مێروو کوژەکان و کاریگەریان لەسەر ژینگە. (په‌ڕه‌ 1) - کشتوکاڵى - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » کشتوکاڵى » مێروو کوژەکان و کاریگەریان لەسەر ژینگە.

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: مێروو کوژەکان و کاریگەریان لەسەر ژینگە.

https://scontent.fisu6-1.fna.fbcdn.net/v/t1.0-9/51151562_1251372725012468_2282858865391304704_n.jpg?_nc_cat=102&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=c8bdd9ea21bb04f9be3720f22b62219b&oe=5CFDFFF3
لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە وەرزی بەهاردا و کەوتنەخۆی جوتیاران بۆ چوونە ناو کێڵگە کشتوکاڵیەکان و خستنە سەرشانی پەمپی پڕژاندنی قڕکەرەکان، بە پێویستم زانی کە کورتەیێک لەسەر ئەم بابەتە بنووسم، کە تائێستا زۆربەمان بەکاری دێنین و بێ ئەوەی ئاگاداربین لە چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵی و ڕاددەی زیانەکانیان، ئەویش مێرووکوژەکانە .

مێرووکوژەکان چین؟

مەوادگەلێکی دروستکراون لە تێکەڵەی ئاوێتە کیمیاییەکان و ماددە ئەندامییەکان یان نائەندامیەکان و چەندین خاسیەتی تایبەتیان هەیەو توانا دارن بۆ پاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی بەڵاکان یان زاڵبوون بەسەریداو لەناوبردنی.لەناو بەرە کیمیاییەکان مەواد گەڵێکی لەناوبەر و دوورخەرەوەی مێروەکانیان تێدایە،لەگەڵ ئەو مەوادانەشی کە بۆ ڕێکخستنی ڕوەک یان بەمەبەستی پاراستنی ڕوەکەکان لە هەڵوەراندنی گوڵ و بەرەکانیان.

زیانەکانی مێرووکوژەکان:
بێ گومان سەرەڕای چەند سودێکی ئەم مێرووکوژانە کۆمەڵێ زیانی گەورەش لەدوای خۆی جێ دەهێڵێت گاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی سروشتی دەبێت کە لێرەدا بە چەند خاڵێک باسی دەکەم.
1ــ دەرکەوتنی چەندین جۆر مێرووی هەڵگری بەرگری کە{ سەرچاوەی بەرنامەی نەتەوە یەک گرتووەکان بۆ ژینگە ئاماژەی بەوە داوە ،کە زیاتر لە 250 جۆری مێروو خۆڕاگری و بەرگریان لەبەرامبەر لەناوبردنی جیهانی مێروەکان بەدەست هێناوە}.
2 ــ دەبێتە هۆی کوشتنی کۆمەڵێ مێرووی سود بەخش لەوانە وەک {هەنگ}.
3 ــ پیسکردنی ژینگەی {هەواو و خاک و ئاو }،کە ئەمانەش دواجار کاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤ، بۆ نموونە: پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی کاتێک ناوچیەک دەڕشێنی بەم جۆرە مێروو کوژانە لەگەڵ هاتنی باران یان ئاودێری خاکەکە ئەم ماددە کیمیاییانەش دەچنە ژێر خاک و تێکەڵ دەبن بە ئاوی ژێر زەوی و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی ئاوی ژێر زەوی کە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاوی شیرینە.
4 ــ دەرکەوتنی باری ژەهراویبوونی مرۆڤ و مردنی .
5ــ زیانێکی زۆر دەگەیێنێت به پۆلە ڕووەکیەکان، بەتایبەت لەکاتی زیاد بەکارهێنانی لەناوبەرەکان بەڕێژەی زیاتر لە ڕێژەی سروشتی یان ڕێگە پێدراو.
6 ــ دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی سروشتی و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونێکی لەڕاددەبەدەری ژمارەی ئەو مێرووە زیاندارانە .
7 ــ لەناوبردنی دوژمنە سروشتیەکانی مێرووە زیانبەخشەکان.

ـــ کەم کردنەوەی کاریگەری مێرووکوژەکان لەسەر ژینگەی مرۆڤ و دەوروبەری:
شارەزایانی بواری ژینگە و کشتوکاڵ بەپێی ئەزموونی خۆیان تێبینی چەن خاڵێکیان کردوە کە کاریگەریە نەرێنەکانی مێرووکوژەکەکان بۆ سەر مرۆڤ و ژینگە کەمتر دەکاتەوە لەوانە.

1 ــ دیاریکردنی بڕی بەکارهێنراو واتا زیادەڕۆیی نەکردن لە بەکارهێنانی مێرووکوژەکەدا.
2 ــ نەپڕژاندنی لەکاتی هەڵکردنی با و داباریندا .چونکە لەکاتی هەڵکردنی با دەرمانەکە بڵاو دەبێت و ڕەنگە بەر درەخت و ڕوەکاکان بکەوێت و زیانیان پێ بکەوێت، لەکاتی دابارینیشدا مێرووکوژەکە لەگەڵ ئاوی باران تێکەڵ دەبێت و دەچێتە ناخی زەوی و دەبێتە هۆی پیسکردنی ئاوی ژێرزەوی .
3 ــ پڕژاندنی ڕاستەوخۆ پاش ئامادەکردنی بۆ پڕژاندن.
4 ــ نەپڕژاندنی مێرووکوژە بەسەرچوەکان تاوەکوو پاش دڵنیابوون لێیان.
5ــ گرینگی پێدانی ئەم بابەتە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بکرێتەوە لە زیانەکانی مێرووکوژەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان.
6 ــ ڕێنمایی جوتیاران بکرێ بۆ بەکارهێنای ڕوەکی خانەخوێ بەشێوەی خەت لەنێوان بەرووبوومە سەرەکیەکان بچێنرێت. بۆ نموونە بۆ نەخۆشی تەماتە و پاراستنی لە لۆچ بوون و زەرد بوونی گەڵاکەی .دەبێت پێش گواستنەوەی شتڵی تەماتە هەندێ ڕوەکی وەک{ خەیار و باینجان ...} بچێنرێت وپاشان ناوە ناوە ئەم خەتانە بە مێرووکوژ بڕشێنرێت.نەک تەواوی خەتەکان بڕشێنرێت کە زیانی زۆری دەبێت و وە تێچووی زیاتریشی دەوێت.
7ــ بەرزکردنەوەی نرخی قڕکەرەکان .تەنها ئەوانە نەبێت کە پێویستی سەرەکین و جوتیار ناچارە بەکاریان بێنێت.
8 ــ لەبەرکردنی جلی خۆپارێزی لەکاتی پڕژاندنی دا چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر دەم و چاوو پێست و کۆ ئەندامی هەناسەدان.
9 ــ دانانی لیژنە لە ناوچە سنوریەکان {مەرزەکان} بۆ ڕێگەگرتن لە بەرووبوومی توش بوو.
10ــ زۆربەی هاوڵاتیان لەکاتی کڕینی میوەدا بیریان تەنها لای میوەی جوان و ڕازاوەیە زۆربەیان شارەزاییان نیە لە ماددە کیمیاییەکان و مێروو کوژەکان نیە کە ڕەنگە ئەم جۆرە میوانە بەم جورە قڕکەرانە ڕشێنرابێت.بۆیە پێویستە هۆشداری بدرێت لەم جۆرە بەروبوومانە.
11ــ هێنانی ئەو مێرووکوژانەی کە لەبنچینەدا لە پێکهاتەی ڕوەکن و دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی مێروەکان و سەرەنجام لەناوبردنیان بەبێ ئەوەی زیانێکی ئەوتۆ بە ڕوەک بگەیێنێت.

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨ » کشتوکاڵى » مێروو کوژەکان و کاریگەریان لەسەر ژینگە.

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| راپۆرت (دیاردەى خۆکوشتن)| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| زانستى بومەلەرزەزانى seismology| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى سێیەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى دووەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى یەکەم)| (سیمینار)پلان چییە ؟ بۆچی بەكاردێت ؟ بۆ هەندێك جار سەركەوتوو نابیت ؟| سیمینار لەسەر سەرکەوتن|