سیمینار لەسەر سەرکەوتن (په‌ڕه‌ 1) - خوێندن و خوێندکاران - ¨°o.O (مــه‌كــۆی زێــریــن) O.o°¨
banner

تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

ئـــــاگـــاداری.... به رێزان له كاتى رودانى هه ركيشه يه ك يان بابه تيكى ناشياو له ناو مه كۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ...يان ئيميل[email protected]


نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  چوونه‌ژووره‌وه‌  |  به‌ ئه‌ندامبوون

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

RSS ی بابه‌ت

په‌یام [ 1 ]

1 Share

بابه‌ت: سیمینار لەسەر سەرکەوتن

https://assets.entrepreneur.com/content/3x2/2000/20170413192302-GettyImages-115600227.jpeg?width=700&crop=2:1
بەدڵنیاییەوە هەموومان دەمانەوێت لە ژیانماندا پەنجەمان بۆ ڕابکێشرێت و کەسێکی سەرکەوتووبین، بەڵام رەنگە زۆربەمان پەی بەرێگاکانی سەرکەوتنن نەبەین، شارەزایان چەند رێگایەکیان دەست نیشانکردووە کە دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ ئەوانەی  بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێن، چەند خولەکێک لە کاتت بدەرە خوێندنەوەی ئەم چەند خاڵە و سوودێکی زۆریان لێ ببینە.

راستگۆیی
راستگۆبە لەگەڵ خۆت ئینجا لەگەڵ دەورووبەرەکەت.  زۆر کەس نازانێت راستگۆبوون  لەگەڵ خۆت چییە، با ئێمە پێت بڵیین، واتە  فێل لەخۆت نەکەیت وو زیاد لە توانای خۆت ئەرک نەخەیتە سەر شانت ئەوەی کە ناتوانیت بیکەی مەیکە و بەدوای رێگەی دیکەدا بگەڕێ. پێویستت بەیارمەتییە؟ کەواتە بێ دوو دڵی داوای یارمەتی بکە و شەرم مەکە. دەترسیت لەوەی کە بە خەونەکانت نەگەیت؟ کەی ترسایت دانی پێدا بنێ و هۆکاری ترسەکە دەست نیشان بکە و دواتر بڵێ ترسی ناوێ و  دەست پێبکە.  ئەگەر لە رێگای یەکەمیش سەرکەوتوو نەبوویت رێگەی دیکە تاقی بکەرەوە.
رێکخستنی کات
قسەیەکی باو هەیە دەڵێت کات وەک تیخە ئەگەر نەییری دەتبڕێت ، ئەو خاڵەیان زۆر بە جددی وەربگرە و زیاتر کاری لەسەر بکە چونکە کات کۆڵەکەیە بۆۆ بەدیهێنانی ئامانج و خەونەکانت، جا لەبواری کار بێت یان ژیانی تایبەتی خۆت.
ئارام گرتن
زۆر هەوڵت داوە بۆ کارێک؟ شەونخوونی زۆرت بۆ کردووە و زۆر چاوەڕێت کردووە بەڵام هێشتا بە ئامانج نەگەشتوویت؟ ئەمە واتا بێ ئومێد بیت؟ ڕەنگە نەتوانیت ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئەو کارە ببینیت  بەڵام پێویستە  متمانە و تونای بینینی شتەکانت هەبێت. ئەو کەسانەی ناتوانن کە ئارامبگرن بۆ ئەوەی بزانن دوای چەند مانگێک یاخود ساڵێکی تر چی ڕوو دەدات، ناتوانن سەرکەوتووبن. ئەگەر هەموو شتێک بە سادەیی و ئاسانی بوایە، کەوایە بۆ هەمووان پاڵەوان نین؟
خۆشەویستیت بۆ کارەکەت
ئەگەر خەونی گەورەترت هەیە و دەتەوێت لەدوارۆژدا خۆت لە شوێن و پایەی بەرزتردا ببینیت دەبێ خۆشەویستیت بۆ کارەکەت هەبێت.  ئەمە یەکێکە  لەو  رێگایانەی کە تۆ بەرەو سەرکەوتنت دەبات چونکە ئەمە وات لێدەکات کە داهێنان بکەیت و هەنگاو بە هەنگاو لە سەرکەوتنی گەورە نزیک ببیتەوە ، کەواتە لە ئێستاوە لەگەڵ کارەکەت پەیوەندی خۆشەویستی درووست بکە!
بیرۆکەی ئاشکرا و روون
با بیرۆکەکانت روون بن و بزانیت چی دەکەیت ودەتەوێ چی بەدەست بهێنیت ، ئەگەر پلان و ئامانج و ئەنجامت لەلا روون بوو خەم مەخۆ و دەست پێبکەوە.
خۆ ئامادەکردن بۆ ئەگەرەکان و هەبوونی پلانی دووەم “پلان “B”
راستە پلان دانان یەکەمین هەنگاوە  و گرنگیەکی تایبەتی هەیە ، بەڵام ئەی ئەگەر لە ناوەراستی جێبەجێکردنی پلانەکە حاڵەتێکی نا ئاساییی رویدا و پلانەکەتی گۆڕی؟  ئایا بیرت کردووتەوە کە لەو کاتەدا دەبێت چی بکەی؟ چۆن دەتوانیت لەو کاتەدا باروودۆخەکە چارەسەر بکەیت؟  ئایا دەتوانیت خۆت لەگەڵ دۆخە نوێیەکەدا بگونجێنیت؟  کەسە سەرکەوتووەکان هەمیشە  بۆ ئەو باروودۆخە لە ناکاوانە  هەر لە سەرەتاوە پلان “B” دادەنێن.
باوەڕبەخۆبوون
ئەوە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکان، ئەگەر ئەم خاڵەت تێدا هەیە بەدڵنیاییەوە رێگاکانی دیکەی سەرکەوتنت ئاسانتر دەبن، هەمیشە بڕوات بەوە بێت کە  دەتوانیت کار بکەیت و سەر بکەویت، هەر لەسەرەتاوە خۆت نائومێد مەکە.

* چۆن بیر لە سەرکەوتن دەکەیتەوە؟
سەرکەوتن رەنگە کارێکی هێندە ئاسان نەبێت، بەڵام ئاستەمیش نییە لە ئاستی هیچ کارێک یان ئامانجێک لە ژیان، بۆ هاوکاری هەر تاکێک پسپۆڕان توێژینەوەیان ئەنجامداوە لەسەر ئەو کەسانەی لە جیهاندا بە کەسایەتیەکی دیار و سەرکەوتوو ناسراون، وەک تۆماس ئەدیسۆن و جای زەی و ئۆپرا، بەپێی هەواڵەکەی گۆڤاری "forbes" ی ئەمەریکی لە ئەنجامدا دەرکەوت لەپێناو سەرکەوتن پێویستە ئەم شەش بنەمایە لەیادنەکەیت لەهەموو کارێکی ژیاندا.

1-ئامانجێکی روون هەبێت و دیاریبکەیت، بۆ ئەوەی بزانیت تۆ بۆ چی هەوڵدەدەیت، بەڵام بە هەڕەمەکی بڕیاردان و هەڵبژاردنی خواست و هیواکانت، زیانی هەیە.

2-هەرگیز مەترسە لە هیچ هەنگاوێک، چونکە ترس رێگانادات خەونەکانت بەدیبهێنیت.

3-هەمیشە کەسێکی رێکخراوبە، بزانە چۆن هەموو کارەکانی ژیانت رێکدەخەیتەوە بە پلان.

4-بەردەوام هەوڵی فێربوون بدە، پرسیارکردن عەیب نییە، پێویستە لەهەمووانەوە زانیاری وەربگریت.

5-چاوەڕوانی شکست بکە و بە ئەنجامێکی ئاسایی بیبینە، چونکە لە شکستەوە سەرکەوتن دێتەدی.

6-بەردەوام هەوڵبدە زیاتر پێشکەش بکەیت و لە ئاستێکدا نەمێنیتەوە


كەوتن وشكست هەنگاوەكانی سەركەوتنە لە ژیان

سەرکەوتنی مرۆڤ و گەیشتنی بە ئامانجەکانی کەوتن و قورسی زۆرى تێدایە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەستەم بێت، بۆیە دەبێت خۆ ڕاگربین، چونکە ئەوانە هەموویان وانە ویەكەم هەنگاوەكانن بۆ سەرکەوتن.

كەسە سەرکەتووەکانی جیهانیش، لە قۆناغێک یان زیاتر لە ژیانیان ڕووبەڕووی کەوتن دەبنەوە، بەڵام ئەوان بەردەوام بوون لە هەڵسانەوە دوای هەموو شكستێك وئێستا ئەو كەسە سەركەوتوانەن كە رۆڵیان هەیە لە كۆمەڵگا، تۆش مەترسە لە کەوتن و وا تێمەگە کە کەوتن بێ نرخ و بێ توانات دەکات، خۆت سەرزەنشت مەکە کە هەرەست هێناوە.

هەموو کەوتنێک وەکو وانە وەربگرە کە باشتر ئامادەت دەکات بۆ قۆناغی دواتر، لە کاتێکدا مرۆڤ هەندێک جار کە دەکەوێت وادەزانێت کۆتایی جیهانە،  و ئیتر هەموو شتێک بەسەریدا ڕووخاوە، راستترین وباشترین ڕێگا وبییركردنەوە  لەم قۆناغە ئەوەیە سوود لە وانەکان وەربگری، سەیری چیرۆکی ئەوانە بکەی کە سەرکەوتوون، بزانە کامیان کەوتن بەشێک نەبوە لە ژیانی!! سەیری ژیانی دەوروپشت و گەورەتر لە خۆت بکە، دەبینیت پێش تۆ زۆر کەوتوون و زۆریش هەستاونەتەوە.

پێویستە لە کاتی کەوتن فێری ئارامی و خۆڕاگری بیت، ورد ببیتەوە لەو شتانەی تۆیان خست و ڕاستییەکان قبووڵ بکەيت و فێل لە خۆت نەکەى، ئینجا بڕیاری هەستانەوە بدەيت و کاری جددی و زۆر بکەى بۆ دووبارەنەکردنەوەی هەڵەکان.

رێگای سەرکەوتن رێگایەکی ڕاست و ئاسان نییە، هەربۆیە وا سەیری کەوتن بکە کە بەهێزت دەکات، لەبیریشت نەچێت، ئەوەی نەتکوژێت، بەهێزت دەکات،  ئەو ڕاستیەشت قبووڵ بێت، کە سەرکەوتن بەبێ کەوتن، چێژی نیە.

چۆن بۆ سەرکەوتن بسازێین؟
بۆهەر هەنگاو و کار و کردەوەیەک ئەندێشەی خودگەرایی، مرۆڤ ناچار بە گەڕان دەکا بە دوای دۆزینەوەی مەرج و خاڵبەندیەکانی سەرخستن و بردنەوەیەکی ئاسودە ، حەزی سەرکەشیش بۆ چنینەوەی دەسکەوتی سەرفرازی و خۆشنودیی هەمیشە لە ناخماندا لە هەڵکشان و داکشانی خۆی ناوەستێ ، گەلۆ دەبێ چ ڕازێک لە پشت سەرکەوتن یا گلانی کەسەکاندا لەبەرامبەر پڕۆژەیەکی تاقی نەکراوەداحزوری هەبێ!؟
ڕاستیەکەی ناسینی کەسیی، ئیستێک نییە تیایدا ڕۆچی و بۆ پرۆژەیەک بیقۆزیەوە، یا ڕوانگەیەک بێ بۆ بەرجەستەکردنی ڕاهێنانێکی کاتی لە پێناوی بەدەستهێنانی متمانەی ئەوانی دی، بەڵکو گەوهەرێکی شاراوەیە و دوور لەسێبەری خود ، دەوربەرت دەتوانێ خۆی لە قەرەی پێناسە کردنی بدا،بەو تێڕامانە ، سەرچاوەی ئەو مۆڕاڵی خودگەراییە لە کانیاوی میهر و سۆز ، پاشخانی شکۆمەندی و خۆشویستنی دەوروبەر ، ژینگە و پێگەی کۆمەڵایەتیەوە بەدەست دەهێنرێ ، نەک نمایش و دابەشکردنی ڕۆڵی شانۆیی کە بێگومان درەنگ یا زوو کەرەستەی سەرەکی پێکهاتە و ڕشتەی ئاکار و سیفەتەکانیان ( جا چاک بێ یا خراپ) دێنەوە سەر مەعدەنی بنەڕەتی خۆیان و وەک مانگی چواردە دەدرەوشێنەوە.
گرنگتر لەوە مرۆڤ وەک کائنێک جودا لە هەمووان، هەمیشە پێداگری دەکا لە بەشداری ئەوانی تردا بۆ هەڵزنانی خۆی بەرەو لوتکە و پشوودانێکی پێشوەخت ، نالۆژیکیشە ، تا ئەوپەڕیش دزێوە کە لەکاتی حەسانەوەشدا ئەو غەنیمەتی سەرکەوتنە لەگەڵ هاوکار و دەستبار و هاوبەشەکانیدا بەش نەکا! ئەم گریمانەیە بۆ شکست و گلانیش تاڕادەی سەرکەوتنەکە هەر ڕاستە ، واتە ئەگەر قەرارە لە پڕۆژەیەکدا شکست بێنی ، نەشیاوە سوچی کەوتنەکەت تەنها بەسەر ئەواندا ساغ کەیتەوە و دەربەستی زیانی ئەوانی دی نەبی ، سەربار لە دووری دوورەوە خۆت لەو شکستە بێ بەری کەی!
ئەدی کە وایە چۆن دەتوانین بۆ سەرکەوتن بسازێین !؟ بێگومان خاڵی بنەڕەت و دەسپێک ڕاستگۆ بوونە ، ڕاستگۆبوون لە پێشدا لەگەڵ خۆت ، لەگەڵ پڕۆژەکەت ،لەگەڵ هەنگاوە دروستەکانی میکانیزمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەت ، لەگەڵ دەوروبەر و ژینگە و دواجاریش لێکەوتە و سەرەنجامەکان لە پێناوی جێ کردنەوەیان لەتەک ئامانج و بەرژەوەندی گشتیدا.
لەدوای ئەوە دەردەستکردنی سۆزی کەسانی دی لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراودا ئەستەمە بەسانایی وەدی بێ و وابەستەیە بە نەزعەی چاکەخوازی و لێهاتویی و بەهەند وەرگرتنی خەم و ئەندێشەی لەمەو پێشی خود بەڕای گشتیەوە ، بە واتایەکی تر دەبێ لە پێشدا کەسی ئارەزوومەن بۆ سەرکەوتن ئامادەبووبی بۆ قوربانی و خۆی سازدابێ بۆ خۆشویستنی خەڵکی و لە ریتمی ژیانی ڕۆژانەیەوە ئاکارەکانی وەرگرتبێ ، ئینجا خەڵک و شەقامیش ڕازی دەبن بێ سڵەمینەوە خۆشیان بوێی و پاڵنەری سەرخستنی بن ، لە دوا وێستگەشدا قبوڵیانە نماییندە و پێشڕەویان بکا بۆ وێستگەیەکی دیاری کراوی بەرپرسیارێتی.
لە ڕوانگەی ئەو ڕاستیانەوە ئەسڵی باسەکە ئەوەیە کە لە ئێستادا هەموو کیان و لایەنێکی سیاسی گەرەکیەتی کادر و کاراکتەر و ڕووە گەشەکانی خۆی بۆ پڕۆسەیەکی وەک هەڵبژاردن ئامادە بکا و لەڕێی ئەوانیشەوە بەرنامە و پڕۆژەی کارەکەی بگەیەنێتە جەماوەر تا متمانەیان مسۆگەربکا ، هەروەک دیاریشە سەرچاوەی متمانە لە کەسی چاکەویستەوە هەڵدەهێنجرێ ، کەسێک لەتوانایدا بێ بۆ گەیاندنی پەیام و مێسەجی دەنگدەرانی قوربانی بە جوهد و کات و ووزە و توانستەکانی بدا ، وە بەسودبینین لە باگگڕاوندی مەعریفی و ڕوئیای جوانی خزمەت ، ئامانجی گەورەی هەبێ و هەوڵیش بۆ وەدیهێنانیان بدا ، وە لە ڕەفتار و کار و کردەوەشیدا سەرفرازی و خۆشبەختی میللەتەکەی خۆویستانە بەرجەستەکا ، دواجاریش تیۆریزەی ئەوە بکاتەوە کە چەندە لە ژینگە و دەورووبەری وەدەست دەخات ، دەیان هێندە لە پێناویدا ئامادەی بەخشین بێ ، ئەگەر توانی چاودێرێکی باشی ڕەوشی ژیانی پێکهاتەکانی کۆمەڵ بێ و هەموو ووردەکاریەکانی بەرپرسیارێتی زانی ،ئەوسا بێگومان بەتەواوەتی ئامادەی ڕۆڵ بینینێکی ئەکتیڤانەیە و بۆ سەرکەوتنیش سازاوە.

نهێنییەکانی سەرکەوتن لە کاردا
هەندێک کەس لە کارەکانی خۆیاندا سەرکەوتوون، بەڵام هەندێک کەسی تر بەو شێوەی نین. هەموو ئەوانە پێوەندیان بە راهاتن، بیر و باوەڕ، بۆچوون و خۆگونجاندن هەیە. لێرەدا ئاماژە بە چەند هۆکار بۆ سەرکەوتن دەکەین.

بوێری
بۆ سەرکەوتن لە کار و پیشەتاندا، دەبێ بوێر بن و کاری بوێرانە بکەن. بەشێکی زۆری سەرکەوتن، پێوەندی بە هەنگاونانە بۆ سەرووتر لەو قۆناغەی کە بیری لێ دەکەنەوە. بە واتایەکی تر، بوێر بن و کاری دەگمەن بکەن. ئەگەر ئەو کارەتان کرد و سەرکەوتوو بوون یان تووشی شکست بوون، فێر دەبن کە چۆن زیاتر بەرەوپێش بچن.

متمانەبەخۆبوون
چۆنییەتی بیرکردنەوە لە ژیاندا، هەموو شتێکە، بیرکردنەوەی نەرێنی پێش لە سەرکەوتنتان دەگرێ و بیرکردنەوەی ئەرێنی، سەرکەوتنی لێ دەکەوێتەوە. سەرکەوتن شتێکە کە دروست دەکرێ، کەوایە کاتێک بە تەواوی متمانەتان بە خۆتان هەیە، دەتوانن بە هەر شتێک بگەن کە دەتانەوێ. باوەڕتان بەوە هەبێ کە ئێوە بەهێزن و دەتوانن خۆتان لەگەڵ هەر دۆخێکی نالەبار و ئاستەمدا، بگونجێنن.

کەسی شیاو دیاری بکەن
ئەو کەسانەی لە دەوروبەری ئێوەن، گرنگترین هەڵبژاردەی ئێوەن بۆ بڕینی هەنگاوەکانی سەرکەوتن. پێویستە ئەو کەسانەی لەگەڵ تۆدا کار دەکەن، بیرکردنەوەی ئەرێنیان هەبێت. بۆ سەرکەوتن لە کارەکانتدا هەر کەسێک کە زانیت زیان بە کار و ئامانجەکەت دەگەیەنێ، لە خۆت و کارەکەتى دوور بخەوە. یەک کەس بە تەنیا دەتوانێک ورەی تیمێک کە بە یەکەوە کار دەکەن، لاواز بکات. کاتێک هەموو ئەو کەسانەی بە یەکەوە کار دەکەن، ئامانجی گەورەیان هەبێت، بە سەرکەوتنی گەورەش دەگەن.

دیاریکردنی ئامانج 
کاتێک خۆت ئامانجی خۆت دیاری کردبێت، بە ورەی زیاترەوە هەوڵ بۆ سەرکەوتن دەدەی. هەر ئامانجێک کە خۆت دیاری دەکەی، هاندەرێکە بۆ ئەوەی وەک کەسێکی چالاک و ئامانجدار دەربکەوی و ئەمەش یەک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنە لە کار و ژیاندا.

رووبەڕووی تەنگژەکان ببنەوە
چەند رێگەیەکی ئاسان بۆ سەرکەوتن لە چیایەک هەیە، بەڵام دۆزینەوەکەیان ئەستەمە. تەنگژە، بەشێکی پێویستی قۆناغی سەرکەوتنی هەر کەسێکە. هاتنە پێشی هەر تەنگژەیەک، دەرفەتێکی نوێی بۆ سەرکەوتن لێ دەکەوێتەوە.

بیرکردنەوە
ئێوە دەتانەوێ بە کار و ژیانتاندا سەرکەوتوو بن، کەوایە دەبێ زۆر عاقڵانە بیر لەو رێگەیە بکەنەوە کە دەیبڕن و بە تەواوی بیری لێ بکەنەوە.

سەرکێشی
هیچ گەرەنتییەک بۆ سەرکەوتن لە ژیان و کاردا نییە. هەر بۆیە دەبی کاری سەرکێشانە بکەی. ئەگەر لە سەرکێشی بترسێی، سەرکەوتنی خۆت زۆر سنووردار دەکەیەوە.

حەز
ئێوە بە ئەگەری زۆر سەکەوتوو دەبن، ئەگەر هێز و توانای خۆتان  بۆ کارێک بەکار بێنن کە خۆشتان بوێ و لەگەڵ کەسایەتییەکەتاندا بگونجێت. رەنگە حەزتان لە بەشێکی کارەکەی خۆتان نەبێ، بەڵام کاتێک بیر لە ئامانجە گەورەکە بکەنەوە، وزەی نوێ دێتەوە لەشتان.
http://www.talentshunters.com/wp-content/uploads/2015/11/success.jpg

ئــه‌گـه‌ر له‌ ژیـانـت دا ئامانجت نیه‌ ،، بـا یه‌كه‌م ئامـنجت په‌یداكردنی ئامانجێك بێ !

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)


(تکایه‌ بڕۆ ژووره‌وه‌ یان  ببه‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌سته‌ره‌که‌ ببینی)

په‌یام [ 1 ]

په‌ڕه‌ 1

ده‌بێت چوونه‌ژووره‌وه‌ یان به‌ ئه‌ندامبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت وه‌ڵام بنووسیت

بابەتى نوێ هەیە. بابه‌تی نوێ نییه. بابه‌تی داخراو. بابه‌تی هەڵواسراو. بابه‌تی هەڵواسراو و داخراو. بابه‌تی گواستراوە.

پله ی ئه ندامان


Currently used extensions: online_plus, thanks, favorite_topic, show_links_blank. Copyright © 2008 PunBB

ڕووکارى Kurdish_Green لەلایەن KarDo

دواین 10 بابەت
راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| راپۆرت (دیاردەى خۆکوشتن)| هه ر رابؤرتيكت ده وئ داوا بكه| راپۆرتێکم ئەوێ تکایە| زانستى بومەلەرزەزانى seismology| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى سێیەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى دووەم)| چۆن دەبیت به‌ فرۆشیارێكی سەرکەوتوو(مندوبێكی باش) (بەشى یەکەم)| (سیمینار)پلان چییە ؟ بۆچی بەكاردێت ؟ بۆ هەندێك جار سەركەوتوو نابیت ؟| سیمینار لەسەر سەرکەوتن|