قیری شل چیە؟ چۆن دروست ئەبێ؟ چی لێ دروست ئەکرێ؟ (په‌ڕه‌ 1) - ئه‌ندازيارى - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » ئه‌ندازيارى » قیری شل چیە؟ چۆن دروست ئەبێ؟ چی لێ دروست ئەکرێ؟

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: قیری شل چیە؟ چۆن دروست ئەبێ؟ چی لێ دروست ئەکرێ؟

https://www.tropicalasphalt.com/wp-content/uploads/2016/09/recycled-asphalt-pavement-millin.jpg

ئەسفەلت سمنت(قیری شل) ماددەیەکی نیمچە شلی پەیتی قورسە(زۆر بەرز) ڕەنگی ڕەشی قاوەیی باوە، یەکێكە لە تێکەڵەکانی هایدرۆکاربۆن کە بە بیتومن (Bitumen) ناسراوە، ئەسفەلت ماددەیەکی بەهێزە، خۆڕاگرە بۆ گەرمی وساردی وە ماددەیەکی خاوەن پێکبەستێکی کیمیایی بەهێزە  کە خۆی ئەگونجێنێ لە گەڵ چەندین باردا. ئەسفەلت سمنت(قیری شل)  لەگەڵ بەردی شکاو و لمی قەبارە گەورە و چەو تێکەڵ ئەکرێ ماددەی ئەسفەلتی(قیر) لێ دروست ئەکرێ کە بۆ قیرتاوکردنی ڕێگا و بانەکان و ڕەن وەی(Runways) فڕۆکەخانەکان بەکاردەهێنرێت کە مادەەیەکی کۆکراوەی بەهێزە و سەرفەیسێکی ڕێک و بێ ڕەگڵە دروست ئەکات کە ئێمە بەئاسانی ئەتوانین بە خێرایەکی زۆر ئۆتۆمبیلی لەسەر لێبخوڕێن.
ئەسفەلت سمنت (قیری شل) هەروەها پێیشی ئەوترێ(Mineral pitch)، ئەسفەلت سمنت(قیری شل)  بەدەست دێت بە دوو شێوە، یەکەم بەشێوەی سروشتی کە لەچەند شوێنێکی جیهاندا هەیە وەک ئەمریکا و فەنزوێلا و    چەندین ووڵاتی دیکە، دووەم بەشێوەی دەستکرد(پیشەسازی) کە لە بەرهەمە لاوەکیەکانی نەوتی خاو(پاشماوە قورسەکان) لە پاڵاوتگەکانی نەوت بەدەستمان دەکەوێ، هەموو ئەو پێکهاتەیی ئێسکی ئاژەڵ و ئەو مرۆڤانەی کە لە کۆندا مردوون و لەناوچوون شی ئەبێتەوە و ئەبێتە هۆی دروست بوونی نەوتی خاو لەژێر زەویدا کە بۆ ماوەی چەندین هەزار ساڵ لەژێر زەویدا پارێزراون و ماونەتەوە.
2

ئەسفەلت یەکەم ماددەی ئەندازیاریە کە مرۆڤ پەی پێ بردووە و دۆزراوەتەوە لە مێژووی کۆندا، هەروەها لەسەرەتایی شارستانیەتدا ئەسفەلتیان بەکاریان هێناوە، نزیکی ٦٠٠٠ ساڵ پێش زایین سۆمەرییەکان ئەسفەلت سمنت (قیری شلی سروشتی)یان بەکارهێناوە بۆ گرتنی درز و قڵیش وە ڕایانخستووە لەسەر خانووەکانیان لە دژی باران و ئاو، ٢٦٠٠ساڵ پێش زایین میسرییەکان ئەسفەلت سمنت(قیری شلی سروشتی)یان بەکارهێناوە وەکو دژە باران و ئاو وە هەروەها بۆ مەبەستی مۆمیا ئەسفەلتیان(قیری شلی سروشتی) بەکارهێناوە و تەرمەکانیان پێ پاراستووە، هەروەها لە مێژووی کۆندا زۆر لە خاوەن شارستانیەتیەکان ئەسفەلتیان بەکارهێناوە وەکو مۆرتار بۆ بەینی خشت و بلۆک بە مەبەستی دروستکردنی بینا، پێش دروست بوونی پاڵاوتگەی نەوتی خاو و بەدەستهێنانی ئەسفەلتی(پیشەسازی)، خاوەن شارستانیەتیەکان ئەسفەلتیان بە شێوەی سروشتی بەدەستهێناوە لەژێر چینە جیۆلۆجیەکانی زەوی بەشێوەی نەرم و شل و وەرکابیڵیتی بەرز(High Workability) یان بەشێوەی ڕەق و بێ هێزبەشێوەی دەمارە بەرد لە چینەکانی زەوی کە پێی دەوترێ(Asphaltic Coal).

ئەسفەلت یەکەم ماددەی ئەندازیاریە کە مرۆڤ پەی پێ بردووە و دۆزراوەتەوە لە مێژووی کۆندا، هەروەها لەسەرەتایی شارستانیەتدا ئەسفەلتیان بەکاریان هێناوە، نزیکی ٦٠٠٠ ساڵ پێش زایین سۆمەرییەکان ئەسفەلت سمنت (قیری شلی سروشتی)یان بەکارهێناوە بۆ گرتنی درز و قڵیش وە ڕایانخستووە لەسەر خانووەکانیان لە دژی باران و ئاو، ٢٦٠٠ساڵ پێش زایین میسرییەکان ئەسفەلت سمنت(قیری شلی سروشتی)یان بەکارهێناوە وەکو دژە باران و ئاو وە هەروەها بۆ مەبەستی مۆمیا ئەسفەلتیان(قیری شلی سروشتی) بەکارهێناوە و تەرمەکانیان پێ پاراستووە، هەروەها لە مێژووی کۆندا زۆر لە خاوەن شارستانیەتیەکان ئەسفەلتیان بەکارهێناوە وەکو مۆرتار بۆ بەینی خشت و بلۆک بە مەبەستی دروستکردنی بینا، پێش دروست بوونی پاڵاوتگەی نەوتی خاو و بەدەستهێنانی ئەسفەلتی(پیشەسازی)، خاوەن شارستانیەتیەکان ئەسفەلتیان بە شێوەی سروشتی بەدەستهێناوە لەژێر چینە جیۆلۆجیەکانی زەوی بەشێوەی نەرم و شل و وەرکابیڵیتی بەرز(High Workability) یان بەشێوەی ڕەق و بێ هێزبەشێوەی دەمارە بەرد لە چینەکانی زەوی کە پێی دەوترێ(Asphaltic Coal).

3 ئەسفەلتی سروشتی دروست ئەبێ کاتێک نەوتی خاوی ژێر زەوی بەرزەبێتەوە بۆ ئاستی ڕووی زەوی بە هۆی درز و قڵیشەکانی زەوی ئەمەش بەهۆی کاری خۆر و باوە ئەم نەوتە خاوە پەیتیەکەی کەم ئەبێتەوە وبەچەندین کارلێکی کیمیای بەشێکی ئەبێت بە گاز(غاز) ئەچێتە چینەکانی ئاسمان و پاشماوەکەشی ئەبێت بە قیری شل و لە درز و قڵیشەکانەوە دێتە سەر ڕووی زەوی و ئەبێتە ئەسفەلت سمنتی سروشتی(قیری شلی سروشتی) لەسەر هەمان بیرۆکە پاڵاوتگەی نەوتی خاو دانراو و نەفتا و بەنزین ونەوتی ئاسایی(کیرۆسین) و گازۆلاین و قیری شلی پیشەسازی بەرهەمهێنرا، قیری شلی سروشتی هەتا ساڵی ١٩٠٠ زایینی بەبەرفراوانی بەکاردەهێنرا بەڵام دوای دروست بوونی پاڵاوتگەی نەوتی خاو بەکارهێنانی قیری شلی سروشتی کەم بۆیەوە بەهۆی ئەوەی خواست لەسەر قیری شل زۆر بوو بۆ دروست کردنی ڕێگاکان هەروەها توانرا قیری شلی پیشەسازی بەهەمان توانا و کوالیتی قیری شلی سروشتی بەرهەم بهێنرێ و دەستخستنیشی ئاسانتر بێت بۆیە قیری شلی پیشەسازی جێی قیری شلی سروشتی گرتەوە.
بەرهەم هێنانی قیری شلی پیشەسازی

4

قیری شلی پیشەسازی لە ڕێگەی پاڵاوتگەی نەوتەوە بەرهەم دێت، بەم شێوەیە….

پاش ئەوەی نەوتی خاو لە بیرە نەوتەکان دەردەهێنرێت و لە تانکی گەورە(خزان) کۆئەکرێتەوە(خزن ئەکرێت) پاشان ڕەوانەی نزیکترین پاڵاوتگەی نەوت ئەکرێت بەهۆی بۆری تایبەتیەوە ، ئەم نەوتە خاوە بە چەند پرۆسسێکدا ئەڕوات بۆ پاڵاوتن یەکەم جار لەناو گەرمکەرێکی گەورەی لوولەیی(Tube heater) نەوتەکە گەرم ئەکرێت و پاشان بەگەرمیەکی زۆر ڕەوانەی ناو تاوەری پاڵاوتن(Distillation Tower) ئەکرێت، ئەم تاوەرە لە چەندین بەش دروست کراوە و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە ئەم نەوتە خاوە گەرمە بە شێوەی هەڵم لە بەشی خوارەوەی تاوەرەکە ئەکرێتە ناو تاوەرەکەوە پاشان هەڵم بەسەرەوە و ئاسمان هەڵەکشێ تا دەگاتە بەشی سەرەوەی تاوەرەکە لەوێ چەند ساردکەرەوەیەک هەیە کە هەڵمەکە سارد ئەبێتەوە و دێتە خوارەوە بە پێی ڕێژەی پەیتی و ساردبوونەوەی هەڵمەکە بەشەکانی نەفتا و بەنزین و نەوت(کیرۆسین) و گازۆلاین پاشان لە پاشماوەکەی قیری شل و….هتد بە ڕیزبەندی لەسەرەوە بۆ خوارەوە جیا دەبنەوە و بەهۆی بۆری تایبەتەوە لە تاوەرەکە دەهێنرێتە دەرەوە، ئەوەی مەبەستمانە پاشماوەکەیە کە قیری شلە کە بۆ هەر بەرمیلێک ڕێژەی ٣-٥ % پێکدەهێنێت و بەکاردەهێنرێ بۆ چەندین مەبەست.


بەشەکانی قیر و جیاکردنەوەی زاراوەکان

5١. قیری شل(Asphalt Cement): قیری شل پێکهاتەیەکی نیمچە شلی ڕەشی قاوەیی باوە کە بەشێوەی سروشتی یان پیشەسازی لە ڕێگەی پاڵاوتگەی نەوتەوە دەست دەکەوێت کە هەموو بەشەکانی تر لە ئەسفەلت سمنت دروست دەکرێ.

٢. کەت باک(Cutback) : بریتیە لە کۆمەڵێک هەنگاو کە بەسەر ئەسفەلت سمنتدا دێت کە پەیتیەکەی کەم دەکاتەوە و زیارتر کارای ئەکا بۆ کارکردن(Workability)  کە ئەمەش لەچەند بەشێک پێکدێت:

 

6ا-(Rapid Curing) ئەسفەلت سمنت لەگەڵ نەفتا یان بەنزین تیکەڵ ئەکرێت و پەیتیەکەی زۆر کەم دەبێتەوە(شل ئەبێتەوە) کە لە دروست کردنی شەقام وەک بۆند یان یەکتربەست لە نێوان دوو چینی قیر بەکاردێت کە پێی ئەوترێ(Tack Coat).

ب-  (Medium Curing)ئەسفەلت سمنت لەگەڵ نەوتی یاسایی(کیرۆسین) تیکەڵ ئەکرێت و پەیتیەکەی کەم دەبێتەوە(شل ئەبێتەوە) کە لە دروست کردنی شەقام وەک بۆند یان یەکتربەست لە نێوان چینی بەیس(تێکەڵە) و قیر بەکاردێت کە پێی ئەوترێ(Prime Coat).

7

ج- (Slow Curing)ئەسفەلت سمنتی گەرم لەگەڵ پاشماوەیەکی تری نەوتی خاو کە پێی ئەترێ(Residual Asphaltic) تیکەڵ ئەکرێت و پەیتیەکەی کەم دەبێتەوە(شل ئەبێتەوە) لەگەڵ چەو و لم (Aggregate)یان بەردی شکاوتێکەڵ ئەکرێ بۆمەبەستی قیرتاوی شەقام بەکاردێت.

٣. Emulsifying: ئەسفەلت سمنت لەگەڵ ئاو تیکەڵ ئەکرێت و پەیتیەکەی زۆر کەم دەبێتەوە (شل ئەبێتەوە) کە بەکارهێنانی زۆر ئاسان ئەبێت بەتایبەتی بەمەبەستی بەرز کردنەوەی بەپەمپ یان پرژاندنی بە نۆزڵ، هەروەها بەمەبەستی دروستکردنی سابوون بەکارئەهێنرێت.

٤. Pulverizing: ئەسفەلت سمنت ئەکرێ بهاڕێ و وورد بکرێ بە ئامێری تایبەتی بۆ تۆزی ئەسفەلتی (Powdered Asphalt), ئەسفەلتەکە ئەهاڕێت و بەسەر کۆمەڵێک بێژنگی زۆر وورد تێپەڕێ بەمەبەستی جیاکردنەوەی قەبارە لەیەک چووەکان لە زۆر ووردەوە تا گەورەتر، هەروەها پاودەرد ئەسفەلت ئەکرێ لەگەڵ قیرا بەکاربهێنرێت بە مەبەستی بەهێزکردن بۆ قیرتاو

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » ئه‌ندازيارى » قیری شل چیە؟ چۆن دروست ئەبێ؟ چی لێ دروست ئەکرێ؟

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| راپۆرت (دیاردەى خۆکوشتن)| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| زانستى بومەلەرزەزانى seismology| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى سێیەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى دووەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى یەکەم)| (سیمینار)پلان چییە ؟ بۆچی بەكاردێت ؟ بۆ هەندێك جار سەركەوتوو نابیت ؟| سیمینار لەسەر سەرکەوتن|