سەرهەڵدانى ئیسلام (په‌ڕه‌ 1) - ئاینی ئیسلام به‌ گشتی - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: سەرهەڵدانى ئیسلام

https://adminassets.devops.arabiaweather.com/t.php?y=album_image&wx=930&p=https://adminassets.devops.arabiaweather.com/sites/default/files/haj_pilgrimage_1953_05.jpg
ئاینی ئیسلام دامەزرا لە سەر دەستی موحەممەدی کوڕی عەبدولڵای کوڕی عەبدول موتەلیب، لە بەنی ھاشم، یەکێک بوو لە لقەکانی ھۆزی قوڕەیشی عەرەبی ڕەسەن،، خوای پەرستووە لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتەکانی ڕەتکردۆتەوە و چۆتە ئەشکەوتی حەڕا لە شاخی سەور، لە دووری دوو میل لە مەککەوە و ئاو و پێویستی لەگەڵ خۆی بردووە و مانگی ڕەمەزان تێیدا ماوەتەوە، و کاتی بەسەر بردووە تێیدا بە بیرکردنەوە و تێڕامان، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگا بۆ یەکەم جار دابەزیوەتە سەر موحەممەد لەو ئەشکەوتەدا. و دابەزاندنی نیگا (وەحی) بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ بەردەوام بوو تا کۆچی دوایی کرد، سەرەتا موحەممەد پەیامەکەی گەیاند بە خێزانەکەی بە نھێنی، ئەوانەی کە پێش کەوتن بۆ چوونە ناو ئیسلام خێزانەکەی خەدیجەی کچی خوەیلید، و عەلی کوڕی ئەبوتالیبی ئامۆزای، و ئەبووبەکری ھاوڕێی نزیکی بوون، بەم شێەوەیە موحەممەد بانگەوازی کرد بۆ وازھێنان لە بتپەرستی و بانگی کردن بۆ پەرستنی خوای تاک و تەنھا و باوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی، و ڕووبەڕووی گاڵتەپێکردن بووەوە لەلایەن ھۆزی قوڕەیش و شوێنکەوتووانی ئازار ئەدرا، تا پێغەمبەر موحەممەد ھەواڵی پێدان کە خوا ڕێگەی پێداون بە کۆچکردن بۆ حەبەشە، نزیکەی ٨٠ موسڵمان کۆچیان کرد بۆ حەبەشە و نەجاشی حەبەشە (ئەسحەمەی کوڕی ئەبحەر) ڕۆحی موسڵمانانی پاراست و سەربەستی کردن لە مانەوە لە وڵاتەکەیدا.

ئەوەی زیاتر ھەڵوێستی پێغەمبەر موحەممەد و شوێنکەوتووەکانی قورس کرد کۆچی دوایی ئەبووتالیبی مامی و خەدیجەی خێزانی بوو، بە لەدەستدانی ئەم دوو یارمەتیدەرە بەھێزە، قوڕەیش توندربوون لە ئازاردانی شوێنکەوتووانی پێغەمبەر موحەممەد، لەم کاتەدا پێغەمبەر فەرمانی کرد بە موسڵمانان کە کۆچ بکەن لە مەککەوە بۆ مەدینە بە نھێنی، لە کاتێکدا ٧٠ پیاویان موسڵمان بوو بوون، لە سەردانێکیاندا بۆ مەککە، و بەم شێوەیە ژمارەی موسڵمانان لە زیاد بووندا بوو، تا ئەیانتوانی ڕووبەڕووی دانیشتوانی مەککە ببنەوە لە مەیدانەکانی شەڕدا، لە غەزای بەدردا لە ساڵی ٦٢٤ز سوپای موسڵمانان سەرکەوت و نزیکەی حەفتا کەس لە مەککە کوژران و لە نێوانیاندا ئەبووجەھلی گەورەی قوڕەیش بوو، لە کاتێکا موسڵمانان نزیکەی ١٤ قوربانیان ھەبوو، ئەم تێکشکانە وای لە خەڵکی مەککە کرد خۆیان کۆبکەنەوە و لەساڵی دواتردا لای شاخی ئوحد بە موسڵمانان گەیشتن و شکاندیان،


مزگەوتی پێغەمبەر کە لێی نێژراوە
و لەم داستانەدا ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان کوژران لە نێوانیاندا حەمزەی مامی پێغەمبەر ھەبوو کە ناونرا بە گەورەی شەھیدەکان، لە دوای ئەمە ئەبوسوفیان سوپایەکی گەوری کۆکردەوە و بەرەو مەدینە بەڕێ کەوت تا داگیری بکات، و موحەممەد سوپایەکی گەورەی ئامادە کرد بۆ ڕووبەڕوونەوەی و تەکنیکێکی نوێی بەکار ھێنا بە ڕاوێژکردن بە سەلمانی فارسی ھەستا بە دروستکردنی خەندەق لە دەوری مەدینە، کاتێک ھاوپەیمانی عەرەبی گەیشتنە مەدینە لە ساڵی ٦٢٧ ز. و بەخەندەقەکەیان زانی بڕیاریان دا گەمارۆی مەدینە بدەن، و ئەم گەمارۆیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە بەردەوام بوو پاشان بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان، و لە ساڵی دواتردا پێغەمبەر ڕێکەوتننامەی ئاشتی کرد لەگەڵ خەڵکی مەککە، کە ناسراوە بە ڕێککەوتننامەی حودەیبیە و ڕیککەوتن کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێبکرێت.

موسڵمانان بەڕێکەوتن بەرەو خەیبەر دوای ئەوەی دڵنیابوون لای مەککەوە، کە نزیکەی ١٦٠٠ جەنگاوەر بوون، و موسڵمانان سەرکەوتن و لە ھەمان کاتدا پێغەمبەر موحەممەد پەیامی نارد بۆ زۆر لە بەرپرسانی وڵاتەکانی دەوروبەری و بانگی کردن بۆ ئیسلام، و چەند ساڵێک دوای ڕیککەوتنی حودەیبیە موحەممەد ھێزەکانی نارد بۆ باشوور لەگەڵ بیزەنتییەکان پێک گەیشتن بەڵام شکان بە ھۆی ئەو جیاوازییە زۆرەی لە ژمارەدا ھەیانبوو، ئەمەش ناو دەبرێت بە غەزای مۆتە، و پاش تێپەڕبوونی ھەشت ساڵ بەسەر کۆچی پێغەمبەردا لە مەککە توانی بگەڕێتەوە و فەتحی بکات، بێ شەڕ و کوشتار، و لێبوردنێکی گشتی بۆ دەرکردن بێجگە لە دە کەس کە زۆر ئازاریان دابوو، و خەڵکەکەی خێرایان کرد لە ھاتنە ناو ئیسلام و ھەموو بت و پەیکەری خواوەندە عەربیەکانیان شکاند، لەناو کەعبە و دەوروبەری، و فەرمانی کرد بە بیلالی کوڕی ڕەبباحی حەبەشی یەکێک لە ھاوەڵەکان و یەکەم بانگدەر لە ئیسلامدا، کە سەرکەوێتە سەر کەعبە وبانگ بۆ نوێژ بکات.

پێغەمبەر دوو ساڵ ژیا پاش فەتحی مەککە، لە ساڵی ١٠ی کۆچی دەرچوو لەگەڵ سەد ھەزار موسڵماندا بۆ حەج، و لای شاخی عەرەفات وتارەکەی پێشکەش کردن کە بەدەستوورێک دادەنرێت بۆ ئیسلام، تێیدا بنەماکانی ئیسلامی ڕوونکردەوە و داوای یەکسانی کرد لە نێو خەڵکدا، بە شێوەیەک جیاوازی نابێت لە نێوان بەندەیەکی حەبەشی و گەورەیەکی قوڕەیشی، و دوایین ئایەتی قورئانی بۆ خوێندنەوە ﴿الْێوْمَ أکمَلْتُ ڵکُمْ دِینَکُمْ ۆأتْمَمْتُ عَڵیْکُمْ نِعْمَتِی ۆرَضیتُ ڵکُمُ الْإِسْڵامَ دِینًا﴾، واتە؛ ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاند و ناز و نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامەو دین و ئایینتان. سێ مانگی نەبرد دوای حەجی ماڵاوایی کە پێغەمبەر نەخۆش کەوت و کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی ٦٣٢ ز. بەرامبەر ساڵی ١١ی کۆچی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا، و لە ماڵی عائیشەی ھاوسەری نێژرا، لە تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر، لەو کاتەدا ئیسلام لە ھەموو نیمچەدوورگەی عەرەبی بڵاوبوو بوویەوە


ئەوەتا بەرنامە و رێبازی پەرستشی داناوە کە ئەمیش بە رێکخستنی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا وەک: نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج. ھەروەھا بەرنامە و ڕێباز و حوکمی زۆری بۆ ڕەفتار و ھەڵسوکەوت داناوە ئەمیش بە رێکخسنتی پەیوەندی نێوان خەڵکی لەگەڵ خودی خەڵک لە نێو دەوڵەتێکی ئیسلامی، ھەروەھا پەیوەندی دەوڵەتی ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتانی تر، جا ئەم بەشەی حوکمی ڕەفتار و ھەڵسوکەوتە -احکام المعاملات- دابەش دەبێت بەسەر:

حوکمەکانی باری کەسێتی: کە پەیوەستە بە خانەوادە لەمارەبڕین و ژن ھێنان و مافەکانی ھاوسەرایەتی و رەچەڵەک و تەڵاق دان و ماوەکەی و خەرجی.
حوکمەکانی باری شارستانی: کە پەیوەستە بە کڕین و فرۆشتن بارمتە و بریکاری و مافی کڕین پێش کەسانی تر -شفعە- ھەر چ مافێک کە پەیوەست بە ماڵ و سامان.
حوکمەکانی تاوان (جنائی): کە پەیوەستە بەم تاوانانە کە کەسی پێگەیشتووی تێگەیشتوو ئەنجامی دەدات ئەو سزایەش کە شایانیەتی.
حوکمەکانی چونیەتی پێشکەش کردنی داوا -مرافعات-: کە پەیوەستە بە دادگەو داوا و بەڵـگەکان.
حوکمە دەستوریەکان: کە پەیوەستە بە داڕێژانی حوکم و بنەماکانی و دەسەڵاتی سەردار و کاربەدەستان بەسەر ئەوانەی کە بە سەریانەوەن ماف ئەرکی ھەردوولایان.
حوکمە نێودەوڵەتیەکان: کە پەیوەستە بە پەیوەندی دەوڵەتی ئیسلامی بە دەوڵەتانی تر و ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی ناموسڵمان لە دەوڵەتی ئیسلامی.
ئەم نەخشە کێشی و ھێلکاری رێکخستنەش بەم دواییە سەری ھەڵداوە، کەمەبەست پێی تەنھا رێکخستن و ئاسانکاریە بۆ لێکۆڵینەوە و خوێندن، ئەگینا، لە بۆچوونی ئیسلامیدا ھیچ چالاکیێکی مرۆییانە نیە کە مانا پەرستشی بەسەردا نەچەسپێ، بەڵکو مەبەست لە بوونی مرۆڤ لە ژیاندا بەندایەتی کردنی خوادیە، خودای گەورە دەفەرموێ (مرۆڤ وجنۆکە تەنھا بۆ پەرستش کردنی دروست کردووە (الزاریات:٥٦).

جا ئەم یاسا و ڕێسا و حوکمە شەرعیانە، رێکخەری ژیانیخەڵکن، و سوود مەندن بۆتاکەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی، بەشێوازێکی رێکی پەروەردەیی، بۆ نموونە نوێژ، پەیوەندیێکە لە نێوان بەندە وخواد، جاکە خودای گەورە باسی ئەوپەرستشە پەروەردەییەی کۆمەڵگادەکات، دەفەرمووێ:(نویژ نایەڵی کاری ناشیرین و بەد بڵاوبێتەوە) العنکبوت: ٤- رۆژووش پاڵنەرێکە بۆ پارێزگاری، خودای گەورە ئەفەرمووێ:(ئەی کۆمەڵانی بڕواداران رۆژووتان لەسەر نوویسراوە ھەروەکو چۆن لەسەر گەلانی پێش ئێوەش نوسراوە بۆ ئوەی پارێزکاربن) البقرە:١٨٢. زەکاتیش مایەی پاکییە، ئەوەتا خودای گەورە ئەفەرمووێ (لە ماڵەکانیان ھەندێک وەربگرە -بۆ ھەژاران -تابە ھۆیەوە پاک ببنەوە) التوبە:١٠٣. حەج کردنیش دەبێتە ھۆی دوور کەوتنەوە لەزمان پیسی بە ھۆی جوێن و کیشمە کێشمو قسەی ناشرین، خودای گەورە ئەفەرمووێ:(حەج کردن لە مانگێگی دیاری کراوە، جاھەر کەسێک حەجی کرد، نابێ لە حەجدا زمان شڕی بنوێنی بە کێشمەکێشم و جوێن و قسەی ناشیرین، ھەر کارێکیش بکەن خودای پێی ئاگادارە، وماڵی پارێزگاری بۆ خۆتان کۆبکەنەوە، چونکە باشترین جۆری ماڵە، لە خەشمی من ئاگادرابن و بترسن، ئەی خاوەن بیرو ھۆشەکان) البقرە:١٩٧.

لە ئاسانکاریەکانی ئیسلام و بێ گیروگرفت بوونی
نەگرتنی دەرگای پەشیمانی (تۆبە) و گەڕانەوە بۆ لای خودا، لەبەردەم تاونباران تائەوکاتەی دەمرن یان رۆژلە خۆرئاواوە ھەڵبێت، کە بەڕاستی ئەمەش ئاسودەیی، و خۆشی بۆ دەروونی کەسی تاوانبار، و ئازادی دەکات لە ھەست کردن بە گوناە و تاوان، خودای پاک وبێ گەرد ئەفەرموێ (پێیان بڵێ: ئەی بەندەکانم، ئەی ئەوانەی زێدە ڕۆییتان کردووە لە سەرخۆتان، لە سۆز و میھری خودا بێ ئومێد مەبن خودا لە ھەموو گوناھێک خۆش دەبێ، چونکە ئەو لێبوردە و بەخشندەیە) الزمر:٥٣.

دادگەری
ئەم بنەمایەش کە لە بانگەوازەکانی قورئان خۆی ئەنوێنێ، کەفەرمان ئەفەرمووێ بە دادگەری ڕەھا لە نێوان خەڵکی وە ڕێ ئەگرێ لە جەور و ستەم لە گەڵ ئەوانەش کە رقمان لێک ئەبێتەوە، بەیەک ھەڵدەشاخێن، خودای گەورە ئەفەرمووێ (ئەی کۆمەڵی بڕوا داران بۆ خودا پارێزگاری وشاھێدبن لەسەر دادگەری، باکێشە و ناخۆشی نێوان ھۆز ولایەناکان واتان لێ نەکات کە دادگەر نەبن، دادگەربن، ئەمە نزیکتان ئەکاتەوە لە پارێزکاری، کەوا پارێزکاربن وە لە خەشمی خودا بترسن، چونکە خودا ئاگاداری ولێزانە بەکردەوەکانتان) المائدە: ٨. قورئانیش باسی ئەوەی کردووە کە گەلانی پێشوو بە ھۆی زۆرداری و بەربڵاوی ستەمەوە لەناو چوون، خودای گەورە ئەفەرمووێ:(خەڵکانی سەدەکانی پێش ئێوەمان لە ناوبرد دوای ستەم کردنیان) یونس:١٣. لە مێژووی ئیسلامدا دادگەری بەڕوون و ئاشکرایی بەرچاودەکەوێ، بگرە لەگەڵ ناموسڵمانانیش، ئەوەتا لە بەسەرھاتی عومەری کوڕی خەتاب، لەگەڵ ئەوقیبتیەی (قبگی) کەھاتبوو شکاتی لە لای ئەودەکرد، کە کوڕی سەرداری سەرکردەی میسڕی ئەوکات، عەمری کوڕی عاس، شەقێکی بەناڕەوا لێ داوە، عومەریش دادوەری لەگەڵ کرد تۆڵەی بۆ کردەوە پێی وت: لەو کوڕە بدە کە دووجار بەڕێزە. لە راستیشدا ئەو دادگەری و نەبوونی جەورستەمە، خەڵکی شامی موسڵمان کرد، ھەرچەندە کەخاچ پەرست بوون. بەڵام ئیسلامبوونی خۆیان ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ژێر دەستەی رۆمەکان بوون، و خاچ پەرستیش بوون.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| راپۆرت (دیاردەى خۆکوشتن)| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| زانستى بومەلەرزەزانى seismology| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى سێیەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى دووەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى یەکەم)| (سیمینار)پلان چییە ؟ بۆچی بەكاردێت ؟ بۆ هەندێك جار سەركەوتوو نابیت ؟| سیمینار لەسەر سەرکەوتن|