرنگیان داوە بە زانست و فەلسەفە بە هۆی ئەوەى کە زانست برییتیە لە بنەماى پێشکەوتنى کارگێری. وە میسریە کۆنەکان پێش 2000-4000 سال پێش زاین گرنگیان داوە بە بنیات نانى ئەهرامەکانى میسر کە بە شێوازێک دروست کراوە کە فرمانەکانى پلاندانان و رێکخستن و چاودێری رەنگدانوەیان هەبووە لەسەر کارەکانیان کە ئەم فرمانانەش برییتین لە وەزیفە سەرەکیەکانى بەرێوەبردن. وە لە شارستانیەتى بابلیە کۆنەکان 1700-2000 سال پێش زایین گرنگیان داوە بە پێوەرەکانى کارکردن و دیاریکردنى دەسەلات و بەرپرسیاریەتى، کە حمورابی هەستابوو بە دیاریکردنى پێوەرەکانى کرێ ی کارکردنى کرێکارەکان وە تەمەنى کارکردنیان لەگەل کاتەکانى کارکردنى رۆژانەیان. وە لە شارستانیەتى چینیە کۆنەکان 200 سال پێش زایین گرنگیان داوە بە ئیستراتیجیەکانى سەربازى و بازرگانى لەگەل گرنگى دان بە ئیستراتیجەتى پارێزگاریکردن لە خاک و وولات “شورەى چینى گەورە” وە پێشخستن و گەشەسەندنى سیستەمى کارکردن. وە شارستانیەتى رۆمانیە کۆنەکان 275-300سال پێش زایین گرنگیان داوە بە بنەماکانى رێکخستن لە بوارەکانى دابەشکردنى کارگێری و بەرێوەبردن ، سیستەمى پەیوەندى، و چاودێری لەسەر چالاکیەکان.
زاراوەى بەرێوەبردن زاراوەیەکى نوێ یە بۆ ئەو کارو چالاکیانەى کە لە کۆنەوە مرۆڤ ئەنجامى داون، بە هۆی ئەوەى بەرێوەبردن وە تاوەکو ئێستاش کۆمەلێک لە چالاکی مرۆیی لە خۆ دەگرێت وە لە گشت کۆمەلگا جۆراوجۆرەکان کە کاریگەرى راستەوخۆی هەبووە لەسەر دابین کردنى پێداویستیەکانى تاکى مرۆڤ لە رێگاى رێکخستن و هەماهەنگى کردن لە سەرچاوە ئابوریە جۆراوجۆرەکان کە پشتى پێدەبەسترێت بۆ بەدیهێنانى خۆشگوزەرانى و ئاسوودەیی بۆ ژیان ، وە هەوروەها حکومەتەکانیش ئەم چالاکیانەیان ئەنجامداوە وە ئێستاکەشی لەگەل بێت پەیرەوى دەکەن بۆ بەرێوەبردنى کارووباری وولات و هەولدەدەن بۆ پێشکەشکردنى باشترین جۆر خزمەت و دابینکردنى خۆشگوزەرانى بۆ هاولاتیانیان ئەویش لە رێگاى بەرزکردنەوەو گەشەپێدانى بوارەکانى ئابورى و کۆمەلایەتى.
ئامانجى بەرێوەبردن برییتیە لە بەکارهێنانێکى شیاو بۆ ئەو سەرچاوە جۆراوجۆرانەى وەک سەرچاوە مرۆیی و ماددى و دارایی و زانیاریانەى کە لەبەردەست دایەبە شێوەیەکى گونجاو و کارامە بە هۆی ئەوەى کە بەرێوەبردنى سەرکەوتوو هەمیشە هەول دەدات کەمترین تێچوون بکرێت لە کاتى ئەنجامدانى چالاکیە جۆراوجۆرەکانى لەگەل هەول دان بۆ روونەدانى کێشەو گیرەگرفت وە زۆرترین توانایی و کارامەیی بە کارهێنرێت بۆ بەکارخستنى ئەو سەرچاوانەى کە لەبەردەستدان بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجانەى کە هەولی بۆدەدات. لەم روانگەیەوە دەکرێ بلێین کە بەرێوەبردن برییتیە لە زانستێک کە چەندین بنەما و یاسا و رێساى تایبەت بەخۆی هەیە، وە زانستێکى نوێ یە کە سەرهەلدانى دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی سەدەى نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەى بیستەم . وە بە یەکێک لەو زانستە سەرەکیانە دادەنرێت کە زۆرێک لە گەلان و وولاتان پشتیان پێ ی بەستووە بۆ گەشەپێدان و بەروپێش چوون وە باشتر کردن و بەرزکردنەوەى ئاستى ژیانى. کەواى کردووە زانستى بەرێوەبردن وەکو بابەتێکى سەرەکى بخوێندرێ لە زۆربەى هەرە زۆری زانکۆکانى جیهان وە بوەتە بابەتێکى گرنگى زۆربەى ئەو کەسانەى کە خولیاى خوێندنى ئەو بابەتە دەکەن.
لەم پەرتووکەدا هەولماندا خوێندکاران و قوتابیانى کوردیش ئاشناى ئەم بابەتە گرنگە بن وە بەتایبەتى کە ئەم پەرتوکە بەزمانى شیرینى کوردى ئامادەکراوەو بۆ ئەوەى خوێندکاران و قوتابیان و خوێنەرانیش باشتر شارەزایی وەربگرن لەم زانستەو ئاشنتى بنەما سەرەکیەکانى ئەم زانستە گرنگەبن. ئەم پەرتووکە لە یازدە بەشی سەرەکى پێک دێت، بەشی یەکەم قوتابیان و خوێندکاران ئاشنا دەکات بە چەمکى بەرێوەبردن و دیاریکردنى چەند پێناسەیەک بۆ زانستى بەرێوەبردن، وە روونکردنەوەى گرنگترین توخمەکانى بەرێوەبردن و وەزیفە سەرەکیەکانى بەرێوەبەر کە برییتین لە پلاندان و رێکخستن و ئاراستەکردن و چاودێریکردن وە روونکردنەوەیەکى کورتى وەزیفەکانى رێکخراو لە بەبازارکردن و دارایی و سەرچاوە مرۆیی و چالاکى و کردارەکانى رێکخراو بەو هیوایەى بتواندرێت پەرتوکى بەنرخ لەسەر ئەم بابەتانەش فراوانتر و زیاتر بکرێت بۆ دەوڵەمەندکردنى کتێبخانەى زانستى کوردى. بەشی دووەمى ئەم پەرتوکە باسی گەشەسەندنى هزرى بەرێوبردن دەکات لەگەل دیاریکردنى گرنگترین ئەو قوتابخانانەى کەزانستى بەرێوەبردن پێیدا رۆیشتەوە، کە تیۆرە جیاوازەکان لە قوتابخانەى کلاسیکى (تەقلیدى)، تیۆرەکانى سلوکى (رەفتارى)، و تیۆرە هاوچەرخەکانى زانستى بەرێوەبردن خراونەتە بەردەم خوێنەر. بەشی سێیەمى ئەم پەرتووکە گرنگى دەدات بە لێکۆلینەوە لە ژینگەو کاریگەرى بەسەر بەرێوەبردندا، وە هەروەها گرنگترین پۆلێنکردنەکانى ژینگە روونکردنەوەى پێویستى بۆکراوەو دواتر بەشێوەیەکى دوورو درێژ باسی کاریگەرى ژینگەى ناوخۆ و فاکتەرەکانى بەسەر بەرێوەبردنە کراوەو دواتریش بەهەمان شێوە باسی گرنگى ژینگەى دەرەکى بەهەردوو جۆریەوە (گشتى و تایبەت ) و فاکتەرەکانى کراوە و ئەو کاریگەریانەى کە دەیانبێت بە سەر بەرێوەبردنەوە. لە بەشی چوارەمى ئەم پەرتوکەوە دەست کراوە بە باس کردنى وەزیفەکانى بەرێوەبردن کەلەبەشی چوارەم یەکەمین وەزیفەى بەرێوەبەر دێت کە ئەویش پلاندانانە.
لە بەشی پێنجەم دووەم وەزیفەى بەرێوەبەر روونکراوەتەوە کە ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت کە بریتییە لە وەزیفەى رێکخستن، روونکردنەوەى جۆرەکان و سوودەکانى. بەشی شەشەمى ئەم پەرتوکە باسی وەزیفەى ئاراستەکردن دەکات کە لە چوارچێوەی ئەم وەزیفەوە بەرێوەبەر چەند وەزیفەیەک و کردارێکى تر ئەنجام دەدت کە لەبەشەکانى حەوتەم تا دەیەم دێن ئەوانیش برییتین لە ئەنجامدانى وەزیفەکانى سەرکردایەتى کارگێری و کرداری پەیوەندیە کارگێریەکان و دەرکردنى بریار و هاندان. بەشی یازدەهەم و کۆتایش باسی وەزیفەى چاودێریکردن دەکات لەگەل لە خۆگرتنى فاکتەرەکان وسوودەکانى وەزیفەى چاودێریکردن وە بەکارهێنانى دەرئەنجامەکانى وەزیفەى چاودێریکردن.
لە کۆتاییدا هیوادارم توانیبێتم سەرکەوتووبم لەو کارەى کە پێشکەشم کردووەو قوتابیان و خوێندکاران و خوێنەرانیش سوودێکى باشیان لێ وەرگرتبێت، وە مامۆستایانى ئازیز بتوانن بە گوێرەى پێویست هەوڵی دەوڵەمەندکردنى کتێبخانەى زانستى بەتایبەتى بە زمانى کوردى بدەن بۆ گەیاندنى سوودێکى زۆر بۆ خوێنەران وە لەهەر کەم وکورتیەک خۆشحال دەبین بە ئاگادارکردنەوەمان بۆ ئەوەى لەکاری داهاتوومان بتوانیین ئەو هەلانە کەم بکەینەوە.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

2 Share

وه‌ڵام: بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن

سلا و. بي زه حمه ت رابورتيكم ده وى ده رباره ي ئامانجي گارگيري

په‌یام [ 2 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
بنەماکانى زانستى بەرێوەبردن| داڕشتنی فۆرم و کارپێکردنی بە PHP| دراما دۆبلاژەکان لێرە سەیر بکەن| هەر درامایەکی کۆریت دەوێ داوا بکە .| ده ستکار| کۆمەڵێک خواردن لە کاتی دڵەکزێدا نابێت بچیت بەلایدا| ئەگەر بزانی مێوژی ڕەش چەند بەسوودە به‌رده‌وام ده‌یخۆیت.| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| 500 ستایلی فۆتۆشۆپ| فێرکاری دروسکردنی سایت لەبلۆگەر|