سستى گورچیلەکان یان زانیاری دەربارەی گورچیلە و پەککەوتنی گورچیلەکان (په‌ڕه‌ 1) - تــــه‌نــــدروســــــــتی - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » تــــه‌نــــدروســــــــتی » سستى گورچیلەکان یان زانیاری دەربارەی گورچیلە و پەککەوتنی گورچیلەکان

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: سستى گورچیلەکان یان زانیاری دەربارەی گورچیلە و پەککەوتنی گورچیلەکان

http://media.ws.irib.ir/image/4bmwb440319db3pbg8_800C450.jpg
سستیی گورچیلە یان لە کار کەوتنی گورچیلە (بە ئینگلیزی: Renal Failure) حاڵەتێکە کە گورچیلە ناتوانێت کردەی پاڵاوتن و فرمانە ئاساییەکانی خۆی بە جێ بھێنێت. دوو جۆری سەرەکی ھەیە ئەوانیش: کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە (ئەکیووت ڕێناڵ ئینجری) کە زۆر جار چاک ئەبێتەوە ئەگەر چارەسەری باش بە کاربھێنرێ و نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن (کڕۆنیک ڕێنال دیسیز) کە زۆر جار چاک نابێتەوە. ھەر دوو حاڵەتەکەش چەند ھۆکاریکیان ھەیە. سستیی گورچیلە بە زۆری دیاری دەکرێت بە کەمبوونەوی ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆکە (glomerular filtration rate)، ئەویش ئەو ڕیژەیەیە کە خوێن ئەپاڵێورێ لە گڵۆڵە لە (توورەکەی بۆمان) ک پێکەوە بە (گۆی ماڵپێچی) دەناسرێن، کە یەکەی پاڵاوتنی خوێنن لە گورچیلە، کە ئەوەش دیاری دەکرێت بە کەمبوونەوە یان نەمانی بەرھەم ھێنانی میز، یان بە تێبینی کردنی پاشماوە زیان بەخشەکانی وەکو (کریاتینین، یۆریا) لە خوێندا. بە پێی ھۆکارەکەی ھەندێ جار دەبێتە ھۆی تێبینی کردنی خوێن لە میزدا ھیماتۆیوریا یان پرۆتینی زیاد لە میزدا پرۆتینۆیوریا. لە سستیی گورچیلەدا لەوانەیە ھەندێ کێشەی وەکوو زیادبوونی شلەی لەش (کە دەبێتە ھۆی پەنەمان)، و زیادبوونی ڕێژەی ترشی و پۆتاسیۆم و فۆسفات، و کەمبوونی ڕێژەی کالسیۆم و لە قۆناغە کۆتاییەکاندا تووشبونی کەم خوێنی (ئەنێمیا)، درێژە کێشانی نەخۆشیەکانی گورچیلە ڕەنگە ببێتە ھۆی ئەگەری تووشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

سستیی گورچیلە دابەش ئەکرێت بۆ دوو پۆل (جۆر): کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە و نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن، کە ھەردوو جۆرەکەش جیا دەکرێنەوە بە خواستی کریاتینین لە ئاوگدا (سێرۆم)، و لە ھۆکارەکانی تر کە بە کاردێت بۆ جیاکردنەوەی بە سووکی زیان پێگەیشتنی گورچیلە لە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن بریتیە لە کەمخوێنی یان قەبارەی گورچیلە لە پشکنین. کە لە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن دا توشبوو تووشی کەم خوێنی و بچووک بوونەوەی قەبارەی گورچیلە دەبێت.m

ھێما و نیشانەکانی
نیشانەکانی سستی گورچیلە ھەندێ جار لە قۆناغە زۆر سەرەتاییەکان دەرناکەوێت و لە کەسێک تا کەسێکی تر جیااوازە. ھەندێ لە نیشانەکان:

بەرزی ڕێژەی یۆریا لە خوێندا کە دەبێتە ھۆی:
ڕشانەوە و سکچوون کە دەبنە ھۆی وشکبوون و نەمانی شلەی لەش
هێڵنجدانەوە
لە دەستانی کێشی لەش
میزکردن لە شەودا
گۆڕان لە ڕێژەی میزکردن و زۆر کات زیادبوونی ڕێژەکە
میزی خوێناوی ھەندێ جار
پەستان یان بوونی تەنگی لە کاتی میزکردن.
زیاد بوونی ڕێژەی فۆسفات لە دەبێتە ھۆی:
خوراندن
شکانی ئێسک.
قۆڵنج یان گرژبوونی ماسولکەکان.
زیادبوونی ڕێژەی پۆتاسیۆم (hyperkalemia) کە دەبێتە ھۆی:
ناڕێکی لە لێدانی دڵ
ئیفلیجی ماسولکە
شکستی گورچیلە لە دەرکردنی ڕێژەیەکی زۆر لە شلە کە دەبێتە ھۆی:
پەنەمانی لاقەکان، پێ، ئەژنۆ، دەم و چاو، دەستکان
کورتی لە ھەناسەدان بە ھۆی بوونی شلەی زۆر لە سییەکان
کەمبوونی ڕێژەی ھۆرمۆنی ھاندەری دروسبوونی پرۆتین (ئیریثرۆپرۆتین) کە ھانی مۆخی ئێسک ئەدات بۆ دروستکردنی خڕۆکەی سووری ھەڵگری ئۆکسجین، لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی خڕۆکەی سووری خوێنی نوێ کە جێگەی خڕۆکە سوورە تێکشکاو و کۆنەکان دەگرنەوە لە باری ئاساییدا ئەمەش دەبێت ھۆی تووشبوونی کەم خوێنی (ئەنێمیا) و لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی:
ھەست کردن بە بێتاقەتی یان ماندویەتی
کێشەی بیرھاتنەوە
سەرگێژی
کەمی پەستانی خوێن
زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین لە میزدا
ھەندێک نیشانەی تر وەکوو:
لە دەست دانی ئارەزووی خواردن، ناخۆشی تامی دەم
قورسی خەوبردنەوە
تۆخبوونەوەی ڕەنگی پێست
زیادی ڕێژەی پرۆتین لە خوێندا

ھۆکاری توشبوون
کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە (کە پێشتر بە کتوپڕ (تیژ) سستی گورچیلە دەناسرا): زۆرجار بە ڕوودەدات بە ھۆی پچڕانی چوونی خوێن بۆ گورچیلە یان زۆر ژەھراوی بوونی گورچیلە، چونکە کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە زۆر جار پاش ڕووداو، بریندار بوون، پاش نەشتەرگەری، ھەر حالەتێک بببێتە ھۆی نەچوونی خوێن بۆ گورچیلە ڕوودەدات. و ھەندێک جار زۆر بە کارھێنانی ھەندێک دەرمان وەکوو دژە زیندەیی (antibiotic) یان چارەسەر بە مادەی کیمیاوی(chemotherapy) ببنە ھۆی تووشبوون بە کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە.

نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن: زۆرترین ھۆکاری باو بۆ توشبوون بە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن نەخۆشی شەکرەیە و بەرزی پەستانی خوێن بۆ ماوەیەکی زۆر بێ کۆنترۆڵ کردن، و ھەندێک جار بە ھۆی بۆ ماوەیی. ھەندێک جۆری دەرمانیش وەکو ئەسپرین، ئیبۆپرۆفین، ئەسیتامینۆفین (پاراسیتامۆل) دەتوانن ببنە ھۆی توشبوون بە نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن.

پشکنین و دیاری کردن
نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن دیاری دەکرێت بە نزیکی بە پێوانی ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆکە کە ئەویش بۆ ٥ قۆناغ پۆلێن دەکرێت. ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆکەش جیاوازە بە پێی تەمەن، ڕەگەز، قەبارەی لەش.

انیاری دەربارەی گورچیلە و پەککەوتنی گورچیلەکان :
Information about of kidney or renal failure

گورچیلە Kidney

لەلەشی هەمو یەکێک لە ئێمەدا دوو گورچیلە هەیە لای ڕاست و لای چەپ بەدەگمەن هەیە کە یەگ گورچیلەی هەیە لە زگماکەوە کە ئەمەش ئاسایەوە هیچ کێشەیەک نیە

کاری ئەم ئەم گورچیلانە چیە ؟
1ـ ئەو کارلێکانەی کە لەلەشی ئێمەدا ڕو ئەدات گورچیلە هەڵ ئەستێت بە کردنە دەرەوەی ئەو مادە زیان بەخشانە وەک #Uria و #Criatin یوریا و کریاتیانی زیادەو وە مادە زیان بەخشەکانی تر لە ڕێگای میزەوە

2ـ پاڵاوتەی خوێن ئەکات و خوێن پاک ئەکاتەوە لە ماددە زیان بەخشەکان و ئاوی زیادەی لەش فڕێ ئەداتە دەرەوە

3ـ هۆڕمۆنی Erithropoitin دەر ئەدات کە ئەمیش هانی مۆخی ئێسک ئەدات بەدروست کردنی RBC خڕۆکەی سوری خوێن

4ـ هاوسەنگی تەواوی لەش ڕێک دەخات

#هەر گورچیلەیکیان نەمێنێت ئەوەی تر هەمان ئەم ئیشانە ئەکات

#چۆن بزارێت کەسێک نەخۆشی گورچیلەی هەیە ؟
ئەم نیشانانەی تێدا دەر ئەکەوێت :

Blood Urea (60 ,120) بونی خوێن لە میزدا* Hematuria لەم نۆڕماڵە زیاتر بو ڕێژەکەی کەسەکە کێشەی گورچیلەی هەیە

Creatinine (0.2 ,1.1) کریاتینین لەم نۆڕماڵە زیتر بو کەسەکەس کێشەی گورچیلەی هەیە

Serum Uric Acid (2 , 7 ) یوریک ئەسید لەم نۆڕماڵە زیاتر بو کەسەکەکێشەی گورچیلەی هەیە

* میز کردا لەشەودا یان لەکاتی میزکردندا ئازاری ئەبێت
ڕەنگی میزەکەی ئەگۆڕێت خوێنی لەگەڵ ئەبێت یان زەرد ئەبێت

* پڕۆتینی زۆر ئەبێت لە میزدا Protien uria
* میز لەناو خوێنیا ئەبێت Uremia
* ڕێژەی سۆدیۆم و کالیسیۆمی زۆر ئەبێت

#چەند هۆکارێک کار ئەکاتە سەر گورچیلەو فرمانەکانی گورچیلە ئەوەستێنێت :

1ـ بەرزی پەستانی خوێن Hypertension
2ـ بەرزبونەوەی شەکرەی خوێن Hyperglysemia
3ـ بریندار بونی گورچیلەو ژەهراوی بونی گورچیلە بە بەکتریاکان

لەکار کەوتنی گورچیلەکان Renal Failure دوو جۆرە :

1ـ لەکار کەوتنی گورچلەکان لەکتو پڕ توش ئەبێت Acute Renal failure
2ـ لە کار کەوتنی گورچیلەکان بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن Chronic Renal failure

1ـ Acut renal failure

ئەم جۆرەیان کە گورچیلەکان لە پڕ توش ئەبن ئەمیش کاتێک بەهۆی ئەوەی لەکاتی ڕوداوێکدا زیان بەر گورچیلە ئەکەوێت یان کاتێک بەهۆی خوێن بەربونەوە نەچونی خوێن بۆ گورچیلە یان کەم خواردنی ئاو و شەلەمەنی کە دەبێتە هۆی وشک بونەوەی گورچیلە یان بەهۆی ژەهراوی بونی گورچیە یان بەهۆی بەکارهنانی دەرمان

#جاری واهەیە هیچ نیشانەیەکی تێدا دەر ناکەوێت ئەم جۆرەیان لە کتو پڕدا ڕو ئەیان کە چارەسەرەکەشی :

بەهۆی بەکار هێنانی دەرمان و ڕێک خستنی خۆراکی چارەسەر ئەکرێت .. یان جاری وایە بە غەسلێک یان دوو غەسلی گورچیلە باش ئەبێت

* ئەگەر هاتو Acut renal failure چارەسەر نەکرێت نەخۆشەکە ئەبێتە Chronic واتا ئەبێت بە درێژ خایەن لە کاتێکدا کە نەخۆشەکە ئەبێتە درێژ خایەنی پەکەوتنی گورچیلە قەبارەی گورچیلە بچوک ئەبێتەوەو و کەیەکە توشی کەم خوێنی ئەبێت Anemia

چارەسەرکردن Traetment

1ـ غەسلی گورچیلە Dialysis ئەمیش دوو جۆرە :

1ـ Hemo dialysis
2ـ Peritonial dialysis

2ـ زەرعی گورچیلە Kidney transplantation

1ـ Hemo dialysis غەسلی گورچیە

کاتێک نەخۆشەکە تەواو گورچیلەکانی لەکار ئەکەوێت ئەگەر بێت و لە ./. 15 گورچیلەیەکی ئیش بکات پێویستی بە غەسل نابێت ئەم غەسلە جیهازێکە هەمان ئیشی گورچیلە ئەکات بەڵام ئازار و ناڕەحەتێکی زۆر بە نەخۆشەکە ئەگات ماوەی (3 بۆ 5 ) سەعات ئەخایەنێت

#ئەوانەی ئەکەونە سەر غەسلی گورچیلە هەتا ۱۰ ساڵ ئەگەری ژیانیان هەیە

ئەم غەسلەش بە سێ ڕێگا ئەکرێت :

1ـ Fistula : خوێن بەر و خوێنهێنەر ئەدرێت لەیەک لەژێر پێستەوە joint artre or vein

2ـ Heamo dialysis Chatheter : تیوبێک دائەنرێت ئەکرێتە Vein وە لە جێگولەر ڤێن یان فیمۆڕاڵ ڤێن دە ئەنرێت

3ـ Graft : تیوبێکە دە ئەنرێت خوێن بەرو خوێن هێنەر بەیەک ئەگەیەنرێت .

بۆ خۆ پاراستن لە نەخۆشیەکانی گورچیلە پێویستە :

ئاو زۆر بخۆینەوە بەتایبەت لەم گەرمایەدا کە بەهۆی ئارەق کردنەوە لەشمان پێویستی بە ئاو شلەمەنی زۆر ئەبێت بۆ ئەوەی دور بین لە وشک بونەوەی لەش وە لە خواردنەکانمدا ڕێژەی خوێ کەم بکەینەوە وە بەردەوەم جوڵەو وەرزش بکەین

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » تــــه‌نــــدروســــــــتی » سستى گورچیلەکان یان زانیاری دەربارەی گورچیلە و پەککەوتنی گورچیلەکان

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| راپۆرت (دیاردەى خۆکوشتن)| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| زانستى بومەلەرزەزانى seismology| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى سێیەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى دووەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى یەکەم)| (سیمینار)پلان چییە ؟ بۆچی بەكاردێت ؟ بۆ هەندێك جار سەركەوتوو نابیت ؟| سیمینار لەسەر سەرکەوتن|