زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان(Data visualization) لەکۆمپیتەردا (په‌ڕه‌ 1) - کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت » زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان(Data visualization) لەکۆمپیتەردا

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان(Data visualization) لەکۆمپیتەردا

یەکێکی تر لە بەشەکانی زانستی کۆمپیتەر بریتیە لە بە بیناییکردنی زانیاریەکان کە گرنگیەکی تایبەتی هەیە لە هەموو جیهاندا زانستی بە بیناییکردن تەنها تایبەت نیە بە کۆمپیتەر بەڵکو پێش کۆمپیتەر هەبووە بەڵام لەگەڵ دروست بونی کۆمپیتەر ئەم زانستە چوە ئاستێکی نوێیوە کە هەرگیز پێشتر کەس پێشبینی نەکردبوو و نەدەکرا، لە درێژەی بابەتەکە روونکردنەوەی زیاتر دەدەین، زانستی بە بیناییکردن لەناو کۆمپیتەردا بمانەوێت شوێنێکی بۆ بکەینەوە ئەوا شان بە شانی بینایەکانی کۆمپیتەر(computer graphics) دەنوسرێت بەڵکو بینایەکانی کۆمپیتەر بەشێکە لە زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان



هەندێک پرسیار
لەوانەیە بۆ کەسێکی ئاسایی زۆر روون و ئاشکرا نەبێت بەڵام هیچ جارێک هەبووە پرسیارێکت لەخۆت کردبێت ئایە ئەم وێنەیە چۆن دروست کراوە لە کاتێک دا کەس ناتوانێت ئەم شتە ببینێت ؟؟ نموونەیەکی زۆر دیار بریتیە لە ئەو وێنانەی کە لە دەرەوەی هەسارەی زەویەوە بۆ نموونە شێوەی هەموو جیهان و مەجەرەکان لە زۆر کاتدا وێنەی وا دەردەچێت کە لە خەیالەوە نزیکە بەڵام چۆن ئەو کردارە ئەنجام دەدرێت زۆربەی خەڵکی باوەر بەوە ناکەن و ئاساییە ئەگەر زانیاریت لەسەری نەبێت و نەزانیت چٶن ئەم کردارانە ئەنجام دەدرێن یان زۆر جار لە فلمە دۆکۆمێنتاریەکان شتی وا دەبینن بۆ نموونە لەوانەیە کرداری بڵاوبوونەوەی بەکتریایەک یان ڤایرۆسێک دەدات و چۆنیەتی کارکردنی نەخۆشیەکە زۆر شتی تر وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەم زانستەیە.
https://devstree.io/wp-content/uploads/2016/08/space_history.jpeg

مێژوو
مێژووی ئەم زانستە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی دووەمی زاینیی کاتێک زانیاریەکان لە ریز و ستونەکان رێکدەخران و نیشان دەدران دوای ئەوە لە سەدەی هەڤدەم فەیلەسوف و بیرکاری زان رێنیە دیکارت(René Descartes) رووتەختی پۆتانی داهێنا لە بیرکاریدا کە تا ئێستاش بەکاردەهێندرێت و بۆ نیشاندانی نرخەکان لەسەر روتەختێک بەکار دەهێندرێت
https://devstree.io/wp-content/uploads/2016/08/Cartesian-coordinate-system.png
پاشان لە کەرتی دووەمی سەدەی بیستەم ئەم زانستە زیاتر پەرەی سەند کاتێک بەکارهێندرا بۆ نیشاندانی کۆمەڵک زانیاری لە سەر شێوازی وێنەی دیار و روون


دوای ئەم ماوەیە و پێشکەوتنی تەکنەلۆجی ئەم زانستە پێشکەوتنێکی زۆر بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە جۆرێک کە کەسان پێشتر هەرگیز خەیاڵیان بۆی نەچوبێت



بیرۆکە
بیرۆکەکە سادەیە ئەم زانستە لە زۆر شوێندا بەکار دەهێندرێت و بۆ مەبەستی تێگەیشتن بەکاردەهێندرێت بە پلە یەک زۆربەی کاتەکان هەندێک زانیاری هەن زۆر ئالۆزن یان بەجۆرێک زۆر و گەورەن تێگەشتن لێیان زۆر ئەستەمە و لەوانەیە تێگەیشتن لەم زانیاریانە ببێتە هۆی چارەسەر کردنی نەخۆشیەک دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەیەکی بیرکاری یان تێگەشتنی قوتابی لە وانەکان و مەبەستم لە زانیاری زۆر و ئالۆز سەیری فەیسبووک بکە بەکارهێنەرێکی ئێکجار زۆری هەیە وەرە نامەی هەموو ئەم بەکارهێنەرانە کۆ بکەوە لە شوێنێک و سەیر بکە بزانە چ وشەیەک زۆر بەکارهاتووە گەورەیی کێشەکە دەبینیت و ژمارەکان خەیاڵین بۆیە ئەم زانستە بەکاردەهێندرێت لە تێگەشتن لە کێشەی لەم جۆرە و زۆرانی تر.



بەکارهێنان
ئەم زانستە زۆر فراوانە  لەبەر ئەوەی پێوستە بەکاربهێندرێت لە زۆربەی زانستەکانی تردا وەک پزیشکی و گەردوونناسی و زیندەوەرزانی و فیزیا و کیمیا و بیرکاریدا زیاتر خۆی وەک بیرۆکە نیشان دەدات لەوەی وەک زانستێکی سەربەخۆ بەڵام پێویستە ئەوانە بزانینن ئەمە هەندێک بەکارهێنانە

1- بواری پزیشکی : لە بواری پزیشکیدا نابێتە درۆ گەر بڵێین هەموو بواری پزیشکی بردە ئاستێکی نوێ لەگەڵ بەرەو پێشچوونی ئەم زانستە کە راستەوخۆ پەیوەست بو بە کۆمپیتەر سوودی لێ وەرگیرا لە بواری پزیشکی بە تێکەڵ کردن لەگەڵ چەند زانستێکی دیکە توانرا زۆر شت  روونکردنەوەی بۆ بکرێت و یەکێک لەو بەکارهێنانە دیارانە بریتیە لە ئامێری MRI

https://www.usa.philips.com/b-dam/b2bhc/master/Products/Category/magnetic-resonance/imaging-systems-thumb.jpg
2- لە بیرکاریدا : ئەمە لەوانەیە یەکێک بێت لە گرنگترین بەکارهێنانەکان هەندێک کێشە و بیرۆکە هەن کە زۆر گرانن بۆ تێگەیشتن گەر تەنها سەیری ژمارەکان بکەیت بەڵام کاتێک ئەم ژمارانە بە شێوازی وێنە دبینیت هەموو کردارەکان زۆر سادە دەبنەوە و تایبەتمەندی نوێی نەخشەو ژمارەکان دەتوانینن ببینین نموونەیەک لەسەر نیشاندانی ژمارە خۆبەخشەکان

لەگەڵ یەکەم سەیرکردن هەندێک دووبارە بوونەوە دەبینیت و شێوەیەکی سەیر دەبینیت کە دەشێت زۆر زانیاری زیاتر بدات لەوەی هەزارەها ژمارەی خۆبەخش بنوسیت و سەیریان بکەیت، نموونەیەکی تر لە بیرکاریدا نەگۆری پای PI ی هەیە کەسێک هەستاوە کردویەتی بە وێنە و ئەنجامەکانی بیر و خەیاڵ دەبات
https://devstree.io/wp-content/uploads/2016/08/GwgWDm8-768x432.jpg
3- لە ئەندازیاری : هەرچەندە بواری ئەندازیاری دەتوانینن بڵێین بەجێهێنانی بیرکاریە یان بنەمای ئەندازیاری بیرکاریە بەڵام لە ژیانی راستیدا زۆر کردار هەن پێویستە زانیاریەکانیان ببینرێن و پێشبینی بەسەرهاتەکان بکەن  ئەم وێنەیەی خوارەوە جووڵەی شلەیەک نیشان دەدات لەناو بۆریەک کە لە ئەندازیاریدا ئەم جۆرە کارانە زۆر پێوسیتن بۆ نشاندانی شوێنی لاواز و بەهێز و باشی و خراپیەکان
https://www.simscale.com/docs/_images/Tut-2-FM-37.png
4- لە کۆمپیتەردا : تەنانەت ئەم وێنەیەی دەیبینت لەسەر شاشەی کۆمپیتەرەکەت لە راستیدا هەمووی ژمارەی سەیر سەیرن گەر بە ئاسایی بیانبینت هەر لێیان دەترسیت بەڵام بە شێوازی وێنەیەک نیشان دەدرێت کە مرۆڤ زۆر بە ئاسانی مانایان تیدەگات و زانیاری وەردەگرێت

5-لە بواری گەردوونناسیدا : زۆر بەکار دەهێندرێت نموونە دوای چەند ملیۆن ساڵێکی دی گەلە ئەستێرە ئێمە رێگای کاکێشان تێکەڵ دەبێت لەگەڵ گەلە ئەستێرەیەک بەناوی ئەندرۆمیدا بۆیە زاناکان هەڵسان بە شێوەکردنی رووداوەکە و شتێکی لەو شێوازە دەرچوو لە بنەرەتدا ڤیدۆیە شتەکە بەڵام تەنها وێنەیەک لە روداوەکە
https://2.bp.blogspot.com/-7wbfQ_THyIc/V6pmwP2ldUI/AAAAAAABY1c/8Rz6iK-1KWEGohcMIYoaQwfulGnCuGBUwCK4B/s1600/full_tif.jpg
دەتوانین بڵێن لە هەموو زانستەکانی تردا بەکار دەهێنرێت بەڵام ئەوەندەمان نوسی کە بیرۆکەیەک وەرگرین



جۆرەکانی
راستی وەك دەڵیین جۆر شتێکی ۆر گشتگیرە وەک بینیتان لە زۆر شوێندا بەکاردەهێنرێت بەڵام شتێک دەتوانین ببیننن ئەمانە هەمویان وێنەن یان ڤیدیۆ جۆری دیکە هەیە دەتوانیت کردارت هەبێت لەگەڵیان یاریەکان جۆرێکن لەم زانستە پێیان دەگوترێت interactive graphics بینایە کرداریەکان و لەوانەیە هەندێک شتی زانستیش هەبێت بتەوێت خۆت دەسکاری بکەیت و بگۆرێت ئەمەش هەر دەچێتە هەمان قاڵبەوە

کۆتایی
لە درەئەنجامدا دەگەین بەوەی کەوا ئەم زانستە لە هەموو لایەنەکی ژیانماندا بوونی هەیە و لەوانەیە تێکەڵ بکرێت لەگەڵ زانستەکانی دیکەدا بەڵام زۆر جیاوازە لەوانەیە ئەم نووسینە زۆر جیاوازی نیشان نەدات بەڵام بێگومان بە لەوەی زۆر جیاوازە ئەم هەڵە تێگەشتنە لەوەدایە بە هەماهەنگیەکی زۆرەوە لەگەڵ زانستەکانی دیکەدا کاردەکات بۆیە بەو شێوازە دەردەکەوێت لە کۆتایی ئەم نووسینە تەنها پێناساندنێک بوو

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت » زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان(Data visualization) لەکۆمپیتەردا

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| راپۆرت (دیاردەى خۆکوشتن)| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| زانستى بومەلەرزەزانى seismology| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى سێیەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى دووەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى یەکەم)| (سیمینار)پلان چییە ؟ بۆچی بەكاردێت ؟ بۆ هەندێك جار سەركەوتوو نابیت ؟| سیمینار لەسەر سەرکەوتن|